- ئیسماعیل خانی سمکۆ بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کورد، ویستی لە ئینگلیزەکان نزیک ببێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە سەید تەهای ناردە بەغداد بەڵام بە ناومێدی گەڕایەوە.
- کۆمەڵێک سەرۆکی کورد لە باکوور کۆبوونەوە، تاوەکو لە دژی د.ت شۆڕش دەست پێ بکەن، بەڵام کۆڵۆنێل بێڵی سەرۆکی دەزگای هەواڵدەریی فەڕەنسی لە حەلەب ڕێگای ئەو شۆڕشەی لێگرتن و بەبیانووی ئەوەی کە کێشەی کورد لە پەیمانی سیڤەردا چارەسەر دەکرێت.
- مستەفا کەمال لەلایەن بابی عالییەوە کرایە پشکنەری گشتیی ئۆردووی سێیەمی عوسمانی، لە ڕۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵ.