📊 بابەت 374,767 | وێنە 59,325 | پەڕتووک PDF 11,062 | فایلی پەیوەندیدار 43,597 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,818
لەم کاتەدا 35 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 03-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📆28-06-2020
📆27-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 02-07-1993 - کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە سێواس
باکووری کوردستان
- تورکەکان کۆمەڵکوژییەکیان لە شاری سێوازی باکووری کوردستان ئەنجامدا، پاش لە هوتێل مادماک چەندین کەسایەتیی عەلەوی کۆبوونەوە، هوتێلەکەی کە ئەو کەسایەتییە عەلەوییانەی تێدابوو گەمارۆدرا و سووتێنرا، بەو هۆیەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا، کە 33 کەسیان رۆشنبیر و شاعیر و نووسەری عەلەوی بوون، دوو کارمەندی هۆتێلەکە و دوو لە هێرشکارەکانیش هەر لەو ئاگرەدا سووتان.[1]
📅 02-07-2020
باکووری کوردستان
- دادگای پیاداچوونەوەی ئەرزڕۆم سزای 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەرماڵ بیرتەک و ئەرگین باڵتای ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە)دا هەڵوەشاندبووە داوای کردبوو سەرلەنوێ دادگایی بکرێنەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە لقی 2ی دادگای سزا قورسەکانی موش دا دانیشتنی دادگایکردنەوەی ئەو 2 ئەندامەی ئەنجوومەنی پێشووی دەبەپە دەستیپێکرد. بیرتەک لە زیندانی سینجان و باڵتا لە زیندانی جۆری ئێڵی پاتنوسەوە لە رێگەی سیستمی تەلەفزیۆنیی داخراوەوە بەشداری دانیشتنەکەی دادگا بوون. د
📅 01-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەش رۆژە سووتانی دارستانەکانی نزیک شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1400 هێکتار لەو دارستانانە سووتاوە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن سەرەڕای گیانلەدەستدانی سێ ژینگەپارێز لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کەچی حکومەت هەوڵی بەهەند بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەداوە.[2]
- رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد کە راستییەکانی پەیوەندیدار بە لەسێدارەدانی نهێنیی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد رابگەیەنێت و تەرمەکەی رادەستی بنە
✌️ ڕزگار محەمەد خەلیل - هۆگر
شەهیدی زیندوو تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووس
هۆگر-رزگار محەمەد خەلیل
25-07-1953 03-07-1990
یادت زیندوو هاوڕێ هۆگر هەردەم لە دڵمان دەژیت
نووسینی: رووناک خان خوشکی هاوڕێ رزگار
شەهیدی زیندوو تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووس
هۆگر(رزگار محەمەد خەلیل) 25-07-1953 03-07-1990
لەیادی لە دایک بوونی برای ئازیزم رزگار محمد خلیل ناسراو بە (هۆگر)، وەک یادەوەریەک بەپێویستم زانی، شتێک لەسەر ژیانی ئەو (رۆشنبیرو رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی ونبوو) بنووسم. لە 1953⁄7⁄25 لەگوندی دیانە ی سەر شارۆچکەی رواندز لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پە
📖 جووڵانەوەی کاژیک، کۆمەڵێک هۆنەرو نووسەر درووستیان کردووە، کە خەڵکی کاری ڕامیاریی نەبوون | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
جووڵانەوەی کاژیک، کۆمەڵێک هۆنەرو نووسەر درووستیان کردووە، کە خەڵکی کاری ڕامیاریی نەبوون
📖 کورتەباس


دەمە تەقێی بیست و پێنجەهەمینی گرووپی گوڵنار لەگەڵ دکتۆر حوسێن محەمەد عەزیزحوسێن محەمەد عەزیز نووسەر و مامۆستای زانکۆ

جووڵانەوەی کاژیک، کۆمەڵێک هۆنەرو نووسەر درووستیان کردووە، کە خەڵکی کاری ڕامیاریی نەبوون
پارتی لە هەموو ژیانیا داوای سەربەخۆیی کوردستان و شتی وای نەکردووە، ئێستاش داوای ناکا
بنەماڵەی بارزانی لە هەوڵی پاراستنی بنەماڵەکەی خۆیاندان، هەر کەوتنە مەترسیشەوە لەشکری ئێران و تورکیات بۆ دێنن
کاژیک ڕێکخراوێکی سستی، تەممەڵی، ترسنۆک بوو، سەرکردەکانیشی ترسنۆک بوون.!
شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە مێشک بەستوو و چەقبەستووەکانی کاژیک

لەوە دەچێت میوانی ئەمجارەی گوڵنار یەکێک بێ لەو کەسە کەمانەی کە بە پەنجەی دەست دەژمێررێن و، زۆر خەمخۆری زمان و وێژەی ڕەسەنی کوردین و، تا ئەو سنوورەی پێیان دەکرێ هەموو کون و کەلەبەرێکی نووسینەکانیان بە زمان و ووشەی ڕەسەنی کوردی پڕ دەکەنەوەو، ئەگەر هەر دەستیشیان نەکەوت، بە ناچاری و خەمێکی قووڵەوە مل بۆ ووشەی زمانێکی بێگانە کەچ دەکەن و، بە نا بەدڵییەوە بەکاری دەهێنن.. چونکە خۆشویستن و پاراستنی زمانی کوردی لای ئەم کەسانە هێڵی سوورەو بە ئەرکێکی زۆر پیرۆزی دەزانن..
ئەگەر چی ئەو مامۆستای زانکۆو نووسەرێکی خاوەن بەرهەمەو ناسراویشە، بەڵام کۆ دیدارەکانی لەگەڵ هەر یەکێک لە: مامۆستایان (جەرجیز فتح اللە و، برایم ئەحمەد و، عەلی باپیر) ئەویان بە نووسەرێکی گەورە ناساندو ناویان زیاتر خستە نێو کتێبخانەی کوردی و سەر زمانی ڕۆشنبیرانییەوە.. چونکە ڕاستەوخۆ ئەزموون و دیدو تێڕوانینی ئەو بەڕێزانەی لە زمانی خۆیانەوە بۆ خوێنەر گواستۆتەوە..
گرووپی گوڵنار لە دەمەو ئێوارەیەکی لێڵی شاری سلێمانیداو، لە گەڕەکی بەکرەجۆ تەقەی لە دەرگای ماڵی دکتۆر حسێن موحەممەد عەزیز داو، بواری ئەوەی بۆ ڕەخساندین دەست بکەینە دەمە تەقێیەکەمان.. ئەو یەکێکە لەو گەنجانەی بە هەموو گەرم و گوڕی و ویستێکی خۆیەوە چۆتە نێو ڕێکخستنەکانی کاژیکەوە، ئێمەش هەوڵماندا زیاتر لەبارەی ئەو سەردەمەی کوردو ئەو ڕێکخستنەوە لێی بپرسین، چونکە ئەو ڕێکخستنە وەک شێرکۆ بێکەس دەڵێ: هێندە نهێنی بوو، بەدەستی خۆی قفڵی لە دەرگای خۆی دابوو..
سەرەتا لێمان پرسی: بۆچی چوویتە یەکێتی سۆڤییەت.؟! ئایا شیوعی بووی.؟ گوتی: من قەت شیوعی نەبووم الحمدللە، قەتیش خۆشم ناوێن.!
پاشان دەربارەی جووڵانەوەی کاژیک لێمان پرسی، کە یەکێکە لە گوماناوی ترین و پڕ نهێنی ترین ڕێکخستنەکانی ئەوسای کوردستان... گوتی: کاژیک ساڵی 1959 درووست بوو، کۆمەڵێک هۆنەرو نووسەر درووستیان کردووە، کە خەڵکی کاری ڕامیاریی نەبوون، بۆیە سەرکەوتوو نەبوون.. یەکێک لەوانە جەمال نەبەزە، ئەحمەد هەردییە، دکتۆر ئیحسان فوادە، عبداللە جەوهەرە، ئەمانە هەر لە سەرەتاوە زۆربەیان کۆمۆنیست بوون، دواتر گەیشتنە قەناعەتێک کە بیری کۆمۆنیستی خزمەتی کورد ناکات، بەتایبەت لە پەنجاکاندا کە شۆڕشی چواردەی تەمموز ڕوویدا، پارتی کۆمۆنیستی عێراق باڵادەست بوو، ئەوەشی کە لە کوردستاندا بەرەنگاری پارتی کۆمۆنیستی دەکرد لە کوردستاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ناکۆکییەکی زۆریان لە نێواندا بوو، ئەو کاتە باوکم کۆمۆنیست بوو، مامەکانیشم پارتی بوون، واتە لە دوو سەنگەری دژ بە یەک بوون، منیش دواتر ووردە ووردە ویستم لە کوردایەتی نزیک ببمەوە، بەتایبەت لە ڕێگەی مامەکانمەوە، چونکە مامە بەکرم هەر لە پەنجاو نۆوە نامەخانەیەکی کردبوویەوە، کە هی پارتی بوو، ڕۆژنامەو گۆڤاریان تێدا دەفرۆشت، بۆ ئەوەی بەرهەڵستی کۆمۆنیستەکان بکەن، کا ژیک کە درووست بوو، ناوەکەی ئەمە بوو: (کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوەی یەکێتی کوردان)، بڕیاریاندا زۆر زۆر بە نهێنی کار بکەن، تەنانەت بە ماڵەکەی خۆیان و بە منداڵەکانی خۆشیان نەڵێن..
