پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
دەربارە
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
هاوکارانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
چالاکییەکان
یارمەتی
بابەتی نوێ
باوەتوان و چەند چیرۆکی تر
ناونیشانی پەڕتووک: باوەتوان و چەند چیرۆکی تر
ناوی نووسەر: گی دۆ مۆپاسان
ناوی وەرگێڕ: ساسان ئاهەنگەری - ئاکۆ عەباسی
وەرگێڕان لە زمانی: فەڕەنسی
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
باوەتوان و چەند چیرۆکی تر
ئەفسانەی مانگ
ناونیشانی پەڕتووک: ئەفسانەی مانگ
ناوی نووسەر: عادڵ قادری
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ماڵی کتێب
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
ئەفسانەی مانگ
دوو گەشتیاری ئەوروپی بە جلوبەرگی کوردییەوە ساڵی 1989
شوێن: کۆبانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1989
وێنەکە: دوو گەشتیاری ئەوروپی بە جلوبەرگی کوردییەوە ناوبژیوانی دوو ژنی کورد لە خێڵە کوردییەکانی ئەلبەرازیە -کۆبانی- کێڵگەی بەیت سوورکلی
نێردراوە لەلایەن: مەحمود
دوو گەشتیاری ئەوروپی بە جلوبەرگی کوردییەوە ساڵی 1989
ڕاستی عەبدوڵڵا ڕەزا
ناو:ڕاستی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا ڕەزا
ڕۆژی لەدایکبوون: 21-10-2002
شوێنی لەدایکبوون: سەیدسادق سەر بە پارێزگای سلێمانی
زمان: (کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی ، فارسی، ڕووسی)
جۆری کەس: وەرگێڕ و نووس
ڕاستی عەبدوڵڵا ڕەزا
وڕێنەی گەشەپێدان و فەلسەفەی خۆشبەختی
ناونیشانی پەڕتووک: وڕێنەی گەشەپێدان و فەلسەفەی خۆشبەختی
ناوی نووسەر: شەماڵ محەمەد محەمەدئەمین
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
وڕێنەی گەشەپێدان و فەلسەفەی خۆشبەختی
سوپای ئەڵمانیا لە کرماشان ساڵی 1893
شوێن: کرماشان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1893
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (نمایشی سەربازانی سوپای ئەڵمانیا لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
ناوی وێنەگر: ئەنتۆنی ڕووسی [1]
سوپای ئەڵمانیا لە کرماشان ساڵی 1893
زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد ساڵی 1974
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1974
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد، کە پێدەچێت زەماوەندی ژن هێنان بێت)
ناوی وێنەگر: ئەنوەر یوسفی[1]
زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد ساڵی 1974
خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران ساڵی 1979
شوێن: سوید
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1979
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران )
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران ساڵی 1979
چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد لە موکریان
شوێن: موکریان
ساڵی گیرانی وێنەکە: ناوەڕاستی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد بە جلوبەرگی ڕەسەنی ئەو شارە)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد لە موکریان
دانا کامەران
ناو: دانا
ناوی باوک: کامەران
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
جۆری یای: تۆپی پێ
یانە: یانەی وەرزشی برایەتی
ژیاننامە
یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی برایەتییە لە خولی کوردستان یەکێکە لە گۆڵکارە دیارەکانی
دانا کامەران
ئاکرێ ساڵی 1910
شوێن: ئاکرێ
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1910
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (نەناسراو)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
ئاکرێ ساڵی 1910
یەکێتی مەلەوانی ئێراق لقی سلێمانی
یەکێتی مەلەوانی کوردستان ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە، چەندین چالاکیان ئەنجام داوە بەشداری خولەکانی کوردستان وئێراقیان کردووە.
دکتۆر محەمەد زەهاوی لە ساڵی 2022 وەک سەرۆکی یەکێتی مەلەوانی کوردستان
یەکێتی مەلەوانی ئێراق لقی سلێمانی
کەرکووک ساڵی 1950
شوێن: کەرکووک
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دیمەنی قەڵای کەرکووک)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
کەرکووک ساڵی 1950
دوو پیاوی کوردی شاری ئورفە ساڵی 1900
شوێن: ئورفە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1900
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دوو پیاوی کوردی شاری ئورفەی باکووری کوردستان، سەیری جیاوازی جلەکانیان و جگەرەکانی دەستیان کە دانەگیرساوە هەر بۆ جوانی خستوویا
دوو پیاوی کوردی شاری ئورفە ساڵی 1900
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن لە ساڵی 2019 لە شارۆچکەی پێنجوێن دامەزراوە، چەندین یاری دۆستانەو ناوخۆی بەشداری کردووە.
چەندین جۆری یاری هەیە وەک (تۆپی پێ، تۆپی بالە باسکە ، کاراتی، موای تای ،..).
