پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,790
وێنە 105,979
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و ئەرکەکانمان
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و ئەرکەکانمان
بەڵگەنامەکان

بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و ئەرکەکانمان
بەڵگەنامەکان

بەدیلی سیاسی بەرامبەر بە قەیرانی سیاسی و ئابوری و بارودۆخی سەختی هەژاری و برسێتی کە بەهۆی دەسەڵات و بنبەستی دەسەڵاتی ئەحزابی بۆرژوایی کوردەوە ڕوبەرووی جەماوەری کرێکارو کەمدەرامەتی کوردستان بوەتەوە،، دامەزراندنی دەسەڵاتی شوراکانی کرێکاران و خەڵکی چەوساوەو زەحمەتکێشی کوردستانە.
بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری بێبەش و چەوساوەی کوردستان سەرەنجام دەبێت مەسەلەی دەسەڵاتی حکومەتی بە قازانجی خۆی یەکلابکاتەوە تا لەوڕێگایەوە سەرجەم خواست و داواکان و بەرنامەی گۆڕانکاری سیاسی و ئابوری خۆی بەئەنجام بگەیەنێت. بەڵام بۆ گەیشتنی بزوتنەوەکە بەو ئامانجە بگات ئەو هەنگاوانەی خوارەوە پیویستن:
• پێویستە بەرامبەر بەم هێرشەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆسەر ژیان و گوزەران و تاڵانکردنی گیرفانی مامۆستایان و کارمەندان و کرێکاران و خانەنشینان بزوتنەوەو جموجوڵێکی فراوان و سەراەری بەرێبخرێت. نارەزایەتیەکان بە فراوانی و لەهەموو شارو شارۆچکەیەک، لەهەموو دامەزراوو فەرمانگەو نەخۆشخانەو خوێندنگاو زانکۆیەک دەست پێبکات و درێژەی هەبێت.
• نارەزایەتیەکان هەموو شێوازەکانی مانگرتن و کۆبونەوەی نارەزایەتی و خۆپیشاندان لەناو فەرمانگەو نەخۆشخانەو زانکۆ و خوێندنگاکاندا بگرێتەخۆی. پێویستە بەردەوام شێوازەکانی خەبات و نارەزایەتی دەربڕینەکان بگۆڕدرێن و تەنها بەیەک شێوازی نارەزایەتیەوە خۆمان تەنگەبەرو قەتیس نەکەینەوە.
• لەهەموو ناوەندەکانی کارو فەرمانگەو خوێندنگاو زانکۆو پەیمانگاکان و خەستەخانەکان دەستەکانی سەرپەرشتی نارەزایەتیەکان لەلایەن هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەریەوە لە چالاکترین و هەڵسوڕاواترین کەسەکان دروست بکرێن.
• کاری ئەم دەستانە بریتی دەبێت لە دوو ئەرکی سەرەکی:
یەکەم؛ دابینکردنی ڕابەریەکی تێکۆشەرو شۆرشگێڕ بۆ سەرپەرشتی نارەزایەتیەکان کە هەنگاو بەهەنگاو ئاسۆی داهاتووی ڕوون دەکاتەوە و پێ بەپێ بەرەوپێشچوونی توانای نارەزایەتیەکان‌، خواستەکان و شێوازی نارەزایەتیەکان دەگۆڕن.
دووەم؛ هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی ڕێکخراوە جەماوەریە ئیدامەکارو شوراکان لە ناوەندەکان و لەناو توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگادا. فاکتەرێکی گرنگ بۆدەرکیشانی نارەزایەتیەکانی جەماوەر لە پرش و بڵاوی و خۆرسک بوونی بوونی، ڕابەریەکی موعتەبەرو ڕێکخراوەی خەباتکاری جەماوەریە.
