- سازدانی یەکەمین ڤیستڤاڵی هونەری و ئەدەبی لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی سۆرانەوە.
- ئیبراهیم عەرەفاتی جێگری پارێزگاری موسڵ کە تورکمانێکی ئەو شارەیە و لە تورکیاوە ڕایگەیاند ئەوەی بەسەر کەرکووک هات، ئێستا ڕووبەڕووی موسڵیش بۆتەوە، ئێستا نەخشەیەک هەیە بۆ ئەوەی ڕێ لە تورکمان بگیرێ کە ببێ بەهێزێکی کاریگەر و کورد بە پشتیوانی ئەمریکییەکان بەرەو کەرکووک دەچن، بەشێکی ئەم هەڵمەتە موسڵیشی گرتووەتەوە کورد لە سوریاوە دەهێنن، هەوڵ دەدرێت موسڵیش وەک کەرکووک بەکوردی بکرێت.
- مەسعود بارزانی لە تورکیاوە ڕایگەیاند: هێشتا لەو باوەڕەدام کە کەرکووک دڵی کوردستانە.
- کۆمەڵە چەکدارێک هەڵیانکوتایە سەر ئارایشگایەکی ئافرەتان لە دەوروبەری حەمامی موسڵ. خاوەنی ئارایشگاکە کە خاتوو چیمەن محەمەدە و خەڵکی شاری سلێمانییە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە ڕفێندرا.
- دۆناڵد ڕامسفیڵدی وەزیری بەرگریی ئامریکا سەردانی شاری کەرکووکی کرد.
- کوردێک بەناوی مەسعود حامید لەلایەن د.س بەتاوانی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی ڕاپەڕینی قامیشلی لەسەر ئنتەرنێت بە 3 ساڵ زیندانی حوکم درا.