[1]
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن
گرووپی شانۆیی قوتابیانی جەمعیەتی زانستی کوردان لە سلێمانی ساڵی 1937
شوێن: سلێمانی
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 08-04-1937
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (ئەوانی ناسراون: یەکەمی لای ڕاست لە ڕێزی پێشەوە عەلی ماستاوە، رێزی پشتەوە یەکم کەس لای چەپ سەید باقی)
ناوی وێنەگر: (
گرووپی شانۆیی قوتابیانی جەمعیەتی زانستی کوردان لە سلێمانی ساڵی 1937
کاروان خالید - کاروان کاراتی
ناو: کاروان
نازناو: کاروان کاراتی
ناوی باوک: خالید
شوێنی لەدایکبوون: ڕانیە
جۆری یاری: کاراتی
پیشە: ڕاهێنەر
یانە: یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێن
ژیاننامە
ڕاهێنەری یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێنە، 23
کاروان خالید - کاروان کاراتی
ئەحمەد قەڵاتوکی
ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد قەڵاتوکی
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەڵاتوکی شارەدێی شێروان مەزن
یانە: یانەی وەرزشی ڕانییە
جۆری یاری: تۆپی پێ
ژیاننامە
ئەحمەد قەڵاتوک یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ڕانی
ئەحمەد قەڵاتوکی
چایخانەی ئەوبەری لە کفری ساڵی 1972
شوێن: کفری
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1972
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (لە چەپەوە: شەهید سیروان، هیجران مەجاحل، شەهید تەیمور، نەجمەدین درێژ، سمایلی عەزیز ئاغا، مەجید خەیات)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[
چایخانەی ئەوبەری لە کفری ساڵی 1972
کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا لە کەرکووک ساڵی 1926
شوێن: کەرکووک
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1926
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا، یەکەم کارگە بوو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا لە کەرکووک ساڵی 1926
دوو خانمی خەڵکی کرماشان، ساڵی 1960
شوێن: کرماشان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1960
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دوو خانمی کوردی خەڵکی کرماشان، بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە)
ناوی وێنەگر: (نەزانراو)
[1]
دوو خانمی خەڵکی کرماشان، ساڵی 1960
بازاڕی هەولێر لە ساڵی 1938
شوێن: بازاڕی هەولێر
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1938
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراون
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
بازاڕی هەولێر لە ساڵی 1938
عوبێد مەحمود محەمەد
ناو: عوبێد
ناوی باوک: مەحمود محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سێوسێنان ی شارۆچکەی قەرەداغ
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی گوندی سێوسێنانی شارۆچکەی قەرەداغ بووە، لە ڕێکەوتی 23-03-198
عوبێد مەحمود محەمەد
تریفە ئەمیری
ناو: تریفە
ناوی باوک: ئەمیری
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ژیاننامە
خانمە گۆرانیبێژێکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندە کۆچکردووەکان دەستیپێکردووە، خاوەنی چەند گۆر
تریفە ئەمیری
گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
ناونیشانی پەڕتووک: گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
ناوی نووسەر: یۆست هیڵتەرمان
ناوی وەرگێڕ: محەمەد حەمەسالح تۆفیق
دەزگای چاپ و پەخش: سەردەم
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: چاپی دوو
گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
ئامار
بابەت 438,192
وێنە 90,217
پەڕتووک PDF 16,357
فایلی پەیوەندیدار 73,816
ڤیدیۆ 557
میوانی ئامادە 34
ئەمڕۆ 11,581
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
شەهیدان
سەدری قازی
شەهیدان
سەیفی قازی
پەڕتووکخانە
موحاکەمەکردنەکەی پێشەوا قاز...
بەڵگەنامەکان
وەسێتنامەکەی پێشەوا قازی مح...
پەڕتووکخانە
نهێنییەکانی دادگاییکردنی قا...
ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
زۆرتر
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS

گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم بابەتە باشتر بکە!
| |
ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دۆزی ژن

ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دۆزی ژن

کات دووی پاش نیوەڕۆ بوو بەدەم دروست کردنی قاوەیەکەوە سۆزانی هاورێم بە خەیاڵدا هات، دەمێک بوو قسەمان پێکەوە نەکردبوو، دەستم برد بۆ تەلەفۆنەکەم و زەنگم بۆ لێدا.
لە دوای هەواڵ پرسین و باس کردن لە نەهامەتیەکانی ژیان، هەستم بە بێتاقەتی کرد. لەدرێژەی قسەو باسەکانیدا کاتێک پرسیارم لێکرد کە هۆکار چیە بێتاقەتیت؟ وتی: بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت هاوڕێیەکم ناوی ئارەزووە کە دراوسێشمە خۆی سوتاندووە و لەو ڕۆژەوە بەو ئاگرەوە بینیومە باری دەروونیم تێکچووە.
سۆزان کەوتە گفتوگۆ و باس کردن لە ئارەزوو، منیش زۆر بە پەرۆشەوە گوێم بۆ گرتبوو. وتی :
دوو مانگ پێش ئێستا لە پر گوێم لە قیژە و هاواری ئارەزوو بوو، کاتێک بە پەلە ڕامان کرد بینیمان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و پڕ بە دەمی هاواری دەکرد و دەیووت فریام کەون. ئێمەش بە پەلە بەتانییەکمان لە جەستەی ئاڵاندو ئاگرەکەمان کوژاندەوە بەڵام دوای چی، هەموو دەم و چاو قژی بە یەکجار سوتابوو، دەستەکانی و پشتی پێستی پێوە نەمابوو، بە پەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە و لەوێ تا نزیک مانگێک مایەوە، لە ئیستادا هاتۆتەوە ماڵەوەو بەهۆی سوتانی دەم و چاوی لە حاڵەتێکی خراپدایە، هەموو چرکەساتێکیشی مردنێکە.
منیش زۆر ماندووم و بە بینینی زۆر تێک ئەچم، خەفەت ئەخۆم کە ناتوانم هیچی بۆ بکەم، چونکە پیداویستیەکانی ئەو لەدەرەوەی توانا وهێزی منە.
دەڵێن ئەتوانێت لە دەرەوەی وڵات جوانکاری بکات، بەڵام ئەویش پارەیەکی یەکجار زۆری دەوێت و هاوسەرەکەشی پێشمەرگەیە و بەو موچە کەمەوە فریای هیچ ناکەوێت!
منیش قسەکانم پێ بڕی و لەسۆزانم پرسی ئەی نازانیت هۆکاری خۆ سوتانەکەی چی بوو؟
سۆزان ووتی چیت لێ بشارمەوە لە ڕاستیدا لە ڕێگەی ئەم گروپ و پەیجانەی کە لە فەیسبوکدا هەن کورێکی ناسیووە، وەک برا لێی نزیک بوەتەوە و وێنەو ڤیدۆی خۆی، منداڵەکانی بۆ ناردوە و دواتر کورەکە بڵاوی کردۆتەوە و ئەویش لە ترسی ئەوەی کە کەس و کاری نەیکوژن خۆی سوتاند.
