گۆڤاری تۆپزاوە، وەک گۆڤارێکی بواری جینۆساید لەلایەن (لقی کەرکووکی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید - چاک) هاتە بڵاوکردنەوە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=19736&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی ژمارە 0001ی تۆبزاوە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=19736&document=0002.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی ژمارە 0002ی تۆبزاوە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=19736&document=0003.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی ژمارە 0003ی تۆبزاوە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=19736&document=0004.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی ژمارە 0004ی تۆبزاوە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=19736&document=0005.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی ژمارە 0005ی تۆبزاوە=KTML_Link_External_End=
ژمارە (1)ی لە (14-4-2009) لە یادی (21) ساڵەی تاوانی ئەنفال بڵاوکرایەوە...بە دواییدا تا ژمارە (4) لێی بڵاوکرایەوە، بەم شێوەیە:
ژمارە (1) لە 2009-04-14
ژمارە (2) له 2010-04-14
ژمارە (3) لە 2011-04-14
ژمارە (4) لە 2012-04-14
دوایین ژمارە واتا ژمارە چواری گۆڤاری تۆپزاوە، بە زمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە، ئامانج لەم هەنگاوەش بۆ بەرەوپێشبردنی دۆسیەی جینۆسایدی کورد بوو.. بەڵام بە دواییدا بەهۆی کێشە ناوخۆیەکانی ڕێکخراوی چاودێی کوردۆساید، چاک و لاوازبوونی ڕێکخراوەکە، گۆڤارەکەش لە بڵاوکردنەوە وەستا.
دوای 10 ساڵ، لە 2022-04-14، جارێکی تر، دەستکرایەوە بە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری تۆپزاوە و ژمارە (5) لێی چاپکرا.
دیارترین هۆکار و پاڵنەرەکان بۆ جارێکی تر دەستکردن بە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری تۆپزاوە، بریتی بوو لەوەی، کە
لەگەڵ دەرکەوتنی میدیای ئەلیکترۆنی لە وێب سایت و پاشان سۆسیال میدیا، ڕۆژنامەگەری خوێنراو یان بە واتایەکی تر ڕۆژنامەگەری کاغەز پاشەکێشیەکی بەرچاوی کرد.. لێی میدیای ئەلیکترۆنی نەیتوانی ببێت بە ئامرازێک بۆ دیکۆمێنت واتا ئەرشیفکردن، ئەمەش بەهۆی ڕوودانی گۆڕانکاری خێرا لەم جۆرە میدیایە، بەتایبەت بۆ پرسگەلێک، کە پیویستی بە ئەرشیفکردن هەبێت، وەک بواری جینۆساید... چونکە بابەت ونوسین و توێژینەوەکانی بواری جینۆساید، بابەتگەلێکن، میدیای ئەلیکترۆنی ناتوانێت گرنتی پاراستن و لە ناونەچوونی بکات، کە پاش چەند ساڵێک بتوانرێت وەک ئەرشیفێک بگەڕینەوە بۆی...
لەم سونگەوە، گۆڤاری تۆپزاوە، پاش ماوەیەکی زۆر له وەستان، جارێکی تر، بە هەوڵی نوسەران و توێژەرانی بواری ئەنفال و جینۆساید.. چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
بۆ بیرهێنانەوە، ئەو دەم و بۆ ئێستا وئایندەش، هەڵبژاردنی ناوی (تۆپزاوە) بۆ گۆڤارەکە، بە دوو ئامانجە، یەکەمیان؛ لەگەڵ قسەکردن لەسەر تاوانەکانی جینۆسایدی کورد، ئەم ناوە ئامادەیی هەیە و دیرۆکێکە لە تاوان.
دووەمیان؛ دەستگرتن بەم ناوە بە هاوشێوەی ناوی (ئەنفال)، وەک ناسنامەیەک بۆ نەتەوەیەکی قوربانی تاوانەکانی جینۆساید، گرنگە و ڕەهەندی نیشتمانی و مێژوویی هەیە، وەک چۆن جولەکەکان تا دونیا دونیایە، دەست بە ناوی (هۆلۆکۆست)ەوە دەگرن و کردوویانە بە ناسنامەیەکی نیشتمانی بۆ خۆیان و نەوەکانی ئایندەیان.
ئێستاش لە پاش (10) دانە ساڵ، جارێکی تر و بە هەمان ئەو دوو ئامانجەی لە پێناویدا هاتە ئاراوە، جارێکی تر (تۆپزاوە) دەست بە بڵاوکردنەوە دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش یادی (34) ساڵەی تاوانی ئەنفال، دەکاتە وێستگەیەکی نوێی کارکردنی و ژمارە (5)ی لێی بڵاودەکرێتەوە.
وەرزی نوێی (گۆڤاری تۆپزاوە) بە تەنها دووبارە بڵاوکردنەوەی نییە وەک ژمارەکانی پێشووی لە یادەکانی کیمیابارانی #هەڵەبجە# و ئەنفال، بەڵکو لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا، خواستی دامەزراندنی ناوەندێکی بڵاوکردنەوەی تایبەت بە جینۆساید هەیە، کە لە ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان وگۆڤاری تۆپزاوە و ماڵپەڕی کوردۆساید پێکدێت.
بۆ ئەو مەبەستەش لە یادی (34) ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە. ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان، ژمارەیەکی نوێی لێی بڵاوکرایەوە وماڵپەڕی کوردۆسایدیش لە ئێستادا لە قۆناغی دروستکردنە.
=KTML_Email_Begin=topzawegovar@yahoo.com=KTML_Email_Between=topzawegovar@yahoo.com=KTML_Email_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/Topzawe=KTML_Link_Facebook_Between=پەیجی تۆپزاوە لە فەیسبووک=KTML_Link_Facebook_End=
=KTML_Link_External_Begin=http://www.kurdocide.co=KTML_Link_External_Between=سایتی کوردۆساید=KTML_Link_External_End=
=KTML_Tel_Type_Mobile= =KTML_Tel_Begin=009647701206912=KTML_End=
=KTML_Tel_Type_Mobile= =KTML_Tel_Begin=009647503931293=KTML_End=