جەمال محێدین کەریم لە زاری خۆیەوە:
ساڵی 1964 لەشاری هەڵەبجە لەخێزانێکی زۆر هەژار لەدایکبووم.
سالی 1970_1971 خراومەتە (میتم) واتە (خانەی هەتیوان) لەشاری سلێمانی و هەر ئەو ساڵەش خراومەتە بەر خوێندن لەقوتابخانەی شێخ مەحمود.
ساڵی 1975 ئاوارەی ئێران بووین.
ساڵی 1977 پەیوەندیم کردووە بەڕێکخستنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە.
ساڵی 1979 چووم بۆ پێشمەرگایەتی، بەڵام لەبەر کەم تەمەنی ناردمیانەوە.
ساڵی 1981 بوومەتە پێشمەرگە.
لەشارو لەشاخیش لەچەندین چالاکی هونەریدا بەشداریم کردووە.
لەساڵی 1988 لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا دایکی ئازیزو 22 کەس لەبنەماڵەکەمان شەهیدبوون.
www.pukmedia.com