پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,679
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
پرۆژە یاسای دەستەی گشتیی دەستپاکیی (نەزاهەت)ی هەرێمی کوردستان عێراق
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: پۆلێننەکراو | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پرۆژە یاسای دەستەی گشتیی دەستپاکیی (نەزاهەت)ی هەرێمی کوردستان عێراق
پۆلێننەکراو

پرۆژە یاسای دەستەی گشتیی دەستپاکیی (نەزاهەت)ی هەرێمی کوردستان عێراق
پۆلێننەکراو

پرۆژە یاسای دەستەی گشتیی دەستپاکیی (نەزاهەت)ی هەرێمی کوردستان عێراق
بەشی یەکەم
پێناسە و دامەزراندن و ئامانجەکان
ماددەی(1):
مەبەست لەم وشانەی خوارەوە ماناکانی بەرامبەریانە:
یەکەم: هەرێم : هەرێمی کوردستان عێراق.
دووەم : پەرلەمان : پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
سێیەم: حکومەت : حکومەتی هەرێمی کوردستان.
چوارەم: دەستە:دەستەی گشتیی دەستپاکی (نەزاهەت) لە هەرێمدا.
پێنجەم: سەرۆک : سەرۆکی دەستەی گشتیی دەستپاکی لە هەرێمدا.
ماددەی (2) :
بە پێی ئەم یاسایە دەستەیەک دادەمەزرێ بەناوی (دەستەی گشتیی دەستپاکی) و کەسایەتیەکی مەعنەوی دەبێ و ملکەچی چاودێریی پەرلەمانە و سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕی هەیە و بودجەی سەر بەخۆیە و پەیوەستە بە بودجەی گشتیی هەرێم، فەرمانبەرێک بە پلەی وەزیر سەرۆکایەتی دەکات.
ماددی (3):
ئەم یاسایە ئەم ئامانجانەی هەیە:
یەکەم: چەسپاندنی میکانیزمێکی کاریگەر بۆ چاودێری و تەرخانکردنی پرەنسیپی سەروەری یاسا.
دووەم: ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی وچارەسەرکردنی و پاڵپشتیکردنی پرەنیسپی شەفافیەت لە دەزگاکانی یاسادانان و ڕاپەڕاندن ودادوەری و دەزگاکانی دیکە، لە ڕێگای ڕێکارە یاساییەکانەوە.
سێیەم: گرتنەبەری ڕێگاکانی خۆپاراستن لەگەندەڵی.
چوارەم: بەهێزکردنی شەفافیەت لە کاری کارگێڕیدا و پشتبەستن بە پێوانەی بابەتی بۆ هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی کارگوزاری لە خزمەتگوزارییەکانی گشتی و نەهێشتنی ڕۆتینی نێگەتیڤ (سەلبی)ی کارگێڕی.
پێنجەم: چەسپاندن و بەهێزکردنی ڕەوشتی فەرمانبەرایەتی و هەستکردنی بە بەرپرسیاریەتی لە ئەنجامدانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بە پێی یاسا و ڕێکارەکانی قەدەغەکردنی گەندەڵی.
ماددەی(4):
حوکمەکانی ئەم یاسایە بەسەر ئەوانەی خوارەوەدا جێبەجێ دەکرێت:
یەکەم: هەموو کارمەندانی دەسەڵاتی ڕاپەڕاندن و هەموودەزگاکانی، ئەوەش ئەمانە دەگرێتەوە: (سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی، وەزیرەکان و بریکاری وەزارەتەکان، پارێزگارەکان و جێگرەکانیان، سەرۆکی زانکۆکان و دەستەکانی فێرکردنی تەکنیکی و ڕاگری کۆلێژ و پەیمانگاکان، ڕاوێژکاران و خاوەنی پلەتایبەتیەکان، بەرێوەبەرەگشتییەکان، ئەندامانی دەستەی داواکاری گشتی و کارمەندانیان، هەموو فەرمانبەران بە جیاوازی پلەو وناونیشانیانەوە).
دووەم: ئەندامانی دەسەڵاتی یاسادانان کە ئەمانە دەگرێتەوە: (سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگرەکەی و سکرتێر و ئەندامانی پەرلەمان) و هەموو کارمەندانی پەرلەمان.
سێیەم: هەموو کارمەندانی دەسەڵاتی دادوەری (ئەنجومەنی دادوەری، دادگای پێداچوونەوە، دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری بە جیاوازی پلە وجۆرەکانیانەوە).
چوارەم: لایەنەکانی کەرتی تایبەت لە کەسان و کۆمپانیاکان کە گرێبەستیان لەگەڵا وەزارەت و هەموو دەزگا و فەرمانگەکانی هەرێمدا هەیە.
پێنجەم: قەوارە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و یەکێتی و کۆمەڵەو یانەکان، ئەوەی پەیوەستە بەم کاروبارانەی خوارەوە:
أ- بە یاساییبوونی سەرچاوەکانی پارەپێدان و بەخشین.
ب- ڕووەکانی خەرجکردن بە پێی ڕێساکانی پەیڕەوکراو لە دیوانی چاودێری داراییدا.
