پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,790
وێنە 105,979
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
سکرتێرە 15
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 15

سکرتێرە 15
سکرتێرە 15

گەیشتینە پێش ئەو دەرکەی تایبەت بوو لۆ چوونە ژۆرو هاتنە دەری وەزیری..! تەماشام کرد ژمارەکی زۆر لە ڕاوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەشەکان و کارمەندەکان وا ڕێز ڕاوەستاینە لۆ پێشوازی من، تەبعەن هەر هەموویان ژن بوون، ئێ تەبیعەتی وەزارەتەکەی ئەوهایە، قابیلە نێرەکەی لێبی..! لەمن و مام عەوڵاو جەعۆ کۆتربازی بترازێ نێرەکی دی لەو قەرەبارغیەی نەبوو، درم کەتە لێدان و غول غولەی، باشە ئەمن لەناو ئەو هەموو ژنەی چبکەم، هەر فکرم دەکردەوەو دەموویست لەدوو وەرامەکی بگەڕێم دەستم نەدەکەت، تڕومبێل ڕاوەستابوو، مام عەوڵا وەکی پەلیکی هاتەخوارێ و ڕووبووە دەرکەی بیکاتەوە، بەسەری ئیشارەتەکم دایێ جارێ ڕاوەستی، ئەمن هەر لەو داڵغەو فکرو خەیارانەبووم، لۆ ئەوەی کارمەندەکان هەست نەکەن، مۆبایلەکەم دەست دایێ و بەگێم وەنا، ئەننەما قسەی دەکەم، سەرم دەلەقاندو دەمگۆ : ئێ، ئا، ئێ ئێ، ئممم، بەسیتە، خەمت نەبی، ئااااا ئێ ئێ، بەدەوی قسەم دەکردو بەمێشکیشم فکرم لەوەزعی خۆم دەکردەوە، جەعۆ تەحەممولی نەماو ئاوڕی داوەو گۆتی : ئەرێ گدۆ، بەس نیە ئەو کلاواتە، بەنامووسم قسەی لەگەر کەس ناکەی، دەوجە دابەزەو باخۆمان بەناو ئەو شفتی و گندۆرانە دادەین..! جەعۆ داڵغەو فکر کردنەوەکەی پچڕاندم، لۆیێ مۆبایلەکەم هینا خوارێ و ئیشارەتم دا مام عەوڵای کەوا دەرکەی بکاتەوە..!

مام عەوڵا دەرکەی کردەوەو تەحیەکی کردو گۆتی : فەرموو گەورەم ! ئەمن هەر خۆم جولاند بێمە خوارێ، بووە چەپرەو هەلهەلە لێدان، دابەزیم و هەموویان تێکڕا بەخێراتنیان کردم و پێدەکەنین و دریان خۆش بوو، ئێکەک لەو ژنانە هاتە پێش و زۆر بەگەرمی بەخێراتنی کردم و گۆتی : ئەمن ست بەفرینم و بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی وەزارەتم، ئەوەش ست مریەمەو ڕاوێژکاری وەزارەتە ! زەردەخەنەکم کردو گۆتم : خۆشحاڵم، ئیدی یەک یەک ژنەکانیان پێناساندم و یەک سەبەتە چوکلێت و شەکرۆکەیان بەسەر سەری داکردم و بووە هەلهەلە لێدان..! جەعۆی ماری کم لەبەر چوکلێت خڕ کردنەوەی ئاگای لەمن نەمابوو، خڕی دەکردەوەو دوودووی دەهاویشتە دەوی..! پیرەژنەکی تەنگەستوور لەعومری داکم دەبوو، تەماشایەکی جەعۆی کردو گۆتی : وی بسمیللا، سایەقی وەزیرۆکێ مە دەرێی نەدیتکەیە، خۆی خەنی کرد هەنکی چوکلاتان باوێتە دەوی..! مام عەوڵا سەرە پێنەکی لە جەعۆی داو تێی گەیاند کەوا واز لەچوکلێت خواردنی بینی..! باشبوو جەعۆ وازی هینا..!

