پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,844
وێنە 106,291
پەرتووک PDF 19,331
فایلی پەیوەندیدار 97,303
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
سامیە شاکر چاوشلی - مەشخەڵ
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English2
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سامیە شاکر چاوشلی - مەشخەڵ

سامیە شاکر چاوشلی - مەشخەڵ
مەشخەڵ) ناسناوی شیعری شاعیری ئافرەتی بەهرەدارو شۆرشگێرو زاناو ناوداری هەولێری دکتۆرە(سامیە شاکر سادق) ە.
(مەشخەڵ) لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لە شاری هەولێر (گەرەکی قەڵات) لە بنەماڵەیەکی ئەدەب پەروەرو هۆشیارو ناودار لەدایک بووە، دایکی (ئامینە شێخە عەبدولڵا) لەدایک بووی گوندی(پیرداود)ی دەشتی دزەییانە، باوکی لە بەر ئازایەتی بە(عەبدوڵلا ڕووت) ناسراوە، (ئامینە خان) ئافرەتێکی دیندار و خواناس وقسە لەڕووبووە.
(شاکرسادق حەمە سەلیم)ی باوکیشی پیاوێکی دنیادار و سەخی تەبیعەت و مێوانپەرست بووە، بەهۆی کاری باوکییەوە (مەشخەڵ) خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی شەقڵاوە تەواو کردووە، و قۆناغی ناوەندی لە هەولێر بەسەرکەوتوانە بڕیوە.

لەساڵی 1958دا، خانەی مامۆستایانی لە بەغدا تەواو کردووە , بۆ یەکەم جار لە شارۆچکەی شەقڵاوە وەک مامۆستا دامەزراوە، لە پاشان بۆ هەولێر گواسترایەوە وەک بەڕێوەبەرو، زۆر بەسەرکەوتووانە کاری خۆی بەئەنجام گەیاندووە.
(مەشخەڵ)هەر لە منداڵییەوە هەستی نووسینەوەی هۆنراوەو پەخشانی هەبووە، و بەرەبەرە پەرەی پێداوە، هەتا بەتەواوی لە جیهانی هونەر و هۆنراوەدانان جێگای خۆی کردۆتەوە و قەڵەمێکی دیارو یاخی و بەبرشتی سەردەمی خۆی بووە.
(مەشخەڵ) کاتێک چەپکێک لە بیرەوەرییەکانی بەنێوی (سێ بێ / بەستەپیازە، بەغدا، بەرلین) دەنووسێتەوە تەمەنی حزبی نزیکەی نیو سەدە دەبێت و، هەمووشی بۆ ئایدیاو ئامانجە پیرۆزەکەی تەرخان کردووە، ئەو ئامانجەی تا سەر ئێسقان باوەڕی پێ یان هەبووە و دڵسۆزانە خەباتی بۆ کردووە قوربانی بێ پایانیشی بۆ داوە، ئێستاش بەهەمان نەفەس و دلسۆزی جارانی کاردەکات...

شایەنی ئاماژەپێ دانە، کە هاوڕێیەکی دێرینی دکتۆرە (سامیە) کە ئەویش بەرێز (بەدیعە محەمەد نەجیب ساڵح) ە پێشەکییەکی کورت و پوختی بۆ (سێ بێ) نوسیووە و لە بەشێکیدا دەلێت : (لە میانی ئاشنابوونمان بەیەکتری، خوشکە سامیە هەمیشە کەسێکی خێرخواز و چاکەویست بوو و یارمەتی چەندین خێزانی هەژارو نەداری دەداو بەوپەڕی ڕێزەوە تەعامولی لەگەڵ خەڵک دەکرد. هەروەها بیروبۆچوونەکانی واقیع بینانە و زانستییانە و کۆمەڵایەتی و لەبەرژەوەندی گەلی کورد بوون)....
ئەوەی بیرەوەرییەکانی (مەشخەڵ) بخوێنێتەوە دەزانێت، کە ئەم زاتە چەندە ناخۆشی و ئەزیەت و دەربەدەری و چەوسانەوەی بینیوەو هەروەها قوربانی زۆریشی بۆ چارەسەری کێشەی ڕەوای گەلەکەی داوە، تەواوی وەزو توانای خۆی خستۆتە حزمەتی گەلەکەی و لەپێناویشیدا باجێکی زۆری داوە، ئێستاش بەهەمان گڕوتینی جارانییەوە سوورە لەسەر خەبات و داکۆکیکردن لەمافی چەوساوەکانی گەلە ستەمدیدەکەی و بەدلێکی گەرمەوە بەرژەوەندی گشتی خستۆتە سەرووی بەرژەوەندی تایبەت، هەربۆیە بەشانازییەوە لە گەنجینەی(سێ بێ) دا دەڵێت :
(پاش نزیکەی نیو سەدە لە خەباتی بێ پسانەوە، لەم دنیایەدا جگە لە شەرەف و شان و شکۆی خۆم وەک ئافرەتێکی نێو بواری سیاسەت و ئەدەب، هیچ شتێکی دیکە شک نابەم، کەئەمەش مایەی سەربەرزیمەوبەهەمووسەروەت وسامانی دنیا نایگۆڕمەوە)..

