- خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین خۆپیشاندانێکیان لە هەولێر سازکرد، خوێندکاران لەم خۆپیشاندانەدا داوای باشترکردنی گوزەرانی خوێندکارنیان دەکرد. لە ئەنجامدا نوێنەری خوێندکاران لەگەڵ سەرۆکی زانکۆدا کۆبووەوە و سەرۆک بەڵێنی باشترکردنی بارودۆخی خوێندارانیدا.
- سەباح عومران جەمیلی باڵوێزی ئێڕاق لە تورکیا ڕایگەیاند کە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی خەیاڵە.
- بەپێی دوا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لیستی پارتی و یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی و هەندێک پارتی تر 104 کورسیی پەڕڵەمانیان بەرکەوتووە و کۆمەڵی ئیسلامیش 6 کورسی و زەحمەتکێشان 1 کورسی. کۆی هەموو کورسییەکانی پەڕڵەمانی کوردستان 111 کورسییە.
- ئەمڕۆ دەبووایە 18 زیندانیی کورد لەلایەن داگیرکەری سوورییەوە دادگایی برانایە بەتاوانی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی قامیشلیدا، بەڵام دادگاییکردنەکەیان دواخرا.