بە قاندرمەی بەسەر کەتین و چووینە ژۆرێ، دیتم پڕی ژۆرێ دەبدەو قاقەزی ڕەنگاو ڕەنگ بوو، گۆرانیان لێدەداو دەنگی دەگەیشتە ئەوسەری، ئەمن دەڕۆیشتم و بەڕێوەبەری دیوانیش بەپێشم کەتبوو، دیاربوو ڕێی ژۆرەکەی خۆمی پیشان دەدام، جەماعەتیش هوردە هوردە لەدوومان دەهاتن، لەولاو ئەولای ڕاڕەوەکەی کارمەندی جوان و خرپنۆکە ڕاوەستابوون و زەردەخەنەیان دەکردو بەخێراتنیان دەکردم، کیژۆرەکی ناسکۆکە هاتە پێش و سنیەکی لەسەدەستی بوو، لۆمنی ڕاگرت، تەماشام کرد پڕی سەری پاقڵاوەو گەزۆو لەوزینە بوو، درم نەشکاندو گەزۆیەکم هەرگرت..! مام عەوڵاو جەعۆ پڕیان دایێ و سەرو چەنگەکیان هەرگرت و لەگیرفانیان نا، بەچاوی ئیشارەتەکم دانێ و خۆم لێ موڕ کردنەوە، ست مریەم گۆتی : لێیان گەڕێ بابخۆن، ئەدی لۆچیە هەر لۆ خواردنێ نیە..! زانیم مریەم خان پەلارم تێدەگری، بەران بەسەخۆم نەهیناو زەردەخەنەکم لۆ کرد..!

ست بەفرین گۆتی : جەنابی وەزیر بە قاندرمەی بچین یان سواری مەسعەدی دەبی، مام عەوڵای تڕووهات وەرامی داوەو گۆتی : وەڵلا سواربین باشترە، سواربوونەکە ئاسانترو خۆشترە..! ژنەکان زۆربەیان دەستیان بە دەویان وەناو سۆر هەرگەڕان و تەماشا ئێکدیان کرد و هەندەکیشیان گۆتیان : خخخخخخخخ، بڕاواتان هەبی بوومە قەترە ئاوەک، هەندەی نەمابوو هەردوو پێم بکەمە درێل و عاردی هەرکۆرم و بچمە ناوی..! نەمزانی چبرێم، لۆیێ بەناچاری گۆتم : ناوەڵلا قاندرمەکە باشترە، هەم وەرزشە هەم لۆ تەندروستیش باشترە..!!

بەقاندرمەکان بەسەکەتین و بەدەستی ڕاست سوڕاینەوە، بەفرین خان بەپێشم کەتبوو فەرمووی لێدەکردم، وەختەکی گەیشتینە بەر هەیوانەکی گەورە، دیتم مێزەکی زۆر درێژ و گەورە داندارایە، کێکەکی گەورەی سێ چار قاتی لەسەبوو، بەکرێمی لەلایەکی نووسرابوو پیرۆزە، لەلایەکەی دیش ناوی من نوسرابوو، لەتەنیشتی نووسرابوو، هەنگاو، کار، خزمەت..! لە دەورەی مێزەکەی ئەنواع و ئەشکال کچی ناسک و نازدار ڕاوەستابوون، دەنگی مۆسیقاو گۆرانی ئەوناوەی دەتەقاندەوە، چەقووەکی گەورەی درێژ داندرابوو، بەفرین خان ئیشارەتی دامێ کەوا بچم کێکەکەی شەق کەم، ئەمنیش بەپێش کەتم و چوومەلای چەقووەکەی، چەقووم برند کردو بووە چەپرەو هەلهەلە لێدان، چەقووم بەکێکی داهیناو شەقم کرد، دیسان چەپرە لێدراوەو وشەی پیرۆزە پیرۆزە دەنگی دەداوە..! مریەم خان قاپەکی ڕاگرت، ئەمنیش پارچە کێکەکم هاویشتە سەرێ، ئەویش چەنگارەکی لەسە داناو دایە دەستم، سوپاسم کردو وەرم گرت، لۆ ئەوەی برێن مسەققەفە بەعەستەم سەری چەنگاریم بەکێک کردو خواردم، جەعۆ سەری لەبن گێی نام و گۆتی : بەنامووسم پاروومان کەتتە ڕوونی، وەڵلا وەبیللا بە بیکەیسیش ڕاوم بنێی ئێرە بەجێنایێلم..!! بڕەک ڕاوەستام و کێکەکەم لەگەر تەواو کردن، جەعۆو مام عەوڵا هێرەیان بەکێک وشەربەت و بیپسی کرد..!