ئیتر پرسیاری زۆر لە مێشکمدا دروست بوو زۆر حەزم دەکرد کە لە نزیکەوە ورد و دروستی ڕوداوەکە بزانم، بۆیە بە سۆزانم وت ئایا ئەتوانم قسە لەگەڵ ئارەزوو بکەم؟
سۆزان وتی پێم وایە ئەتوانێت بە تایبەتی ئەگەر بزانێت کەسێک لەدڵەوە گوێی بۆ بگرێت و تۆزێک لە خەمەکانی کەمبکاتەوە، یان هاوکاری بکات بۆ ئەوەی تۆڵە لەو کورە بکاتەوە.
بە سۆزانم وت تۆ پێی بڵێ و منیش ئادی بۆ دەنێرم.
ئەوە بوو ئادم بۆ نارد و لە دوای چەند ڕۆژێک وەک هاورێ قبوڵی کردم.
نامەیەکم بۆ ئارەزوو نارد وهاوخەمی خۆمم بۆ ئەو کارەساتەی کە بە سەر خۆیدا هێنابوو دەربڕی...بە هۆی ئەوەی کە توانای نوسینی نەبوو و بۆیە لە دوای ماوەیەکی کەم زەنگی بۆ لێدام.
سڵاوێکی پر لە ئازار و نائومێدی و بێ هیوایی لێکردم و بە دەنگێکی پر لە هەنسک وگریان و ترس کەوتە گفتووگۆ لە گەڵمدا.
ئاخ چەند گفتووگۆیەکی پر لە حەسرەت بوو !
دەمم بەیەکجاری داخرابوو نەمئەتوانی هیچ بڵێم و نەمدەزانی کە چۆن دڵنەوای بکەم و چی بڵێم !
ئارەزوو ژنێکی وریا دیار بوو، وتی خاتوون هیچ مەڵێ واز بهێنە و هیچ شتێک و هیچ کەسێک ناتوانێت دڵنەوایم بکات و تەنها ئەو کاتە نەبێت دڵم ئۆقرە دەکات کە تۆڵەی خۆم بکەمەوە لەو کەسانەی کە بوون بە هۆکاری هەموو ئەو ناخۆشی و نەگبەتیانەی کە لە ژیانمدا هاتنە ڕێگام، تکایە هاوکارم بە.
نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم لەو ڕۆژەی کە دەرکم بە ژیان کرد چوار ساڵانێک ئەبووم یەکەم یادگاری کە لەهزرمدا جێگیر بوو وەک کابوسێک هەمیشە بە دوامەوەیە و هەرگیز لێم جیانابێتەوە؟
یان باس لەو ڕۆژە بکەم کە بە شازدە ساڵی بە زۆر بەشودرام؟
یان باس لە ئێستام بکەم کە چارەنووسم ڕەش داگیرساوە وەک دەموچاوە سوتاوەکەم ؟پێم وت خۆت چۆن ئارام دەبێت لەوێوە باسی بکە.
ئارەزوو وتی ئەگەر باس لە ئێستای ژیانم بکەم لەوانەیە لێم تێنەگەیت و بگرە سەرزەنشتیشم بکەیت.... ژیانی ڕابردووم هۆکار بوون بۆ ئەوەی بکەومە ئەو هەڵە گەورەیەی کە بە سەر خۆمدا هێناو و خۆشم نازانم چۆن لێی دەرباز ببم.
ئارەزوو بەدەم ئازار و ترس وئاخەوە کەوتە گێڕانەوە وتی :
یەکەم ئازار کە هەستمی هەژاند، ، ئەو کات تەمەنم چوار ساڵان بوو و لە گەڵ خوشکێکم کە ساڵو نیوێک لە خۆم منداڵ تر بوو ولە بەر دەرگا پێکەوە یاریمان دەکرد و بە بەرچاومەوە بوو بە ژێر ئۆتۆمبێلێکەوە، ئەو دیمەنە تراژیدیایەم لە بیر ناچێت. دیمەنی بیننی دایکم بە هەردوو دەس ئەیدا بە سەر خۆیدا و قژی دەڕنی و هاواری دەکرد، دیمەنی ئەو خەڵکەی کە لەدەورو و پشتمان کۆبووبونەوە و هەریەک بە شێوەیەک قسەی دەکرد، یەکێک سەرزەنشتی دەکرد و دەیووت ژن چۆن دەبێت ئاگای لە منداڵی نەبێت و بەڕەڵای کۆڵانی بکات، یەکێکی تر دەیووت موقەدەری خودایە و دەبوایە هەرئەوەندە بژیایە، یەکێکی تر دەیووت کەی کاتی ئەم قسانەیە و فریای ئەو ژنە بکەون، باوکم دەینەڕاند و هاواری دەکرد و قسەی بە دایکم ئەووت و هتد.
ئەوە بوو مردنی خوشکەکەم هۆکارێک بوو کە دایکم توشی نەخۆشی دەروونی ببێت و ئەعقڵی لە دەست بدات(شێت بێت) ئیتر من و براکەم کە لە من گەورەتر بوو هەر ڕۆژێک کەسێک لە ڕێی خوا ئەهات و نانێکی ئەداپێمان، دایکم بە تەواوی تێک چوو و باوکیشم ئامادە نەبوو کە خزمەتی ئێمە و دایکم بکات و خەڵکیش دەیانووت ژیان بەم شێوەیە ناڕوات و منداڵەکانت وردن و دەبێت ژنێک بینیت خزمەتی خۆت و منداڵەکانت بکات..
لە دوای مانگێک باوکم ئێمە و دایکمی بردەوە بۆ ماڵی باپیرم، ئەوەندەی پێنەچوو ژنی هێنایەوە و ئێمەی بردەوە بۆ لای خۆی و کەوتینە ژێر دەستی بێڕەحمی باوەژنەکەمان و بێباکی و شەقی باوکمان...
