کێری نيە و مەدحی گونی دەکا
کێر و گون تەواوکاری ئەندامی زاوزێی پياوە، چوک و کێر ئەگەر چالاک نەبێت وئەرکی خۆی بەتەواوەتی جێ بەجێ نەکات کۆکردنەوەی هۆڕمۆن وسپێرم هيچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت و بە(شەيتانی بوون) لە شيرينی خەودا دێتە خوارەوە، ئەم ئيديۆمە بە پێ چەوانەشەوە هەيە کە دەوترێت(قون پوچی کێر گەورە) ئەمەيان واتە هەردوو لا ئاسايين و بەکارە بۆ جێ بەجێکی ئەرکی خۆی پياو لەناو کوردان حەزدەکات ئه و ئيديۆمەی دووەمی بۆ بەکاربهێنرێت نەوەک کێری نەبێت و مەدح و سەنای گونی بکرێت، ئەوە لايەنە ڕاستەقينەکەی ئيديۆمەکەيە بەڵام بۆچی دەخوازرێت، بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە هيچی تيابەستە نەبێت و خۆی بەشتێک هەڵبداتەوە کە لە بنەڕەتدا بۆ خۆ هەڵکێشان نەبێت و بگرە نەنگيشە.[1]