پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,472
وێنە 106,118
پەرتووک PDF 19,167
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مەولەوی: لێکۆڵینەوە، پشکنین، شیعری بڵاونەکراوە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەولەوی: لێکۆڵینەوە، پشکنین، شیعری بڵاونەکراوە

مەولەوی: لێکۆڵینەوە، پشکنین، شیعری بڵاونەکراوە
"مەولەوی" ناوی "سەید عەبدولرەحیم"ی کوڕی "مەلا سەعید"ە و‌ لە نەوەی "مەلا یوسف جان"ی کوڕی مەلا "ئەبوبەکر موصنەفی چوری"یه،‌ کە دەگەڕێتەوە سەر خواناسی بەناوبانگ "سەید محەمەد سەید زاهید"، کە بە "پیر خدری شاهۆ" ناوبانگی دەرکردبوو. ‌لە وەچەی حەزرەتی "حوسەینی کوڕی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبووتالب"ه. نازناوی شیعریشی"مەعدوومی" بووە و‌ لەناو خەڵک و لە کۆڕی ئەدیباندا بە "مەولەوی" ناوبانگی دەرکردبووە.
مەولەوی
مەولەوی لەساڵی‌ 1806دا لە دێی "سەرشانە" لە ناوچەی "تاو‌گۆزی"، لە بەشی باکووری کوردستان لە خێزانێکی ئایینپەروەری لەدایک بووه و‌ هەر لە سەردەمی مناڵیدا ماڵی باوکی هاتووە بۆ دێی "بیزاوە" له نزیک "هەڵەبجە". لەوێ لای باوکی قورئانی پیرۆزی تەواو کردووە و وردەکتێبە سەرەتایییەکانی فارسی و "صرف و نحو"ی خوێندووە. پاشان لەسەر ئوسوولی فەقێکانی کوردستان له "پاوە" لە ناوچەی "هەورامانی لهون" چووه بۆ خوێندن و‌ پاش ماوەیەک لەوێوە چووە بۆ "چور" لە "مەریوان" و‌ لەوێیشەوە بۆ "سنە" و‌ لە مزگەوتی "وەزیر" دامەزراوە. ئینجا چووە بۆ "بانە" و‌ لەوێیشەوە چووە بۆ "سلێمانی" و‌ لە "مزگەوتی گەورە" دامەزراوه،‌ کە له و کاتەدا هێشتا جەنابی "شێخ مەعرووفی نۆدێ" تێیدا مامۆستا بووه. ئینجا چووە بۆ "هەڵەبجه" و‌ لە "مزگەوتی جامیعه" لای "مەلا سادقی تەوێڵەیی"، کە موستەعید بووە لە خزمەتی "شێخ عبداللە‌ خەرپانی"دا، خوێندوویەتی. ئینجا چووە بۆ "قەڵای جوانرۆ" و‌ لە خزمەتی "مەلا موحەممەدی قازی"دا خوێندوویه. لەوێیشەوە بۆ جاری دووەم لە سەردەمی "ڕەزاقولیخانی والی"دا چۆتەوە بۆ "سنه" و‌ لە مزگەوتی "دارالإحسان" دامەزراوه. ماوەیەکی زیاتر لە جاری پێشوو لەوێ ماوەتەوە، ئینجا دیسانەوە هاتووەتەوە بۆ "سلێمانی" و‌ لە خزمەتی "مەلا عەبدولڕحمانی نوتشەیی"دا کە موفتیی "سلێمانی" و مامۆستای مزگەوتی "مەڵکەندی" بووه،‌ خوێندنی تەواو کردووە و ئیجازەی دەرسوتنەوەی وەرگرتووە.
بڵاوه، که مەولەوی لە زمانی "ڕەزاقولی خانی والی"دا لە مزگەوتی "دارالإحسان"ی سنه لە خزمەتی حاجی مەلا "ئەحمەدی نوتشەیی"دا ئیجازەی وەرگرتووە، ڕاست نییە. چونکە حاجی مەلا ئەحمەد هەتاوەکوو پاش زەمانی "فەرهاد میرزا"، کە پاش "غولام شاخان" و "ڕەزا قولیخان"ی برای بووە بە حوکمرانی "ئەردەڵان" و‌ پاش سەفەری حەجی لەگەڵ "شێخ بهاالدین" لەپاش ساڵی 1873 بوو، ڕۆیشتووە بۆ "سنە" و‌ له و کاتەدا مەولەوی تەمەنی لە 60 ساڵ کەمتر نەبووە، بەڵکو پاش ئەوە تەنها چەند ساڵێک ژیاوە. کەواتە چۆن دەگونجێت لە تەمەنی وەهادا ئیجازە وەربگرێت؟!
