پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,008
وێنە 106,690
پەرتووک PDF 19,302
فایلی پەیوەندیدار 97,311
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
بەتەمەنترین پیاوی جیهان زارۆ ئاغای کورد، سەدە و نیوێک زیاتر ژیا و ناوبانگی بە جیهاندا بڵاو بووەوە
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەتەمەنترین پیاوی جیهان زارۆ ئاغای کورد، سەدە و نیوێک زیاتر ژیا و ناوبانگی ...

بەتەمەنترین پیاوی جیهان زارۆ ئاغای کورد، سەدە و نیوێک زیاتر ژیا و ناوبانگی ...
بەتەمەنترین پیاوی جیهان، #زارۆ ئاغا#ی کورد سەدە و نیوێک زیاتر ژیا و ناوبانگی بە جیهاندا بڵاو بووەوە.
#بەکر شوانی#

ڕۆژی 29 حوزەیرانی ساڵی 1934 کاتێک زارۆ ئاغا مرد، گوڵ خانمی کچی کە ئەو کاتە تەمەنی 65 ساڵ بوو، بەمجۆرە شینی بۆ باوکی دەکرد: وای دایێ... وای دایێ... لە دنیا تێر نەبوویت زارۆکەی خۆم! ئەوە شیوەن بوو بۆ پیاوێک کە بەپێی چەند سەرچاوەیەک دوای بەسەربردنی 160 تەمەن ماڵ ئاوایی لە ژیان کردبوو. ئەوە زارۆ ئاغای کورد بوو کە بەهۆی تەمەنی درێژییەوە سەرنجی ڕۆژنامە گەورەکانی ئەو سەردەمەی ئەمریکا و ئەوروپای بۆ سەر خۆی ڕاکێشابوو و لە دەوڵەتی عوسمانی و کۆماری تورکیاشدا ناوبانگێکی گەورەی پەیداکردبوو. لە سایەی میدیاکانی تورکیا و ڕۆژاواوە ئەمڕۆ ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندی وتار و وێنەی زارۆ ئاغا لەبەردەستدایە. لە هەندێک لەو وێنانەدا کە لە ئەمریکا گیراون، زارۆ ئاغا بە ژنانی شۆخ و جوانپۆش دەور دراوە. زارۆ ئاغا لە 3 سەدەدا ژیاوە و لەو ماوەیەدا 10 سوڵتانی عوسمانی، 28 سەدری ئەعزەم، کۆمارێک، دوو سەرۆک کۆمار، 5 سەرۆک وەزیران هاتوون و چوون. هەر لەو ماوەیەدا زارۆ ئاغا 6 شەڕی بینیوە و بەپێی هەندێک سەرچاوە 13 جار و بە گوێرەی هەندێکی تر، 29 جار ژیانی هاوسەرێتیی پێکەوەناوە.
دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە لەوانەیە زیادەڕۆیی لە دەستنیشانکردنی تەمەنی زارۆ ئاغادا کرابێت، چونکە لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا هێندە بایەخ بە ساڵانی لەدایکبوون و تەمەن نەدراوە. بەڵام ئەوەی لەم بابەتەدا سەرنجڕاکێشە، گەشتەکانی زارۆ ئاغایە بۆ ئەوروپا و ئەمریکا.
لە بتلیسەوە بۆ ئێستانبوڵ و لەوێوە بۆ جیهان
زارۆ ئاغا ساڵی 1774 زایینی لە گوندی مەرمەندی سەربە شارۆچکەی موتکیی پارێزگای بتلیسی باکووری کوردستان لە دایک بووە. تا تەمەنی 18 ساڵی لە گوندەکەی خۆیان دەمێنێتەوە و پاشان ڕوو لە ئێستانبوڵ دەکات و کاری کۆڵبەری و کرێکاری دەکات. زارۆ ئاغا کاتێک بوو بە 150ساڵ، دەرگای گەشتی ڕۆژاوای بۆ کرایەوە. چەندین کۆمپانیا و میدیای ڕۆژاوایی بەمەبەستی سوودوەرگرتن لەو تایبەتمەندییەی زارۆ ئاغا، چەند گەشتێکیان بۆ ساز کرد. ساڵی 1925 سەردانی ئیتاڵیا و ساڵی 1930 لە تەمەنی 155 ساڵیدا سەردانی بەڕیتانیای کرد. لەوێشەوە گەیشتە ئەمریکا و 9 مانگ بە ویلایەتەکانی ئەو وڵاتەدا سووڕایەوە. گەشتەکەی ئەمریکای زۆر بە باق و بریق بووە و بایەخی زۆری پێدراوە. بەجۆرە زارۆ ئاغا لە کەسێکی بێ ناوەوە کە سەدەیەک و چارەکێکی تەمەنی بە کرێکاری و کۆڵبەری بەسەربردبوو، ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد. لە کۆڕ و کۆبوونەوەی جۆراوجۆردا بەشداریی کردووە و قسەی بۆ ڕۆژنامەکان کردووە. کۆمپانیا و کەسانی ڕێکخەری گەشتەکەی زارۆ ئاغا بۆ ئەمریکا پارەیەکی زۆریان دەستکەوتووە. بۆ نموونە و بەپێی هەندێک سەرچاوە، وێنەگرتن لەگەڵ زارۆ ئاغادا بە 10 دۆلار و تەوقەکردن و ماچکردنی بە 15 دۆلار بووە و خەڵک ڕیزیان بۆ گرتووە. بەڵام ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمەی تورکیا دەنووسن زارۆ ئاغا دوای هەر گەشتێک بە گیرفانی خاڵی گەڕاوەتەوە و تەنانەت زۆریش ماندوو بووە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تەندرووستیی تێکچووە.