قەرەبارغیەکەم بەجێهێشت و هەرکشام لۆلای ژۆرەکەی خۆم، هەشت نۆ ژن لەدەورەم بوون و لەگەرم هاتن.. گەیشتینە ژۆرێ، بەفرین خان گۆتی : ببورە جەنابی وەزیر تاقمی ژۆرێ و دیکۆرەکەی کەونن و هەر لەو یەک دوو ڕۆژەی هەمووی دەگۆڕین و دیزاینەکی تازەش لۆ ژۆرەکەت هەردەبژێرین ! گۆتم : وەڵلا مەیگۆڕن، هیچ عەیبی نیەو شتەکی جوانیشە، مریەم خان گۆتی : کوو دەبی جنابی وەزیر، ئەمە کوو قبوور دەکەین ئەتوو لەسەر کورسی و مێزی وەزیری پێشی دانیشی، دەبی هەمووی بگۆڕێ، ئەسلەن هیچ وەزیرەک دەست بەکار نابی هەتا دیزاینی ژۆری خۆی بەتەواوی نەگۆڕی، ئێستا سەرۆکی لیژنەی کڕین دێ و تەماشا دەکا بزانی چەند تەکلیف دەکا، مقاولەکی ناسیاری خۆم هەیە، ئەندازیاری دیزاینیشە ئیشەکەی هەر بەوی دەکەین..! یەکسەر مۆبایلی دەریناو تەلەفۆنی لۆ ئەو ناسیارەی خۆی کردو گۆتی : ئیبراهیم ! فەوری بگە وەزارەت، جەنابی وەزیر داوات دەکات دەکا..!! بەگێرەی قسەو تەلەفۆنی مریەم خانی واپێدەچوو پێشتر تەنسیقی لەگەرەوانە کردبی و هەمووی بڕاندبیتەوە..!!

چوومە ئەوسەری ژۆرەکەی و بڕەک تەماشا ئەوسەرو ئەوسەریم کرد، پاشان چوومە پشت مێزەکەی و دانیشتم، ژنەکی قوومبارەستوور وەکی تەڵقەی هات و قاوەک و پەرداخە ئاوەکی لەپێش دانام، ئیشارەتم دا جەماعەتی دانیشن، ئیدی مریەم خان و بەفرین خان و ژنەکانی دی دانیشتن و کۆمەرەکی زۆریش لەلای دەرکەی لەدیووی ژۆرێ و دەرێ ڕاوەستابوون و تەماشا مەیان دەکرد، گۆتمە بەفرین خانی : ئەگەر بەو کارمەندانە برێی هەرکەسەو بچنەوە سەر ئیش و کاری خۆیان، ئەویش یەکپێ قیت بۆوەو چوو پێی گۆتن، هەندەکیان زەردەخەنەکیان کردو ڕۆیشتن، هەندەکیش لچە ئەستوورەکانیان هەریناو چوونە دەرێ..!!

فڕەکم لەقاوەکەیدا، ئەو ژنەی قاوەکەی هینابوو، گۆتی : ئیشاڵلا قاوەکەت بەدریە، ئەمن وەستامە لەقاوەی ! گۆتم دەستت خۆشبی بەتامە، گۆتی : گەورەم قاوەش دەگرمەوەو دەزانم چ لەبەختت نووسرایە لەناو قاوەی، ئەمن بێجگە لەوەی زۆر شتی دیش دەزانم ! تەماشایەکم کردو سۆر هەرگەڕام، مام عەوڵا گۆتی : وازمان لێبینە قورمپف، جارێ وەختی هەندێ نیە، بڕۆ چایەکی یەک ڕەنگی شیرنم لۆبینە..! ژنەکە ئاوڕەکی لە مام عەوڵای داوەو بەسەبری گۆتی : داکت قورمپفە، پیسکەی سیلداری، نەگەم چایەی لۆتوو بینم..! مریەم خان گۆتی : دەبڕۆ پلکە زرێخ ڕێزە قاوەکیش لۆمە بینە..! باشبوو پلکە زرێخم لەکۆر بۆەو چووە دەرێ..!

