کورتەفیلمی سەعات بەرهەمی سینەماکاری کوردستانی #تەیموور قادری#، بە وەرگرتنی خەڵاتی دووهەمی دوو ساڵانەی فستیڤاڵی نیکۆنی ژاپۆن سەرکەوتنێکی تری بە دەست هێنا.
بە گوێرەی وتەی ئەو دەرهێنەرە: چیرۆکی ئەو فیلمە لە خولەکێکدا گێڕدراوەتەوە و چاوخشاندنێکی واقعگەرایانە کە پرسی دواڕۆژی تاووتوێ کردووە.
فیلمی سەعات پێشتریش براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی چیرۆکیی فستیڤاڵی فیلمی یەک خولەکی لە تۆرنتۆی کەنادا بووە.