ناو: دالیا
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی #خانەقا#ی شاری #سلێمانی#
ساڵی لەدایکبوون: 1974
شوێنی کۆچی دوایی: وڵاتی ئەڵمانیا
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #19-09-2015#
$ژیاننامە$
گۆرانیبێژ دالیا ئەحمەد، ساڵی 1974 لە گەڕەکی خانەقای شاری سلێمانی، لە دایکبووە.
لە ساڵی 1996 چووەتە وڵاتی ئەڵمانیا و ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و کوڕێکی هەیە بەناوی (ئارۆ). سەرەتای دەرکەوتنی بۆ ساڵی (2005) دەگەڕێتەوە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپێک لە کەناڵە تەلەڤزیۆنەکان. ناوبراو خاوەنی چوار بەرھەمی گۆرانیی بوو، و بە گۆرانیی «ڕێگا» ناوبانگی دەرکردووە. زیاتر لە (6) ساڵ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووبوو، بە ھۆی ئەم نەخۆشییەوە دەیناڵاند، تاکوو لە ڕۆژی شەممە، 19ی ئەیلوولی 2015 و لە تەمەنی (41) ساڵیدا، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.
بەرهەمەکانی:
ڕێگا
چاوەڕوانی
دوا خەون. [1]