پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پانۆرامای ڕووداوەکانی ژن لە 2018 دا
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پانۆرامای ڕووداوەکانی ژن لە 2018 دا

پانۆرامای ڕووداوەکانی ژن لە 2018 دا
بەپێچەوانەی ساڵی ڕابردوو، کە توندوتیژیی سەر ژنان دەستپێکی ڕووداوەکان بوو، 2018 بە کۆنگرە و کۆنفرانسی ژنان دەستیپێکرد، بەڵام ئەو چالاکییانە نەیتوانی ئامارەکانی توندوتیژیی کەم بکاتەوە و بە پێچەوانەوە بەرزتری کردەوە.
لەدوای تێپەڕینی چوار ڕۆژی یەکەمی سەرەتای ساڵ بە بێدەنگیی، لە ڕۆژی پێنجەمدا چالاکیی دەستیپێکرد و چوارەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک بە دروشمی بە هۆشیارکردنەوە و ڕێکخستنی ژنان، سیستمی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتییانەی گەل بنیاتدەنێین بەڕێوەچوو، کە تییدا باس لە کێشەکانی ژنانی باشور کرا و چارەسەرییەکان دەستنیشان کران، هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ کار و چالاکیی ڕێکخراوەکە کرا و پێشنیارەکان وەرگیران، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی نوێ-ش هەڵبژێردران.
لە ڕۆژی 7ی کانوونی دووەمەوە چالاکییەکانی ساڵیادی تیرۆری سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد (ساکینە جانس، لەلایە شایلەمەز و فیدان دۆغان) لە مەخمورەوە دەستیپێکرد و لە شار و شارۆچکەکانی دیکە بەردەوامی کرد تا ڕۆژی 12ی کانوونی دووەم، کە لە #سلێمانی# و #کەلار# بە دوو مەراسیمی جیاواز چالاکییەکان کۆتاییهات.
چالاکییەکان بریتیبوون لە خۆپیشاندان، گردبوونەوە، سمینار و مەراسیمی یادکردنەوە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ئەنجومەنی عەشتار و تاژێ-وە بەڕێوەچوون.
لە 9ی کانوونی دووەم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا-ی شاری #هەولێر# دووەمین دیداری لوتکەی ژنانی سەرکردەی کوردستان بەڕێوەچوو، کە ژنانی بەرپرس لەناو بەشێک لە حزبە سیاسییەکانی باشوری کوردستان ئەندامن تیایدا.
20ی کانوونی دووەم هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر #عەفرین#-ی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و دوای 58 ڕۆژ لە هێرشی بەردەوامی سەربازانی تورک و چەتەکانی، عەفرین داگیرکرا، لەو ماوەیەدا ژنانی باشوری کوردستان-یش بۆ پشتگیریی عەفرین بە دەیان خۆپیشاندان، گردبوونەوە و کۆڕ و سمیناریان بەڕێوەبرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین نیشاندا، هەروەها بە دەستپێشخەریی ڕژاک و ژنانی گەنجی تێکۆشەر کەمپەینیی هاوکاریی بۆ هاوڵاتیانی عەفرین بەڕێوەبرا.
هەر بە مەبەستیی نیشاندانی پشتیوانیی بۆ بەرخۆدانی عەفرین، ڕۆژی 24ی شوبات شاندێکی ژنانی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە ژنانی باشور، باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری سلێمانییەوە بەڕێکەوتن بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان و 1/ئازار گەیشتنە عەفرین، لەوێش بە چالاکیی جۆرا و جۆر پشتیوانیی خۆیان نیشاندا.
دوای گەڕانەوەی شاندی یەکەم، 4ی ئازار شاندێکی دیکە گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان و 6ی ئازار گەیشتە عەفرین و لەگەڵ ژنانی عەفرین و 8ی ئازاریان پیرۆزکرد.
لە مانگی شوبات، خولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی ناوخۆی هەموارکردەوە، بەپێی هەموارەکەش بە بیانووی ڕێکخستنەوەی لیژنە هەمیشەییەکان، لیژنەکانی (داکۆکیکردن لەمافی ژنان، کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزان، مافی مرۆڤ) لە یەک لیژنەدا کۆکرانەوە، ئەگەرچی چاوەڕوان دەکرا ئەم بڕیارە زۆرترین ناڕەزایی ژنان بەدوای خۆیدا بهێنێت، بەڵام جگە لە گروپێک چالاکونا و ڕۆژنامەنووس، کە چوونە پەرلەمان ناڕەزاییان نیشاند، هیچ چالاکییەکی ناڕەزایی دیکە ئەنجام نەدرا.
8ی ئازار لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان پیرۆزکرا و بە دەیان چالاکیی بەڕێوەچوون، لەو چالاکییانەشدا پشتیوانیی لە بەرخۆدانی عەفرین دەکرا و ئەو ڕۆژە لە ژنانی عەفرین پیرۆز دەکرا.
17ی ئازار ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)، لە هۆڵی بتوێن-ی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆنفرانسێکی بە دروشمی ´نا بۆ کۆمەڵکوژیی ژنان، بەڵێ بۆ چارەسەری ڕیشەیی` بەڕێوەبرد و لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجەلان و چارەسەریی فکرییدا، چارەسەرییەکانیان دەستنیشان کرد.
لە سەرەتای مانگی نیساندا، سەندیکای کرێکارانی ژنان بە مەبەستیی داکۆکییکردن لە ژنانی کرێکار لە شاری هەولێر دامەزرا.
30ی ئایار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو لەکۆی 329 پەرلەمانتار 83 نوێنەری ژن هەڵبژێردران، لەناو ئەوانیشدا لە کۆی 58 پەرلەمانتاری نوێنەری لایەنە کوردییەکان باشوری کوردستان 15-یان ژنن، ئاڵاتاڵەبانی-ش، کە ژنێکی کوردە لەسەر لیستی عەرەبیی پەرلەمانتارە.
لە مانگی حوزەیران دەوڵەتی تورک هەڕەشەی داگیرکردنی #قەندیل#ی کرد، لە بەرامبەریشدا ژنان بە سمینار، گردبوونەوە، خۆپیشاندان و بە هەڵدانی چادر لە قەندیل و چالاکیی قەڵغانی زیندوو، وەڵامی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان دایەوە.
هەر لە مانگی حوزەیراندا، دوو ڕووداوی تاڕادەیەک نامۆ لە هەرێمی کوردستان ڕوویاندا، ئەویش خۆکوشتنی ژنان بوو لەناو چاکسازیی و شێڵتەرەکاندا، لەکاتێکدا شێڵتەر شوێنێکە بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژیی، هەردوو ڕووداوەکەش تەنیا دوو ڕۆژیان لەبەیندا بوو.
24ی حوزەیران، ژنێکی تەمەن 26 ساڵ لە شێڵتەری ژنان لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و لە 26ی حوزەیرانیش لە چاکسازیی ژنانی هەولێر ژنێک خۆی خنکاند.
ژن تیڤی، کە تەلەفزیۆنێکی تایبەت بە ژنانە و کە لە 8ی ئازارەوە پەخشی ئەزموونیی دەستپێکردبوو، لە 30ی حوزەیران پەخشی ئاسایی دەستپێکرد.
بەپێی ڕاپرسیی و بەدواداچوونێکی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، کە لەگەڵ سێ هەزار کەس لە ئیدارەکانی #گەرمیان# و ڕاپەڕین و پارێزگای هەولێر ئەنجامیدابوو، لە حەوت مانگی یەکەمی 2018-دا 144 کچ خەتەنەکراون، کە تەمەنیان لەنێوان 0 - 18 ساڵبووە و زۆرترینیشیان تەمەنیان لەنێوان 4 - 14 ساڵییدا بووە.
بەپێی بەدواداچوونەکە، لەو ژمارەیە 29 حاڵەتیان لە گەرمیان، 48 لە هەولێر و 67 حاڵەتیان لە ئیدارەی ڕاپەڕین بووە.
لە مانگی ئەیلول کۆمیتەی ژنۆلۆژی کار و چالاکییەکانی لە باشوری کوردستان دەستپێکرد و نامیلکەی ژنۆلۆژی بە زمانی کوردیی-کرمانجی ناوین-#سۆران#ی لە باشوری کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە، هەروەها لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان لەلایەن نەجیبە عومەر، ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی، زانستەکە بۆ ژنان شیکرایەوە.
هەر لەو ساڵەدا کاری هەرەوەزیی بە پێشەنگایەتیی ژنان پێشکەوتنی بەخۆوە بینی، کە بەرچاوترینیان ڕاگەیاندنی کێڵگەی بەخێوکردنی ئاژەڵ بوو لە گوندی مێخاس-ی #خانەقین# لە لەلایەن سێ ژنی دەرچووی بەشی ڤێتێرنەری بە ناوەکانی (نورە سەباح، مەروە سەباح، نور ساڵح) ڕۆژی 18ی ئەیلول، ئەوەش دوای ئەوە هات، کە لە #شارەزوور#یش 12 گەنج، کە پێکهاتوون لە 10 ژن و دوو پیاو، لەژێر ناوی گروپی (گەشەپێدانیی کشتوکاڵیی) و لەسەر ڕووبەری 10 دۆنم زەوی پرۆژەیەکی کشتوکاڵییان دەستپێکردبوو.
لە 3ی تشرینی یەکەم لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە هەڵمەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە ناوچەکە ڕاگەیاندرا.
لە 30 ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و شەوی 20ی تشرینی یەکەم ئەنجامەکان ڕاگەیەندران، کە لە کۆی 111 کاندیدی سەرکەوتوو، 36 یان ژن بوون.
27ی تشرینی یەکەم لە شاری سلێمانی لەلایەن گروپێکی سەربەخۆوە پرۆژەی 'ژن ژیانە مەیکوژە' ڕاگەیەندرا، کە لە باشوری کوردستان و ئەوروپا کاردەکەن.
لە 9ی تشرینی دووەم بە دروشمی 'بە تێکۆشانی ژنانی گەنج داگیرکەریی لە ناو دەبین'، دووەمین کۆنفرانسی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
11ی تشرینی دووەم ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، سەرجەم دادگای سەرەکیی شارەکانی ئاگادار کردەوە، کە هەر کەسێک بیەوێت ژنی دووەم مارەکە بکات، پێویست بە ڕەزامەندیی ژنی یەکەم ناکات، ئەو بڕیارەش بەسەرجەم دادوەرانی دادگای #کەرکووک# بەشێوەیەکی زارەکیی وتراوە و خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، لە بەرامبەر ئەو بڕیارەشدا ژنان بێدەنگییان هەڵبژارد.
لە 17ی تشرینی دووەمەوە چالاکییەکانی ڕۆژی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە دەستیپێکرد و نزیکەی 20 ڕۆژ بەردەوام بوو، داواکاریی سەرەکیی ژنان بریتیبوو لە: با بکوژانی ژن لێبوردن نەیانگرێتەوە، بەڕێکخستن بوونی ژنان، هاوسەنگیی ڕەگەزیی، جێبەجێکردنی یاسا، قورسکردنی سزاکانی سەر بکوژانی ژن.
لە 25ی تشرینی دووەم ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە میانی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەژێر دروشمی (دەنگم ببیستە)، ئامارێکی خستەڕوو، کە بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ساڵەکانی 2010 تا 2018 لە هەرێمی کوردستان 912 ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە.
هەروەها، بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەماوەی 10 مانگدا، لە هەرێمی کوردستان 104 ژن کوژراون خۆیان کوشتووە، هەروەها 224 حاڵەتی سوتان وخۆسوتاندنی ژنان هەبووە و 92 حاڵەتی دەستدرێژیی جنسیی هەبووە، هەروەها 8 هەزار و 141 سکاڵا تۆمارکراوە.
هەر لە 25ی تشرینبی دووەمدا نووسینگەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەرین کرایەوە.
لە 11ی کانوونی یەکەم چالاکیی مانگرتن لە خورادنی ڕژاک دژ بە گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد و لە ڕانیە، #پێنجوێن#، کەلار، بە گردبوونەوە و مانگرتنی خولیی بەردەوامیی بە چالاکییەکە درا.
12-ی کانوونی یەکەم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر، ژنانی ناو سەرکردایەتیی حزبە سیاسیەکانی باشووری کوردستان، کە لەناو گروپی ئاشتی ژنان-دا جێگایان گرتووە، سێیەمین دیداری لوتکەیان ئەنجامدا.
هەر لە 2018 دا ژنان بە دەیان پانێڵ و سمینار-یان بەڕێوەبردووە و دەیان پێشانگای کار دەستییان کردووەتەوە، هەروەها چەندین چالاکیی هونەریی و ورزشییان ئەنجامداوە.
ڕۆژانی کۆتایی 2018 پڕ ئازاربوون، بە جۆرێک نەک تەنیا ژنان، ناخی هەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدانی هەژاند، شەوی 16ی کۆتا مانگی ساڵ بوو، دیار مەجید، پیاوێکی دانیشتووی شارۆچکەی #چەمچەماڵ# ئاگری لە هاوسەر و سێ منداڵەکەی بەردا و سوتاندنی، هەر سێ منداڵەکەی ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستدا و هاوسەرەکەشی دوای هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، 24/کانوونی یەکەم گیانی لەدەستدا.[1]
#25-12-2018#
ئەم بابەتە 2,571 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 25-12-2018
فایلی پەیوەندیدار: 24
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-12-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : سەرپێچی و تاوان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,571 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.167 KB 25-12-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
باوان و منداڵان
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
کورتەباس
دەربارەی وشە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
باوان و منداڵان
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
کورتەباس
دەربارەی وشە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.562 چرکە!