کتێبەکەی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کە یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی ئەمساڵ، وەرگێڕدراوە بۆسەر زمانی کوردی. #دارەوان حامید# وەرگێڕی کتێبەکەیە،
کتێبەکەی ڕاوێژکاری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا زۆر بابەتی گرنگی لەبارەی کوردەوە تێدایە، هەندێک نهێنی لە کتێبەکەدا هەیە کە ڕەنگە بۆ خوێنەرانی کورد نوێ بن. بۆ یەکەمجارە نووسەرێکی ئەمریکی لە کتێبێکدا بەو قووڵییەوە باس لە هێزە کوردییەکان و بەتایبەت ڕۆژئاوای کوردستان بکات.
کتێبەکە لە چاپخانەی کارۆ لە #سلێمانی# چاپدەکرێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە بە تیراژی دوو هەزار دانە دەخرێتە بازاڕەوە،
یادەوەرییەکان لە کۆشکی سپییەوە وەرگێڕاوە. کتێبەکە بە وەرگێڕانی کوردی 586 لاپەڕەیە. 15 بەش لەخۆ دەگرێت. دارەوان دەڵێت، تەنیا لە 20 ڕۆژدا توانیویەتی کتێبەکە لە ئینگلیزییەوە وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی.
لە کتێبەکەدا نزیکەی 70 جار باسی کورد کراوە و لە بەشێکیدا کە باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە سووریا دەکات دەڵێت ''ئەنجامی بڕیارەکەی ترەمپ شکستێکی گەورە بوو بۆ سیاسەتی ئەمریکا و متمانەی ئەمریکا لە جیهان''