🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
پەڕتووکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-03
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-03-2019
📆18-03-2019
📆17-03-2019
📆16-03-2019
📆15-03-2019
📆14-03-2019
📆13-03-2019
📂 زۆرتر ...
📅19 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (9,914) پەڕتووک|||
📅 16-03-2019
باکووری کوردستان
- جارێکی دیکە داواکاریی خانەوادەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و خانەوادەی زیندانییانی دیکەی ئیمڕاڵی بەمەبەستی سەردانی ئیمڕاڵی، ڕەتکرایەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی شاری کرماشان، ڕایگەیاند: وەزرشوانانی شاری کرماشان لە کێبڕکێیە ئاسیایی و نێونەتەوەییەکانی، توانییان، سەرجەم 32 میداڵ بە دەست بهێنن. بە وتەی سابیر ڕەحیمی، وەرزشوانانی کرماشانی لە ئاستی جیهاندا، ئەمساڵ توانیان 5 میداڵی زێڕ، 8 میداڵی زێو و 3 میداڵی بڕونزیان، کە سەرجەم دەگاتە 16 میداڵ، بۆ خۆیان مسۆگە
📅 16-03-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
16-03-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-03-2019
باشووری کوردستان
- یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی لە گوندی کۆچۆ هەڵدرایەوە چالاکوانێکیش دەڵێت :تەنیا لە گوندی کۆچۆ 14 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.[1]
- لە شارەکانی هەڵەبجە و ڕانیە 2 ژن بەهۆی ئاگر گیانیان لەدەست دا و پۆلیسیش ڕایگەیاند، خۆیان سووتاندووە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- بە گوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر 19ی ئەمشه و لە بەردەم گەراجی شاری عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا. دەربارەی وردەکاری زیاتر هێشتا زانیاری بەدەستنەخراوە.[2]
- ئەمڕۆ ژمارەیەک چەتەی داعش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی قەسەدە کرد لە باغ
📅 15-03-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
منداڵێکی ئێزدی لە باغۆز دۆزرایەوە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ڕەئووف شێخ جەمیل؛ رەئووف جەمیل عەزیز
هۆزانەوان، نووسەر، لێکۆڵەر
رەئووف جەمیل عەزیز
لەساڵی 1962 لەسلێمانی لەگەڕەکی مەڵکەندی خوار شەقامی ئیبراهیم پاشا لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەسلێمانی، خوێندنی ئامادەیی کشتوکاڵی لە بەکرەجۆ تەواو کردووە.
لە پایزی ساڵی 1980 پەیوەندیکردووە بە لیژنەی چالاکی پێشمەرگەی ناوشارەوە تا راپەرینی 1991.
لە 18-06-1993 بووە بە ئەفسەری ئاسایش لە شارۆچکەی پێنجوێن و چوارتا.
لە دوای 31ی ئاب (31-08-1996) رۆیشتووە بۆ دەرەوەی وڵات لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.
ئەندامی کۆمیتەی یەکێتی بووە لە ئەڵمانیا، شار
👫 ڕەئووف شێخ جەمیل؛ رەئووف جەمیل عەزیز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ڕەئووف شێخ جەمیل؛ رەئووف جەمیل عەزیز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 17-03-2019
باکووری کوردستان
- لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا وباکووری کوردستان بەبەشداری پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە ناوچەی بازیدێ-ی ئاگری میتینگێک بەریوەچوو. هونەرمەندی کورد قادرچات لە لەمیتینگەکەدا ئامادەبوو وچەند بەرهەمێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، دوای کۆتایی هاتنی میتینگەکە ناوبراو لەلایەن هێزەئەمنییەکانی توکیاوە دەستگیرکرا.[3]
- یوسف ئاتەش ئەندامی هەدەپە کە لە ئامەد لەدژی گۆشەگیری عەبدوڵڵا ئۆجەلان مانی لەخواردن گرتووە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا و برایەبەردە
📅 17-03-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
نەورۆز لە عەفرین قەدەغە کرا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 272,903 | وێنە 52,060 | پەڕتووک PDF 9,914 | فایلی پەیوەندیدار 30,346 | 📼 ڤیدیۆ 145 | 🗄 سەرچاوەکان 11,012 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📕 دیکتاتۆر و دیکتاتۆرییەت | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
نوسینی: ناتاشا ئیزرۆ-ئیرکا فرانتز
وەرگێڕانی: د.بایەزید حەسەن
چاپی یەکەم
پێشەکیی وەرگێڕ
خوێنەری بەڕێز، ئەم کتێبەی لە بەردەستتدایە، دەربارەی دیکتاتۆر و دیکتاتۆرییەتەکان نووسراوە، کە جیهانێکی ئاڵۆزە و پڕە لە نهێنی. دەستڕاگەیشتن بەو نهێنییانە ئەگەر کارێکی ئەوپەڕی گران نەبێت، ئەوا مەحاڵە، چونکە ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان هەرگیز نهێنی و زانیاریی ورد دەربارەی چۆنێتیی فەرمانڕەواییکردنیان و دامودەزگا جۆراوجۆر و دامەزراوەکانیان نادرکێنن. لەبەر ئەوە لەسەر ئاستی ئەکادیمی، لێکۆڵینەوەی کەمتر لەسەر ڕژێمە دیکتاتۆرییەتەکان کراوە لەچاو ڕژێمە دیموکراسییەکان، وێڕای کەمیی ئەدەبیات لەسەر ئەم بوارەی ڕژێمە دیکتاتۆرییەتەکان لە زانستی سیاسیدا.