ت- لە بەرچاوگرتنی پەیڕەوەکانی ناوخۆی تایبەت بە خۆیان و سەرپێچی نەکردن لێیان.

بەشی دووەم
ئەرکەکانی دەستە
ماددەی(5):
یەکەم:
أ- دەستە لە پێناو جێبەجێکردن و پیادەکردنی یاساکانی نەهێشتنی گەندەڵی و پێوانەکانی خزمەتگوزاری گشتیی بە پێی دەستوور و یاسا پەیرەوکراوەکان کار دەکات.
ب- دەستە ئەرکەکانی خۆی بە بێلایەنانە و بابەتیانەو بەبێ جوداکاری ئەنجام دەدات.
دووەم: سەرۆک بۆی هەیە داوا لە وەزارەتی داد بکات بۆ دانانی لێکۆڵەری داد بۆ کارکردن لە دەستەکەدا.
ماددەی(6):
دەستە ئەم ئەرکانەی خوارەوە دەگرێتەخۆ:
یەکەم: لێکۆڵینەوە لە دۆزەکانی گەندەڵی و ڕەوانەکردنیان بۆ دادگای تایبەتمەند و بەدواداچوونیان.
دووەم:
أ- وەرگرتنی سکاڵای هاووڵاتییان کە پەیوەندییان بە گەندەڵییەوە هەیە.
ب- دەستە نهێنیەتی پێناسەی هاوکاران بە پێی یاسا دەپارێزێ، تەنیا ئەگەر کەسی هاوکار لەو پاراستنە خۆشبێت.
سێیەم: بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی ڕەوشتەکانی دەستپاکیی تاکەکەسی و پابەندبوونی خۆیی بە پێوانەکانی خزمەتگوزاریی گشتی و کارکردن لەگەڵا بەرپرسانی پسپۆر لە پێناو دانانی پرۆگرامەکانی خوێندنی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی چەمکی دەستپاکیی گشتی.
چوارەم: دەرکردنی ڕێنمایی لەبارەی ڕێساکانی ڕەفتارکردن بۆ ڕوونکردنەوەی پێوانەو ڕەوشتی خزمەتگوزاریی گشتی، کە دەبێ فەرمانبەرانی هەرێم و کەرتی گشتی و تێکەڵاو، وەکو مەرجێک بۆ دامەزراندن و بەردەوامبوون لە خزمەتکردندا پێیەوە پابەند بن و چاودێری ئەم پابەندبوونە بکرێت و، ڕێنماییەکان ناوە ناوە بە پێی پێویست هەموار دەکرێن.
پێنجەم:
1- دەرکردنی ڕێنماییەکان بە پێی ڕێساکانی بەدەستهاتنی ناڕەوا کە لە دەقی فەسڵی پێنجەمی ئەم یاسایەدا هاتووە، کە گەورە فەرمانبەرانی هەرێم و هاوسەرەکانیان و منداڵە ناکامەکانیان دەربەست دەکات کە بەرژەوەندییە داراییەکانیان ئاشکرا بکەن و دەستە ناوناوە بە پێی پێویست ڕێنماییەکان هەموار دەکات بۆ گەیشتنە ئامانجە ڕەچاوکراوەکانی.
2- ئاشکرا کردنی بەرژەوەندییە داراییەکان، ڕوونکردنەوەی دوورودڕێژ لە بارەی دەرخستەکانی دارایی پێسپێردراو لە خۆی دەگرێ لە موڵکەکانی لە خانووبەرە و گوێزراوە و داهاتی دارایی و پارەی داندراو لە بانق و پشک و قەواڵە و مافە مەعنەوییەکانی.

3- پێشکەشکردنی دەرخستەی بەرژەوەندییە داراییەکان هەر یەک لەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
أ- سەرۆکی هەرێم وجێگرەکەی.
ب- سەرۆکی پەرلەمان وجێگرەکەی وسکرتێر و ئەندامەکان.
ت- سەرۆکی وەزیران وجێگرەکەی.
پ- وەزیرەکان و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن و بریکاری وەزارەتەکان.
ج- سەرۆکی دەستەی گشتیی دەستپاکی وجێگرەکەی و هەموو بەرێوەبەرە گشتییەکانی دەستەو لێکۆڵەرەوانی.
ح- خاوەن پلە تایبەتیەکان و بریکار و یارمەتیدەرانیان.
خ- بەرێوەبەرە گشتییەکان و یارمەتیدەرانیان.
د- دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی و سەرپەرشتیارانی داد و لێکۆڵەران و ئەفسەرانی پاسەوانانی هەرێم و هێزی ئاسایشی ناوخۆ.
ژ- هەکەسێک پۆستێکی مەدەنی یان سەربازی هەبێ، لەوانەی لە سەرەوەدا ناویان نەهاتووە، دەستە وایدەبینی کە پێویستە ڕاپۆرتی دەرخستەی دارایی بیگرێتەوە، بە پێی ڕێنماییەک کە بۆ ئەم مەبەستە دەردەکرێ.
