ئەنوەر قادر محەمەد
ڕەخنەگر و شاعیر و وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کوردە، خەڵکی باشووری کوردستانە. دوای ئەوەی لە زانکۆی بەغدا خوێندنی فیۆلۆژی تەواوکردووە، لە ساڵی 1978 بۆ درێژەدان بە خوێندن چووە بۆ ڕووسیا. دوای دەرچوونی لە ساڵی 1981 لە فاکەڵتی ڕۆژنامەگەری لە زانکۆی دەوڵەتی لینینگراد، دەچێتە خولی لقی لینینگراد لە پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ئەکادیمیای زانستەکانی یەکێتی سۆڤیەت (ئێستا لقی سانت پترسبۆرگ لە پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی لە ئەکادیمیای زانستی ڕووسی) لەژێر دەستی گرووپی لێکۆڵینەوەی کوردی، لە ساڵی 1986 دا بە سەرکەوتوویی بەرگری لە دکتۆراکەی کرد لە سەر بابەتی “تێکستی شاعیری کورد لە سەدەی نۆزدەهەم. مەولەوی (بە شێوەزاری گۆرانی)”، کە بنەمای ئەم کتێبە بوو. ساڵی 1990 کتێبەکە بە زمانی کوردی لە سوید (ستۆکهۆڵم) بڵاوکرایەوە. و لە ساڵی 2001 لە کوردستان (#سلێمانی#) چاپ کرایەوە.
ئەنوەر قادر نووسەری دوو کۆمەڵە شیعرە کە یەکێکیان لە ساڵی 1978 لە بەغدا چاپ کراوە (لە ساڵی 1987 لە #مەهاباد# دووبارە دەرچووە)، ئەوی دیکەیان لە ساڵی 1988 لە ستۆکهۆڵم. چالاکی ڕۆژنامەوانییەکەی پەیوەستە بە کارکردن لە گۆڤارەکانی کوردیدا کە لە سوید بڵاودەکرانەوە. لەم ساڵانەی دواییدا کاری وەرگێڕانێکی زۆری کردووە. ئەنوەر قادر بە پاراستنی پەیوەندییە زانستییەکان لەگەڵ هاوکارەکانی لە شاری سانت پترسبۆرگ، بەرهەمە زانستییەکانیان لە زمانی ڕووسییەوە بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕێت. یەکێک لەو کۆمەڵە وتارانەن کە لە ساڵی 2001 لە ستۆکهۆڵم بڵاوکرانەوە. لە ئێستادا کۆمەڵەیەکی دیکە ئامادە دەکرێت بۆ بڵاوکردنەوە.[1]