🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2018نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 23-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 23-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆23-01-2020
📆22-01-2020
📆21-01-2020
📆20-01-2020
📆19-01-2020
📆18-01-2020
📆17-01-2020
📂 زۆرتر ...
📅23 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,648) پەڕتووک||
📅 22-01-2020
باکووری کوردستان
- بەفرێکی زۆر لە وان و جۆلەمێرگ باری و کاریگەریەکی خرابی لەسەر هاوڵاتیان دروست کرد. بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر ریگای 85 گوندی ناوچەی مکس، 55 گوندی ناوچەی ئەلباک، 125 گوندی شاخێ، 5 گوندی وەستان، 145 گوندی پاییزاڤا، 15 گوندی قەلقەلی، 25 گوندی سارای، 35 گوندی ناوچەکانی ئارتەمێنتم ئەبەخ، بێگر و ئەردیش و بە گشتی ریگای 490 گوند داخران. لە وان نزیکەی 50 سانتیمەتر بەفر باریوە. لە هەندێک ناچەی جۆلەمێرگیش مەتر و نیوێک بەفر باریوە.[1]
- هەردوو رێکخراوی مافی مرۆڤ، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئی
📅 22-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
رۆمانی لەیلان-ی سەڵاحەدین دەمیرتاش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەمەی عەبۆل - محەمەد عەبدوڵڵا
حەمەی عەبۆل؛ بە بۆڵە بۆڵ؛ کردی بە گۆڵ!
حەمەی عەبۆل لە ساڵی 1950 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووەوە، یاریزانی تۆپی دەست بووە و لەگەڵ چەندین یانەی شارەکەش یارییکردووە، دوای ئەوەش بووەتە ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و عێراق و چەندین خول و پاڵەوانێتیشی بەڕێوەبردووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو وەرزشوانە ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدابکات.

حەمەی عەبۆل، ژیانی هاوژینیی پێک نەهێنابوو و هەموو ژیانی گەنجێتی خۆی لەنێو وەرزشدا بەسەربردووە،
محەمەد عەبدوڵڵا ناسراوە بە (حەمەی عەبۆل) یەک لە بەناوب
👫 حەمەی عەبۆل - محەمەد عەبدوڵڵا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەمەی عەبۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 22-01-1946
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان، لە خۆرهەڵاتی کوردستان کە پێتەختەکەی مەهاباد بوو و رێبەرەکەشی پێشەوا قازی محەمەدی شەهید بوو، کۆمارەکە لە مەیدانی چوارچرادا راگەیەندرا و ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵکرا. پێشەوا و چەند کەسێکی ناسراوی تر وتار و هۆنراوەیان خوێندەوە، لەوانە مەلا حوسەینی مەجدی، حاجی بابە شێخ، محەمەد حوسەین خانی سەیفی قازی، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، سەید محەمەد تەها زادە، شێخ حەسەن شەمسەدینی، عومەر خان، زیڕۆ بەگ، محەمەد ئەمین موعینی، سەعید عەبدولعەزیز، ئیبراه
📅 22-01-1946
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەدی ماملێ
ناوی محەمەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە، لە 02-06-1925 لەشاری مەهاباد (سابڵاخ) لەدایکبووە، بنەماڵەی ماملێ یەکێکە لە بنەماڵە هەرە کۆنەکانی دانیشتووی مەهاباد، زۆربەی ئەندامەکانی بەدەنگ خۆشی و هونەرمەندی ناسراون. محەمەدیش کەلەو ژینگەیەدا پەروەردە کراوە هەر زوو بەهرەی خۆشخوانی تێدا دەرکەوتووە، لەتەمەنی سیانزەساڵیدا یەکەمین گۆرانی لەبۆنەیەکدا پێشکەش دەکات و لێهاتوویی خۆی ئەسەلمێنێ.
ئەم هونەرمەندە بلیمەتە لە ماوەی 56 ساڵی ژیانی هونەرییدا نزیکەی 328 گۆرانی تۆمار کردووە.