شەشەم:
1- دەستە بۆی هەیە فەرمانگەی پەیوەندیدار ڕابسپێری، کە دەست لە فەرمانبەری ملکەچبوو بە لێکۆڵینەوە بکێشێتەوە بە پێی یاسای بەرزەوتکاریی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ژمارە (14)ی ساڵی 1991ی پەیرەوکراو لە هەرێمدا.
2- دەستە بۆی هەیە سەرپێچییەکانی پەیوەستن بە خزمەتی گشتی بۆ سەرۆکی ئەو فەرمانگە حکومییە ڕەوانەبکات کە فەرمانبەری سەرپێچیکاری لێیە، و بۆی هەیە بەراسپاردەکانی خۆی هاوپێچی بکات بۆ وەرگرتنی ڕێکاری بەرزەوتکاری و دادوەری.
حەوتەم:
1- دەستە بە هاوکاری لەگەڵا دیوانی چاودێری دارایی و پشکێنەرە گشتییەکان ئەوانەی بە پێی یاسا دادەمەزرێن، چاودێری دەستکاری سامانی هەرێم و شێوەی بەڕێوەبردنی دەکات.
2- چاودێری یاسایی، بڕیارەکان و کاری وەزارەت و فەرمانگەو ئەو دەستانەی ملکەچی چاودێریکردنن و ڕادەی دەستپاکیان دەگرێتەوە.

3- دەبێ لایەنی ملکەچبوو بۆ چاودێریکردن و لە سەر داوای دەستە بەبێ دواکەوتن، زانیاری و ڕوونکردنەوە و قەواڵە وبەڵگەنامەکان، بەوانەشەوە کە نهێنین وپلەی نهێنیەکەیان هەرچەند بێ، پێشکەشی دەستە بکەن، شتی دیکەش کە دەستە بە پێویستی بزانێ بۆ مەبەستەکانی چاودێریکردن بیبینێ.

بەشی سێیەم
هەڵبژاردنی سەرۆکی دەستەو ئەرکەکانی و دامەزراوەکانی دەستە
ماددەی(7):
یەکەم: پەرلەمان بە هەڵبژاردنی نهێنی و بەزۆرینەی ڕەهای ژمارەی ئەندامەکانی سەرۆکی دەستە لە نێوان سێ پاڵێوراودا کە ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمدا دەیانپاڵێوێ، هەڵدەبژێرێت و بە مەرسوومی هەرێمی دادەمەزرێ.
دووەم: مەرجی پاڵێوراوبۆ پۆستی سەرۆک سەرباری مەرجە گشتییەکانی فەرمانبەرایەتی، ئەمانەی خوارەوەیە:
1- بەتاوانی بەدڕەوشتی و ئابڕوبەر بە زیندانیکردن حوکم نەدرابێت.
2- خاوەن توانا و دەسپاک و بێلایەن بێ.
3- بەشداری نەکردبێ لەوتاوانانەی ڕژێمی بەعس پلانی بۆ داناون یان جێبەجێی کردوون یان ئەنجامی داون.
4- بڕوانامەی زانکۆی لە یاسا بەدەستهێنابێ و شارەزایی لەمەیدانی کارەکەیدا لە (15) ساڵا کەمتر نەبێت، سەبارەت بە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دوو ساڵ لەو ماوەیە کەمتربێتەوە سەبارەت بەو کەسانەی بڕوانامەی ماجستێریان لە یاسا بەدەست هێناوە و پێنج ساڵ سەبارەت بەوانەی بڕوانامەی دکتۆرایا لە یاسا بەدەست هێناوە و ماوەی خوێندن بۆ بەدەستهێنانی هەردوو بڕوانامە بۆ مەبەستی ئەم یاسایە، بە ماوەی کارکردن دادەنرێت.
ماددەی(8):
یەکەم: دوای ڕاگەیاندنی کارەکە داواکاریی دامەزراندن لەگەڵ ژیاننامەی داواکار و بەڵگەنامەی تایبەت بە دامەزراندن، پێشکەش بە ئەنجومەنی دادوەری دەکرێت.

دووەم: ئەنجومەنی دادوەری هەڵبژاردنی سێ لە داواکارانی دامەزراندن هەڵدەبژێرێ بە مەبەستی پاڵاوتنیان بۆ پۆستی سەرۆک بۆ ئەوەی پەرلەمان بە پێی ماددە (5/یەکەم)ی ئەم یاسایە، یەکێکیان هەڵبژێرێ.
سێیەم: ماوەی خزمەتکردنی سەرۆک چوار ساڵە و یەک جار قابیلی نوێکردنەوەیە بەهەمان ئەو ڕێکارو ئوسوڵەی کە لە ماددە (5)ی ئەم یاسایەدا هاتووە.
چوارەم: کاتێ سەرپێچی لە کاری فەرمانبەرایەتیەکەی بکات بە پێی یاساو بەروخسەت وەرگرتنی پێشتر لە پەرلەمان، ڕێکارە یاساییەکان دەرهەق بە سەرۆک وەردەگیرێت.