• بەڵام هەنگاونان بۆ دروستکردنی شوراو ڕێکخراوەی جەماوەری ئیدامەکار لە دوو ئاستدا بەرجەستە دەبێت:
یەکەم؛ دەستەکانی هەمان پیشە لەناوەندە جیاوازەکاندا پێکەوە تۆڕی دەستەکان دروست بکەن بۆ سەرپەرشتی نارەزایەتیەکان لەو ناوەندانەدا. هەروەها دەستەکانی هەرناوەندە هاوکاتی سەرپەرشتی نارەزایەتیەکان پێویستە خەریکی ڕێکخستنی جەماوەری نارازی ناوەندەکەی خۆیان بن و ناوبەناو کۆبوونەوەی گشتی سازبکەن و کرێکاران و کارمەندانی ناوەندەکەیان بکەنە بەشداری بڕیارەکان.
دووەم؛ لەگەڵ دەستەکانی دیکەدا لەناوەندە جیاجاکاندا پەیوەندی دروست بکەن‌ بەمەبەستی هاوئاهەنگکردنی کارەکان و نارەزایەتیەکان‌. هەروەها پەیوەندی ئەم دەستانە تا ئاستی شارو شارۆچکەیەک و هەروەها تائاستی سەرجەم شاروشارۆچکەکان بچیت و تۆڕێکی سەراسەری دەستەکانی نارەزایەتی لە کوردستاندا دروست بکەن. پەیوەندی نێوان دەستەکانیش بنەمای پەیوەندی نێوان شوراو ڕێکخراوە جەماوەریەکان لەئاستی ناوەندەکان و شاروشارۆچکەکاندا فەراهەم دەکات.
• شێوازی کارو دەخالەتی دەستەکان و لەهەنگاوی دواتردا شوراو ڕێکخراوە جەماوەریەکان بەوجۆرە دەبێت کە:
یەکەم؛ گرتنەبەری شێوەی گونجاو لە دەربڕین و بەرێخستنی نارەزایەتیەکاندا و خۆبەدوورگرتن لە ڕووبەروبونەوەی پێشوەخت لەگەڵ دەسەڵاتدا.
دووەم؛ خستنەرووی خواستەکان و دەستبردن بۆ شێوازی نارەزایەتی دەربڕین بەپێی ئاستی نارەزایەتیەکان و هاوسەنگی هێزی نێوان جەماوەرو دەسەڵات.
سێهەم؛ لەو شوێنانەدا کە خزمەتگوزاری زۆر پێویست پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێ و کاریگەری ڕاستەوخۆی بۆسەر سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیان دەبێ، بەشێوەی درێژماوە کار ڕاگرتن ئەنجام نەدرێ، یان سیستەمی خەفارەت ڕەچاوبکرێ.
چوارەم؛ دەستەکان و ڕێکخراوەکان و شوراکان لەو ناوەندانەی کە داهاتیان هەیە ئیدارەو حکومەت ناچاربکەن کە بەشێک لەو داهاتە تەرخان بکرێ بۆ مووچەی کرێکارو فەرمانبەران و کارمەندانی ئەو شوێنانە. هەروەها لەکاتی پیویست و گونجاودا خۆیان دەستبەرن بۆ جێبەجێ کردنی.
پێنجەم؛ پڕوپاگەندەی فراوان لەناو جەماوەردا بۆ شوراو ڕێکخراوەی جەماوەری و هەروەها ناساندنی شورا لە ئاستێکی فراواندا. هەوڵدانی بەبەرنامە بۆ سود وەرگرتن لە میدیابۆ ئەو مەبەستە.
شەشەم؛ وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و گونجاو دژی بریارو هەنگاوەکانی دەسەڵات بۆ پشتگوێ خستنی خواستەکان بە بەیانی کورت و شێوازی گونجاو. توندکردنەوەی فشار لەسەر ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە بەشێوەی بەیناوبەینی و ناپەیگرانە بەرگری لە نارەزایەتی و خواستەکانی جەماوەر دەکەن.