محەمەدی ماملێ، ئەوەی بەئەستێرەیەکی
👫 محەمەدی ماملێ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەدی ماملێ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 368,015 | وێنە 57,002 | پەڕتووک PDF 10,648 | فایلی پەیوەندیدار 37,803 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 13,366 |
👪 دزەییەکان و مێژوویەک لەخەبات بۆ کوردستان | 🏷️ پۆل: هۆز - تیرە - بنەماڵە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

دزەییەکان و مێژوویەک لەخەبات بۆ کوردستان

مێژووەکەیان بۆ 400 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوەو ناوەکەیان لەگوندی (دزێ) ی ناوچەی ورمێ هاتووە
هۆزی دزەیی یا بنەماڵەی دزەیی یەکێکە لەهۆزە ناودارەکانی کورد کە ئەندامەکانیان رۆڵی کاریگەریان لەمێژووی کوردو کوردستان هەبووە، بەوتەی رزگار ئەحمەد حەمەدئەمین دزەیی : بەپێی چەند بەڵگەنامەیەکی مێژوویی دروستبوونی ئەو هۆزە بۆ سەدەی حەڤدەیەمی زایینی دەگەڕێتەوە واتا 400 ساڵ بەر لەئێستاو هۆکاری ناونانیشیان بە دزەیی بۆ کۆچکردنیان لەناوچەی سۆرانی باشووری کوردستان بۆ گوندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و نیشتەجێبوونی ئەندامەکانی لەگوندێکی ئەو بەشەی کوردستان و لەنزیک شاری ورمێ‌ بەناوی (دزێ‌) بەر لە چوار سەدە دەگەڕێتەوە کە دوو نەوەی ئەو بنەماڵەیە لەوێ‌ نیشتەجێ دەبن، دواتر بەهۆی زاڵبوونی دەسەڵاتیان لەناوچەکەو ناکۆکیان لەگەڵ شا تەهمازی سەفەوی شای ئێران کە بەلەشکرێک هێرش دەکاتە سەریان، دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کوردستان و سەرەتا لەناوچەی کۆیەو دواتر لەناوچەی قوشتەپە نیشتەجێ‌ دەبن.
دزەییەکان و میری سۆران
رزگار دزەیی باس لەپەیوەندی دۆستایەتی لەنێوان سەردارانی دزەیی و میر مستەفا بەگی میری ئەمارەتی سۆران دەکات کە لەسەدەی حەڤدەیەمی زایینی دروستبووەو لەوکاتەدا بەشێک لەسوپاو سوارچاکەکانی ئەو میرنشینە لەپیاوانی دزەیی بوونەو لەچەندین جەنگی ئەو میرنشینەش بەشداریان لەشەڕەکان کردووە یەکێک لەو شەڕانە لەدژی سوپای والی بەغدای عوسمانی بوو لەنزیک ناوچەی ئیمام ئەعزەم کاتێک دزەییەکان بەسەرکرداریەتی خان ئاودەل - ی میری دزەییەکان لەیەکێک لەجەنگەکانی ئەمارەتی سۆران بەشداری دەکەن و میر مستەفا بەگی میری سۆران لەشەرەکەدا دەکوژرێت، بۆیە خەڵکی ئەمارەتی سۆران، خان ئاودەلی دزەیی دەکەن بە میری میرنشینی سۆران، دوای چەندین ساڵ لەفەرمانڕەوایەتی میرنشینەکەو کۆچی دوایی کردنی، کورەکەی دەبێتە میری میرنشینی سۆران، بەڵام دوای گەورە بوونی نەوەکانی میر مستەفای سۆران داوای تەختی میرنشینەکە دەکەن، بۆیە دزەییەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەستبەرداری میرنشینەکە دەبن و بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچ دەکەن و دەچنە گوندێک لەنزیک شاری ورمێ‌ و لەوێ‌ نیشتەجێ‌ دەبن کە ئەویش گوندی (دزێ) یە.
لەبنەماڵەوە بوون بەهۆز
دزەییەکان هەندێجار بە هۆز و هەندێ جاریش بە بنەماڵە یا تیرە بانگیان دەکرێت، بەڵام بەگوێرەی وتەی د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لەسەرەتادا ئەوان وەک بنەماڵە بوون، بەڵام دواتر بەهۆی زۆربوونی ژمارەیان لەئێستادا وەک هۆز دەناسرێن، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان سێ‌ کوڕی ئەو بنەماڵەیە لە زەمانی زوودا کە سێ‌ برا دەبن کە ئەوانیش قەرەنی ئاغا و عیسا ئاغا و پیرداود ئاغان ئێستا ئەو هۆزە بەشێکیان لەدەشتی دزەییاتی پارێزگای هەولێر نیشتەجێن کە لەنەوەی قەرەنی ئاغان و بەشی دووەمیشیان کە بنەماڵەی عیسا ئاغان لەپارێزگای سلێمانی دەژین کە پێیان دەڵێن ئاغای گەورە، بەشی سێیەمیشیان کە بنەماڵەی پیرداود ئاغایە روودەکەنە ناوچەی جەزیرەی بۆتانی باکووری کوردستان و لەوێ‌ نازناوی هەرتووشی - یان وەرگرتووە.
