پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,449
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بەهۆی کۆرۆناوە فرۆشی کارگەکانی چیمەنتۆ لە کوردستان 50% دابەزیوە
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەهۆی کۆرۆناوە فرۆشی کارگەکانی چیمەنتۆ لە کوردستان 50% دابەزیوە

بەهۆی کۆرۆناوە فرۆشی کارگەکانی چیمەنتۆ لە کوردستان 50% دابەزیوە
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارکردن لە زۆربەی پرۆژە بیناسازییەکان ڕاگیراوە، بەم هۆیەشەوە خواست لەسەر بەکارهێنانی چیمەنتۆی کەمبووەتەوە، خاوەن کارگەکانی چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان دەڵێن فرۆشی کارگەکانی چیمەنتۆ بە ڕێژەی 50% کەمیکردووە.
لە هەرێمی کوردستان شەش کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە کاردان، کە بریتین لە کارگەکانی تاسڵوجە، بازیان، ماس، دەلتا، گاسن و کار. ئەم کارگانە ئەگەر بە وزەی تەواو کار بکەن، بەرهەمی ساڵانەیان دەگاتە زیاتر لە 16 ملیۆن و 500 هەزار تۆن چیمەنتۆ. بەڵام ئێستا بە ڕێژەی نزیکەی 45%ی توانای بەرهەمهێنانیان کاردەکەن و ڕۆژانە نزیکەی 20 هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەمدێنن.
کارگەکانی چیمەنتۆ بەپێی خواستی بازاڕ ئێستا ڕۆژانە 12 تاوەکو 15 هەزار تۆن چیمەنتۆ هەناردەی شارەکانی عێراق دەکەن، بەشێکیشی لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشن، ئەمە لەکاتێکدایە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا واتە بەر لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەشەنە بکات و قەدەخەی هاتووچۆ ڕابگەیەنرێت، کارگەکان بە وزەی زیاتر لە 90% کاریان دەکرد و ڕۆژانە 41 هەزار تۆن چیمەنتۆیان بەرهەمدەهێنا، 25 تاوەکو 30 هەزار تۆنیان هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرد، ئەوەی دیکەشیان لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشت.
61 ملیۆن تۆن بەرهەم لە حەوت ساڵدا
بەپێی داتاکانی #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دراوەتە تۆڕی میدیایی ڕووداو لە 7 ساڵی ڕابردوودا ئەم کارگانە 61 ملیۆن و 400 هەزار تۆن چیمەنتۆیان بەرهەمهێناوە، نزیکەی 65٪ تاوەکو 70%ی ئەو بەرهەمەشیان بە عێراق فرۆشتووە.
بەپێی داتاکان لە ساڵی 2013 سێ کارگەی چیمەنتۆ لەهەرێمی کوردستان هەبوون، کە لە ساڵێکدا 10.8 ملیۆن تۆن بەرهەمیان هەبووە. لەو ساڵەدا کارگەکان بە وزەی 68.5%ی توانای بەرهەم کاریان کردووە. 7 ملیۆن و 400 هەزار تۆن فرۆشیان هەبووە.
لە ساڵی 2014 بەهۆی دابەزینی نرخ و شەڕی #داعش#ەوە، فرۆشی بەرهەمی کارگەکانی چیمەنتۆ بۆ 5.7 ملیۆن تۆن دابەزیووە. لە ساڵی 2015 سەرەڕای دامەزراندنی کارگەیەکی دیکە لە کوردستان، بەڵام لەو ساڵەدا فرۆشی کارگەکان تەنیا 4 ملیۆن و 800 هەزار تۆن چیمەنتۆ بووە، واتە بە ڕێژەی 38%ی توانایان کاریان کردووە.
لە ساڵی 2016 دوو کارگەی دیکە لە هەرێمی کوردستان دامەزراون. ئەم کارگانەش وەکو تێست کاریان کردووە. لەو ساڵەدا وزەی بەرهەمهێنانی کارگەکان بۆ 16 ملیۆن و 500 هەزار تۆن زیادبووە، بەڵام کارگەکان تەنیا 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن چیمەنتۆیان فرۆشتووە، کە دەکاتە 31.5%ی تێکڕای بەرهەمیان.
