- ئەمڕۆ لە تورکیا، یاریی تۆپی پێ لە نێوان تورکیا و هۆڵندا کرا، بۆ خۆئامادەکردنەکانی جامی جیهانی لە ساڵی داهاتوودا، لە ئەنجامدا تورکیا بردییەوە و تورکە ڕەگەزپەرستەکانی نێو هۆڵندا کە سەربە گورگە بۆرن، لە گەڕەکی سخیلدەری لاهای کردیانە خۆپیشاندان و جنێودان بە هۆڵندی و پکک، لە ئەنجامدا کورد و تورک لەو گەڕەکەدا دایان بەیەکدا و پۆلیسیش 9 کەسی گرت.