هاتنی قەرەنی ئاغا بۆ هەولێر
رزگار دزەیی ئەوە ئاشکرا دەکات کە بوونی ئەندامانی دزەیی لەسەدەی هەژەیەمی زایینی لەپارێزگای هەولێر بۆ هاتنی قەرەنی ئاغای سەرداری دزەیی بۆ ئەو ناوچەیە دەگەڕێتەوە کە دوای ناکۆکی لەگەڵ براکانی روو لەو پارێزگایە دەکات کە لەمێژوودا باس لە قارەمانێتی و ژیری ئەو پیاوە دەکەن و دەبێتە خاوەن زەویەکی زۆری کشتوکاڵی و ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵ کە چوار کوڕی هەبووە کە ئەوانیش مەحمودو ئیبراهیم و خولەو مام زێندین بوون کە توانیویەتی هەریەک لەکوڕەکانی لەشوێنێک جێگیربکات و بیانکات بەئاغای شوێنەکەو دەستیان بەکشتوکاڵ و بەخێوکردنی مەڕو ماڵات کردووەو دوای مردنی قەرەنی ئاغا، مەحمود ئاغای کوڕی سەرۆکایەتی دزەییەکان دەکات و دوای نزیکەی سەدەیەک ئەم هۆزە بوون بەهێزێکی گەورە لەناوچەکwو لە والی بەغدا هەڵگەڕانەوەو باجی ساڵانەیان نەدەدا، بۆیە عوسمانیەکان لەساڵی 1837 بە داود پاشای والی بەغدایان راگەیاند کە مەحمود پاشای بابان راسپێرێت کە لەشکر بنێرێتە سەر دزەییەکان و دەستبەسەر بەروبوومی کشتوکاڵیان و مەڕو ماڵاتەکانیاندا بگرن بۆ ئەم مەبەستەش مەحمود پاشای بابان لەشکرێکی 500 سواری کۆدەکاتەوەو بەرەو هەولێر دەچن هەرچەندە دزەییەکان ژمارەی لەشکرەکەیان زۆر لەبابانەکان کەمتر بوو، بەڵام لەبەر پاراستنی سەرو ماڵیان شەڕێکی مان و نەمان دەکەن کە کاوێسی کوڕی مەلای مەحمود ئاغاو رەحمان کوڕی کاکەخان مەحمود ئاغا سەرۆکایەتی لەشکری دزەییەکان دەکەن، دوای شەڕێکی قورس لەئەنجامدا لەشکری بابان دەشکێن و نەیانتوانی هیچ لەگەڵ خۆیان بەرن، بەمجۆرە دزەییەکان سنووریان فراوانتر دەبێت و زۆربەی گوندەکانی باشووری هەولێر دەگرێتەوەو لەهەر گوندێک نەوەیەکی قەرەنی ئاغا دادەنێن وەک ئاغای گوندەکە کە ئەو ناوچەیە تا ماوەیەکی زۆر بەدەشتی دزەییاتی بەناوبانگ دەبێت تا لەدەیەی شەستەکانی سەدەی بیستەم بەهۆکاری سیاسی ناوی ناوچە کە بۆ دەشتی هەولێر دەگۆڕدرێت و دەشتی دزەییش پێکهاتووە لەسێ‌ ناوچە کە (ملکیە) و (کەندێناوە) و (قەراج) ن و دزەییەکان لەو سێ ناوچەیە خاوەنی زیاتر لە 150 گوند بوون.
دزەییەکانی پارێزگای هەولێر لەئێستادا لە هەشت بەرەباب پێکهاتوون کە هەموویان لەنەوەی قەرەنی ئاغای دزەیین کە ئەو بەرەبابانەش بریتین لە بەرەبابەکانی (بایز) و (پاشا) و (فارس) و (کاکەخان) و (کاوێسی مەلا) و (مام زێندین) و (برایم ئاغا) و (خولەیی) کە ئەو بەرەبابانەش لەناو خۆیاندا دەبنە چەند تیرەیەک.