بەگوێرەی مەزەندەی ڕێکخراوی فریدەم هاوس، نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان لە بندەستی ڕژێمە دیکتاتۆرییەتەکاندا دەژین و دوو ملیار کەس بەدەست فەرمانڕەوایی ستەمکارییەوە دەناڵێنن. لە جیهاندا سەدوشەش ڕژێمی فەرمانڕەوایی دیکتاتۆری یان نیمچەدیکتاتۆری هەن. واتە 54٪ی دەوڵەتانی سەر گۆی زەوی. نزیکەی لە هەر سێ وڵات لە جیهاندا، یەکێکیان لەژێر فەرمانڕەوایی دیکتاتۆرییەتدایە. بە تەنیا حزبی کۆمۆنیستی چین فەرمانڕەوایی نزیکەی چواریەکی دانیشتوانی جیهان دەکات.
هۆیەکانی دروستبوونی ڕژێمە دیکتاتۆرییەتەکان چەندان سەدەیە نەگۆڕاون، هەمووشیان لە کاتی سەرهەڵدانی پشێوی و تەنگژە و قەیرانەکاندا دروست دەبن، وەک ئەو دیکتاتۆرییەتانەی ئەدۆڵف هیتلەر لە ئەڵمانیا و بینیتۆ مۆسۆلینی لە ئیتاڵیا و قەیسەر لە ڕووسیا دایانمەزراندن. دیکتاتۆرەکان هەمیشە دەیانەوێت لە لوتکەی هەڕەمی دەسەڵاتدا بمێننەوە و نوێنەرایەتیی هاووڵاتییان ناکەن و گرووپێکی بچووکی هاووڵاتییان، کە پێی دەڵێن دەستەبژێر، لە دەوری خۆیان کۆ دەکەنەوە پارە و پلە و پۆستی باشیان دەدەنێ و چارەنووسیان بە چارەنووسی ڕژێمەکەوە دەبەستنەوە، بۆ ئەوەی هەمیشە ئەو دەستەبژێرانە بەرژەوەندییان لە مانەوەی ڕژێمەکەدا ببیننەوە و ڕژێمەکە بپارێزن. هاوکات ئەو دیکتاتۆرانە ئامڕاز و دامودەزگای سەرکوتکردن و داپڵۆسین و تۆقاندنیان هەیە، کە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن و نەیارانیان بەکاری دەهێنن و هەرگیز لە کوشتن و بەکارهێنانی زەبروزەنگ و توندوتیژی بەرامبەر ئەوانەی بە هەڕەشەی بۆ سەرخۆیان بزانن، سڵ ناکەنەوە. گەندەڵی و بەرتیلخۆری و دەستگرتن بەسەر سەروەت و سامانی وڵات و تاڵانکردنی لەژێر فەرمانڕەوایی ئەو دیکتاتۆرییەتانە بڵاوە و هۆی کاران بۆ حوکمڕانییان، لە کاتێکدا زۆرینەی هاووڵاتییان لەژێر باری هەژاری و ناهەمواری و نەبوونی خزمەتگوزارییە بنچینەییەکان ژیان بەسەر دەبەن.