$زارۆ ئاغا زیاد لە 40 نەخۆشی هەبووە$
ڕۆژی 28 حوزەیرانی 1934 تەندرووستیی زارۆ ئاغا زۆر تێکدەچێت، دەبرێتە نەخۆشخانەی شیشلی لە ئێستانبوڵ و کاتژمێر دووی شەو دەمرێت. کەسوکاری زارۆ ئاغا ڕازی نابن توێکاری بۆ تەرمەکەی بکرێت، بەڵام سەرباری ئەوە پزیشکەکان دەیخەنە ژێر نەشتەرگەرییەوە. بەپێی ڕاپۆرتی توێکاریی تەرمەکەی کە لەمۆزەخانەی تەندرووستیی ئێستانبوڵ پارێزراوە، زارۆ ئاغا 49 نەخۆشی هەبووە؛ لەوانە: هەوکردنی سی و گورچیلە، ڕەقبوونی دەمار، درووستبوونی بەردی زراو، هەوکردنی پرۆستات و فراوانبوونەوەی بۆریی میز و هتد.. مایەی سەرسوڕمان بوو کە زارۆ ئاغا سەرباری گشت ئەو نەخۆشییانە 160 ساڵ ژیابوو! پزیشکەکانی ئەو سەردەمەی تورکیا بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەمەنی، پارچەیەکی بچووکی ئێسکی ئەژنۆی زارۆ ئاغایان بۆ ئەمریکا نارد. ئەنجامی پشکنین بەمجۆرە بوو: ئەم ئێسکە هی مرۆڤێکی تەمەن 150-160 ساڵە! پێش بە خاک سپاردنی، تەرمەکەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە مۆزەخانەی تەندرووستیی ئێستانبوڵ نمایش کرا و ئەم چەند دێڕەی لەگەڵ دانرابوو: مەرجەکانی تەمەنی درێژی وەک تەمەنی زارۆ ئاغا؛ کاری تەندرووست، خواردنی خاوێن، هەوای پاک و زۆر و ژیانێکی باشە!
$زارۆ ئاغا لە پەڕتووکدا$
ئەگەرچی بابەتی زۆر لە ئینتەرنێتدا دەربارەی زارۆ ئاغا هەیە، بەڵام تەنیا پەڕتووکێک دەربارەی ئەو هەیە کە لەلایەن نووسەر و توێژەری کورد: #ڕۆهات ئالاکۆم# ەوە بە زمانی تورکی نووسراوە و لە وەشانخانەی ئاوێستا لە ئێستانبوڵ چاپ کراوە. ئالاکۆم لەو پەڕتووکەدا لە میانەی زارۆ ئاغاوە سۆراخی کوردەکانی ئەو سەردەمانەی ئێستانبوڵیش دەکات. نووسەر 50 وێنە و کاریکاتۆر و پۆستکارت و هەواڵی ڕۆژنامەی تایبەت بە زارۆ ئاغای داناوە. لە هەمان پەڕتووکدا ئاماژە کراوە بۆ ناوی زارۆ ئاغا لە ئەنسکلۆپیدیای ئێستانبوڵدا (بەرگی 18، ساڵی 1995) . لەوێدا ساڵی 1777 وەک مێژووی لە دایکبوونی زارۆ ئاغا دەستنیشان کراوە و نووسراوە: زارۆ ئاغا (1777 بتلیس / 1934 ئێستانبوڵ) یەکێک بوو لە مرۆڤە هەرە بەتەمەنەکانی جیهان. لە تەمەنی لاویدا هاتووەتە ئێستانبوڵ. کاری وەک کۆڵبەری و کرێکاری کردووە. خۆی گوتوویەتی ساڵی 1800-1805 لە بنیاتنانی قشڵەی سەلیمییە و ساڵی 1825-1827 لە بنیاتنانی مزگەوتی ئۆرتاکوێیدا کاری کردووە. سەردەمانێکیش لە شارەوانیی ئێستانبوڵ وەک خزمەتکار کاری کردووە. پزیشکەکانی ئەوروپا و ئەمریکا بەمەبەستی دۆزینەی نهێنیی تەمەنی درێژی، پشکنینیان بۆ ئەنجام داوە. زارۆ ئاغا تا کۆتایی ژیان خاوەن جەستە و ئەقڵێکی ساغڵەم بوو.
[1]
ئەم بابەتە 546 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆکی ڕاستینە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 12-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 12-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 546 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,008
وێنە 106,690
پەرتووک PDF 19,302
فایلی پەیوەندیدار 97,311
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.407 چرکە!