یاساو ڕێسا تازەکانی باوکم بۆ ئێمە خرایە ڕوو، پێی وتین لە مەولا ئەوەی باجیتان پێتان بڵێت دەبێت جێ بە جێ بکەن و گوێ ڕایەڵی ببن، لەم ساتەوە ئەو دایکتانە و نابێت بە هیچ شێوەیەک بە قسەی نەکەن
باوکم فەرمانبەر بوو، نیوەروان لە فەرمانگە ئەهاتەوە ماڵەوە، دوای نیوەڕۆش ئەڕۆشت بۆ دوکانەکەی وهەتا ئێوارە نەئەهاتەوە، کاتێک کە دەگەڕایەوە ماڵەوە لە بری ئەوەی لە ئامێزمان بگرێ و خۆشەویستیمان پێببەخشێت، لێیئەداین و سوکایەتی پێدەکردین و شوێن نەمابوو بە دەست و قاچمانەوە کە بە کەوچ داخ نەکرابێت و هۆکارەکەشی درۆکانی باجیمان بوو کە بە دوو قسە و دوو مەکر لە خشتەی ئەبرد و لەدژمان بەکاری دەهێنا.
ئای چەند بە ژیانێکی کوللە مەرگی گەورە بووین، هەرگیز ئەو ڕۆژانەم لە بیر ناچێت، ئەگەر زستان بوایە یان هاوین ئەوا نیوەڕوان ئێمە لە کۆڵان دەبووین، باوکم و باجیشم لە بەردەم سۆپای گەرمی زستان و فێنککەرەوەی گەرمای هاویندا ژیانیان دەگوزەراند، چەندەها جار لە لایەن کورە هەرزەکارەکانەوە ئەتک کراوین ودەستمان بۆ درێژ کراوە، نیوەڕۆیەک نەبوو کە لە لایەن کورە هەرزەکارەکانەوە دەستم بۆ نەبرابێت و بە توندی باوشم پێدا دەکراو بە دیواردا بەرزیان دەکردمەوە و شەهوەتی بۆگەنی خۆیانیان تیادا بەتاڵ ئەکردمەوە.. ئاخر کچێکی پێنج شەش ساڵی چی ئەزانێت و چی تێبگات و چۆن بتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات.
لە دوای ئەوەی هەتا قۆناغی شەشی سەرەتایم بە دەردە سەری تەواو کرد و زۆر جار بە سکی برسی باجیم ئەیناردین بۆ قوتابخانە، بە ئەمری باجیم و بە لێدان و شەقی باوکم ڕێگریان لێکردم کە بڕۆمەوە بۆ خوێندنگا و درێژە بە خوێندن بدەم، کاتێک دەموت با بخوێنم، باجیم ئەیوت کچ خوێندنی بۆ چییە و هاوکاری من بێت لە ماڵەوە باشترە،
بەڵێ لە بەر باران وبەفری زستاندا و لە بەردەم ئاوی بەستراوی تەنکی دا پەڕۆی گوی منداڵەکانی خۆی پێ ئەشتم، لە بەر هەتاو وتیشکی هاویندا تەشتە نانی پێ دروست ئەکردم.
ئای چەند بێ ویژدان بوو، کاتێک دەمووت ناتوانم و هاواری ئەکرد و پر بە دەمی ئەیقیژاند بە سەرمدا و ئەیووت ئەی منیش فریا ناکەوم.
ئاخر منێکی منداڵ بۆ ئەبوایە هاوکاری ئەوم بکردایە، بۆ وەک منداڵەکانی هاوتەمەنم ژیانێکی خۆشم بە سەر نەبردایە لە گەڵ دایک و باوکی خۆمدا.
ئەوە بوو چیتر نەگەڕامەوە بۆ خوێندن و هەتا تەمەنم بوو بە شانزە ساڵ وەک کارەکەرێک لەو ماڵەدا خزمەتم ئەکردن، باجیم نەک هەر ڕویەکی خۆشیشی پێنەئەدام، بەڵکو سوکایەتی زۆریشی پێ ئەکردم.
لە تەمەنی 16 ساڵیمدا باجیم پورزایەکی خۆی بۆ دۆزیمەوە و هەر چۆن بوو باوکمی ڕازی کرد و هەموو شتێکیان برییەوە ووتیان دەبێت شوی پێبکەیت، یەکەم جار ڕەتم کردەوەو دواتر ناچاریان کردم کە ڕازی ببم.
وتیشم هەرچۆن بێت خۆ لەمە زیاتر ژیانم خراپتر نابێت.و بەشکم کوڕێکی باش بێت و وەک فریاد ڕەسێک قەرەبووی ڕابردوشم بۆ بکاتەوە.
وریای پێشمەرگە بوو بە هاوسەرم تەمەنی 28 ساڵ بوو واتا 12 ساڵ لە من گەورەتر بوو، لە سەرتاوە لە گەڵ ماڵی خەزورمدا بووم و لەوێش خەسووم هەر وەک کارەکەرێک مامەڵەی لە گەڵ ئەکردم و بە تایبەتی لەو کاتانەی کە وریا ئەرۆشت بۆ فەرمانی پێشمەرگایەتی، هەرچی سوکایەتی بوو پێی ئەکردم و هەمان تراژیدیای دەستی باوەژنم لەشکڵو شێوازێکی دیکەدا بۆم دوبارە بویەوە. هەرچەندە ڕێزیشم لێئەگرتن و هەموو ئەرکی ماڵەکەشم خستبووە ئەستۆی خۆم، بەڵام هەر ناڕەزا بوو وئەیوت تۆ نازانی باش چێشت دروست بکەیت.. کاتێکیش وریا ئەهاتەوە دەستی دەکرد بە درۆ و قسەی ناڕاست، ووریاش ئەکەوتە سوکایەتی پێم و شەق شەقێنی ئەو ناوەشی پێ ئەکردم،
خەسووم ئەیوت ژنەکەت حەز دەکات ئێمە بمرین بۆ ئەوەی دەست بگرێت بە سەر ئەم ماڵەدا، ئەو ئەزانێت من و باوکت نەخۆشی زەختمان هەیە (بەرز بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن) کەچی چێشتەکە پڕ لەخوێ دروست ئەکات، ، منیش هەرچەند ئەمویست داکۆکی لەخۆم بکەم و هەمیشە بە وریام ئەوت بە خوا وا نییە کەچی ئەیوت چۆن دایکم درۆ ئەکات؟؟
بەڵێ دایکی بێویژدان بوو درۆی ئەکرد، فێڵی ئەکرد، بوختانی ئەکرد..