مەزەندە دەکرێت فێردیناند مارکۆسی فیلیپین و سانی ئاباشەی نایجیریا، هەر یەکەیان زیاتر لە پێنج ملیار دۆلاریان دزیبێت کاتێک لە دەسەڵاتدا بوون. وەک دەڵێن، ئەلبێرتۆ فوجیمۆری پیرۆ شەشسەد ملیۆن دۆلاری پیرۆی بە تاڵان بردووە، لە کاتێکدا دوڤالییەکان لەو کاتەی لە هایتی لە دەسەڵاتدا بوون، نزیکەی هەشتسەد ملیۆن دۆلاری بۆ خۆیان بردووە. بۆکاسای سەرۆککۆماری ئەفریقای ناوەند، لە ئاهەنگی تاجلەسەرنانەکەی لە ساڵی 1977دا، بیستودوو ملیۆن دۆلاری خەرج کرد، ئەو بڕە پارەیە 24٪ی داهاتی نەتەوەیی کۆماری ئەفریقای ناوەندی پێک دەهێنا.
هەندێک لە ڕەفتارە نامۆ و نابەجێیەکانی دیکتاتۆرەکانی جیهان، کە لەم کتێبەدا باس کراون، دەخەینە ڕوو: لە ساڵی 1997دا، قەزافی بڕیاری دا کە دەبێت هەموو خێزانەکانی لیبیا لە ماڵەکانیان مریشک بەخێو بکەن، وەک هۆیەک بۆ ئەوەی لیبیا بەشی خۆی لە مریشک دابین بکات و مریشک هاوردە نەکات. موعەممەر قەزافی ساڵنامەی گریگۆریی گۆڕی بۆ ساڵنامەی هەتاوی و ناوی هەموو مانگەکانیشی گۆڕی بۆ ئەو ناوانەی خودی خۆی دای دەهێنان. هاستنگس باندای سەرۆکی مالاوی، بڕیارێکی دەرکرد کە نابێت ژنان پانتۆڵ لە پێ بکەن. فرانسیکۆ ماسیاس نگویما، سەرۆکی گینیای ئیستیوائی، هەموو جۆرە دەرمانێکی هاوچەرخی لە وڵاتەکە قەدەغە کرد، تەنانەت لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرای ترسناکیشدا. پاپا دۆکی هایتی وێنەکانی خۆی لە هەموو شوێنێکی وڵاتەکەدا بڵاو کردبووەوە و هەندێک لەو وێنانە ئەو پەیامەیان بە گوێی خەڵکدا دەدا، کە ئەو لە لایەن عیسای مەسیحەوە بۆ سەرۆکایەتیی هایتی هەڵبژێردراوە. لە یەکێک لەو وێنانەدا پاپا دۆک لە تەنیشت عیسای مەسیح وەستاوە و مەسیح دەستی لەسەر شانی ئەو داناوە، لەگەڵ نوسینێک کە دەڵێت ''من پاپا دۆکم هەڵبژاردووە''.
سەرۆکی ئۆگەندا، عیدی ئەمین، وای بڵاو کردەوە کە لە ماوەی دەسەڵاتیدا لە ئۆگەندا، سەد هەزار تا شەشسەد هەزار ڕۆشنبیری کوشتووە. هەر بەرپرسێک هەر پێشنیارێکی بۆ سەدام کردبایە، سەدام ڕقی لێ دەبووەوە و دەیکوشت. بۆ نموونە، لە ماوەی جەنگی ئێران-عێراقدا، وەزیری تەندروستی پێشنیازێکی کرد کە سەدام بۆ ماوەیەکی کاتی واز لە دەسەڵات بهێنێت بۆ ئەوەی ئەو مەرجەی ئێران بۆ ئاشتی، جێبەجێ بکات. سەدام سوپاسی ئەو هەڵوێستە ڕاشکاوانەی وەزیری تەندروستیی کرد، پاشان ئەو وەزیرەی بە پارچەپارچەکراوی لە کیسەی مردواندا بۆ هاوسەرەکەی ناردە ماڵەوە.
