لە رۆژی
02-03-197202-03-1972 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە.
لەکۆبونەوەی باوکاندا کە هونەرمەند لوقمان سەلیم ئەو کاتە خوێندکاری پۆلی شەشی سەرەتایی بووە لە دوای پێشکەش کردنی گۆرانیەک بەدەنگە ناسکەکەی لەلایەن باوکی خوێند کارێکەوە خەڵات کراوە.
هونەرمەند لوقمان سەلیم لەساڵی (1987)وە دەستی کردووە بەکاری هونەری و بەهاوکاری هونەرمەند (سەلام رەشید) هەر لەسەرەتاوە پشتگیری کردووە و هانیداوە.
لەساڵی (1989) توانی بەرهەمێک تۆمار بکات کەپێکهاتبوو لە پارچە مەقامێک بەناوی (هۆزام) کە لەگەڵ تیپی مۆسیقای کرمانج بەهاوکاری هونەرمەند (سەلام رەشید) و هۆنراوەی کاک (
سەڵاح بێچارسەڵاح بێچار) بوو.
یەکەم بەرهەمی هو نەرمەند لوقمان سەلیم کەلەلای خەڵک زۆر دیارە، (شەوانی بێ تۆیی)یە کە ناسراوە بە (ئەم شەو زەمەن) کە لە هۆنراوەی (ساڵح بێچار)ە و ئاوازی (سەلام رەشید)ە کە بەشێوەیەکی زۆر باش لەلایەن خەڵکەوە ئەو گۆرانیە پەسەند کراو ناوبانگێکی باشی بۆ هونەرمەند لوقمان سەلیم پەیداکرد.
تائێستا سێ ئەلبومی تۆمار کردووە و پیشەی بەرگدرووی ژنانەیە.
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 16 KB |
| |
Nov 13 2009 12:00AM | هاوڕێ باخەوان |