ساڵی 1981 لە شاری قوچان لە دایکبووە. دەرچووی بەکالۆریۆسی کتێبدارییە و کاری شانۆیی لە ساڵی 1990 دەست پێکردووە، بەردەوام لە 7 خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجر لە بەشی سەرشەقام بەشداری کردووە و تا ئێستا بۆ سێ شانۆگەری "گەنج"، "داوەت" و "خەڵات" دەرهێنەری کردووە و لە بواری توێژینەوەی بەرهەمی شانۆییدا بەردەوام چالاکی کردووە و چەندین شانۆنامەشی لە سەر دابوونەریتی کۆنی کوردەکانی باکووری خوراسان نووسیوە.