پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,167
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,577
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کۆنوانسیۆنی بەرگرتن و سزادانی جەنایەتی ژێنۆساید
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆنوانسیۆنی بەرگرتن و سزادانی جەنایەتی ژێنۆساید
کورتەباس

کۆنوانسیۆنی بەرگرتن و سزادانی جەنایەتی ژێنۆساید
کورتەباس

کۆنوانسیۆنی بەرگرتن و سزادانی جەنایەتی ژێنۆساید
.
…………………………………………………………………………………………………………….لە ئینگلیسییەوە: سۆران کەرباسیان
…………………………………………………………………………………………………………….پێداچوونەوەی زمانیی: ئیسماعیل ئیسماعیل زادە
.
کۆبوونەوەی ژمارە 179ی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان
بەیاننامەی پەسەندکراوی 260A (III)، ڕێکەوتی 9ی 12ی 1948ی زایینیی (پاریس)
ئەو لایەنانەی کە کۆنوانسیۆنەکەیان واژۆ کردووە:
.
بە پێی بەیاننامەی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی 11ی 12ی 1946ی زایینی و بڕیاری 96 (I) لەسەر ئەم بنەمایە کە ژێنۆساید بە پێی قانوونە نێونەتەوەییەکان وەک جەنایەت دێتە ئەژمار و دژایەتیی لەگەڵ ڕۆح و ئامانجی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هەیە و لە لایەن نەتەوە ژیارەکانەوە ئیدانە دەکرێت؛
ئەمە دەستنیشان دەکرێت کە لە هەموو زەمەنەکانی مێژوودا، ژێنۆسایدی کۆمەڵگای مرۆڤیی تووشی خەساری زۆر قورس کردووە؛ و وەکی ڕوونە، بۆئەوەی مرۆڤایەتیی لە کۆسپێکی واها قین‌سازکەر ڕزگاری بێت، پێویستیی بە هاوکارییەکی نێونەتەوەییە، بەو پێیە لەمەوبەدواوە کۆک دەبن لەسەر:
.
ماددەی یەکەم
لایەنەکانی واژۆکەر ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە کە ژێنۆساید چ لە کاتی ئاشتی یان لە شەڕدا، بە پێی قانوونی نێونەتەوەیی وەک جەنایەت دێتە ئەژمار و ئەرکیانە پێشی پێبگرن و بەڕێوەبەرانی سزا بدەن.
.
ماددەی دووهەم
لەم کۆنوانسیۆنەدا ژێنۆساید بە واتای هەموو ئەو کردەوانەیە کە بە مەبەستی لەناوبردنی هەموو یان بەشێک لە نەتەوەیەک، گرووپێکی ئێتنیکی، ڕەگەزی یان گرووپێکی ئایینیی ئەنجام بدرێت، بۆ وێنە:
a) کوشتنی ئەندامانی گرووپێک؛
b) بوون بە هۆکاری گەیاندنی خەساری جەستەیی و دەروونیی بە ئەندامانی گرووپێک؛
c) بە ئانقەست گرووپێک لە ڕەوشێکی ژیانی نالەباری ژیاندا ڕابگیردرێت کە ببێتە هۆکاری لەناوچوونی فیزیکیی هەموویان یان بەشێکیان؛
d) کردەوەی زۆرەملیی بە مەبەستی بەرگریکردن لە زاوزێ لە ناو گرووپێکدا؛
e) بەزۆر ڕاگواستنی مناڵان لە گرووپێک‌ڕا بۆ گرووپێکی دیکە.
.
ماددەی سێهەم
ئەم کردەوانەی ژێرەوە دەبێ سزادار بن:
a) ژێنۆساید؛
b) پیلانگێڕیی بۆ بەڕێوەبردنی ژێنۆساید؛
c) هاندانی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا بۆ بەڕێوەبردنی ژێنۆساید؛
d) هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ژێنۆساید؛
e) بەشداریکردن لە ژێنۆساید.
.
ماددەی چوارەم
کەسانێک کە ژێنۆساید بەڕێوەدەبەن یان دەستیان لە هەرکام لە کردەوەکانی دیکەدا هەیە کە لە ماددەی سێهەمدا ئاماژەی پێکراوە، دەبێ سزا بدرێن، ئیتر ئەمانە چ لە بەرپرسانی باڵای قانوون، لە بەڕێوەبەرانی فەرمیی دەوڵەت یان هەر تاکێک بن.
.