• داواکاریەکان : داواکاریە دەستبەجێکان؛
1. هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی زۆرەملێی مووچەو دانی موچە بەبێ دواکەوتن و لەکاتی خۆیدا. گێڕانەوەی مووچە دەستبەسەرداگیراوەکان لەلایەن حکومەتەوە.
2. دابینکردنی لانی کەمی بژێوی بۆ ئەو کەس و خێزانانەی کە بەهۆی قەیرانەوە کارەکانیان لەدەستداوە.
3. دابینکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتی و سەرەتاییەکان، وەکو دابینکردنی ئاوو کارەباو نەخۆشخانەو سوتەمەنی...
4. ئازادیی بێچەندوچوونی نارەزایەتی‌ دەربڕین‌ بەشێوەی جەماوەری: کۆبوونەوە، مانگرتن، دەستلەکارکێشانەوە، ڕێپێوان و خۆپیشاندان. ئازادیی بێچەندوچونی ڕێکخراوبون و دروستکردنی ڕێکخراوەی جەماوەری سەربەخۆ لە دەسەڵات.
• کێشەی خەڵک تەنها کێشەی مووچەو نەبوونی خزمەتگوزاری نیە، بەڵکو کێشەیەکی ئابوری و سیاسی هەمەلایەنە کە سەرتاپای کۆمەڵگای بەرەو داڕوخان بردوە. برسێتی و بێدەرەتانی ڕوبەرووی دەیان هەزار خێزان بوەتەوە کە هیچ سەرچاوەیەکی داراییان نەماوە بەهۆی ڕاوەستانی پرۆژەکان و قەیرانی ئابوریەوە. بارودۆخی ژیان و گوزەرانی لاوان و بێکاران بەشێوەیەکی سامناک خراپ بوە. ژنان باری سەختی ئەم بارودۆخە قەیرانگرتوەیان بەکٶلدا دراوەو ئەوەندەی دیکە مافەکانیان پایەماڵ کراوە. بۆیە نارەزایەتی جەماوەر بوعدێکی فراوان و هەمەلایەنی بەخۆوە گرتوە.
لەوروەوە، هاوکاتی ڕێکخستنی نارەزایەتیەکان و پێکهێنانی دەستەو ڕێکخراوەی جەماوەری و شوراکان لە ناوەندەکانی کاردا، پێویستە هەڵسوڕاوانی ڕادیکاڵ و ئازادیخوازو یەکسانیخوازو کۆمۆنیستی ناو بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری لە هەوڵی ئەوەدابن و دەست بەرن بۆ دروستکردنی دەستەو گروپ و ڕێکخراوە جەماوەریەکان لە ناو توێژە نارازی و بێماف و چەوساوەکانی کوردستاندا:
1. پێکهێنانی دەستەکانی گەڕەک لە کەسانی هەڵسوڕاوو چالاکی گەڕەک و بەتایبەتی گەنجان بۆئەوەی سەرپەرشتی نارەزایەتیەکانی گەڕەکەکان بکەن و ڕوبەروی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانیان بکەنەوە. هەروەها ئەو گروپی گەنجانە لەکاتی پێویستدا دەتوانن هەستن بە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی گەڕەکەکانیان و ڕێگابگرن لەکاری پشێوی و تاڵانکردن.
2. بەرێخستنی بزوتنەوەیەکی دژی بێکاری. دەستەکان و گروپەکانی نارەزایەتی لەناو ئەم بەشانەدا پیک بهێنرێن و لێک گرێبدرێنەوەو گەشەی پێبدرێ بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوی جەماوەری کە دروشمی دابینکردنی بژێوی و بیمەی بێکاری بەرزبکاتەوەو لەگەڵ بزوتنەوەی گشتی جەماوەریدا گرێبخواتەوە. گەنجان و دەستەو گروپەکانی گەڕەکەکان دەتوانن دەورێکی بەرچاویان هەبێ لەم بزوتنەوەیەدا.
