بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد، ڕۆژی دوشەممۆ 4ی گەلاوێژ (سیامەک دێبوکری) هاوڵاتی مەهابادی پاش لێدان وسوکایەتی پێکردنێکی زۆر دەسبەسەرکرد و بۆشوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لەدایک بووی ساڵێ 1369 هەتاویە،ئەم شارۆمەندە کوردە پاش گەڕانەوە لە باشووری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد لە ماڵی یەکێک لە خزمەکانی بە بێ هەبوونی ئێزنی قەزایی و بەکوتەک و لێدانی لە ڕادەبەدەر دەسبەسەریان کردووە و تا هەنووکەیش لە چارەنووسی زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
هەرلەم پێوەندییەدا هاتووە کە ئیشی ناوبراو لە ڕاستیدا گرافیکە بەڵام لەشاری سلێمانییە لە باشووری کوردستان دەستی داوەتە کرێکاری چونکوو تەنیا کاسبکاری ماڵە.
جێگەی باسە کەناسر وەیسی خەڵکی گوندی کوڕکوڕی لەناوچەی سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەویش لەباشووری کوردستان سەرقاڵی ئیش وکاربووە، کەکاتی گەڕانەوە ولەڕێگەی ناوبەری مەریوان بۆسنە ڕفێندراوە. بەپێی مەزەندەکان وپەلامارە ناوەختەکانی کۆماری ئیسلامی شیمانە دەکرێ ئەویش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەرکراوە وبۆشوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
28-07-2016