ماددەی پێنجەم
بۆئەوەی ئەم کۆنوانسیۆنە سەربگرێت، واژۆکەرانی ئەم ڕێککەوتنە بەرپرسن کە قانوونی پێویست لە دەستووری بنەڕەتیی خۆیاندا دابڕێژن. ئەوان بەتایبەتیی بەرپرسن لە قانوونی خۆیاندا سزای کاریگەر بۆ کەسانی تاوانبار لە پێوەندی بە ژێنۆساید یان هەر کردەوەیەکی دیکە دابڕێژن کە لە ماددەی سێهەمدا ئاماژەی پێکراوە.
.
ماددەی شەشەم
ئەو کەسانەی کە ژێنۆساید یان هەرکام لە کردەوەکانی ئاماژەپێکراو لە ماددەی سێهەمدا بەڕێوەبردووە، دەبێ لە لایەن دادگایەکی جێمتمانەی ژێردەستی دەوڵەت یان دادگایەکی نێونەتەوەیی کە جێمتمانەبوونی لای واژۆکەرانی کۆنوانسیۆن پەسەند کرابێت لێپرسینەوەیان لێبکرێت.
.
ماددەی حەوتەم
نابێ ڕادەستکردنەوەی بکەرانی ژێنۆساید و کردەوە ئاماژەپێکراوەکان لە ماددەی سێهەمدا وەک تاوانی سیاسیی بێتە ئەژمار. واژۆکەرانی کۆنوانسیۆن لەم پێوەندییەوە ئەرکیانە بە پێی قانوون و ڕێکەوتنامەکانی خۆیان تاوانباران ڕادەست بکەنەوە.
.
ماددەی هەشتەم
هەرکام لە واژۆکەرانی کۆنوانسیۆن دەتوانن داوا لە ئۆرگانە جێمتمانەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن کە لەسەر بنەمای بەیاننامەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هەنگاوی گونجاو هەڵبهێننەوە بۆ بەرگرتن و لەناوبردنی ژێنۆساید یان هەرکام لە کردەوە ئاماژەپێکراوەکان لە ماددەی سێهەمدا.
.
ماددەی نۆهەم
ڕای جیاواز لە ناوبەری واژۆکەرانی ئەم کۆنوانسیۆنە لەسەر خوێندنەوە، یان بەڕێوەبردنی ماددەکانی ئەم کۆنوانسیۆنە یان پرسێک کە پێوەندیی بە بەرپرسیارەتیی دەوڵەتێک لەمەڕ ژێنۆساید یان هەر کردەوەیەکی دیکەی ئاماژەپێکراو لە ماددەی سێهەمدا هەبێت، لەسەر داوای هەرکام لە لایەنەکانی ڕاجیاواز دەبێ ئاراستەی دادگای نێونەتەوەیی بکرێت.
.
ماددەی دەهەم
ناوەڕۆکی هەرکام لە دەقە چینی، ئینگلیسی، فەڕانسەوی، ڕووسی و سپانیۆلییەکانی ئەم کۆنوانسیۆنە وەک یەکن و ڕێکەوتی بەڕێوەبردنیان لە 9ی دێسامبری ساڵی 1948ی زایینییەوەیە.
.
ماددەی یازدەهەم
ئەم کۆنوانسیۆنە تا ڕێکەوتی 31ی دێسامبری 1949ی زایینیی ئاوەڵایە بۆئەوەی لە لایەن ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەرکام لەو دەوڵەتانە واژۆ بکرێت کە ئەندامی ڕێکخراو نین و لە لایەن سێکرێتێری گشتییەوە داوەتنامەیان وەرگرتووە.
کاتێک ئەم کۆنوانسیۆنە بە پڕۆسەی بەڕێوەبردنی قانوونی دەگات، بەڵگەکانی پەیوەستبوون ڕادەستی سێکرێتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت.
پەیوەستبوون بەم کۆنوانسیۆنە لە ڕێکەوتی یەکی ژانوییەی 1959ی زایینییەوە لە لایەن هەر ئەندامێکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەر دەوڵەتێک کە ئەندامی ڕێکخراو نییە و ئەم بانگەوازەی پێ گەییشتووە، قبووڵ دەکرێت.
بەڵگەکانی پەیوەستبوون ڕادەستی سێکرێتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت.
.
ماددەی دوازدەهەم
هەرکام لە لایەنە واژۆکەرەکان هەموو کاتێک دەتوانن سێکرێتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار بکەنەوە بۆئەوەی پەرەبدەن بە هەموو یان بەشێک لە ناوچەکانی بەکارهێنانی ئەم کۆنوانسیۆنە کە واژۆکەرانی بەرپرسیارەتیی بیانییان بۆی هەیە.
.