چەند جارێک کە ڕێ ئەکەوت وریا لە ماڵ بوایە و من چێشتم لێ بنایە بە دزییەوە خوێی زیاتری تێ ئەکرد و دواتر ئەیووت ئەها ژنەکەت حەز ئەکات بمان کوژێ، ژنەکەت عەقڵی تەواو نییە وەک دایکی شێتە.
ئاخ بۆ ئەم هەموو نەهامەتیە لە ژیانمدا ؟
نەمئەزانی بۆ خەسووم بەو شێوەیە هەڵس و کەوتی لە گەڵ ئەکردم !! ژنێکیش بوو زۆر خانومان بوو، لای خۆی شەو وڕۆژ نوێژی دەکرد و تەنانەت حەجیشی کردبوو، بەڵام تێناگەم بۆ وای ئەکرد؟
تێناگەم بۆ ئەبێت لە کلتوری ئێمەدا هەمیشە خەسوو حەزی لە بووک نەبێت؟
باشە خۆ ئەیتوانی وەک کچی خۆی مامەڵەم لەگەڵ بکات ؟
بەم دردە سەرییە سێ ساڵم تێپەڕاند لە گەڵ ماڵی خەسومدا، چەند جارێک ئەتۆرام و ئەڕۆشتمەوە بۆ ماڵی باوکم بەڵام باجیم لە خەسووم خراپتر بوو و بۆیە چارم نەبوو دیسان ئەگەرامەوە، چەند جارێک بیرم لە خۆکوشتن ئەکردەوە بەڵام هەرچۆن بێت لەبەر کورەکەم قبوڵم ئەکرد و ئەمووت با بێ دایکی نەبێت وەک خۆم.
لە دوای سێ ساڵ ژیانم بە تەواوی وێران بوو، ئیتر وریا لەبەر کورەکەمان بڕیاری دا کە جیا ببینەوە لە ماڵی خەسووم.
خانوویەکمان بە کرێ گرد و ڕۆشتینە خانووی کرێوە، وردە وردە ماڵێکی جوانمان دروست کرد کورێکی تریشمان بوو.لە سەرەتاوە بە هۆی ئەوەی موچە باش بوو کرێ خانوو و بژێوی ژیانمان دابین ئەکرد، بەڵام لەم دوایەدا بە هۆی ئەوەی موچە لە کاتی خۆیدا نەئەدرا و کەم کورتی تێکەوت ووریا فریا نەئەکەوت، شەڕ وئاژاوە کەوتە نێوانمان و ئەیوت ئەگەر تۆ باش بوویتایە لەگەڵ دایکم بۆ دەبوینە کرێ چی.
ئارەزوو بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی بە سەرهاتەکانی و هاتە سەر باسکردنی ئەوەی بۆ چی کە خۆی سوتاند.
هەست کردن بە تەنیایی لە ژیانمدا ونەبوونی سۆز و خۆشەویستی، نەبیستنی ئامۆژگاری لە لایەن کەسی نزیک و تەنانەت وریاش، هۆکار بوو کە بۆشاییەکی یەکجار گەورە لە ژیانمدا دروست ببێت، ووریا دوو هەفتە لە مانگێکدا لە فەرمانی پێشمەرگایەتی بوو، کاتێکیش ئەگەڕایەوە زۆری کاتەکانی لە لای دایک و باوکی بە سەر ئەبرد، بۆیە ئەمە وای لێکردم کە زۆر پەیوەست ببم بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، بە تایبەتی فەیسبوک وگروپەکانی ناوی. لە چەند گروپێکدا بابەتم دائەبەزاند و بە هۆی ئەوەوە خەڵکێکی زۆر نامەی بۆ ئەناردم و گرنگیان پێئەدام و بە بیانوی ئەوەی کە بابەتەکانمیان بە دڵە و ئیتر دەکەوتنە گفتووگۆ لە گەڵمدا، لە سەرتاوە وەک خوشک و برا، دواتر ناردنی نوکتە و قسەی خۆش بۆ یەکتری، ، ، ئەوەندە پەیوەست بووبووم بە فەیسبوک زۆر جار ئاگام لە منداڵەکانم نەمابوو، ئەوەندە سۆز و چێژم لە هاورێکانی فەیسبوکم وەرگرتبوو، ئەوەندە چێژم لە هاوسەر و کەس وکارەکەم وەرنەگرتبوو، ئەوەندە گرنگی وکاتم بە بابەتەکانم ئەدا کە بڵاوم ئەکردنەوە و چارەکێکی ئەوە گرنگی بە دوو منداڵەکەم نەئەدا. وام لێهاتبوو کە تەنانەت خەو و ئیسراحەتم لە خۆم تێک دابوو، توانا وحەوسەڵەی منداڵەکانمم نەمابوو..