پێنجەم: سەرۆک بە بڕیاری پەرلەمان و لە یەکێک لەو حاڵەتانەی خوارەوە لە پۆستەکەی خۆی لادەبرێت:
أ- ئەگەر بە بڕیارێکی دادوەری بە ئەنجامدانی تاوانێک یان کەتنێک حوکم درا.
ب- ئەگەر سەلمێندرا کە کەمتەرخەمە یان کارو ئەرکەکانی زۆر پشتگوێ خستووە.
ت- خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکان.
شەشەم: بڕیاری لابردن لە هەردوو حاڵەتی (ب، ج) لە بڕگەی (پێنجەم)ی ئەم ماددەیە دەردەکرێ لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە کە بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و دادوەرێک لە دادگای پێداچوونەوە پێک دێت.
ماددەی(9):
یەکەم: بەر لەوەی سەرۆک ئەرک و دەسەڵاتەکانی کە بە پێی ئەم یاسایە بڕیاری لەسەردراوە، بگرێتە دەست، لەبەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوات:
(بە خودای مەزن سوێند دەخۆم ئەرکەکانی فەرمانبەریم بەراستگویی و بە ئەمانەتەوەو بە دڵسۆزییەوە ئەنجامبدەم و یاساو پێڕەو و ڕێنماییەکان بە ئەمانەت و دەسپاکی و بێلانییەوە جێبەجێ بکەم بە ئامانجی سەقامگیرکردنی پرەنسیپی سەروەریی یاساو بەربەرەکانیکردنی گەندەڵی).
دووەم: سەرۆک ئەرکەکانی خۆی بە پێی حوکمەکانی ئەم یاسایە ئەنجامدەدات و لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرسیارە.
ماددەی(10):
سەرۆک ئەم ئەرکانەی خوارەوە ئەنجام دەدات:
یەکەم: بەرێوەبردنی هەمووکارەکانی دەستە و مسۆگەرکردنی بە جێگەیاندنی ئەرکەکانی لە سنووری یاسادا، بە جۆرێک بەدیهێنانی ئامانجەکانی مسۆگەر بکات.
دووەم:
1- ئامادەکردنی بودجەی دەستەو میلاکی فەرمانبەرانی ودانانی خشتەیەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەر و کارمەندانی و بە هەماهەنگی لەگەڵا وەزارەتی دارایی و ناردنی بۆ پەرلەمان بە مەبەستی پەسندکردنی.
2- بەخشینی پاداشت بۆ غەیری کارمەندانی.
سَییەم: کردنەوەی نووسینگەو لقەکانی دەستە لە پارێزگاکانی هەرێمدا و بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- بەشەکانی لق لە لایەنی تەکنیکەوە، بە پێی پسپۆرییان بە بەڕێوەبەرەگشتییەکانی دەستەوە دەبەسترێنەوە.
2- فەرمانبەرێک بە پلەی بەرێوەبەری گشتی لق بەرێوە دەبات بەلای کەمی بڕوانامەی زانکۆی لە یاسادا بەدەست هێنابێت و خزمەتکردنی لەمەیدانی پسپۆرییەکەیدا لە (15) ساڵا کەمتر نەبێت، ئەو کەسانەی بڕوانامەی ماجستێریان لە یاسا بەدەست هێناوە دوو ساڵ و ئەوانەی بڕوانامەی دکتۆرایان لەیاسا بەدەست هێناوە پێنج ساڵیان لەو ماوەیە بۆ دادەشکێندرێت، ماوەی خوێندن بۆ بەدەستهێنانی هەردوو بروانامە بۆ مەبەستی ئەم یاسایە بەماوەی کارکردن ئەژمار دەکرێت، یان دادوەربێت لە پۆلینی دووەم کەمتر نەبێت.
چوارەم: دەرکردنی ڕێنمایی بۆ ئاسانکردنی بەجێهێنانی حکومەکانی ئەم یاسایە، لەوانەش سیستەمی پشکنین دەربارەی بەرژەوەندییە داراییەکان و مسۆگەرکردنی جێبەجێ کردنی.
پێنچەم: پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی دەوری هەرچوار مانگ جارێک بۆ پەرلەمان یا هەر کاتێک پێویست بوو و چالاکیەکانی دەستەو کورتەیەک لەو دۆزانەی لێکۆڵینەوەیان تێداکراوە و ئەوانەی داخراون و ئەوانەی ڕەوانەی دادگاکانی تایبەتمەند کراون، لەخۆ دەگرێ، و ڕێگا بەجەماوەر و هۆبەکانی ڕاگەیاندن دەدرێ ئاگاردارییان دەربارەیەوە هەبێت.
شەشەم: مافی گرێبەستان لەگەڵ هاوکارە نهێنیەکان چ لە فەرمانبەرانی هەرێم یان هی دیکە بن.
حەوتەم: دەرکردنی فەرمانەکانی تایبەت بەپشکنین و گەران و بەکارهێنانی ئامێرەکانی لێگەڕٍان و تۆمارکردنی نهێنی تایبەت بەکاری دەستەوە.