ئەم کتێبە باسی ئەوە دەکات کە چۆن دیکتاتۆرییەتەکان پۆلێن دەکرین لەگەڵ هۆیەکانی سەرهەڵدانی دیکتاتۆرییەتەکان، مانەویان، ستراتیج و ئاڕاستەکانیان، ڕۆڵی دەستەبژێر و هۆکارەکانی ڕووخانیان. هەروەها باسی جۆری کودەتاکان و هۆکارەکانی ڕوودانیان و شکستهێنانیان دەکات. پەیوەندیی نێوان دیکتاتۆرییەتەکان و بنبەستی سیاسی و ئابووری و کێشە نێودەوڵەتییەکانیش بە دوورودرێژی ڕوون دەکاتەوە. هەروەها لەم کتێبەدا بۆ هەر یەکێک لە دیکتاتۆرییەتەکان بەشێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەریان و ڕوونکردنەوەیان تەرخان کراوە، بەم جۆرە: دیکتاتۆرییەتە سەربازییەکان لە ئەمەریکای لاتین و دەوروبەری، دیکتاتۆرییەتە تاکحزبییەکان لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات و دەوروبەری، دیکتاتۆرییەتە تاکڕەوییەکان لە باشووری بیابانی ئەفریقا و دەوروبەری، ڕژێمە پادشاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەوروبەری، دیکتاتۆرییەتە دووڕەگەکان لە پاکستان، کووبا، ئیل سەلڤادۆر و هەڕەشەی سیانی لە میسڕ.
لە چاپە ئینگلیزییەکەی ئەم کتێبەدا، لە کۆتایی هەر بەشێک هەندێک پرسیار و بە ناو خاڵی گرنگ هەبوون، کە زیادە و شتی دووبارە بوون و لە چاپە کوردییەکەیدا لا براون. هەروەها لە کۆتایی هەر بەشێکیش سەرنج هەبوو کە ئەو ناوانەی تێدا بوو کە دانەرانی کتێبەکە لە بەشەکاندا ئاماژەیان پێ کردبوون، لە چاپە کوردییەکەدا هەموو ئەو ناو و سەرچاوانە لە بیبلۆگرافیای کۆتایی کتێبەکەدا هەن، لەبەر ئەوە لە کۆتایی بەشەکان لا براون. هەروەها لە چاپە کوردییەکە هەموو ئەو ناوانەی لە بەشەکاندا ئاماژەیان پێ کراوە، وەک خۆیان بە ئینگلیزی نووسراونەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو خوێنەرانەی دەیانەوێت ئەو سەرچاوانەیان دەست بکەوێت، لە بیبلۆگرافیایەکەدا ناونیشانی دانەر و سەرچاوەکانیان دەربهێنن.
هیوادارم ئەم وەرگێڕانە سوودی هەبێت و کەلێنێکی بچووکی کتێبخانەی کوردی پڕ بکاتەوە.
د. بایەزید حەسەن عەبدوڵڵا
سلێمانی
25-09-2016
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF ✖️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 13 2017 1:26AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jun 14 2017 12:51AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,061 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.135 KB Jun 13 2017 1:29AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

دیکتاتۆر و دیکتاتۆرییەت

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-09-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بایەزید حەسەن عەبدوڵڵا
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست204,286%74.85
Kurmancî - Kurdîy Bakûr45,990%16.85
عربي9,549%3.49
کرمانجی - کوردیی باکوور4,610%1.68
هەورامی3,735%1.36
English1,689%0.61
فارسی1,176%0.43
Türkçe476%0.17
Nederlands186%0.06
Française184%0.06
Deutsch150%0.05
Kurdîy Nawerast - Latînî70%0.02
Pусский59%0.02
Svenska39%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.01
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە150,971%55.41
👫 کەسایەتییەکان24,332%8.93
📕 پەڕتووکخانە20,424%7.49
✌️ شەهیدان18,346%6.73
🏰 شوێنەکان13,836%5.07
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)9,835%3.61
💬 پەند و ئیدیۆم7,472%2.74
🚼 ناوی کوردی4,853%1.78
📷 وێنە و پێناس4,714%1.73
📝 بەڵگەنامەکان4,633%1.70
📊 ئامار و راپرسی4,596%1.68
📖 کورتەباس2,103%0.77
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,476%0.54
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.42
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)920%0.33
😊 گاڵتەوگەپ712%0.26
🎵 کارە هونەرییەکان534%0.19
💎 شوێنەوار و کۆنینە459%0.16
💚 ئەنفالکراوان422%0.15
🌏 نەخشەکان167%0.06
📼 ڤیدیۆ145%0.05
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە112%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان52%0.01
🎥 ئالبومەکان32%0.01
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان27%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست7%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری114,212%41.85
📩هاوڕێ باخەوان110,921%40.64
📩مانو بەرزنجی20,881%7.65
📩سەریاس ئەحمەد12,876%4.71
📩نالیا ئیبراهیم1,815%0.66
📩ئاراس ئیلنجاغی1,269%0.46
📩ئەڤین ئیبراهیم فەتاح667%0.24

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 10,14 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574