بە تێبەڕبوونی کات هاورێتیم لە گەڵ کورێکدا پەیدا کرد (ناوی سەهەند بوو) لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئەژیا، لە من منداڵ تر بوو.. زۆر جار هەستم بەوە ئەکرد کە زۆر لە بیر و هۆشمەوە نزیکە و هەمیشە یەکەم کەس بوو کە دەست خۆشی لێئەکردم و پشتگیری ئەکردم بۆ ئەوەی بەردەوام بم، زۆر جار ئەگەر کورێک یان پیاوێک لە ڕێگەی ماسنجەرەوە بێزاریان بکردمایە، هانام بۆ ئەو ئەبرد، ئەویش هەڕەشی لێئەکردن و ئیتر کۆڵیان ئەدا.
هەمیشە بە دادە ئارەزوو بانگی ئەکردم و ئەیوت من خوشکم نییە و تۆ خوشکی گەورەی منیت، ، هەرگیز لە ژیانمدا نە باوک نە برا نە مێرد ئەو هەستەیان پێ نەبەخشیووم، بۆیە نەمدەزانی گرنگی پێدان چییە!! ئایا بەزەیی بوو؟یان لە بەر بەرژەوەندی و مەرامی بۆگەنی خۆی بوو!
وردە وردە باسی ژیانی خۆم بۆ کرد و ئەویش بە هەمان شێوە باسی ژیانی خۆی بۆ من کرد، ژمارەی ڤایبەری یەکترمان گۆرییەوە وزۆر جار کە قسەمان ئەکرد کامیرەمان ئەکردەوە، وێنەی خۆی و وێنەی سروشتی جوانی ئەو وڵاتەی کە تیادا ئەژیا بۆی ئەناردم و منیش بە هەمان شێوە وێنەی خۆم و هەردوو کوڕەکەم بۆ نارد..
من هەر وەک برایەکی خۆم مامەڵەم لە گەڵ ئەکرد، بەڵام هەستم بەوە ئەکرد کە سەهەند زۆر جار قسەکانی ئەگۆری و ئەیوت ئەگەر بێتو مافی پەنابەریم بۆ دەربچێت و ئەوا بە فەرمی هەوڵتان بۆ ئەدەم بۆ ئەوەی تۆ و منداڵەکانت ڕزگار بکەم، ئەیوت تۆ شایستەی ئەو پیاوە نییت وتۆ شایستەی کەسێکی زۆر باشیت... کاتێک گوێبیستی ئەو قسانەی سەهەند ئەبووم دڵ خۆش ئەبووم حەزم بە ژیان ئەکرد، لە ناخی خۆمدا ئەمووت بۆ منیش وەک چەندەها ژنی تر ژیانێکی شایستە نەژیم....
هەموو جارێک کە وریا لە فەرمانی پێشمەرگایەتی ئەگەڕایەوە و هەوڵم لە گەڵ ئەدا بۆ ئەوەی ڕازی بکەم و کە بڕۆین بۆ ئەوروپا، بەڵام هەموو جارێک ڕەتی ئەکردەوە و ئەیووت بە چی بڕۆین و ئەگەر پارەشم هەبێت وئەوا من چۆن دایک و باوکم بە جێ بهێڵم.
بەڵێ من کەسێکی زۆر ساویلکەو گێل بووم، زۆر نەفام و گەمژە بووم، ئاخر من باوک و برای خۆم و هاوسەرەکەم دڵیان بۆم ناسوتێت، ئیتر چۆن کورێکی بێگانە کە قەزاوقەدەر کردبێتی بەهاوڕێم دڵی بۆم بسوتێت !
بە تێپەربوونی کات سەهەند داوای وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی لێکردم، کاتێک ڕەتم کردووە و ڕووبەڕوی بوومەوە، کەوتە هەڕەشە کردن لێم وتی ئەگەر ئەو وێنانەم بۆ نەنێری ئەوا خۆم ئەزانم چی ئەکەم، لەڕاستیدا زۆر نەترسام ووتم خۆ هیچ هەڵەیەکی خراپم نەکردووە، بەڵام نەمزانی ئەو وێنە و ڤیدیۆیەی خۆم و منداڵەکانم کە بۆم ناردبوو لە لای خۆی پاراستبووی، بویە وتی پێم ئەگەر ئەوەی داوای ئەکەم لێت جێبەجی نەکەیت و ئەوا وێنە و ڤیدۆکانت لە گروپ دائەبەزێنم، منیش زۆر لێیپاڕامەوە و بە ساقە و قوربانی بووم و تم ئەگەر بێت شتی وابکەیت و ئەوا کەس و کارم دەمکوژن.. تکات لێئەکەم وەک چۆن لە سەرەتاوە وەک برایەکی باش هاوکاریت ئەکردم، هەر وا بە جوانی لە گەڵمدا بمێنەرەوە.
بەڵی چەند جارێک وبۆ ماوەی چەند ڕۆژێک هەمان داواکاری ئەکرد و هەڕەشەی لێ ئەکردم بەڵام من هەر وەڵامم نەئەدایەوە، لە ناخی خۆمدا ئەمووت مادام تا ئێستا هیچی نەکردووە، ئەوا هیچ ناکات.
ماوەیەک دوور کەوتمەوە لە فەیسبوک و تەنانەت لە گروپەکەشم، بەیانییەک زوو هاورێیەکم کە هەر لە ڕێگەی فەیسبوکەوە ناسیبوم نامەیەکی بۆ ناردم وتی سەهەند وێنەی تۆی لە گروپ دابەزاندووە، منیش بە پەلە فەیسبوکم کردەوە، کاتێک بینیم نوسرابوو :
ئەم ژنە بەناوی ئارەزوو کە ماڵیان لە گەڕەکی.....و لە شاری..... وژمارە تەلەفۆنەکەی........ کاری لەش فرۆشی دەکات تەنها بە 5 هەزار دینار.
