دایکی ڕەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی کۆچی دوای کرد، بڕیاریشە پرسەکەی لەشاری #کەرکووک# بەڕێوەبچێت.
پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی خاتوو قودرەت سوڵتان...
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی ڕەفعەت عەبدوڵڵا دەکات
دەقی پرسەنامەکە..
برای بەڕێزم کاک ڕەفعەت عەبدوڵا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، هیوادارم ئەمە دوا کۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێکئشەرەکەتان بێ.
خاتوو قودرەت سوڵتان ژنێکی قارەمان و تێکۆشەرو کۆڵنەدەر بوو، دایکێکی بەهێزو خاوەن ئیرادە بوو، ڕۆڵه و جگەرگۆشەکانی خۆی لەسەر گیانی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری پەروەردە کرد، لەم پێناوەدا پارچەیەک لە جەرگی خۆی پێشکەشی نیشتمان کرد، وەک دایکە شەهیدێک چۆکی بۆ زوڵم و زۆرییەکانی دوژمن دانەداو بەردەوام بوو لە ژیان و هاندانی هەموومان بۆ بەردەوامی لە خەبات.
کۆچی دوایی خاتوو قودرەت خەسارەتێکی گەورەیە لە هەموومان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان. کەوت، داواکارم لە خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.[1]
انا لله وانا الیە ڕاجعون
#28-06-2019#