•لەساڵی 1967 لە شاری هەولێر لە گەڕەکی تەیراوە خێزانیکی هەژاری نیشتمان پەروەر لە دایک بووە، خوێندنی سەرتایی تاکو ئامادەیی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
•لە ساڵی 1984 هاتووتە ڕێزی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێخکستنەکانی ناوشار.
•لە سالێ 1989 بڕوانامەی بەکەڵۆریۆسی لە کولێژی ئاداب بەشی فەلسەفەی لە شاری بەغدا بەدەستهێنایە.
•لەساڵی 2007 بڕوانامەی ماستەری لە دراساتی ستراتیژی لە ئاسایشی نیشتمانی لە کولێژی بەرگری نیشتمانی (دیفاع الوگنی) لە شاری بەغدا بەدەستهێناوە.
•لە دوای ڕاپەرین تاکو ئێستا لەگەلێ شوێنی جیاجیا لە ئورگانی (پ.د.ک) کاری کردووە.
•بەرپرسی لێژنەی ناوچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و ڕزگاری و گوڵان بوو.
•ماوەی پێنج ساڵ زیاترە لە سنوری لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانە.
•لەستافی یەکەمی بەڕۆژانەبوونی ڕۆژنامەی برایەتی کۆن (خەبات) ی ئێستا بوو.
•ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کوردە.
کاندیدی پارتی بۆ لیسی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.