•لەساڵی 1979 لەهەولێر لەدایک بووە.
•دەرچووی پەیمانگای دیبلۆماسی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراقە، ساڵی 2005.
•زمانی کوردی وعەرەبی وئینگلیزی وفەرەنسی دەزانێت.
•دوو ساڵ وەکو پزیشک لەنەخوشخانەی فریاکەوتنی هەولێر خزمەتی خەڵکی کردووە.
•ساڵی 2005 وەکو دیبلۆمات لەوەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەتایبەتیش لەبواری مافی مرۆڤ کاری کردووە.
•لەکۆتایی 2005 تا 2009 وەکو سکرتێری دووەمی نوێنەرایەتی عێراق لەنەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لەشاری نیۆرک کاری کردووە بەرپرسی بەشی مافەکانی مرۆڤ بووە.
•لەبوارەکانی مافی مرۆڤ وسیستەمی بەرێوەبردن لەنەتەوە یەکگرتوەکان ولەکاروباری ئەنجومەنی ئاسایش وکۆمەلەی گشتی لەنەتەوە یەکگرتووەکان شارەزایی هەیە.
•بەشداری لەداڕشتنی کۆمەڵیک پرۆژەی بڕیار لەنەتەوە یەکگرتووەکان و دارشتنی پەیمانی نێودەولەتی کردووە سەرباری بەشداریکردن لەپێکهێنانی ئەنجمەنی مافی مرۆڤ لەسویسرا.
•بەشداری لەچەندین کۆڕ و سیمیناری نێودەولەتی تایبەت بەمافەکانی مرۆڤ وخولی فێرکاری دەربارەی کێشە نێودەولەتییەکان وەکو خولی پەیماتگای کازینی سویسری وپەیمانگەی یونیتاری لەنیۆرک کردووە.
کاندیدی پارتی بۆ لیسی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.