بەڵام لە سێ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی نەمانی شەڕی داعش و دەستپێکردنەوەی زۆربەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و بیناسازی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، فرۆشی کارگەکان بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکرد، بە جۆرێک لە ساڵی 2017 نزیکەی 10.7 ملیۆن تۆن فرۆشیان هەبووە. لە ساڵی 2018 زیاتر لە 13.5 ملیۆن تۆن فرۆشیان هەبووە. لە ساڵی 2019 دوای ئەوەی لە یەکی ئایار بڕیاری قەدەخەی هاوردەی چیمەنتۆی ئێرانی و تورکی درا، فرۆشیان بۆ 14.1 ملیۆن تۆن زیادبوو.
ئەندازیار مستەفا زوبێر، بەڕێوەبەری هونەری و سەرپەرشتیاری کارگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت: دوای دامەزراندنی سێ کارگەی چیمەتۆ لە ساڵانی 2015 و 2016 و جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەخەی هاوردنی چیمەنتۆی تورکی و ئێرانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرهەم و فرۆشی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکرد، بە جۆرێک لە ساڵی 2018 کارگەکان بە وزەی 82% و ساڵی 2019 بە وزەی 85.4%ی توانای بەرهەمهێنان کاریان کرد و زیاتر لە 27.6 ملیۆن تۆن بەرهەمیان هەبووە، کە نزیکەی 65٪ تاوەکو 70%ی ئەو بەرهەمەشیان هەناردەی شارەکانی عێراق کردووە.
بە گوتەی ئەندازیار مستەفا زوبێر لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا بەرهەم و فرۆشی کارگەکانی چیمەنتۆ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد، زۆربەی کارگەکان بە وزەی زیاتر لە 90%ی توانای بەرهەمهێنان کاریان دەکرد، ڕۆژانە نزیکەی 41 هەزار تۆن بەرهەمیان هەبووە، بەپێی خواستی بازاڕ ڕۆژانە 25 تاوەکو 30 هەزار تۆنیان هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرد و ئەوەی دیکەشیان لە کوردستان دەفرۆشت.
بەڵام لە سێ مانگی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی کار لە زۆربەی پڕۆژەکاندا، خواست لەسەر بەکارهێنانی چیمەنتۆ لە زۆربەی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە. مستەفا زوبێر دەڵێت: فرۆش و بەرهەمی کارگەکانی چیمەنتۆ بە ڕێژەی نزیکەی 50% دابەزیووە.
کوردستان بایی 1.2 ملیار دۆلار چیمەنتۆی بە عێراق فرۆشتووە
کارگەکانی چیمەنتۆ بوونەتە سەرچاوەی داهاتێکی باش بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان، بۆ نموونە ئەگەر نرخی تۆنێک ئەو چیمەنتۆیەی لە ماوەی دووساڵ و سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەناردەی شارەکانی عێراقیان کردووە تەنیا بە 55 دۆلار بخەمڵێنین، لەم ماوەیەدا زیاتر لە 1.2 ملیار دۆلار لە عێراقەوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان.
ئەندازیار مستەفا زوبێر دەڵێت: بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆوە، ماوەی سێ مانگە فرۆشی چیمەنتۆی کارگەکانی کوردستان لە شارەکانی عێراق بۆ نیوە دابەزیووە، بەم هۆیەشەوە نزیکەی 75 تاوەکو 80 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووریی هەرێمی کوردستان گەیشتووە.
فرۆشی کارگەکان 50% کەمی کردووە
کارگەی ماس، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەتۆیە لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 6 ملیۆن تۆن چیمەنتۆی هەیە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەم کارگەیە لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوودا 23 ملیۆن و 700 هەزار تۆن چیمەنتۆی بەرهەمهێناوە، کە 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆنی لە ساڵی ڕابردوو بووە.