ماددەی سێزدەهەم
ئەو ڕۆژەی بیست بەڵگەی یەکەم بۆ پەیوەستبوون ئاراستە دەکرێن، پڕۆتۆکۆڵێک لە لایەن سێکرێتێری گشتییەوە گەڵاڵە دەکرێت و بە پێی ماددەی یازدەهەم کۆپییەکی بۆ ئەندامان و ئەو دەوڵەتانە دەنێردرێت کە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نین.
ئەم کۆنوانسیۆنە 90 ڕۆژ پاش ڕێکەوتی ڕادەستکردنی بیستەمین بەڵگەی پەیوەستبوون بەڕێوەدەبردرێت.
هەر پەیوەستبوونێک کە پاش ئەو ڕێکەوتە ئەنجام بدرێت، دەبێ 90 ڕۆژ پاش ئەوەی بەڵگەی پەیوەستبوون ڕادەست دەکرێت بەڕێوەببردرێت.
.
ماددەی چاردەهەم
ئەم کۆنوانسیۆنە لەو ڕۆژەوە کە بەڕێوەدەبردرێت بۆ ماوەی دە ساڵان کاری پێدەکرێت.
پاشان هەر پێنج ساڵ جارێک گەر ئەم کۆنوانسیۆنە لە لایەن واژۆکەرانییەوە شەش مانگ بەر لە تەواوبوونی ماوەکەی ڕەت نەکرێتەوە کاری پێدەکرێتەوە.
پاشگەزبوونەوە لە واژۆکردنی کۆنوانسیۆن دەبێ بە نووسین بە سێکرێتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕابگەیەندرێت.
.
ماددەی پازدەهەم
گەر لە ئەنجامی پاشگەزبوونەوە لە واژۆکردنی کۆنوانسیۆن، ژمارەی واژۆکەران کەمتر لە 16 بێت، کۆنوانسیۆنەکە لە ڕێکەوتی دوایین پاشگەزبوونەوەوە لە کار دەکەوێت.
.
ماددەی شازدەهەم
دەکرێت هەموو کات لە ڕێگەی نووسینەوە داوای پێداچوونەوە بەم کۆنوانسیۆنەدا بکرێت و بە ئاگاداری سێکرێتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بگات. سێکرێتێری گشتیی دەبێ لە ئەگەری هەبوونی هەر هەنگاوێکدا بە پێی داواکاریی بڕیار بدات.
.
ماددەی حەڤدەهەم
سێکرێتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێ هەموو ئەندامانی ڕێکخراوەکە و ئەو دەوڵەتانەی کە ئەندام نین، بە لەبەرچاوگرتنی ماددەی یازدەهەم لەم خاڵانەی ژیرەوە ئاگادار بکاتەوە:
a) واژۆ، پەسندکراو و پەیوەستکراوەکان بە پێی ماددەی یازدەهەم؛
b) پەیامە وەرگیراوەکان بە پێی ماددەی دوازدەهەم؛
c) ڕێکەوتی دەکارگرتنی ئەم کۆنوانسیۆنە بە پێی ماددەی سێزدەهەم؛
d) داوای کشانەوە بە پێی ماددەی چاردەهەم؛
e) کۆتاییهاتن بە کۆنوانسیۆن بە پێی ماددەی پازدەهەم؛
f) ئەو ئاگادارکردنەوانەی کە لە پێوەندیی بە ماددەی شازدەهەمدا‌ وەرگیراون.
.
ماددەی هەژدەهەم
دەقی ماکی ئەم کۆنوانسیۆنە لە ئارشیوی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا دەپارێزرێت. کۆپییەکی پشتڕاستکراو، بە پێی ماددەی یازدەهەم بۆ هەموو ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەو دەوڵەتانە دەنێردرێت کە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نین.
.
ماددەی نۆزدەهەم
ئەم کۆنوانسیۆنە دەبێ لە لایەن سێکرێتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تۆمار بکرێت لەو ڕۆژەوەی کە دەکار دەگیردرێت.
.
.
تێبینی: لە ژێرەوە ڕێکەوتی پەیوەستبوونی حکومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەم کۆنوانسیۆنە نووسراوە:
1) ایران 14ی 8ی 1956ی زایینیی
2) ترکیا 31ی 7ی 1950ی زایینیی
3) سوریە 20ی 1ی 1955ی زایینیی
4) عراق 20ی 1ی 1959ی زایینیی
Serçawe: Resolution 260 (III)، Official Records of the General Assembly، Third Session، Part I (A/810)، p. 174
ئەم بابەتە 6,580 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاسایی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 64%
64%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2015 تۆمارکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,580 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
باوان و منداڵان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
کورتەباس
ئینجانە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,167
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,577
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
باوان و منداڵان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
کورتەباس
ئینجانە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!