- دابەشکردنی کوردستان بە پێی ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ. کە لە نێوان بریتانیای گەورە و فەڕەنسا و ڕووسیادا بەسترا.
- کامیل بەگ کە نەوەی بەدرخانییەکان بوو، لە تەفلیس، لەگەڵ دۆک نیکۆڵایدا لەسەر کێشەی کورد وتووێژی کرد.
- ژمارەی ئەو کوردانەی کە لە بەرەی کەفکاسدا بوون شانبەشانی تورک، 5 تا 10 هەزار سوارە بوون.
- بەهۆی جەنگی جیهانییەوە، زۆربەی نێوچەکانی باکووری.ک، بوونە گۆڕەپانی جەنگی ڕووس و تورک.
- سەرەتای ئەم ساڵ: سمکۆ تەفلیسی بەجێهێشت و گەڕایەوە سەڵماس.
- شەهید بوونی قازی فەتاحی برا بچووکی باپیری پێشەوا قازی محەمەد و یەکێک لە کوڕەکانی، لە کاتی پاراستنی شاری مەهاباددا، لە دژی هێرشی ڕووس و تورک.
- لە سێدارەدانی هۆزانەوان و سەرۆکی تەریقەتی قادری، شێخ بابای غەوسئاباد، لەلایەن تورکەکانەوە.
- هاوینی ئەم ساڵ: داگیرکردنی زۆربەی نێوچەکانی باکووری .ک، لەلایەن هێزەکانی ڕووسەوە.
- بەستنی ڕێکەوتننامەیەک لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیادا، کە بەو پێیە سووریا و لوبنان و کیلیکیا و بەشی باشووری ڕۆژاوای ئەنادۆڵ و ویلایەتی موسڵ، درا بە فەڕەنسا، دواتر ویلایەتی موسڵ درایە بەریتانیا.
- بۆیەکەمجار فڕۆکەیەکی ئەڵمانی هاتە سەر ئاسمانی سلێمانی و لە شیوی دۆزەخ مینە کەوتە خوارەوە و فرۆکەوانەکەشی مرد.
- بۆ یەکەمجار ئوتومبیل هاتە سلێمانییەوە.