لێمان پرسی: ئەمە لە ترسی کێ بوو بە نهێنی کاریان دەکرد.؟! گوتی: لە ترسی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی عێراقیش..!
لێمان پرسی: ئامانج و کاری کاژیک چی بوو، بەو شێوەیە هەم پارتی و هەمیش حکومەت لێیان دەترسان.؟! گوتی: ئامانجیان سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی گەورە بوو..
لێمان پرسی: باشە ئەمەش هەر داواو ئامانجی پارتی نەبوو.؟! گوتی: لە هەموو ژیانیا پارتی داوای شتی وای نەکردووە، ئێستاش داوای ناکا.. تەنانەت داوای حوکمی زاتی و ئۆتۆنۆمیشیان نەدەکرد..! کاژیکیش داوای مەعاریفی کوردستانی دەکرد، دەبێ خوێندنی منداڵەکان بە کوردی بێ و، بە کوردی سروود بڵێن و بخوێنن و بە بیری نەتەوەیی گۆش بکرێن، کۆمۆنیستەکانیش ناویان نابوو مەعاریفی قلیاسان، گاڵتەیان پێدەکردن.! چونکە ڕازیان نەبوو، دەیانگوت دەبێ هەمووی بە عەرەبی قسە بکا، یەک عێراق هەیەو تەواو.! لەبەر ئەوە دژایەتییەکی زۆر هەبوو، ئەوانیش خۆیان حەشاردا لەناو پارتیدا، هەندێکیان هەر لەناو پارتیدا کاریان ئەکردو، هەندێکیشیان بێ لایەن بوون، ووردە ووردە توانیان چەند کادیرێک پەیدا بکەن بۆ خۆیان، بۆ نموونە یەکێک لەوانە شێرکۆ بێکەس، شێرکۆ چونکە هەم هۆنەرو ناسک بوو، خزمی فەرەیدون عەلی و ئەحمەد هەردی بوو، لەبەر ئەمانە زووتر نزیک بووەوە لە کاژیک.. تا گەشتە ئەو ئاستەش کە بوویە لێپرسراوی سلێمانی..
لە هەمان کاتدا کۆمەڵێکی تر هەبوون ناویان پارتی گەلی کورد بوو، سەرکردەکانیان کاژیک نەبوون، سەرکردەکانیان بریتی بوون لە: شێخ موحەممەدی هەرسین (باوکی ئاری هەرسین)، کاک موحەممەدی عەزیز بوو (دە، دوانزە ساڵێک لەو شاخە سکرتێری مەلا موستەفا بوو)، عبداللە ئاگرین (کە ئێستا لای پارتییە)، ئەمانە لەگەڵ موحەممەد ساڵح هیتلەردا بوون، لە سەردەمی کانی ماسیدا ساڵی 1963، کۆمەڵێک پەیدا بوون، دەست وەشێن بەناوی پارتی و بارزانی، ئەم دەستگایەشیان گرت، واتە پارتی گەلی کورد، چونکە لە کانی ماسیدا ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو، ئەوانەی ناسراو بوون لە کۆمەڵگەی کوردی بە پیاو کوژ و دەست وەشێن و سەرسەری بوون، عوسەی ئامەو فەرەجی شیرین و ئەحە سێ سەرو زۆری تریش، ئەوانە لێپرسراوی کانی ماسی بوون، لە ڕۆژێکدا چوار پێنج کۆمۆنیستیان کوشت، کاژیکیش گوتیان: ئەم کارانە ئەکەن بۆ بیری نەتەوەیی ناشیرینە، ئینجا گوتیان: ئەگەر ئێوە (پارتی گەلی کورد) نەتەوەیین و ئێمەش (کاژیک) هەر نەتەوەیین، فەرموون با کۆ ببینەوەو بگەینە چارەسەرێک، بزانین چیمان جیاوازە، کە دانیشتن، هیچ بەرنامەو پەیڕەو و پرۆگرام و فەلسەفەیەکیان نەبوو.. کاژیکیش بەرنامەیەکی ڕێک و پێکی دەبێ و ناوی (کاژیکنامە) دەبێ، ئەوان دەڵێن: باشە ئێمە دێینە ناو کاژیکەوە.. ئیتر بەیانێک دەردەکەن و بەم شێوەیە دەبێت: موژدەی یەکگرتنی ڕیزەکانی نەتەوەیی کوردتان پیرۆز.. ئەمە ساڵی 1964، دوانیشیان دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی کاژیک.. بەڵام ئەمانە گوڕێک دەدەن بە کاژیک، چونکە ئەمانە کوڕی کردەیین، شلە شاری و هۆنەرو ناسک نەبوون..