ماددەی (11):
یەکەم: سەرۆکی دەستە جێگرێکی دەبێت بەمەرسوومی هەرێم و بەپلەی تایبەت دادەمەزرێ.
دووەم: سەرۆکی دەستە بۆی هەیە هەندێ لە دەسەڵاتەکانی خۆی بە جێگرەکەی و بەڕێوەبەرە گشتییەکان یان پشکێنەرە گشتیەکان بدات.
ماددەی (12):
دەستە لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و نووسینگەی سەرۆکی دەستە پێک دێت و بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەکەم: فەرمانگەی کاروباری گارگێڕی و دارایی:
فەرمانبەرێک بە پلەی بەرێوەبەری گشتی سەرۆکایەتی دەکات و دەبێت بەلای کەمی بڕوانامەی بەرایی زانکۆی بەدەستهێنابێ و شارەزایی لە بواری پسپۆرییەکەیدا لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت، و ژمارەیەک لە فەرمانبەران هاوکاری دەکەن، ئەم فەرمانگەیە ڕێکخستنی کاروباری دەستەی کارگێڕی و ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کاروباری دارایی و ئامادەکردنی بودجەی ساڵانە و ڕێکخستنی کاروبارە داراییەکان ووردبینی ناوخۆو ئامادەکرنی ڕاپۆرتی مانگانە و ساڵانەی دارایی بەپێی یاسا دەگرێتە ئەستۆ.
دووەم: فەرمانگەی کاروباری یاسایی و لێکۆڵینەوەکان:
فەرمانبەرێک بە پلەی بەرێوەبەری گشتی سەرۆکایەتی دەکات و دەبێت بەلای کەمی بڕوانامەی بەرایی زانکۆی بەدەستهێنابێ و شارەزایی لە بواری پسپۆرییەکەیدا لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت، و ژمارەیەک لە فەرمانبەران و لێکۆڵەرەوان و پسپۆران هاوکاری دەکەن و لەمانە پێکدێن.
1. بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی: ئەم ئەرکانەی خوارەوە دەگرێتە ئەستۆ:
أ. بیروڕا دەربڕین و ڕاوێژکاری لەو مەسەلە یاساییانەی دەخرێنە بەردەم دەستە.
ب. دادبینکردن لە بەردەم دادگا تایبەتەکاندا لەو مەسەلانەی پەیوەستن بە دۆزەکانی گەندەڵی، کەدەستە دەیانجوڵێنێ و ڕێگاکانی تانەلێدان بۆیان دەگرێتە بەر.
ت. لەسەر داوای دەستە، نوێنەرایەتی دەستە لە لیژنەکانی لێکۆڵینەوە دەکات کە لەلایەن پشکێنەرە گشتییەکانەوە دامەزراون.
پ. ئامادەکردنی باس و توێژینەوەی یاسایی تایبەت بە یاساکانی بەربەرەکانی گەندەڵی و ئەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیانەی لە بارەی گەندەڵییەوەن.
ج. ڕادەربڕین سەبارەت بە بڕیارە کارگێڕیەکان و ئەو گرێبەستانەی لە لایەن دەستەکانی حکومی و ئەو دەستانەی ملکەچی حکومەکانی ئەم یاسایەن، کراون.
2. بەرێوەبەرایەتیەکانی لێکۆڵینەوە: ئەم ئەرکانە دەگرێتە خۆی:
أ. پەردە هەڵماڵین لەسەر حاڵەتەکانی گەندەڵی لە هەموو دەستەکانی حکومەتدا و کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەیانەوە بە پشتبەستن بە دەزگا تەکنیکیەکان و هاوکارانی نهێنی و لێکۆڵینەوە لێیان.
ب. دانانی میکانیزم و ڕێکارەکانی وەرگرتنی تۆمەتنامە(مزاعم)ی گەندەڵی و سکاڵای هاووڵاتیان لە بارەیانەوە.
سێیەم: فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت: فەرمانبەرێک بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی سەرۆکایەتی دەکات، و دەبێ بەلای کەمی بڕوانامەی بەرایی زانکۆی بەدەستهێنابێ و شارەزایی لە بواری پسپۆرییەکەیدا لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت، ژمارەیەک لە فەرمانبەران هاوکاری دەکەن و ئەم ئەرکانە دەگرێتە خۆی:
1. ئامادەکرنی نمونەی پشکنینی بەرژەوندییە داراییەکان، بەپێی سیستمێکی تایبەت بە خۆی کە سەرۆکی دەستە دەریدەکات و هەموارکردنی پێویستی بۆ پێشنیار دەکات و بەدواداچونی بۆ دەکات و لە دروستی زانیارەیەکانی تێیدا هاتوون دڵنیا دەبێت و ڕاپۆرتی دەوری لەبارەیانەوە پێشکەشی سەرۆک دەکات.
2. دڵنیابوون لە مەشروعیەتی سەرچاوەکانی ئەو سامانانەی دەکەونە ژێر سێبەری حکومەکانی ئەم یاسایە کە بەناوی ئەوەوە یان بە ناوی کەسێکی دیکەوە تۆمارکراون، چ لە ژێر دەستی ئەودا بن یان لەژێر دەستی کەسی دیکەدا بن، مادامەکی موڵکداریەکەی بۆ ئەو دەگەرێتەوە، هەروا بۆی هەیە لەو پێناوەدا لە سامانی هەر هاووڵاتیەک دڵنیابێ کە گومانی ئەوەی لێ بکرێ بە هەرسیفەتێک بێ سامانی گشتی لەبەردەستدابێت یان سەرچاوەی داهاتەکەی ناڕەوا (غیر مشروع)بێت، چ لەناو هەرێم بێ یان لەدەرەوەی بە پێی حوکمەکانی ئەم یاسایە و یاسا بەرکارەکانی تر.
3. دانانی میکانیزمی کاری پابەندکراو بۆ ئەو فەرمانگە فەرمیانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە هاووڵاتیانەوە هەیە، بۆ بەهێزکردنی شەفافیەت و بۆ قەدەغەکرنی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە ناویاندا.
4. پەرەپێدانی کارایی لێکۆڵینەوە لە دۆزەکانی گەندەڵی و شێوازەکانی چاودێریی دارایی و پشکنینی کارگێڕی و بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی دەستپاکی و شەفافیەت.
5. بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان.
6. گەشەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی چالاکیی هاوشێوەیان هەیە.
7. بەرێوەبردنی بەرنامەی ڕاهێنان و بەستنی کۆنگرە بە هاوکاری وەزارەتەکان و لایەنە پسپۆر و دەزگاکانی کەرتی تایبەت.
چوارەم: نووسینگەی سەرۆکی دەستە: فەرمانبەرێک بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆکایەتی دەکات و دەبێ بەلای کەمی بروانامەی بەرایی زانکۆی بەدەستهێنابێ و ژمارەیەک لە فەرمانبەران هاوکاری دەکەن، نووسینگە ڕێکخستن و بەدواداچوونی نامەگۆرینەوە و دابینکردنی پەیوەندییەکان، هەموو ئەوئەرکانەی پێی دەسپێردرێ لە ئەستۆ دەگرێ.
ماددەی (13):
دادوەری لێکۆڵینەوە کاتێ دەست بە لێکۆڵینەوە لە دۆزێکی گەندەڵیدا دەکات، دەبێ ئاگاداری بەرێوەبەری گشتی کاروباری یاسایی و لێکۆڵینەوەکان لە دەستەدا بکات و لەسەر داوای خۆی لە ڕەوشی لێکۆڵینەوەکە ئاگاداری دەکات.
ماددەی (14):
یەکەم:
لە میانەی هەر لێکۆڵینەوەیەکدا کە دەستە دەیکات، لێکۆڵرەوەکان و نوێنەرەکانی، مافیان هەیە لە هەر شتێک بکۆڵنەوە کە بکەوێتە ژێر سێبەری حوکمەکانی ئەم یاسایە و ئاگاداری قەواڵە و بەڵگەنامە فەرمییەکان بن پلەی نهێنیان هەر چەندێک بێ و پێویستە ئاسانکاریان لە چوونە ژوورەوەی فەرمانگەی پەیوەندیدار بۆ بکەن بەو ئامێرانەو کە سروشتی کارەکەیان دەخوازێ و دەبێ پاسەوانیان بۆ دابین بکەن و نابێ ئەو ئامێرانەیان لێ بستێنن کە پەیوەندی بە کارەکەیانەوە هەیە.
دووەم:
ئەگەر ئەو لایەنەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت ئیدیعای ئەوەی کرد کە زانیاری و بەڵگەنامە داواکراوەکان بۆ ئاگاداربوون لێیان ئەوپەریی نهێنین و ئاشکرا کردنیان دەشێت ئاسایشی هەرێم بخاتە مەترسییەوە، ئەوکاتە سەرۆکی دەستە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەسەرۆکایەتی خۆی، یان جێگرەکەی و ئەندامێتی پشکنەری گشتی لە وەزارەتی پەیوەندیدارو بەرێوەبەری گشتی دەستە پێک دەهێنێ بۆ وردبینکردن لە زانیاری و بەڵگەنامەکان.
سێیەم:
هەرفەرمانبەرێک لە فەرمانگەکانی هەرێم و کەرتی گشتی و کامەندانی کەرتی تێکەڵاو لە لایەنی یاساییەوە پابەندن بە هەواڵدان لەبارەی هەر حاڵەتێکی گەندەڵی بێتە بەر گوێیان، بۆیە پێویستە لەم لایەنەوە هاوکاری دەستە بکەن/ بەپێچەوانەی ئەمەوە هەرکەسێک هەواڵێک دەربارەی گەندەڵی بزانێت و بیشارێتەوە، بەپێی حوکمەکانی ماددەی (247) لە یاسای کارپێکراوی سزاکانی عێراقی سزا دەدرێت.