ئای لەو ساتە نەمزانی چی بکەم !!! بۆ کوێ بڕۆم !!! هەرچیش بڵێم هیچ کەس باوەڕم پێناکات چونکە هەموو ناو وناونیشانم بە ئاشکرا نوسراوە. دڵنیابووم لەوەی کە دەکوژرێم... بۆیە وتم با خۆم خۆم بکوژم پێش ئەوەی بمکوژن.
پێش ئەوەی خۆم بسوتێنم ئەوە بوو نامەیەکم نارد بۆ سەهەند وتم تۆ بوی بە هۆکاری ئەوە ئەو دوو منداڵەم هەتیوو و سەرشۆر بکەیت، ئەوا من خۆم ئەسوتێنم.
هیچ نەوەستام ڕۆشتمە حەوشەکەمان و دەبەیە نەوتم کرد بە جەستەمدا و ئاگرم لە خۆم بەردا.
بریا لەوێدا ڕۆحم دەربچوایە و یەکجار نەجاتم ببوایە...
لە دوای دوو ڕۆژ بە ئاگا هاتم و لە تاو ئازار هیچ شتێکم بیرنەمابوو، هەموو لاشەم پێچرابوو، بە تەنها وریا بە ڕاستی سەرمەوە بوو واقی وڕمابوو سەری سوڕمابوو، چاوەکانی پر بوون لە پرسیار !
لە ناخی خۆمدا ئەمووت تۆ بڵێیت ووریا هەموو شتێکی زانیبێت ؟ ئایا ئەو وێنانەم بڵاو بوونەتەوە یان سەهەند ویژدانی ئازاری داوە و دواتر لایبردووە؟
ئەی بۆ بە تەنها وریا لە لامە؟
پرسیاری منداڵەکانم کرد، وریا وتی خەمت نەبێت، منداڵەکان لای دایکمن.
کاتێک وریا پرسیاری ئەوەی لێکردم کە هۆکار چی بووە کە خۆم سوتاندووە ؟ ئۆقرەیەک بە گیانمدا هات و دڵنیا بووم لەوەی کە هیچ نازانێت، بۆیە منیش ووتم بێزار بووم لە ژیان.
لە دوای مانگێک گەرامەوە ماڵەوە بەڵام بە ڕووخسارێکی شێواو و ناخێکی بریندار و دڵێکی شکاو، ویستم منداڵەکانم لە ئامێز بگرم بەڵام ئەوان نەیان ویست و دیاربوو لە ڕووخسارم ئەترسان.
هەرچۆن بێت نامەیەکم نارد بۆ هاورێکەم، ئەویش دواتر تێلی بۆ کردم وبۆم باس کرد کە خۆم سوتاندووە. ئەویش زۆر بێتاقەت بوو وتی ئەبوایە وات بە خۆت نەکردایە... لە دوای چەند خولەکێک سەهەند پۆستەکەی لابردوو و پێم وایە کەسێکی واش نەیبینیوو، ئەوانەشی کە کۆمێنتیان بۆ نوسیبوو هەموو سەرزەنشتیان کردبوو.
کاتێک سەیری نامەی ماسنجەرەکەم کرد، بینیم لەو ڕۆژەوەی کە خۆم سوتاندووە، ڕۆژ نیە سەهەند نامەی بۆ نەناردبم و لە هەموو نامەکاندا داوای لێبوردنی کردووە و نوسیبوی من بە ڕاستی تۆم خۆش ئەوێت.
منیش نامەم بۆ نارد وتم تۆ بوویت بە هۆکاری ئەوەی کە خۆم بسوتێنم و ڕوخساری خۆم بشێوێنم.... ئیتر وازم لێ بهێنە!
لە دوای ئەوەوە چەندەها جار نامەی ناردووە و بە گومانە لەوەی کە خۆم سوتاندبێت، داوای ئەوە ئەکات کە کامێرا بکەمەوە بۆ ئەوەی بمبینێت.
کاتێک ئارەزوو ئەم باسەی بۆ دەگێڕامەوە و هەستم بەوە دەکرد کە ڕاست ناکات وخۆشەویستی هەیە بۆ سەهەند، بەڵام ئەو خۆشەویستییەی بۆ دەرنەبڕیبوو، چونکە ئارەزوو نەیدەویست سەهەند بە دەم وچاوی شێواوە بیبینێت. دیار بوو ئەوەندە لە خەمی ئەوەدا بوو چۆن سەهەند بەو شێوەیە بیبینێت و ئەوەندە بیری لای ئەوە نەبوو کە چۆن لەمەودوا مامەڵە لەگەڵ ژیاندا بکات.
پرسیاری ئەوەم لێکرد کە هەڵسوکەوتی ووریا چۆنە لە گەڵیدا؟
وتی ئێستا زۆر باشە لە گەڵمدا زۆر خەریکم ئەبێت، ئیتر نازانم ویژدانی ئازاری ئەدات یان تەنها بەزەییەو و هیچی تر !
داوای لێکردم کە چی بکات و چۆن مامەڵە لە گەڵ سەهەند بکات، پێم ووت دوورکەوە لێی و بلۆکی بکە، کەسێک لە سەرەتاوە بەو شێوەیە مامەڵەی لە گەڵ کردبێتی، دڵنیابە لەوەی کە کەسێکی باش نییە و لەوانەیە ئەویش ویژدانی ئازاری بدات و هەست بە زەمب بکات.
ئارزوو بەڵێنی بە من نەدا کە دوور کەوێتەوە لە سەهەند بەڵام ڕازی بوو بەوەی کە چیرۆکی ژیانی خۆی باس بکات، بۆ ئەوەی وانەیەک بێت بۆ سەدەها کچ و ژنی وەک ئەو کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەکەونە هەڵەوە و دواتر هەتا مردن دەبێت خۆیان و خێزانەکانیان باجی بدەن.
تێبینی / چیرۆکەکە ڕاستییە و ناوەکان خوازراون و هەندێک دەستکاری لە ڕووی داڕشتنەوە کراوە بۆ ئەوەی کەسایەتیەکان نەناسرێنەوە.