ئاراس عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کارگێریی کارگەی چیمەنتۆی ماس دەڵێت: لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا فرۆشمان زۆر باش بوو بە ڕێژەی نزیکەی 90%ی توانای بەرهەمهێنان کارمان دەکرد. ڕۆژانە نزیکەی 15 هەزار تۆن چیمەنتۆمان دەفرۆشت، بەڵام لە سێ مانگی ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆ خواست لەسەر چیمەنتۆ لە عێراق و هەرێمی کوردستان زۆر کەمبووەتەوە، فرۆشمان بە ڕێژەی 50 تاوەکو 55% دابەزیووە.
دەلتا کارگەیەکی دیکەی چیمەنتۆیە لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارگەیە لە ساڵی 2015 دامەزراوە و یەک هێڵی بەرهەمهێنانی هەیە، ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 1.8 ملیۆن تۆن چیمەنتۆی هەیە، ساڵی ڕابردوو بە وزەی نزیکەی 89% کاری کردووە، بەڵام ئێستا فرۆشی زۆر دابەزیووە.
هەردی عەلی، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کارگەی دەلتا گوتی: ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەخەی هاتوچۆی نێوان شارەکان و وەستانی کار لە زۆربەی پرۆژەکان کاریگەری زۆری لەسەر فرۆشی بەرهەمی کارگەکەمان هەبووە، فرۆشمان بە ڕێژەی نزیکەی 60% دابەزیووە.
کارگەی دەلتا بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژانە 3 تاوەکو 3.5 هەزار تۆن چیمەنتۆی فرۆشتووە، ئێستا فرۆشی ڕۆژانەی بۆ 800 تاوەکو 900 تۆن دابەزیوە. هەردی عەلی دەڵێت: ئەگەر کۆرۆنا تاوەکو مانگی تشرینی یەکەم بەردەوام بێت لەوانەیە نەتوانین بەقەدە نیوەی ساڵی ڕابردووش چیمەنتۆ بفرۆشین.
لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆمپانیا و گروپی تایبەت بە فرۆشتنی چیمەنتۆ هەن، کارگەکان بە نرخی کۆ چیمەنتۆ بە گروپ و کۆمپانیاکان دەفرۆشن، ئەوانیش بە نووسینگەکانی دەفرۆشنەوە.
گروپی گەلیاوە کە لەپێنج کۆمپانیا پێکهاتووە، بریکاری فرۆشتنی چوار کارگەی چیمەنتۆیە لە هەرێمی کورستان، چیمەنتۆ بۆ 630 نووسینگە لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابین دەکات.
رابەر محەممەد، بەڕێوەبەری فرۆشتنی گروپی گەلیاوە، دەڵێت: ساڵی ڕابردوو کارگەکان ڕۆژانە 38 تاوەکو 40 هەزار تۆن چیمەنتۆیان دەفرۆشت، نزیکەی 25 تاوەکو 30 هەزار تۆن لەو چیمەنتۆیە هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرا، بەڵام بەهۆی کاریگەری کۆرۆناوە، فرۆشی چیمەنتۆ لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرێژەی زیاتر لە 50% کەمی کردووە.
سەبارەت بە نرخی چیمەنتۆ، ڕابەر محەممەد، گوتی: ئێستا لە #هەولێر# یەک تۆن چیمەنتۆ بە 58 دۆلار بە نووسینگەکان دەفرۆشین، ئەوانیش دوو دۆلار بۆ بارکردن و گواستنەوە و دۆلارێکیش قازانج دەخەنە سەری و بە 61 دۆلار بە خەڵکی دەفرۆشنەوە. لە بەغداش نووسینگەکان بەگوێرەی جۆر و کواڵێتی، تۆنێک چیمەنتۆ بە 65 تاوەکو 67 دۆلار دەفرۆشنەوە.[1]
#17-06-2020#
ئەم بابەتە 1,858 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 17-06-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-06-2020 (4 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ڤایرۆسی کۆڕۆنا
جۆری ئامار و ڕاپرسی : قەیران
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئاوەدانکردنەوە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 17-06-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 02-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 02-07-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,858 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,449
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!