شەڕی برایم ئاغاو عەرەبەکان
یەکێک لەکەسایەتیە دیارەکانی بنەماڵەی دزەیی برایم ئاغای دزەییە کە لەنێوان ساڵانی (1840-1920) ژیاوە کە رۆڵێکی باڵای هەبووە لەبەهێزکردنی پێگەی ئەو هۆزە لەدەشتی دزەییاتی کە دەگێرنەوە هەوڵێکی زۆری داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆزە عەرەبەکانی ناوچەی مەخموورو نەیهێشتووە ناوچەکە داگیربکەن و شەڕیشی لەدژیان بەرپا کردووەو لەناوچەکە دەریپەڕاندوون و هەندێکیشی لەزێی دیجلە ئاودیو کردووە، هەروەک دەوڵەتی عوسمانی و ئینگلیزەکانیش رۆڵی برایم ئاغای دزەییان لەبەرچاو گرتووەو هەوڵیانداوە پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵیدا هەبێت و قەڵای مەخمووریش دروست دەکات و شارۆچکەکەش ئاوەدان دەکاتەوە، دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی و هاتنی ئینگلیزەکان بۆ عیراق کاپتن (دەبلیو. ئاڕ. های) حاکمی سیاسی ئینگلیز لەهەولێر لەپەرتوکەکەی خۆی (دوو ساڵ لەکوردستان) (1918-1920) باسی پەیوەندی خۆی دەکات لەگەڵ دزەییەکان کە رۆڵی سەرەکیان هەبووە لەداڕشتنی سیاسەتی ناوچەکەو پشتگیری سیاسەتی ئینگلیز بوون هەروەها چۆن خۆیان حوکمڕانی ناوچەیەکی فراوانیان کردووە، کاپتن های باس لەپەیوەندیە باشەکانی خۆی و برایم ئاغا دەکاو لەباسی کەسایەتی برایم ئاغادا دەڵێت کەسێکی زیرەک و قسەکەرێکی نایاب بوو و پیاوێکی دنیا دیدەیەو بەکەسایەتی برایم ئاغا سەرسام بووەو هەر لەو سەردەمەدا چەند کەسێکی دزەییەکان بەحاکمی ناوچەو بەڕێوەبەری ناحیە دادەمەزرێنێت.
دزەییەکان و شۆڕشەکانی کورد
دزەییەکان سەرەرای ئەوەی خەڵکی پارەدار بوون، بەڵام لەمێژوودا پاڵپشتی زۆربەی شۆڕشەکانی کوردیان کردووە بۆ نمونە پشتگیری خۆیان بۆ شۆڕشەکانی شێخ مەحموودی حەفید کردووەو لەساڵی 1930 کاتێک دژی پەیماننامەی ئینگلیزەکان لەگەڵ حکومەتی عیراق خۆپیشاندان لەبەردەرکی سەرای شاری سلێمانی ئەنجامدرا دزەییەکان لەڕێگای عەلی مەحمود کاکەخان و خدری پاشا کە دوو سەرداری ئەوکاتی دزەییەکان بوون پاڵپشتی خۆیان بۆ خەڵکی سلێمانی نیشانداوەو عەلی ئاغای دزەیی دۆستی شێخ مەحمود دەبێت و بە شێخ رادەگەینێت کە ئێمەی دزەیی پاڵپشتی تەواوی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی دەکەین و خدری پاشاش کە یەکەم ئەندامی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەبێت لەساتەوەختی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی لەساڵی 1930 و لەکاتی هاتنی وەفدێکی دەوڵەتی پاشایەتی لەعیراق پشتگیری خۆی بۆ شێخ مەحمودو خەڵکی سلێمانی بەئەندامانی وەفدەکە رادەگەیەنێت، هەروەک دزەییەکان بەشداری لەحزبەکانی هیواو ژێ کاف و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش دەکەن و رۆڵی بەرچاویان تێدا هەبووە.
کەسایەتیە دزەییەکان
دزەییەکان چەندین کەسایەتی دیارو سەردارو ئاغایان لەناودا دەرکەوتووە کە رۆڵی گرنگیان لەمێژووی کوردو هۆزکەشدا هەبووە لەوانە (عەلی مەحمود کاکەخان) و (خدری پاشا) و (ئەحمەد پاشا) و (برایم ئاغای بایز) و (ئەحمەد حەمەدەمین دزەیی) و (موحسین دزەیی) و (هۆمەر دزەیی) و (موشیری برایم ئاغا) و (هاوار برایم ئاغا) و (خورشیدی بایز) و (حسێنی مەلای) و (مەعروفی حاجی پیرداود) و (قەرەنی ئاغا) و (هادی ئاغای پونگینەیی) و (دکتۆر ئەرسەلان بایز) و (سەلیم ئاغای) و چەندین کەسایەتی تری دزەیی.