لێمان پرسی: کاژیک نامە ئەحمەد هەردی شاعیر نووسیوییەتی.؟! گوتی: نەخێر، هەمووی ئەحمەد هەردی نەینووسیوە، هەر یەکەیان و بەشێکی نووسیوە..
لێمان پرسی: تۆ کەی پەیوەندیت کرد بە کاژیکەوە.؟! گوتی: من ساڵی 18/10/1970 چوومە نێو کاژیکەوە..
لێمان پرسی: چۆن چۆنی بوو چوویتە نێو ئەم ڕێکخستنە پڕلە نهێنی و گومناوەوە.؟! گوتی: من خۆم پارتی بووم، ئەندامی ڕێکخراوی قوتابیان بووم، جێگری جەمال قاسم بووم، کە ئێستا لە هەولێرەو پارتییە، ئەو لێپرسراوی ڕێکخراو بوو، ڕێکخراوەکەمان گەورە بوو، هەموو سلێمانی ئێمە دەمانبرد بەڕێوە، منیش لێپرسراوی لیژنەی قوتابیان بووم، وە لە زانکۆش بووم، بایەخیان پێدەداین، لە ژیانیشمدا نە جەلالی بووم، نە کۆمۆنیست بووم، هەر لە بەرەی شاخ بووم، ئەگەر لەڕێکخستنیشیاندا نەبووم، ئەوا هەر پشتگیری شاخم کردووە، ئەوەم بە کوردایەتی نەدەزانی کابرا کوردیش بێ و لەناو شاردا ڕێکخستنی هەبێ و، دواتر لەگەڵ لەشکری بەعسدا بڕوا لە شاخ پێشمەرگە بکوژێت.! وە ئەوانیشم بە پارت نەزانیوە، هەر وتوومە باڵی جەلالی و مەلایی.. ئێستاش هەر وایان پێدەڵێم.. چونکە ئەوەی لە کۆنەوە لە ساڵی 1946ەوە بە بنەماڵە پارتی بووە ئێستاش هەر پارتییە، ئەوەشی جەلالی بووە لە 1964ەوە ئێستاش هەر جەلالییە، ئێستاش هەروایە، ئێستا دوای ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان، هەرچی کادری یەکێتییە بە باڵای نەوشیروان مستەفادا هەڵدەدا، ئەمانە ئەیانەوێ ببنەوە یەک و بچنە پاڵ عێراق و پارتی لەناو ببەن، بەڵام من دڵنیام ئەگەر ڕۆژی حەشریش هەستێ، ئەوە ڕوو نادا، چونکە ماڵی بارزانی ئەگەر کوردایەتیش نەکەن، پارێزگاری بنەماڵەکەی خۆیان دەکەن، لەگەڵ کەوتنە مەترسییەوە لەشکری ئێرانت بۆ دەهێنن، لەشکری تورکیات بۆ دەهێنن، لەشکری عێراقت بۆ دەهێنن..
