سوغرا ڕەزگەیی
مامۆستا و پەروەردکار و شاعیر و چیرۆکنووس بەتایبەت لە بواری منداڵان :
لە شاری مەهاباد، شاری سەر بەرزی پێشەوای نەمر (قازی محەمەد) و شاری شاعیران و نووسەران و ئەدیب دۆستان و پیاو چاکان و لە بنەماڵەێکی مام ناوەندی بە پێ ناسنامەکەی لە نەورۆزوو بەهاروو نۆژەن بوونەوەی زەوی و دار و گوڵ و گیا وەک یەکەم منداڵی بنەماڵەکەینۆبەرە ساڵی 1335/1/1 هەتاوی (1956ز)چاوی بەم دوونیا پان و بەرینەی هەڵێناوە، لە تەمەنی (7) ساڵیدا وەک هەموو منداڵێکی کۆ مەڵگاکەمان بۆ خۆێندن و بارهێنان ناردویانە بۆ قووتابخانە، هەر لە منداڵێ وە خولیای خۆێندنەوەو نووسین بووە بەڵام بە داخەوە هاندەری نەبووە.
ساڵی 1353 هەتاوی(1974ز) دەبێت بە مامۆستای شار و دێهاتەکانی مەهاباد
ساڵی1354 (1975ز)هەتاوی ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە
ساڵی1378 هەتاوی خانە نشین کراوە
ساڵی 1378هەتاوی بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەهاباد.
کورتەێک لە ژیانی هونەری:
_____________________________
کەسێکی هێند بەئەمەکە ئەوەتا پێش هەموو شتێک دەڵێ :(جێ خۆیەتی بەر لە هەموو شتێک زۆر سپاسی خوشکە مەریمی قازی بکەم و هەتا مردن خۆم بە قەرزداری دەزانم کە هاندەرم بووە بۆ کاری نووسین. کاتێ خانەنشین کرام ئێوارەیەک جێژنێکی خنجیلانەی لە ماڵەکەی خۆی بۆ ساز دام.و لە باری ڕوحی وە زۆری ئاگاداری لێدەکردم و پی وتم کە تۆ زۆر مرۆڤێکی هەست ناسکی و بە پێی ئەوەی کە مامۆستا بووی و لە قووتابخانە و قووتابی کانت دابڕاوی دەتوانی هەستە کانی خۆت بنووسێوە لەو کاتەوە هاندەرم بووە. بە شێعری منداڵان دەستم بە کاری نووسین کرد و خاتوو مەریمی خۆشەویست دووبارە ژیانەوەی بە من بە خشی و ماڵی تاریکی دڵمی ڕۆشەن کردەوە و منیش پڕ بە دڵ دووبارە و سەد بارە سپاسی دەکەم و ژیانێکی خۆشی بۆ ئاواتە خوازم و تەمەن درێژ و سەر کەوتووبێ خاتوو مەریەمی قازی خۆشەویستم).
. بە شێعری منداڵان دەستم بە کاری نووسین کردووە. یەکەم شێعرم بەنێوی (ماڵئاوایی لە قووتابیەکانم) 1378/9/10 هەتاوی (1999ز)..(60) شێعڕ بۆ منداڵان (20)کورتە چیڕۆک بۆ منداڵان
(12) چیڕۆکی فارسی منداڵان کە خۆم وەرم گێڕاوەتەوە سەر زەمانی کوردی و (130) شێعر و (10) چیرۆکم ئامادەیە وەلێ ،
بە داخەوە تا ئیستا نەم توانیوە وەک پەرتووک بە چاپییان بگەێنم وبەڵام چەند بەرهەمی منداڵانم لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵاێتیکانەوە و لە گۆڤاری (حاجیلە)ە لە شاری کەرکووک دەردەچوو و لە (کۆشکی مناڵان) بە چاپ گەیشتووە، و لە مەهاباد لە گۆڤاری (ئاڵەکۆک) و گۆڤاری (کانی) و لە ڕۆژنامەی (پەیام کوردستان) و ڕۆژنامەی (سیروان) بە چاپ گەیشتووە.
هەڵبەت دەم هەوێ ئاماژە بە وە بکەم کە من لە تە مەنی (43) ساڵیدا دەستم بە کاری نووسین کردووە.
جێ خۆیەتی زۆر سپاسی کاک تاهیر کە ڕیمی (شیوەن) بکەم بۆ تایپ و پێدا چوونەوەی بەرهەمەکانم.
هەتا ئێستا ئەم سپاس نامانە و ڕێزلێنانەشم وەرگرتووە:
______________________________
کۆڕی تایبەت بە ئەدەبی مناڵان (شێعر و چیرۆک) بانە 1388/ 7 / 16 هەتاوی(2009ز)
فێستیڤاڵی شێعری هاوچەرخی کوردی پیرانشار ئەنجوومەنی ئەدەبی چرا
هەتاوی 1388/ ڕەشەمە / 21 20
فێستیڤاڵی شێعری هاو چەرخی کوردی پیرانشار ێەنجوومەنی ئەدەبی چرا
هەتاوی 1389/ڕەشەمە / 20؍ 19 (2010ز)
ئێوارە شێعری تایبەت بە شاعیرانی هاوچەرخی مەهاباد
هەتاوی 1389/خەرمانان / 5 (2010ز)
بەرنامەی تایبەت بە ئێوارە چیرۆک مەهاباد
هەتاوی 1389/ 11 / 28
پێشانگەی پاراستنی ژین لە مەهاباد، من (دەوری دایە گەورەی حەکایەت بێژم گێڕاوە) هەتاوی 1390 /2 /
کۆڕی (نەورۆزانە) بنکەی ئەدەبی بەڕۆژە لە بانە هەتاوی 1390 / خاکەلێوە / 11 (2011ز)
پێشانگای کەلەپووری کوردی لە مەهاباد کە (تەندیسم) وەرگرت من لە (دەوری دایە گەورەی حەکایەت بێژدا دەورم گێڕاوە) هەتاوی 1394/1
(2015ز) جێژنی گەورەی حەکایەت بێژی شارستانی مەهاباد. کانوونی پەر وەرشی فکری مندڵان و گەنجان مەهاباد (من لەم پڕۆگڕامەدا حەکایەت بێژ بووم) هەتاوی 1394/ 6 / 29
دوو ئێوارە شێعریش لە دیواندەرە بانگهێشتن کراوم. بۆ چەند ساڵانیش وەک میوان لە فێستیڤاڵی چیرۆک نووسانی بانە بانگهێش کراوم
ولە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەهاباد وەک ئەندام بە خۆێندنەوەی بابەت بەشداری دەکەم.
ئا: ستار جەباری