3. بەرێخستنی بزوتنەوەیەکی یەکسانیخوازی ژنان لەلایەن هەڵسوڕاوانی یەکسانیخوازی ژنانەوە کە هاوکات بۆ بەدیهێنانی مافە سەرەتاییەکانی ژنان و پرسی یەکسانبوونیان لەگەڵ پیاواندا تێبکۆشێت و هاوکات ببێتە بەشێک لە بزوتنەوەی نارەزایەتی گشتی بۆ نان و ئازادی.
• یەکێک لە گرفتە سەرەکیەکانی بزوتنەوەی نارەزایەتی ئێستا کە فرسەتی سەرکەوتنیشی کەم دەکاتەوە ئەوەیە کە چینی کرێکار لە کوردستان دەورێکی بەرچاوی تێدانیە، بەتایبەتی کرێکارانی ناوەندو دامەزراوە ئابوریە هەستیارەکانی وەکو نەوت و گاز و بەرهەمهێنانی کارەباو چیمەنتۆو... تاد. پێویستە بەشێوەیەکی لێبڕاوانە کاربکرێت بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەلێنە.
دەبێ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و بەتایبەتی هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیست و چەپ هەوڵی جدی بدەن بۆ دەستراگەیشتن بەم ناوەندانە. پێویستە گروپ و دەستەی جۆرواجۆری کرێکاران لەو ناوەندانەش دروست بکرێن. هەنگاو بەرەو دروستکردنی ڕێکخراوەی جەماوەری و شوراکانی خۆیان بنێن. بزوتنەوەی کرێکاری لەم ناوەندانە لەگەڵ بزوتنەوەی گشتی لێک هەڵپێکرێن.
ئەم هەنگاوانەی سەرەوە لە پرۆسەیەکی ئامادەسازی سیاسی و ڕێخکراوەیی جەماوەردا دەچێتە پێشەوە تا ئەوکاتەی کە دەستە نارەزایەتیەکان فراوان بوونەتەوەو جەماوەرێکی فراوانتر پێیانەوە پەیوەست بوون و هەنگاویان ناوە بەرەو دروستکردنی شوراو ڕێکخراوە جەماوەریەکان لەناو خەستەخانەو فەرمانگەو ناوەندەکانی خوێندن و دامەزاروە ئابوریەکان و پاشانیش گەڕەکەکان. ئەم پرۆسەیە لەگەڵ چونەسەری هێزو توانای جەماوەر بۆ سەپاندنی خواستەکان و بەدی هێنانیان بەرەوپێش دەچێت‌. لەوجێگایانەی کە دەسەڵات وەڵام ناداتەوە خۆی ئەوەندە هێزی پەیدا کردوە کە تەرحەکان و ڕێگاچارەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و بەوجۆرە لەگەڵ دروستبوون و بەهێزبوونی شوراو ڕێکخراوە جەماوەریەکاندا لە ناوەندەکان و گەڕەکەکاندا ئیتر لە خوارەوە جەماوەری نارازی و هوشیارو ڕێکخراو دەست دەبات بۆ جێبەجێکردنی فەرمان و بڕیارەکانی خۆی لە خوارەوە. بەکردەوە دەسەڵاتدارێتی شوراو ئەنجومەنەکانی خەڵک لە خوارەوە جومگە ئابوری و سیاسیەکانی کۆمەڵگا دەخاتە ژێر دەستی خۆیەوەو بەکردەوە زەمینەی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی شوراکان فەراهەم دەبێت.
لەکۆتاییدا بانگەوازی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزب، هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیست و چەپ، ئازادیخوازو یەکسانیخواز و هەموو ئەو کەس و لایەن و گروپانە دەکەین کە خوازیاری کۆتاییهێنان بەم بارودۆخە کارەساتبارەی خەڵکی کرێکارو کەدەمدەرامەتی کوردستانن، پێکەوە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئەرکانە هەنگاوبنێین.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
19-03-2016
ئەم بابەتە 3,314 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-03-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,314 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,790
وێنە 105,979
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.797 چرکە!