پەیوەند جەلال
بەهۆی داگیرکردنی شوێنەکانیان لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، هەزار و 500 ئاوارەی مەسیحی لەچەند شوێنێکی مەسیحییەکان لەسلێمانی نیشتەجێن.
ئەیمەن عەزیز، قەشەی کەنیسەی (مار یوسف) لە سلێمانی بۆ خەندان ڕایگەیاند: بەهۆی داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی مەسیحییەکان و ناوشاری موسڵ، هەزار و 500 کەسی مەسیحی ئاوارەی شاری سلێمانی بوون و ئێستا لەکەنیسەی (ماریوسف و ئینجیلی و سابونکەران و کۆمەلگەی ڕۆشنبیری کلدان و قوتابخانەی ئاشتی بۆ ڕاهیبات و کلدان) نیشتەجێکراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا: لەلایەن ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و خێرخوازانەوە هاوکاری دەکرێن.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بەهاوکاری چەند ڕێکخراوێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی چەند پێداویستییەکی بەسەر ئەو خێزانانە دابەشکرد.
- 23-08-2014