ساڵی 1949 لە خێزانێکی جوتیار لە عەنکاوەی #هەولێر# لەدایک بووم، تا قۆناغی دوای ناوەندم لە عێراق خوێندوە و دواتر خوێندنم لەدەرەوەی وڵات تەواو کردووه، خاوەنی خێزانێکی شەهیدم دایک و باوکو خوشکەکانم بەتەواوی بەعس لەسێدارەی داون و برایەکم کە پیاوێکی قارەمانی مارکسی بوو، لەساڵی 1988 بەدەستی تاقمێکی تاڵەبانی و بە بریاری سەدام شەهید کرا خەڵکی هەولێر ئەو راستیە دەزانن کە ناوی شەهید #سۆران#ە.
لەساڵی 1985 دکتۆر کەمال خۆشناو و کۆمەڵێکی تر هاتنە لام، وتیان #جەلال تاڵەبانی# دەڵێت نابێت لێرە بمێنێت چونکە دەکوژرێت. منیش عێراقم جێهێشت و چومە ئێران، لە ئێرانیش لەمەنیتیقەی خۆی من ڕابەرایەتی تەنزیمێکم کرد لەدژی حکومەتی ئێران حکومەتی مەلاکان کەزوڵمیان لە پەناهەندەکان دەکرد بەشێکی مەعسکەرەکەمان سوتاند لەوێ لەئێرانیش ژیانم لەخەتەربوو دەیان وت ئەو کابرا مولحیدەو ناهێڵێت خەڵک نوێژ بکات. دکتۆر مەحمود سۆرانی یارمەتی دام لەوێش بەرەو سوریا دەرچوم لەسوریاش عەلی حەوێز و دیسان دکتۆر کەمال و ئەو برادەرانە هاتن وتیان ئێرەش جێ بهێڵە چونکە لێرەش حزبی بەعس هەیەو بزرت دەکەن، لەوێش لە حزبە فاشییەکان پەساپۆرتم بەپارە کڕی و ئەوێشم بەجێ هێشت و لەوکاتەوە لە ئەوروپام.
سەرۆکی (کۆمەڵەی ماوییەکانی عێراق)ە.