وەختەکی ئیبراهیمی مقاول و سەرۆکی لیژنەی کڕین هاتنە ژۆرێ، زۆر بەڕێزەوە سەلامیان کردو پیرۆزباییان لێکردم، لەگەر مریەم خانی بەناو ژۆرەکەی هات و چوون و فیتەیان پێبوو، ژۆرەکەیان دەپیواو لەدەفتەرەکی شتیان دەنووسی، ئەمنیش خۆم بە فایل و ئەوراقەکانی سەر مێزی دەخافراند، ئیبراهیم هاتە لای مێزەکەی من و گۆتی : ئەو دیکۆرەی پشت جەنابی دەبی بگۆڕین، پێم باشە مەڕمەڕی ئیتالی لێدەین، هەم جوانەو هەم گرانبەهایە ! گۆتم : بەئاقر مەتری بەچەندیە ؟ بەفرین خان گۆتی : جەنابی وەزیر پێویست ناکا بپرسی، نەسریە مەفتووحە لۆ ئەو شتانە..! مریەم خان گۆتی : ئیبراهیم، مێزو کورسی و تاقمی دانیشتن و سپلیت و پەردەکانیش بگۆڕە، چشتەکی نەینی شارمەزارمان بکەی، ئەو سەللاجەش ببە دەرێ ئێکەکی تازەو گەورەتر بینە..!

جەعۆو مام عەوڵا بێدەنگ بوون و قسەیان نەدەکرد، دوو کورسی لەولای داندرابوون، ئیشارەتم دانێ بچن لەوێ دانیشن، باشبوو بەگێیان کردم و کشانەوە پاش.. دیتم ئیبراهیم و مریەم حەفت و هەشتیتیان و ناگەنە ئێک، هەستامەوەو مام عەوڵاش لەگەمن هەستاوەو هات لەپشتم ڕاوەستا، گۆتم : خێرە ! ئیبراهیم دەستی لەو دیوارەی بەرامبەری داو گۆتی : ئەو دیووی چیە ؟ مریەم خان گۆتی : مەخزەنە ! ئیبراهیم گۆتی : ئێ تەواو مەخزەنەکەی دەگۆزینەوەو دەرکەکی لێرە دەکەینەوەو هەر لەوێ تەرتیبی دەکەین، گۆتم : چ تەرتیب دەکەن ؟ گۆتی : تەوالێتەکی غەربی و حەمامەک و سیسەمەکی دوو نەفەری ! گۆتم : لۆکێ ؟ گۆتی : لۆ جەنابت، چونکە زەرورەو پێویستت پێدەبی..! گۆتم : کاکە خۆ ئەمن شەوێ لێرە نانووم، دەوام تەواوبی دەچمەوە، چ پێویستم بە حەمام و سیسەمیە..!؟ ئیبراهیم تەماشایەکی من و مریەم خانی کردو بێدەنگ بوو، ئەو چاوەڕێی وەرامەکی بوو لە مریەم خانی، چونکە ئەو پێی گۆتبوو دروست کە..! مریەم خان ڕووی لەئیبراهیمی کردو گۆتی : ئەتوو دروست کەو تەواو، جەنابی وەزیر ئەمن دوایێ تێت دەگەینم..! مام عەوڵا سەری لەبن گێی نام و گۆتی : ئێ دەتێبگە گدۆ، ئەمن بەو کەراتیەی خۆم تێدەگەم و ئەتوو تێناگەی..!!!

