- هێزەکانی پی ئێم ئێف لە باشووری کوردستان دەستیان کردە پاشەکشە.
- هونەرمەندی سینەمایی بەهمەنی قوبادی لە ڤیستیڤاڵی سان سیباستیانی ئیسپانی خەڵاتی یەکەمی زێڕینی لەسەر دوا فیلمی وەرگرت. شایانی باسە ئەم ڕووداوە لەلایەن زۆربەی کەناڵەکانی جیهانەوە باسکرا و فیلمەکەش ناوی (کیسەڵەکان دەتوانن بفڕن) بوو.
- دۆزینەوەی تەرمی لاوێکی کوردی زاخۆیی بەناوی ئەحمەد محەمەد لەسەر ڕێی بەغدا. نێوبراو لەلایەن عەرەبەکانەوە تیرۆرکرابوو و تەمەنی 25 ساڵە.