لێمان پرسی: لەگەڵ بوونی هێزێکی وەکو ئەمریکاو، خەڵکیش بەرەو ڕۆشنبیری و کرانەوە چووە، ئایا خەڵک ئامادەیە ئەم شەڕەیان بۆ بکا.؟! گوتی: من دڵنیام تا شەڕی داعش بمێنێ لە کوردستاندا شەڕی ناوخۆ ڕوو نادا، دەوڵەتانی ئەورووپیش ڕێگە نادەن لە کوردستان شەڕ ببێ، ئێستا ئێران هەڕەشەمان لێدەکا بە ئاشکرا، تەنانەت قسەشی بە مەلا مستەفا وت، دەیگوت هەر خودی مەلا مستەفای بارزانی پیاوی ئیسرائیل بووە، پێدەچێت ئاییندەی سوننەو شیعە چەند ناکۆک بێت، هیچ گرنگ نەبێ بەرامبەر بە کێشەی کورد، لەسەر هەموو شتێک ڕێک دەکەون بۆ ئەوەی کورد نەمێنێ، لەبەر ئەوە بیرێکی وا هەیە کە ڕێککەوتنی بەغدا زیندوو بکەنەوە بەشێوەیەکی تازەتر، تورکیاو عێراق و ئێران پێکهێنەری بوون لە 1937..
لێمان پرسی: ئەو خاڵە سەوزە کامە بوو و چی بوو کە هەڵکرا بۆ ئەوەی داعش بەرەو کوردستان بکشێ.؟! گوتی: بەرژەوەندی ئەمریکایە..
لێمان پرسی: کورد ڕۆڵی چی بوو لە سەرنجڕاکێشانی داعش بەرەو کوردستان.؟! گوتی: هیچ نەبوو.. ئەسڵەن سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێن: ئێمە بەهیچ شێوەیەک نەماندەویست کورد لەو شەڕەوە بگلێ، پێشم وا نییە مەسعود بارزانی شەڕێکی خۆ تڕێنی کردبێت.. بەڵام هێزی ئێرانیش تا نزیک خانەقین هات.! بتەوێ و نەتەوێ ئەم پارتانەی ژێر ڕکێفی زۆن هەمووی لەگەڵ ئێراندایە.. وە هەمووشیان یا هەڵگری کەلتووری ئێرانن، یا قاسم سولێمانی ئاراستەیان دەکات..
لێمان پرسی: تۆ چۆن گەشتیتە ناو کاژیک، لەکاتێکدا بە گوتەی شێرکۆ بێکەس کاژیک قفڵی لە بیرو باوەڕی خۆیدا بوو.؟! حیزبێکی جەماوەری نەبوو، نهێنی بوو لەناو نهێنیدا.؟ گوتی: برادەرێکم هەبوو هەر لەناوەندییەوە پێکەوە بووین، ناوی دکتۆر سەربەستە لە هەولێرە، دوای یانزەی ئازار گوتی دەمەوێ بێمە ناو پارتییەوە، منیش بردم بۆ لای قادر جەباری و گوتم ئەم کوڕە کۆن پارتییەو دەیەوێ بێتەوە، چونکە پارتی لە سلێمانیدا جەماوەری هیچ نەبوو، هەمووی پێنج سەد ئەندامی هەبوو، چونکە شەست ساڵە جەلالی لە سلێمانیدا خەڵکیان کردووە بە هی خۆیان.. ئیتر ئەو کوڕەم هێنایە ناو پارتییەوە، ئیدی ڕۆژانە پیاسەو گەڕانمان هەبوو، من قسەم لەبارەی هەر شتێکەوە دەکرد، ئەو بۆی ڕاست دەکردمەوە، سەیر دەکەم لە من زیاتر دەزانێ، لە شتی نەتەوەییدا شتی باشی پێ بوو، کتێبی چاکی بۆ دەهێنام، هی کامیل ژیرو جەمال نەبەزو حەمەی مەلا کەریمی بۆ دەهێنام، کە دەمخوێندنەوە تێگەیشتم ئەم بیرو باوەڕانە نامۆن بە من، من نەمبیستووە، تازەیە، کوردایەتی ئامانجمانەو باوەڕمانەو بیرو باوەڕەو، باسی خانی و مێژووی کوردت بۆ دەکا، لەناو پارتیدا باسی هیچ نەدەکرا، هەر دادەنیشتی ئابوونەکەیان لێدەسەندی و دەیانوت فڵانە کەس ڕێکخەو، فڵانە کەس ئاراستە کەو، لەم شتانە.. لەناو پارتیدا هیچ کەرەستەیەکی ڕۆشنبیری نەبوو، منیش بەو کوڕەم گوت: باشە ئەم شتانەی تۆ دەیانهێنیت خاوەنەکەیان کێیە.؟! ووتم: کەسێک هەیە.؟! گوتی: نازانم، دەبێ هەبێت.. ئەگەریش نییە، ئێمە خۆمان کۆمەڵێک گەنجین با خۆمان شتێک درووست بکەین.. دوای دوو ڕۆژ ئەو کوڕە هاتەوە، ووتی: شتێک هەیە.. وتم: ناوی چییە.؟! ووتی: کاژیکی ناوە.. کاژیکیش لەوەتەی هەیە ناوی هەیەو دیار نییە، تارماییەکە بۆ خۆی..! ووتی: ئاخر نهێنییەو نابێ کەس پێی بزانێت.. ووتم: ئەی نوێنەرەکەیان کێیە.؟! گوتی: پێیان دەڵێم: بێن بۆ لات.. هەفتەیەک وون بوو، دوای هەفتەکە هاتەوە ووتی منم نوێنەری کاژیک..! ووتم: تۆ کاژیکی.؟! گوتی: بەڵێ.. گوتم: ئەی تۆ پارتی نیت لای من.؟! گوتی: با، کێشە نییە، هەموومان پارتین..
لێمان پرسی: جەنابت و شێرکۆ بێکەسیش دەڵێن: سەرکردایەتی کاژیک کۆمەڵێک خەڵکی نووسەرو قەڵەم بەدەست و ناسک بوون، ئایا هەر ئەمە هۆکاری بەنهێنی مانەوەی کاژیک و دواتر ڕووخانیشی بوو.؟! یا هۆکارەکانی سست بوون و داڕووخانی کاژیک چی بوو.؟! گوتی: خۆی کاژیک لە 1959 درووست بووە، من 1970 چوومەتە ناوی، واتە یانزە ساڵ دواتر، بەڵام باوەڕتان هەبێ بە هەموویەوە ساڵێک ئیشیان نەکردووە، ئەسڵەن ڕێکخستنێک نەبووە بەناوی کاژیک.. هەر کاتێک تاقەتیان بووبێ، زوو زوو کۆ بوونەتەوە لە ماڵی یەکیان و، نانێکیان خواردووەو، هەڵوێستێکیان دەربڕیوەو، ئێستا کامیل ژیر لە هەوڵی ئەوەدایە ناو کۆ بکاتەوە بزانێ کاژیک ئەندامی هەبووە، بەڵام ئەو ڕێکخراوە خەڵکی هەبووە، شەهیدیشی هەبووە..
لێمان پرسی: ئایا کاژیک ئەوسا دەستی دەرەکی تیا بوو، بەتایبەت کە زوو هەڵوەشایەوە.؟! گوتی: نەخێر، بەهیچ شێوەیەک.! دوای ئەوە کاژیک ڕێکخراوێکی سستی، تەممەڵی، ترسنۆک بوو، سەرکردەکانیشی ترسنۆک بوون.! بەڵام پاکترین خەڵکی کوردن، یەکێکیان نییە پەنجەی خیانەتی بۆ ڕاکێشرێت تا ئەمڕۆش.!
لێمان پرسی: لەگەڵ ئەوەی کە کاژیک لە خەڵکی ڕۆشنبیرو ئەدەب دۆست و شاعیر پێکهاتبوون، بەڵام بەهەموو شێوەیەک دەرگای ڕەخنەو گفتووگۆو دیالۆگیان لەسەر خۆیان داخستبوو، بۆچی.؟! گوتی: ئاخر لە ئەدەبییاتی شیوعییەت وەریان گرتبوو، شیوعییەکان دەڵێن: هەر فەرمانێکت بۆ هات، جێبەجێی بکە، ئینجا دەمە تەقێی لەسەر بکە..!
لێمان پرسی: ئەم جۆرە سیاسەت کردنە سلبی بوو، یا ئیجابی.؟! گوتی: خراپە، زۆریش.. ئەمە بۆ پەکەکە باش بوو، چونکە بەرامبەر دیکتاتۆر دەبێ دیکتاتۆر هەبێت.. لای ئێمە ئەوە نەبوو، لە سەردەمی مەلیکدا ئازادی هەبوو..