رزگار ئەحمەد حەمەدەمین دزەیی باس لەوەش دەکات کە لەئێستادا پەرتوکێک بۆ دیاریکردنی سەرجەلەو رەچەڵەکی بەرەباب و خانەوادەی ئەندامانی دزەییەکان نوسراوە کە بەر لە 40 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن مەلا خالیدی مورتکەیی نوسراوە، بەڵام لەئێستادا ئەو پەرتوکە بەشێوەیەکی باشترو فراوانتر دوبارە نوسراوەو چاپکراوە کە تێیدا ناوی رەگەزی نێری زۆربەی ئەندامانی هەشت بەرەبابەکەی دزەیی تێدا نوسراوە کە ناوی 2200 کەسی دزەییەکان لەخۆدەگرێت.
دزەییەکان و زوو رۆشنبیر بوون
دزەییەکان بەوە ناسراون کە خەڵکانی زۆر کراوەو رۆشنبیر بوونەو لەپارێزگای هەولێر بەر لەئەندامانی هەموو هۆزەکانی تر خۆیان لەگەڵ گۆڕانکاری ژیان و ژیانی مۆدێرن گونجاندووە لەوبارەیەوە د. ئەحمەد دزەیی دەڵێت : ئەم زوو رۆشنبیریەی دزەییەکان بەهۆی دەسەڵاتداری سەردارەکانیان و خاوەن موڵک و ماڵێکی زۆرو ئارەزووکردنیان بووە لەفێربوونی خوێندەواری و خۆ رۆشنبیرکردن کە لەسەدەی بیستەمدا دزەییەکان بەر لەهەموو هۆزەکانی تری بوون لەناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای هەولێر قوتابخانە لەگوندەکانیان بکەنەوە.
دزەیی و ئاغایەتی
لەرابردووداو ئێستاش هەموو کەسایەتییە دزەییەکان بە ئاغا ناوزەد دەکران کە ئەمەش بەهۆی خاوەنداریەتی زەوی و زاری کشتوکاڵی بوو، چونکە بەوتەی دزەییەکان هیچ ئەندامێکیان کاری رەنجبەری و زەحمەتی ئەنجام نەداوەو بەردەوام خەڵکی هۆزەکانی تر جوتیاری ئەوان بوون، بۆیە هەر کاتێک ناوی دزەییەکان بێت ئەوا نازناوی ئاغاشی بەدوادا دێت.
هۆمەر دزەیی روونی دەکاتەوە کە ئەندامانی بنەماڵەی دزەییەکان لەکۆندا بەکاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری سەرقاڵ بوونەو سەڕەرای ئەوەش لەسەدەی بیستەمدا کاری بازرگانیشیان ئەنجامداوەو زەویەکی زۆری کشتوکاڵیشیان هەبووە، بۆیە زۆربەی ئەندامانی پارەدارو خاوەن موڵک و ماڵێکی زۆر بوونەو بەردەوام بەخەڵکی دەوڵەمەند ناسراون.
دوای دەرچوونی یاسای چاکسازی زەوی کشتوکاڵی عیراق لەساڵی 1958 ی دوای شۆڕشی 14 ی تەمموز، بەشێکی زۆری زەویە کشتوکاڵیەکانی عەشیرەتی دزەیی بەر ئەو یاسایە کەوت و بەشێکی زۆری لەخاوەنەکانیان سەندرایەوە، بۆیە ئێستا دزەییەکان خاوەنی ئەو زەویە کشتوکاڵیە فراوانە نین کە بەر لەساڵی 1958 خاوەنداری بوون و زۆربەیان موڵکداریەکەی بۆ میری گەڕایەوە.
پێشتر نازناوی تریان هەبووە
دزەییەکان بەهۆی ئەوەی چەند سەدەیەک لەمەوبەر بەهۆی کۆچ کردنیان بۆ گوندی (دزێ) ی ناوچەی ورمێ‌ ئەو ناوە یان لێنراوە، بۆیە بەپێی کتێبی نوسەری عیراقی عەبدوڵڵا عەزاوی کە لەسەر هۆزەکانی عیراق نوسیویەتی دەڵێت لەوانەیە دزەییەکان پێشتر لەئەندامانی هۆزی (پیران) ی باکووری کوردستان بوونە، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی تری مێژوویی کوردیش لەوانەیە دزەییەکان پێشتر سەر بەهۆزی (زەرزا) ی ناوچەی شنۆ - ی رۆژهەڵاتی کوردستان بوونە، هەر بەپێی سەرچاوەی تری مێژوویی دەوترێت لەوانەیە دزەییەکان سەر بەهۆزی (بڵباس) بووبن.
