نوسەر، ڕۆژنامەنوس، چالاکی مەدەنی و سیاسییە کە لە پێوەندی بە پرس و کێشە سیاسی و مەدەنییەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وتار و بابەت و لێکۆڵینەوە دەکات، ناوبراو تاکوو ئیستا دەیان وتار، بابەت و ڕاپۆرتی لەو پێوەندیانەدا بڵاو کردووەتەوە. ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. تاکو ئیستا وەک نوسەری چەندین ڕۆژنامە و ماڵپەڕ و گۆڤار و بلاڤۆک وتار و بابەتی نوسییوە.
ئاریتما موحەممەدی لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و هزری چالاکە و نوسین و بەرهەمەکانی لەبەر دەست دان.
ئاریتما موحەممەدی لە 20ی 1 ی 1986ی زایینی لە یەکێک لە ناوچەکانی سەر بە شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.
ناوبراو هەنوکە دانیشتوی وڵاتی نۆروێژە و لە دەرەوەی وڵات ژیان بە سەر دەبات. لە جوگرافی سیاسیدا شارەزایە و وەک کاسایەتییەکی سیاسی لە کایە سیاسییەکاندا دەور دەگێڕێت.