هەروەها لە ساڵی 1855دا "شێخ سراج الدین" مەولەوی لەگەڵ حاجی "شێخ عبدالرحمان"ی کوڕی دەنیرێت بۆ "سنە" بۆ کێشە‌ی ناکۆکیی نێوان "غولام شاخان" و مەلاکانی "سنە". دیارە دەبێت مەولەوی لەوکاتەدا مەلایەکی پایەبڵند بووبێت، ئەگینا بۆ ئیشی وەها نەدەنێررا. جگە لەوەش ڕێی تێ ناچێت مەولەوی ئیجازەی لای "حاجی مەلا ئەحمەد" وەرگرتبێت، چونکە هەشت ساڵ له و گەورەتر بووە. وەک لەم شیعرە فارسییەوە دەردەکەوێت کە مێژووی لەدایکبوونی حاجی "مەلا ئەحمەد"ە بە "حروف ابجد":
هاتفی أز سر الهام بتأریخش گفت
بود أحمد خلف أمجد عبد الرحمن
کە ئەمەش دەکاتە 1814. بەڵگەیەکی تریش هەیە بۆ سەلماندنی ئەوه،‌ کە مەولەوی لە سلێمانی ئیجازەی وەرگرتووە، ئەوەش ئه و چیرۆکەیه،‌ کە پاشان هەر لەم کورتەمێژووەی ژیانیدا دەیگێڕینەوە لەبارەی چوونیەوە بۆ سەیران بۆ "سەرچنار" لەگەڵ هەندێ لە میرەکانی بابان پاش تەواوبوونی ئاهەنگی ئیجازەوەرگرتنی.
مەولەوی لە سەرەتای مەلایەتیدا لە دێی "چروستانە" لە نزیکی "هەڵەبجە" دامەزراوە فەقێی ڕاگرتووە و دەستی کردووە بە دەرسوتنەوە. پاش ماوەیەک هەوای "تصوف" دەکەوێتە کەللەی و گرفتاری زەوقی "ئەهلی مەعنا" دەبێت و دەروات بۆ "تەوێڵە" بۆ خزمەتی "شێخ عثمان سراج الدین"ی خەلیفەی "مەولانا خالیدی نەقشبەندی"، کە یەکەم کەس بووە ئه و تەریقەتەی لە کوردستاندا بڵاو کردۆتەوە. مەولەوی لە "تەوێڵە" دەبێت بە موریدی "شێخی سراج الدین" و کاتێکی زۆر بە سلووکەوە دەباته ‌سەر.‌ پاش چەند ساڵێک دەگوێزێتەوە بۆ "بیاویڵە"، کە دێیەکە لە ژووری "هەڵەبجە"وە.
پاش ماوەیەکی تریش لەوێوە بار دەکات بۆ "گۆنە"، کە یەکیکە لە دێیەکانی هۆزی "نەوروڵی". پاش چەند ساڵێک ئەوێش بەجێدەهێڵێت و دەچێت بۆ "شەمێران"، کە ئه و کاتە لەژێر ئیدارەی "شێخ علی عەبابەیلێ"دا بووە. شێخی ناوبراو زۆر خزمەتی مەولەوی و دەستوپێوەندەکانی دەکات، بەڵام پاش ماوەیەک بە کاریگەریی "موحەممەد پاشای جاف" بەڕێوەبردنی "شەمێران" لە دەستی ئه و "شێخ علی"یە دەسەنرێتەوە و دەدرێتە دەستی "ئوسمانی خاڵە"، کە لە پیاوماقوولانی هۆزی "یەزدانبەخشی" بووە. لە ئەنجامی ئەم لابردن و دانانەدا مەولەوی ماڵی لە "شەمێران" بار دەکات و دەڕواتەوە بۆ "سەرشانە"، کە تێیدا لەدایک بووه و‌ لەوێ دەمێنێتەوە تا کۆچی دوایی دەکات.
