ناو: حەسەن
نازناو: حەسەن حەیران
ناوی باوک: قادر خەلیل برایم گەورە
ساڵی لەدایکبوون: 1937ز.
ڕۆژی کۆچی دوایی: #16-07-1984#ز.
شوێنی لەدایکبوون: تەلەرخێمی گەورە-#گوێڕ#
شوێنی کۆچی دوایی: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
$ژیاننامە$
حەسەن حەیران ناوی تەواوی (حەسەن قادر خەلیل برایم گەورەیە) و ساڵی 1937ز. لە گوندی (تەلەرخێمی گەورە)ی سەر بە مەڵبەندارییەتی گوێڕ چاوی بە ژیان هەڵهێناوەو لە دایکبووە، لە ژیاندا دوو جار پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە ، ساڵی 1950ز. چووەتە شاری هەولێر و لە پێناو پەیداکردنی بژێوی ژیانی مناڵ و خێزانی بۆ ماوەی چەند ساڵێک بووەتە پاسەوانی شەوانە لە قشلەی گەورە.
حەسەن حەیران، خاوەن دەنگێکی ساز و ڕەسەن بووە، هەمیشە کۆڕی مەجلیس و شایی گەرم و گووڕ بووە، خەڵکی تامەزرۆی دەنگەکەی بوون و گوێیان بۆ ڕادێراوە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=4839&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی حەیرانێک بە دەنگی حەسەن حەیران=KTML_Link_External_End=
شارەزاییەکی باشیشی لە ژەنینی شمشاڵ و نەی و دووزەلەو ئامێرە مۆسیقیە فوودارەکان هەبووە، لە زۆربەی بەرهەمەکانی خۆیدا لەپاڵ لاوک و حەیراندا هەر بۆ خۆشی ئەو ئامێرانەشی ژەنیوە.
حەسەن حەیران لە ڕێکەوتی 16-07-1984ز. لە گەشتێکی نێوان #نەغەدە# و #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کارەساتی ئۆتۆمبێل گیان لەدەستدەدات و لەسەر وەسییەتی خۆی لە ساڵی 1991ز. تەرمەکەی دەگوازنەوە گوندی تەلەخیمی گەورە زێدی باوک و باپیرانی.[1]