خەڵکی شاری #هەولێر#ە، ڕاهێنەری زۆمبایە و 6 بڕوانامەی باوەڕپێکراوی ئێراقی و نێودەوڵەتی هەیە دەیەوێت گرنگی بە وەرزشی لەشجوانیش بدات کە لەنێو خانمانی کوردستان تا ڕاددەیەکی زۆر ئەم وەرزشە نامۆیە و یاریزانانی ئەم وەرزشە سنووردار و دەگمەنە بەڵکوو هەر نییە. ئەم خانمە کوردەیە کە ماوەیەکی زۆرە ڕاهێنەری یاری زۆمبای تایبەت بە لەشڕێکییە و بۆ یەکەمجاریشە لە ژیانی وەرزشی خۆی بۆ یاری لەشجوانی تەرخان دەکات و لە پێشبڕکێی بەدی بیڵدینگ بەشدار دەبێت.یەکەمین خانمە لەسەر ئاستی کوردستان کە بەشداری لە پێشبڕکێیەکی جیهانیی لەشجوانی دەکات.
هێشتا دوو مانگ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتییەکە بەڵام ژیان ماوەی 4 مانگە لە مەشقەکانی بەردەوامە ڕۆژانە 3 کاتژمێر بۆ 2 کاتژمێر و نیو ڕاهێنانەکانی ئەنجام دەدات و کێشی قوورس بەرزدەکاتەوە.
ژیان لە لێدوانێکدا بۆ دوارۆژ ئاماژەی بەوەدا لە بەشی بۆدی بڵدینگ (Body Buillding) بەشدار دەبێت واتە هێز و ماسوولکەی لەش نەوەک فتنێس (لەشڕێکی) و فیزیک. [1]