دواتر هاتینە سەر پاسۆک، لێمان پرسی: پاسۆک لەسەر هەمان کەلاوەو دارو پردووی کاژیک درووست دەکرێ، ئایا ئەمە سەرکەوتن بوو لە کاتێکدا هەمان کارەکتەرە دۆڕاوەکانی کاژیک بوون پاسۆکیشیان درووست کرد (وەک شێرکۆ بێکەس باسی دەکا).؟! گوتی: شێرکۆ پەیوەندی بە پاسۆکەوە نەبوو، دوای هەرەسیش بوو بە یەکێتی، یەکێک بوو لە مێشک بەستووەکان، مێشکی چەق بەستوو بوو، بتگوتایە مام جەلال وایە یا نەوشیروان وایە بە ئاسماندا دەچوو، ئەو مەلایی بووە، شیعری هەیە بۆ مەلایی و شیعری هەیە بۆ بەکرەجۆ.. من چوومە لای بیکەم بە پاسۆک..
گوتمان: خۆ شێرکۆ بێکەس دەڵێ کە وازم لە کاژیک هێنا، ئیتر پەیوەندیم لەگەڵ هەموو جۆرە جووڵانەوەیەکی سیاسیی پچڕی و تەنانەت ئەو کاتیش لە دەرەوە بووم یەکێتی نەبووم.؟! گوتی: کورە ڕاست ناکا.! نەوشیروان لە دەرەوە بووەو شێرکۆ نامەی بۆ ناردووەو گوتویەتی دەمەوێ ببمە کۆمەڵە..! شێرکۆ بێکەس بە کەڵکی حیزبایەتی نەدەهات، ئەو جگەرەیەی دادەگیرساند، جگەرەکەی لەسەر تەپڵەکەکە دەبوو بە سوتوو، دانەیەکی تری دادەگیرساند، ئاگای لێ نەبوو، لەوێش لە قاوەخانە دادەنیشت هەر شیعری دەنووسی، لە بەیانی سەعات هەشتەوە دەچوو بۆ نیوەڕۆ وەک دەوامی مەکتەب.. سەلامیشت لێدەکرد، دەیگوت: وەڵا مەشغولم.!
لێمان پرسی: چی دەڵێیت دەربارەی نووسین و بیرەوەرییەکانی شێرکۆ بێکەس.؟! گوتی: من هەمە هەردوو بەرگەکەی، هەردووکیشیم خۆندۆتەوە، وە تێبینی زۆر زۆرم لەسەری هەیە، وە من خزمەتی زۆرم کردووە، لە یەک شوێندا باسی من دەکا، کە دەڵێ گەڕاینەوە.. لە کاتێکدا خۆم ڤیزەم بۆ وەرگرت لە لەندەن..
لێمان پرسی: باشە دکتۆر تۆ بۆچی نووسینەوەی یاداشتەکانت نەخستە پێش مەرگی شێرکۆ بێکەس.؟! خەڵکی گلەیی ئەوە دەکەن کە موبالەغەو وەسفی زۆری تێدایە.؟! گوتی: من بەهۆی چلەی مردنییەوە نووسیومە.. ئێستاش خۆشم ئەوێ و هاوڕێمەو تا مردیش نەتەوەیی بوو، بەڵام لە سیاسەتدا لاواز بوو، بە کەڵکی کاری پارتایەتی نەدەهات.. تا ئەو ڕۆژەش مردووە ڕۆژێک دڵمان لە یەک زویر نەبووە..
لێمان پرسی: خاڵی بە یەکگەیەنەرو هاوبەشی نێوان تۆو شێرکۆ چی بوو.؟! گوتی: ئەدەب بوو..
لێمان پرسی: لە نووسین بە ئاوی خۆڵەمێشی شێرکۆ بێکەسدا خۆت بە مەغدوورو ستەملێکراو دەزانی.؟! گوتی: نەک من، بە دەیان کەس هەیە ناوی نەبردوون..
لێمان پرسی: بە هۆکار ناوی نەبردوون یا بیر چوونەوە بووە.؟! گوتی: خۆی دەزانێت..
لێمان پرسی: تۆ خۆت بە مەغدوور دەزانی.؟! من پێویستم بەوە نییە باسم بکا یا نا.. من هەموو نامەو وێنەکانی نێوان خۆم و خۆی بڵاو کردەوە..

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 15 2018 4:14PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 16 2018 1:14AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 16 2018 1:14AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 736 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
جووڵانەوەی کاژیک، کۆمەڵێک هۆنەرو نووسەر درووستیان کردووە، کە خەڵکی کاری ڕامیاریی نەبوون
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد - کاژیک
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حوسێن محەمەد عەزیز
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574