ماددەی (15):
یەکەم:
دەستە بەشێوەیەکی سەربەخۆ و بە هاوکاری دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێم و لەگەڵ پشکنەری گشتی لەوەزارەتەکانی هەرێم ئەرکەکانی خۆی ئەنجام دەدات.
دووەم:
دیوانی چاودێری دارایی بە پێی یاسا وردبینی دارایی ئەنجامدەدات لە بواری جێبەجێکردنی یاسادا هەروا پابەند دەبێت بە ڕەوانەکردنی بەڵگەکانی ساختەکاری و دەستبڵاوی (التبژیر) و بەدرەفتاری بۆ پشکێنەری گشتی لە وەزارەتی پەیوەندیدار و بۆ دەستە.
سێیەم:
دەبێ پشکنەری گشتی تایبەتمەند لێکۆڵینەوە لە هەموو دۆزەکانی گەندەڵی بکات و ئەنجامی لێکۆڵینەوە و ڕاسپاردەکانی بۆ ئاگاداربوون پێشکەش بە وەزیری پەیوەندیدار و دەستە بکات بۆ چاوپێداخشاندنەوەی کۆتایی و وەرگرتنی ڕێوشوێنی گونجاو.
چوارەم:
بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەستە دەزگایەکی ڕێپێدراوە بۆ پەنابردنەبەر ڕێکارە سزاییەکان لە پێناو یەکلاکردنەوە و برٍِیاردان لەو دۆزانەی کە پەیوەندییان بە گەندەڵی و بەدرەفتارییەوە هەیە.

بەشی چورەم
حوکمەکانی داهاتی نامەشروع
ماددەی (16)
یەکەم
هەرسامانێک کەسێک لەوانەی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە، بۆ خودی خۆی یان بۆ کەسێکی دی بەدەستی هێنابێ بە هۆی بەگەڕخستنی فەرمانبەرایەتی گشتی یان پێسپاردنی گشتی یان خاسییەتێک یان لە ئەنجامی ڕەفتارێک پێچەوانەی دەقی یاسا یان ئادابی گشتی بێ بەداهاتێکی نامەشروع ئەژمار دەکرێت.
دووەم: بەپێی ئەوانەی لە پێشەوە باسکران، هەر زیادەیەک لە سامان دوای لە ئەستۆ گرتنی فەرمانبەرایەتی گشتی یان پێسپاردنی گشتی یان دروستبوونی ئەو خاسیەتە سەبارەت بە ملکەچبوون بۆ حوکمەکانی ئەم یاسایە یان هاوسەری یان منداڵی ناکامی، بە قۆزتنەوەی هەل ئەژمار دەکرێن کاتێ لەگەڵ داهاتەکانیان هاوسەنگ نەبێت و نەتوانن سەرچاوە ڕەواکەی بسەلمێنن.
سێیەم: حوکمی بڕگەی دووەم لەم ماددەیەدا بەسەر هەرکەسێکدا جێبەجێ دەکرێ کە، بەهەر سیفەتێک سامانی گشتی لەبەر دەستدابێ و سەرچاوەکەی داهاتی نامەشروع بێت.
ماددەی (17):
یەکەم: لە حاڵەتەکانی داهاتی نامەشروع سەبارەت بەسەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی و سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و وەزیرەکان و بریکارەکانیان، و سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمان و سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان و بریکارەکانیان و بەرێوەبەرە گشتییەکان، دەستە ئەنجومەنی دادوەری ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ئەوەی لێیان بکۆڵنەوەو ئەگەر پێویست بوو، بە پێی یاسا ڕەوانەی دادگایان بکەن.
دووەم: سەبارەت بە فەرمانبەرانی تر کە لەدەقی بەندی (یەکەم) ی ئەم ماددەیەدا نەهاتووە، دۆزەکانی داهاتی نامەشروع بە گوێرەی حاڵەتەکە ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند، یان ڕاستەوخۆ ڕەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوە دەکرێن.
ماددەی (18):
سەرۆکی دادگای تایبەتمەند بە بینینی داوای داهاتی نامەشروع بۆی هەیە لەسەرداوای دەستە حیجزی ئیحتیاتی (الحجز الاحتیاگی) بخاتە سەر سامانی تۆمەتبار یان هاوسەری یان منداڵە ناکامەکانی.
ماددەی (19):
یەکەم: هەر کەسێک داهاتێکی نامەشروعی بۆ خۆی یان بۆ کەسێکی دیکە بەدەست هێنابێت، بە زیندانیکردن و بەغەرامەی هاوتای بەهای داهاتە نامەشروعەکە سزا دەدرێت.
دووەم: بەسەرچوونی داوای سزایی لەبەر هۆی مردن، بە حوکمی دادگای تایبەتمەند ڕێگا لە گەڕاندنەوەی داهاتی نامەشروع ناگرێت، و بەپێی داوای دەستە لە ماوەی سێ ساڵدا لە ڕۆژی مردنەکەوە، لە سامانی مێردەکە و منداڵەکان و ناکامەکانیان دەگەڕێندرێتەوە، بە جۆرێک هاوتا ببێت لەگەڵ ڕادەی سوود وەرگرتنی لە داهاتە نامەشروعەکە.
