لە ساڵی 1977 لە شارەدێی #تەوێڵە# سەر بە پارێزگای #هەڵەبجە# لە دایکبووە. مامۆستایەکی ئامێرە موزیکیەکانە و بۆ ماوەی 23 ساڵ تێکەڵ بە دنیای میوزیک بووە و لە چەند شارێکی کوردستان وانەی وتوەتەوە و لە ئێستادا ماوەی هەشت ساڵە لە سەنتەری #مناڵپارێزی کوردستان# لقی هەڵەبجەی شەهید وانە دەڵێتەوە.
دەڵێت: سەرەتا ساڵی 1994 دەستم بە کاری هونەری و ژەنینی ئامێری میوزیکی کردو بۆماوەی 23 ساڵە بەبێ دابڕان بەردوامم و سەرەتا بە ئامێری دەف لە فێرگەکاندا دەستم پێکرد پاشان لە قۆناغی سێی ناوەندی لە وڵاتی ئێران دەستم بە فێر بوونی ئامێری سەنتور کردوە. تا ئێستا 900 فێرخوازم فێری ژەنینی ئامێری دەف کردووە.