- کەناڵی گەرمیانی تەلەفزیۆنی کوردستان و دەنگی کوردستان لە شاری خانەقینەوە دەستی بە پەخش کرد.
- تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری بینگۆل و بووە هۆی کوژرانی 3 سەربازی تورک و برینداربوونی 2ی دیکە.
- لە هێرشێکی گەریلـلاکانی کۆنگرەی گەل بۆسەر بنکەیەکی پۆلیسی شاری ماردین، 4 پۆلیس برینداربوون.
- تیرۆریستێکی سعودی ویستی لەبەردەم بارەگای پارتی لە موسڵ ئوتومبیلێک بتەقێنێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی کارەکەی ئەنجام بدات دەستگیرکرا.
- بەهۆی نانەوەی مینێک لە شاری وان چەکدارێکی پکک کوژرا و یەکی دیش برینداربوو.
- دوو تیرۆریستی عەرەبی سووری ویستیان بارەگای یەکێتی لە شاری موسڵ بتەقێننەوە، بەڵام پێش ئەنجامدانی کارەکەیان دەستگیرکران.
- وەزیری بەرگریی د.ق ڕایگەیاند کە د.ا سەرچاوەی زۆربەی کارە تیرۆرییەکانی نێو ئێڕاقە و ئێران یەکەم دوژمنی ئێڕاقە.