سێیەم: دەبێ دادگای تایبەتمەند فەرمان لەئاست مێرد و منداڵە ناکامەکان بدات ئەوانەی سوودیان لە داهاتی نامەشروع وەرگرتووە، بە جێبەجێکردنی حوکمەکە بە بڕینی بڕێک لە سامانی هەریەکێکیان بە بڕی سوود وەرگرتنەکەیان.
ماددەی (20):
ئەو کەسەی لە تاوانی داهاتی نامەشروعدا بەشدار بووە دەبووردرێت ئەگەر دەست پێشخەری بکات لە ئاگادار کردنەوەی دەسەڵاتە تایبەتمەندەکان، سەبارەت بە تاوانەکە بەر لە ئاشکرابوونی یان لە کاتی گەڕان و لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی یارمەتیان بدات، حوکمی ئەم ماددەیە لە پێویستی حوکمدان بە گەڕاندنەوەی بڕی سامانەکە بەدەر نییە.
ماددە (21):
هەر کەسێک بە ئەنقەست دوا بکەوێت لە پێشکەشکردنی دەرخستەی بەرژوەندییە داراییەکانی لە کاتی دیاریکراوی خوێدا، بە غەرامەیەک سزا دەردێت کە لە میلیۆنێک دیناری عیراقی کەمتر نەبێت و لەسێ ملیۆن دیناری عیراقی زیاتر نەبێت، یان بەیەکێک لەو دوو سزایانە،هەروا هەر کەسێک بە ئەنقەست پوختەی دەرخستەکانی بە هەڵە لەو بڕیارانەدا باس بکات هەمان سزا دەدرێت.
ماددەی (22):
ئەو سزایانەی لەم یاسایەدا هاتوون ڕێگا لە سەپاندنی هەر سزایەکی توندتر ناگرن کە لەیاسایەکی دیکەی کارپێکراو لە هەرێمدا هاتبێت.

بەشی پێنجەم
حوکمە گشتی و کۆتاییەکان
ماددەی (23):
بەپێی یاسا دەرماڵەی مەترسی بە فەرمانبەرانی دەستە دەدرێ جگە لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و خاوەن پلە تایبەتیەکان.
ماددەی (24):
جگە لەسەرۆکی دەستە کەس بۆ نییە سزای کارگێڕیانەی فەرمانبەرانی بدات، و نابێ فەرمانبەرانی بەبێ مۆڵەتی سەرۆکی دەستە، دەستبەسەربکرێن، یان بگیرٍێن بەهۆی کردارێک کە پەیوەندی بە کارەکە (وەزیفە)یانەوە هەبێت، یان بەهۆی ئەوەوەبێت، جگە لە حاڵەتی تاوانی بینراو نەبێ.

ماددەی (25):
ژمێریاری دەستە، ملکەجی چاودێری دیوانی چاودێری داراییە، و پەرلەمان بۆی هەیە پشت بە ژمێریارانی یاسای خاوەن توانا و شارەزایی بەرز لەو مەیدانەدا ببەستێ.

هۆیەکانی دەرکردنی
گەندەڵی دارایی و کارگێڕی کە تووشی حکومەت و کۆمەڵگاکان دەبێت، دەبێتە هۆی حاڵەتێک لە پاشکەوتن و بێدادی لە کۆمەڵگادا، کاروبار گەیشتە ئەوەی وا لە حکومەت و گەلانی پێشکەوتوو و شارستان بکات کە بۆ بەرگرتن لێی و بەربەرەکانیکردن و لەناوبردنی، یاسا دەربکەن، بەپێی ئەم بنچینەیە و لەبەر ئەوەی گەلی کوردستان مافی حوکمڕانی دەستپاکی شەفافی دادپەروەرانەی هەیە، و بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوە کەشەفافیەت و دەستپاکی متمانە لە نێوان هاووڵاتیان و حکومەت بەهێز دەکەن، و دەرفەتی هاوسەنگی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دێننە ئاراوە، و بوار لەبەردەم سەرکەوتنی پلانەکانی گەشەپێدان و پەرەسەندنی ئابووری فراوان دەکەن، و لەبەر ئەوەی ڕۆڵی چاودێرکردنی دەسەڵاتەکان بایەخێکی زۆری هەیە و لەسیستەمە دیموکراسیە ڕاستەقینەکاندا بە کۆڵەگەیەکی بنچینەیی ئەژمار دەکرێت، لە کاتێکدا قەلاچۆکردنی گەندەڵی لە هەموو ئاستەکاندا پێویستی بە دەستەیەکی گشتیی دەستپاکی هەیە، کە لەهەر لایەنێک سەربەخۆبێت، و ملکەچی چاودێریی پەرلەمان بێت و ئەو تایبەتمەندی و دەسەڵاتانەی پێ بدرێت کە ئەرکە پێسپێردراوەکانی دەیخوازن، بۆیە ئەم یاسایە دەرچوێندرا
ئەم بابەتە 9,671 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 62%
62%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2012 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,671 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,679
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.282 چرکە!