مەولەوی لە دواساڵەکانی ژیانیدا تووشی گەلێک ڕوودوای ناخۆش بووە. ئه و ڕوداوانە‌ی لە چەند پارچە شیعردا بە سۆزەوە هۆنیوەتەوە. کتێبخانەکەی سووتاوە. "عەنبەر خاتوون"ی خێزانی مردووه،‌ کە جێگایەکی تایبەتی‌ لە دڵی مەولەویدا هەبووه. حەوت ساڵ پێش کۆچی دوایی کوێر بووە. هەر ئەم کوێربوونەشی بووە بە هۆی مردنی. ئەوە بووە جارێکیان بۆ سەرخۆشیکردن لە دۆستێکی دەڕوات بۆ "پریس"، کە لە گەڕانەوە دا نزیکی "هانە سوورە" دەبێتەوە بە جڵەوڕاکێشی وڵاخەکەی دەڵێت: "من چاوم نابینێت، دارتوویەک لەسەر ڕێگەمانە لقێکی لاری هەیە ڕێگەکەی گرتووە، کە گەیشتینە لای پێم بڵێ، با سەرم دانەوێنمەوە." وەها ڕێ دەکەوێت، کە دەگەنە ئه و شوێنە کابرای "جڵەوڕاکێشی وڵاخەکەی" لەبیری دەچێتەوە، کە مەولەوی ئاگادار بکاتەوه. مەولەوی سنگی دەدات بە دارەکەدا و بە پشتدا دەکەوێتە خوارەوە لەسەر وڵاخەکە و پشتی دەشکێت و‌ لە ئەنجامی ئەوەدا لە 1883دا ماڵئاواییی یەکجاری دەکات و لە گۆڕستانی "ئەسحابە" لە نزیکی "سەرشاتە" بەخاک دەیسپێرن.
مەولەوی پایەیەکی بڵندی هەیە لەناو زاناکانی کورددا و‌ بەتایبەتی لە "قسەزانەکان"دا دەستێکی باڵای هەبووە. ئه و دانراوانەی، کە لە پاشی ماو‌نەتەوه،‌ بریتین لەمانەی خوارەوە:
- "الفضیلة" 2031‌ شیعری عەرەبییە و‌ له 1868‌دا دایناوه و‌ عەنتیکەیەکی هونەرییە و جگە لەمەش،‌ که واتا زانستییەکەی زۆر ورد و بەرزە. یەکەم شیعری ئەم کتێبە ئەمەیە:
بسم الله الرحمن الرحیم
من تاە فیە نهیة الحکیم
- "العقیدة المرضیة" 2454‌ شیعری کوردییە و‌ لە 1933 لەلایەن "محی‌الدین صبري النعیمی"یەوە لە میسر لەچاپ دراوە. یەکەم شیعری ئەم کتێبە ئەمەیە:
زوبدەی عەقیدە و خولاصەی کەلام
هەر لە تو بو توس حەمد و ثەنای تام
مەولەوی خۆی ئەم عەقیدەیەی کورت کردووەتە‌وە و‌ باسە گرانەکانی لێ لابردووە بۆ ئەوەی قوتابییە تازەپێگەیشتووەکانی لێی تێبگەن.
- "الفوائح" 257 شیعری فارسییە و‌ لەگەڵ عەقیدە کوردییە باسکراوەکەدا لەچاپ دراوە. یەکەم شیعری ئەم کتێبە ئەمەیە:
چو در خود بینم از بس ڕو سیاهی
نگنجد اي الهی یا الهی
جگە لەمانەش نامیلکەیەکی بە فارسی هەیە، که باسی ئوسوولی تەریقەتی نەقشبەندی دەکات.
نموونەیەک له هۆنراوە‌کانی مەولەی
ئاماوە وەهار، وەهار شادی
بۆی عەتر نەسیم غونچەی ئازادی
خێڵ خانەی خەفەت بار بەنییش کەردەن
مەینەت ڕوونی یان وە ماوای مەردەن
خەم وێنەی کەمان قامەت خەم بی یەن
هەوارگەی قەدیم نە دەسش شی یەن
بەزم شەوق و عەیش نە دەروون جەمەن
ئانە هیچ نەبۆ نە دەروون، خەمەن
ئینە نەتیجەی دیاری باڵای تۆن
نیشانەی وصاڵ خاڵ ئاڵای تۆن
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: مەولەوی: لێکۆڵینەوە، پشکنین، شیعری بڵاونەکراوە
ژمارەی داونلۆد: 1,125 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 17,256 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-06-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 22-02-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 17,256 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.166 KB 10-06-2012 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
فایلی PDF 1.0.13 MB -1 10-06-2012 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,472
وێنە 106,118
پەرتووک PDF 19,167
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!