قومبارەستوور : کەتەو زل و تەمبەڵ.
قورمپف : تەنگەستووری قەڵەو

گەڕامەوە پاش و چوومەوە پشت مێزەکەی خۆم و دانیشتم و ئاخیر فڕم لە قاوەکەی پێشم داو دامناوە، زێخە لەوسەری ڕاهات و فنجانەکەی وەرگێڕاو گۆتی : لێگەڕێ هەونکە بەختت دەخینمەوە !! ئەعسابم لێی نەماو دەمارم هەمووی جۆت بوون، گازی مقاولەکەم کردو گۆتم : ئەو حەمام و سیسەم و تەرتیباتە لۆ کێیە ؟ گۆتی : قوربان لۆ جەنابتە ! گۆتم : ئێ جەنابم نایهەوێ و تەواو، چونکە هیچ بەزەروری نابینم..! دیسان ئاوڕەکی لە مریەم خانی داوەو چاوەڕێی بوو قسەکی بکا، بەفرین خان بەجواب هات و گۆتی : جەنابی وەزیر ئەوەی ئەتوو ناتەوێ، بنەمای ئیش کردنی جەنابتەو بەبێی وەی ئیشت ناڕوا..! گۆتم : ئەدی لۆ وەزیرەکەی پێشەمن نەیبوو ؟ بەفرین خان زەردەخەنەکی کردو گۆتی : ئاخر ئەو ژن بوو ! ویستم برێم : لۆ ژن خۆ ناشۆن و نانوون و پێویستیان بە ئاو دەستی نیە، دوایێ شەیتانم بە لەعنەت کرد، مریەم خان هات و گۆتی : قوربان کوو زەرور نیە، ئەمە دوژمنمان زۆرەو چار دەورمان ناحەزە، وادابنێ تووشی وەزعەکی بووین و شەڕەک لەگەرەمە قەوما، یان کارەساتەک دروست بوو، حکومەت هەمووی کەتە ئینزارو وای پێویست کرد ئەتوو شەوو ڕۆژ دەوام بکەی لە وەزارەت، بەمن نارێی لەکێی دەنووی ؟ خۆ لەسەر ئەو قەنەفانە پار نادەیەوە ؟ غێر دەبی جێیەکت هەبی لێی ئیسرەحات بکەی، قابیلە ئەتوو هیلاک و ماندی نابی..! ئاخر ئەمە لۆیێ دەرێین با ئەو ژۆرەت هەبی..!! دوایێ دەزانی چیە، بڕوات هەبی دەپازدە ڕۆژیدی بەخۆت دێ و داوا دەکەی ئەو ژۆرەت لۆ دروست کەین، ئەوجە با هەر لەئێستاوە لۆت تەرتیب کەین، پاشان چاوەکی لێقووچاندم و گۆتی : زەرورە زەرور..! وەکی ئەو حەرەکەی کرد تەزووەکم بەقالبی داهات و فلیمەکانی عادل ئیمامم بەبیر هاتەوە وەکی دکری دەکا لەگە ژنان..!!! جەعۆ کۆترباز گۆتی : بەنامووسم ڕاست دەکا، دروست کەن بابە دروست کەن، بەران لەبیر نەکەن تاقم خاولیەک و سێ چار سەرکە سابوونی ڕەققیش بینن، لۆ پرچ شووشتنێ ئێکەمە..!!

زێخە هاتەوەو فنجانەکەی هەرداوەو بەینەکی تەماشای کرد، تێی نزبۆوەو فنجانەکەی بڕەک بردە پێش و پاش، دوایێ گۆتی : ئەڵلا ئەوەیە بەخت، وەڵلا دەرووی خێرو بەرەکەتت لێکرایتەوە، برێ ئێ ! مام عەوڵا گۆتی : ئێ..! گۆتی : ئەوە بەختت دەرێ لەدوو هەموو ناخۆشیەکی خۆشیە، لەهەورازەکی سەخت بەسە دەکەوی، ئێک دوو جار خلیسکی دەبەی بەرببیەوە، بەران خۆت دەگریەوەو بەسە دەکەوی..! لەمن هاتە پێش و شانی بەشانی وەنام و گۆتی : ئەو توولە ڕێیەی دەبینی ؟ وەکی شانی بەشانی وەنام بەدەستەخۆم نەبوو دەتگۆ کارەبا لێیدام هەموو قالبم گەرم داهات..! ئەمنیش تەماشا ناو فنجانەکەم کرد، لەخلتاوی قاوەی بترازێ یەک شتی دیم نەدیت ! گۆتم : ناوەڵلا نابینم..! زێخە گۆتی : ئەوە ئەوە جەناب، دیسان چاوم دایێ و سەرەکم بادا، گۆتم : هیچ نابینم ! مام عەوڵا گۆتی : دەتوو فنجانەکەی بدەمن، وەریگرت و تێ نزبۆوە، گۆتی : ئێ کوو نابی ڕەعمەت لەبابت، ئەوەتە دیارە، ڕێیەکی دوورو درێژ، وەڵلا بابە وەکی ڕۆژێ دیارە..! زێخە گۆتی : ملی ئەو ڕێیەی بگرەو بەری مەدە، خوا بەختت لێدەکاتەوەو پارووت دەکەوتە ڕوونی..! گۆتم : ئەرێ ئەوە چیە دوو ڕۆژە هەرکی دەمبینی دەرێ پارووت دەکەوتە ڕوونی..! زێخە گۆتی : وەڵلا ئەگەر لێبزانی کەتیتێ، بەختت بەختی ئەستێرەی سیوەیلیە ! گۆتم : یان مەریخ و مشتەریە و سەرم دەخوا..!!