لە (سێ بێ) دا، دکتۆرە (سامیە) چەندین بەڵگە نامەی گرنگی بڵاوکردۆتەوە کە ژیانی خۆی و خانەوادەکەی بەرەو ئایندەیەکی نادیار برد، بەتایبەت دوای هەڵوەشاندنەوەی (بەرەی نێوان حزبی شیوعی و حزبی بەعس)کە (مەشخەڵ) کادیرێکی دیارو چاڵاکی حزبەکەی بووە، هەروەها چەندین وێنە دانسقەی خۆی و خانەوادەو هاورێیانی بڵاوکردۆتەوە لە تەک چەندین دیکۆمێنت ونامەی گرنگ.
دکتۆرە سامییە لە (سێ بێ) دا دەلێت : (لە بنەماڵەکەمان چەندین کەسایەتی دیارو شوڕشگێر هەڵکەوتوون کە بەگیانی خۆیان بەرگرییان لە نیشتمان کردووە و خزمەتێکی بەرچاوی شارەکەشیان کردووە هەتا لەبواری یاسادانانیش، لەوانە :

1 / کاک موسا سەمەد، کە یەکێک بووە لە ئەندامانی ڕێکخراوی (دارکەر) (الحگاب) کە کۆمەڵەیەکی سیاسی بووە و، بۆ سەربەخۆیی کورد تێدەکۆشا و لە دواییدا ناوی ئەو کۆمەڵەیە لە ساڵی 1939 دا بووە (حزبی هیوا) و مامۆستا ڕەفیق حلمی بووە سەرۆکی، هەروەها لەناوەراستی هەفتاکانی سەدەی ڕابردووش بووە وەزیری پەروەردە لە کوردستان.
2 / کاک (عادل سەلیم)، ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی عیراق بوو، هەروەها بۆ ماوەی 3 ساڵ وەزیری گواستنەوەوگەیاندن بووەو، حزمەتێکی زۆری بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
3 / دکتۆر (کەمال عەزیز توتنچی)، ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانان و دکتۆرێکی لێزان و بەناوبانگ بوو و، لەهەردوو بواردا حزمەتی بەرچاوی هەبووە.

دکتۆرە (سامیە)لەگەڵ دەستپێکردنی ژیانی ڕامیاری، دەستی بەنووسین و هۆنراوە دانانیش کردووە، هەتا لە ساڵی 1969دا، وەک ئەندام لە (یەکێتی نووسەرانی کورد) دەست بەچالاکی دەکات، پەرە بەکاری وێژەی هۆنراوە نووسینیش دەدا وبەرهەمەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانیش بڵاو دەکرانەوە, هەندێ لە هۆنراوەکانی وەک سروود لە قوتابخانەکان دەوترانەوە، کە دانانی ئاوازەکەی لەلایەن مامۆستا (فوئاد ئەحمەد نانەکەلی) بووە وەک هۆنراوەی (ئاشتی خوازین)...

دکتۆرە (سامیە)، لەسەرەتای ژیانییەوە شیعر و وشە دەکاتە ئامرازی خەبات و تێکۆشان، بۆیە لە هەر بۆنەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی کورددا حزوری هەبووە و شیعری داناوەو لە کۆڕوکۆبوونەوەی جەماوەریدا پێشکەشی کردووە، بەهێزترین هۆنراوەی (مەشخەڵ)، هۆنراوەی (بیری چەسپاوە)، کە چاوەڕوانی ڕۆژی ڕاستەقینەی ژینی ئازادی نەتەوەکەیەتی، تاکو بەسەربەرزی لەبەر ڕوناکی ڕۆژی بیری چەسپاودا بژی کە هەتا هەتایە ئاوا نابێ و دەڵێ :
(ڕاستە هاوڕێ من کچێکم... خاوەن بیروباوەڕێکم
لەت لەتم کەن گەر بمکوژن... قەت ناگۆڕێم هەر یەکم
گەر بمخەنە ژووری زیندان.... هەر چەند ئازاریشم بدەن
هەرگیز ناوەستم نابەزم..... چونکە دڵسۆزم بۆ وەتەن
من هاوار ئەکەم لە مەیدان.... ئازادی بۆ گشت میللەتان
لەبن دێت هەر بەتێکۆشان... ڕەگ و ڕیشەی گشت خوێنمژان.)

