لە ساڵی (1979) لە شاری #هەولێر# لە دایکبووە، لە منداڵییەوە بەر لەوەی بچێتە قوتابخانە خولیای دنیای وێنەکێشان بووە، لە قۆتاغی سەرەتایی چەندین چیرۆکی ئەفسانەیی منداڵانەی نووسیووە، لە قۆناغی ناوەندی چۆتە نێو دنیای شیعر.
لە ساڵی (1991) یەکەم تێکستی شیعری خۆی بەناوی کوردستان نووسیووە، لە ساڵی (1996) یەکەم شیعری خۆی بەناوی بەرائەت لە ڕۆژنامەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.