وەلحاسر بەهەمووان قەناعەتیان پێکردم حەمام و تەوالێتەکەی دروست کەم و سیسەمەکی دوو نەفەریش لێدانێم و تاقم و ماقمی ژۆرەکەم بەکاملی بگۆڕم و وەجبەی نوێم لۆدانێن، بەفرین خان گۆتی : برێنە مدیر حساباتی بابێ، ئێکەک چوو هەندی دەمێ گازی کردو هات، کیژەکی بەژن درێژ بوو، ممکینە سی و پێنج سار دەبوو، تەماشا پەنجەم کرد، چ ئارقەو مارقەی تێدا نەبوون، بەران قۆرو باسکی هەمووی زێڕ بوو، پلاستەرەکیشی لەکەپووی درابوو، بە داوەکی درێژ عەینەگی لەملی کردبوو، بەسە سینگی دا هاتبووە خوارێ..!! بەنەرمی سەلامی کردو هوردە زەردە خەنەکی لۆ کردم، یەکسەر بەفرین خان پێیگۆ، حساب و کتابەکی ئەو مەسروفاتەی بنووسەو بیکە نووسراوەکی ڕەسمی بابینێرین لۆ وەزارەتی دارایی و زوو پارەکەی سەرف کەن، ئەویش گۆتی : بەسەر چاو هەرئێستا..! چووە لای مقاولەکەی و دەستیان بەنووسین و حساب کردنی پارەکەی کرد..! جەعۆ گۆتی : توخوا ئەو قاندرمەی دەرێش بگۆڕن زۆر ڕکە، ساتمەکم لێکردو خوا ڕەحمی کرد بەر نەبوومەوە دەنا وەکی ئەو خوشکەی کەپووم دەشکا، هەها کەپووی چیلێهاتیە..! کچەی مدیر حسابات بەتوڕەیی تەماشایاکی جەعۆی کرد و خەریکبوو بتەقتەوە، گۆتمە جەعۆ و مام عەوڵای ئەنگۆ بڕۆنە دەرێ ڕاوەستن، هەتا پێتان نەرێم نێنە ژۆرێ..! دەستیان بە منگە منگێ کردو چوونە دەرێ..!

پاش ئەوەی هەموویان حساب کرد، مدیرحسابات گۆتی : وادەکەمە نووسراو بەشکو جەنابی وەزیر ئیمزا بکاو بینێرین، وەلەو ئەمە سەلاحیەتی دەست کردن بەئیشەکەمان هەیە، وەسلەکان هاوپێچ دەکەین و دەینێرین.. مریەم خان گۆتی : زۆر باشە وەسلەکان مەکەن هەتا بەخۆم دەبینم، جەنابی وەزیر ئەوە لۆ نیوڕانێش نابی بچیەوە ناردیتمان نان بێ لۆ وەزارەت بەبۆنەی هاتنی جەنابت، داوای ماسی و موشەکەللاتمان کردیە لەگەر قۆزی، نازانم جەنابت ئەو شتانە دەخۆی یان شتی دیت لۆ داوا بکەین ؟ گۆتم : ناوەڵلا پێویست بەو مەسروفەی ناکا، دەچمەوە لەمارێ نانی دەخۆم..! بەفرین خان گۆتی : شتی وا کوو دەبی، تازە خواردنەکە داوا کرایە، خۆ فڕێی نادەین..!

وەختەکی جەعۆ هاتە ژۆرێ و گۆتی : گەورەم مێوانت هاتیە ! گۆتم : بابێنە ژۆرێ..! وەکی هاتنە ژۆرێ دەبینم خەلۆ پاسکلچیەو دەدوازدە زەلامی کۆرانێشی لەگەرەو دەسکە گورەکی گەورەیان پێیەو لۆ پیرۆزبایی هاتینە..! مریەم خان و جەماعەت گۆتیان : ئەمە دەچینەوە جێی خۆمان جەنابت مێوانت هاتیەو ئازادی خۆتان وەگرن..! خەلۆ گۆتی : توخوا ئەگەر بڕۆن، بە قورعان ئەو دانیشنە بەنگۆوە خۆشە..!! مریەم خان تەماشایەکی خەلۆی کردو گۆتی : بەشەو یان بەڕۆژ..!! خەلۆی کەر پیاو دەوی تێک ئاراو نەیزانی کوو جو

مایتی......[1]
ئەم بابەتە 1,712 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 15-04-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-04-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,712 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.350 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.2285 KB 15-06-2021 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.1298 KB 15-04-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,790
وێنە 105,979
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.953 چرکە!