هێزو دەسەڵاتی دزەییەکان
رزگار دزەیی باس لەوەش دەکات کە دزەییەکان لەمێژووی خۆیاندا هەردەم دەسەڵاتدارو بەهێز بوونەو لەهەموو سەردەمەکاندا دەوڵەتەکانی ناوچەکە رۆلی ئەوانیان لەبەرچاو گرتووەو پۆستی باڵایان لەحوکمڕانی ناوچەکە هەبووە لەوانە پۆستی وەزیر لەحکومەتی عیراق و وەزیر لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و پۆستی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، باس لەوەش دەکرێت کە هۆکاری بەهێزی دزەییەکان بە بەراورد بەهۆزەکانی تر بەهۆی پارەداری و خاوەن موڵکێکی زۆر لەلایەک و لەلایەکی تر بەهۆی زیرەکی سەردارەکانیان لەسیاسەت کردن و هەبوونی هێزێکی زۆری سوارچاکی و چەکداری ئەو پێگە بەهێزەیان بەدەستهێناوەو تەنانەت یەکێک لە والیەکانی عوسمانیەکان بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دزەییەکان نازناوی پاشا دەبەخشێتە ئەحمەد حسێن عەلی ئاغا کە ئەویش نەوەیەکی قەرەنی ئاغایەو هەر لەو ساوە ئەو تیرەیە بە بەرەبابی ماڵی پاشا ناسراون.
خورشیدی بایزو ویلایەتی موسڵ
لەکاتی روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەکان لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانی و هاتنی ئینگلیزەکان بۆ عیراق، کێشەی ویلایەتی موسڵ لەنێوان ئینگلیزەکان و تورکەکان دروست دەبێت، بۆیە یەکێک لەو کەسانەی کە هەوڵ بۆ نە لکاندنی ئەو ویلایەتە بۆ دەوڵەتی تازەی عیراق و دەوڵەتی تورکیای کۆماری دەدات، خورشید ئاغای بایزی دزەیی دەبێت کە لەگەڵ ئەحمەد عوسمانی یەکەم موتەسەریفی هەولێر هەوڵ بۆ گێڕانەوەی ئەو خاکە بۆ نەتەوەی کورد دەدەن، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نابێت.
بزووتنەوەی جوتیارانی دزەیی
هۆمەر دزەیی ئاشکرای دەکات کە لەساڵی 1953 بزوتنەوەی جوتیارانی دزەیی لەدەشتی دزەییاتی دەرکەوت کە ئەو بزوتنەوەیە بەهۆی سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژیای چەپ گەرایی لەو ناوچەیە سەریهەڵدا کە ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیەش لە کوڕە ئاغاکانی دزەیی بوون کە ئەمەش بەهۆی خوێندەواریان بوو کە تەنیا ئەوان خوێندنیان لەقوتابخانەکان خوێندبوو کە تێیدا پشتگیری خۆیان بۆ خەڵکی چەوساوەو جوتیاران دەردەبڕی، بۆیە زۆرجار ئەو کوڕە ئاغایانەی دزەیی جووتیارو رەنجبەرانی ناوچەکەیان لەدژی باوکە ئاغاکەی خۆیان هاندەدا کە ئەمەش لەناو هۆزەکاندا کارێکی بێ وێنە بوو.
دزەییەکان و ژن و ژنخوازی
یەکێک لە دابونەریتەکانی دزەییەکان کە جیاوازی هەبوو لەگەڵ هۆزەکانی تر، ژن و ژنخوازی بوو کە لەکاتی کچ بەشوودانیان کچی خۆیان تەنیا بە کوڕانی بنەماڵەی دزەیی دەداو هەر ژن و ژن خوازیەکەیان لەدەرەوەی ئەندامانی هۆزەکەیان رەتدەکردەوە، بەڵام ئیستا ئەو دابوونەریتە بەهۆی گۆڕانکاری لەژیانی ئێستادا نەماوەو ژن و ژنخوازی لەگەڵ خەڵکانی تری دزەییش ئەنجام دەدەن.
ئامادەکردنی: رەوەست نەوزاد،کوردستانی نوێ
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 76% ✔️
76%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 2 2015 7:57PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 2 2015 9:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,372 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.151 KB Nov 2 2015 7:57PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دزەییەکان و مێژوویەک لەخەبات بۆ کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەوەست نەوزاد
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574