بەرێزان، ئەوەی لەسەرەوە باسم کردووە گوڵبژێرێکە لەڕەوتی ژیان و خەبات و تێکۆشانی خاتوو سامیە شاکر سادق (مەشخەڵ)، چونکە باسکردن و گێرانەوەی تەواوی بەسەرهات و تێکۆشان و ماندووبوونی ئەوزاتە بە چەندین کتاب تەواو نابێت، بۆیە لێرەدا هەربەوەندە کۆتایی بەم چەند وشەیە دەهێنم و هیوادارم لەداهاتوودا بتوانیین زیاتر لاپەرەکانی ژیان و تێکۆشانی دکتۆرە (سامیە)هەڵبدەینەوەو بە نەوەکانی نوێ ئاشنای بکەین....

لەکۆتای دا هەرئەوەندە ماوە بڵێم : هیچ بەرهەمیک بێ کەم و کوڕی نابێ، بۆیە لێرەدا داو لە پسپۆران و ڕەخنەگران دەکەم، کە بەشێوەیەکی زانستیانە لێکۆڵینەوە لەسەر ژیان و تێکۆشان و خەبات و بەرهەمەکانی (مەشخەڵ) وەک ئافرەتێکی زانست پەرست و ماندوونەناسی بواری خەبات و تێکۆشان بنووسن و زیاتر بەنەوەی نوێ ئاشنای بکەن، چونکە (مەشخەڵ)ی زانست و خەبات، بەر لەوەی ملکی خانەوادەکەی بێت، ملکی نیشتیمانێکی لەخاچ دراوی بێ ناسنامەیە کە هەموو جوانی تەمەنی لە پێناو زانست و ئازادیی ژیان و سەربەستی و یەکسانیدا کردە قوربانی...... !!
تەمەن درێژببێت (مەشخەڵ) ی بڵیمەت ومامۆستای بەهەردارو شۆرشگێرو شاعیرو زانست پەرست و زاناو ناودارو مرۆڤ پەروەری خاوەن بیری چەسپاو وهەلوێستی نەگۆڕ...!

بەرهەمە چاپکراوەکانی دکتۆرە سامیە (مەشخەڵ) :
1/ دیوانی بیری چەسپاو / هەولێر 1973
2 / دیوانی بەهرەی دوور / سوید 1984
3 / بیوگرافییای ناساندنی نووسەرانی کورد / بەزمانی ئەڵمانی / 1991
4 / ئەلف و بێ ی کوردی بەناونیشانی (هەولێر / بۆ خوێندکارانی ئەڵمانی) / 1986
5 / نامەی (بکالۆرێۆس و ماجستێرو دکتۆرا / (لایبزیگ).
6 / سێ بێ / بەستەپیازە، بەغدا، بەرلین / بەشێک لە بیرەوەرییە سەختەکانی ژیانم / هەولێر، 2019
7 / وەرگێرانی کتێبی (ئەلکسەندرا کۆلۆنتای) لە عەرەبییەوە بۆسەرزمانی شیرینی کوردی، بەناونیشانی (ڕزگارکردنی ئافرەتە کرێکارەکان)، هەولێر، 2019 [1]
ئەم بابەتە 4,163 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 26-09-2019
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەولێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-04-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,163 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.134 KB 12-04-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
پێ پەتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
کورتەباس
سۆبەی دار
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
کورتەباس
سواکردنەوە
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
20-09-2015
سەریاس ئەحمەد
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
میم ڕەعنا
09-08-2017
سەریاس ئەحمەد
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,844
وێنە 106,291
پەرتووک PDF 19,331
فایلی پەیوەندیدار 97,303
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
پێ پەتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
کورتەباس
سۆبەی دار
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
کورتەباس
سواکردنەوە
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!