- هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی عەلی ڕەش نزیک گۆبجەلی لە شاری موسڵ دەدرێنە بەر هێرشی هاوەن و لە ئاکامدا 10 پێشمەرگە بریندار بوون و پێشمەرگەیەکیش شەهید بووە.
- مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی لەنزیک ئاگاداربوونەوەی لە بارودۆخ و پێویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان سەردانی سنوور و هێڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە کرد.
- مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماددەی 140 جێبەجێکرا و چیتر باسی ناکەین.
- ئاگرێکی گەورە لەچیای گۆیژەی شاری سلێمانی کەوتەوە.