ڕۆژی 25-09-2019 بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری شارۆچکەی #کفری# سەر بە ئیدارەی #گەرمیان#، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزار کە دەکاتە '27ی ئەیلول'، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ڕاگەیاند.
چالاکییەکە لە درێژەی چالاکییەکانی هەفتەی پاککردنەوەی شوێنه گەشتیارییەکانی گەرمیاندایە، کە بەڕێوەبەرایتی گەشتوگوزار کفری، #کەلار# و #خانەقین# ئەنجامی دەدات.
هەڵمەتەکە سێ ڕۆژی سەرەتای لە هەر سێ شارۆچکەکەدا پاککردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان دەبێت و ڕۆژانی دواتری نەمام دەچێنن.[1]