ئامادەکردنی ڕۆزا حەمە ساڵح
ئەم بابەتە 2,715 جار بینراوە
سەرچاوەکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( جوان عومەر ئەحمەد )ەوە لە: 15-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەڕێوەبەری سیستم )ەوە لە: 15-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-09-2019 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,715 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
سەدری قازی
قاسم سەدری قازی ساڵی 1908 لە شاری مەهاباد لەدایکبووە و هەر لە مەهابادیش خوێندوێتی.
سەدری قازی بە وەرگێڕانی زمانی بێگانەی فارسی و ڕێنوێنی هەژار و نەخوێندەوارەکانی بێتاوانی کورد، بەبێ هیچ مووچە و پارەیەک لە فەرمانگە دەوڵەتێکاندا یارمەتیی دەکردن. لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا خاوەنی جێگای ڕێز و خۆشەویستی بووە.
سەدری قازی لە دەوورەی چواردەی گۆنگرەی شورادا، بەنوێنەری مەهاباد هەڵبژێردراوە. لەسەردەمی جووڵانەوەی دیموکراتی کوردستاندا، لەتاران نوێنەری کۆنگرەی شورای میللی بووه.
دوای پەلاماردانی کوردستان سەدری
سەدری قازی
سەیفی قازی
محەمەد حسێن سەیفی قازی ناسراو بەحەمەحسێن خان ساڵی 1911 لە شاری مەهاباد لەدایکبووه.
میرزا حسێن سەیف و لقوزات، باوکی حەمەحسێن خان، یەکێک لەپیاوەزانا و ناسراوەکانی کوردستان بووه. لەهۆنراوەو نووسیندا دەستێکی زۆر باڵای هەبووه، هۆنراوەکانی بە کوردی و فارسی لەکاتی خۆیدا دەستاو دەست دەگەڕان و لەناو خەڵکدا زۆر بەنرخ بوون.
حەمەحسێن خان لەژێر دەستی باوکێکی زانا و نیشتمانپەروەردا پێگەیشتبوو. ئامۆزای پێشەوا قازی محەمەد و یەکێک لەدامەزرێنەرانی پارتی دیموکرات بوو.
لەسەر دەمی کۆماری کوردستاندا، کرا بەشالیا
سەیفی قازی
موحاکەمەکردنەکەی پێشەوا قازی محەمەد لە یاداشتەکانی (قوام السلطنە)دا
وەرگێڕانی: موکری
دەزگای ئاراس 2007 [1]
موحاکەمەکردنەکەی پێشەوا قازی محەمەد لە یاداشتەکانی (قوام السلطنە)دا
وەسێتنامەکەی پێشەوا قازی محەمەد
بسم اللە الرحمن الرحیم
نەتەوە حەق خوراوەکەم، کوڕو خوشک و برا خۆشەویستەکانم
ئێستا لە ئاخرین ساتەکانی ژیانم دا دەمەوێ چەند دێرێکتان بۆ بنووسم.
لە دوژمنایەتی کردنی یەکتر دەست هەڵگرن، یار و یاوەری یەکتر بن، پشت بە یەکتر ببەستن و لە بەرابەر دوژمنی زۆردار دا ئازایانە ڕابووەستن. خۆتان بێهودە بە دوژمن مەفرۆشن. دوژمن هەر ئەوەندە ئێوەی دەوێ کە کاری پێتانە، دەنا هیچ ڕوحمتان پێناکا، لە هیچ دەرفەتێک ناگوزەرێ بۆ زەربە لێدانتان.
دوژمنەکانی نەتەوەی کورد زۆرن و زۆردارن، توانایان هەیە و بێ ڕەحمن. ڕەمزی سەرکەو
وەسێتنامەکەی پێشەوا قازی محەمەد
نهێنییەکانی دادگاییکردنی قازی محەمەد و هاوڕێیانی
محەمەد ڕەزا سەیف قازی
وەرگێڕانی: عەلی ئەکبەر مەجیدی
نهێنییەکانی دادگاییکردنی قازی محەمەد و هاوڕێیانی
بابەتی نوێ
باوەتوان و چەند چیرۆکی تر
ناونیشانی پەڕتووک: باوەتوان و چەند چیرۆکی تر
ناوی نووسەر: گی دۆ مۆپاسان
ناوی وەرگێڕ: ساسان ئاهەنگەری - ئاکۆ عەباسی
وەرگێڕان لە زمانی: فەڕەنسی
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
باوەتوان و چەند چیرۆکی تر
ئەفسانەی مانگ
ناونیشانی پەڕتووک: ئەفسانەی مانگ
ناوی نووسەر: عادڵ قادری
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ماڵی کتێب
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
ئەفسانەی مانگ
دوو گەشتیاری ئەوروپی بە جلوبەرگی کوردییەوە ساڵی 1989
شوێن: کۆبانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1989
وێنەکە: دوو گەشتیاری ئەوروپی بە جلوبەرگی کوردییەوە ناوبژیوانی دوو ژنی کورد لە خێڵە کوردییەکانی ئەلبەرازیە -کۆبانی- کێڵگەی بەیت سوورکلی
نێردراوە لەلایەن: مەحمود
دوو گەشتیاری ئەوروپی بە جلوبەرگی کوردییەوە ساڵی 1989
ڕاستی عەبدوڵڵا ڕەزا
ناو:ڕاستی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا ڕەزا
ڕۆژی لەدایکبوون: 21-10-2002
شوێنی لەدایکبوون: سەیدسادق سەر بە پارێزگای سلێمانی
زمان: (کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی ، فارسی، ڕووسی)
جۆری کەس: وەرگێڕ و نووس
ڕاستی عەبدوڵڵا ڕەزا
وڕێنەی گەشەپێدان و فەلسەفەی خۆشبەختی
ناونیشانی پەڕتووک: وڕێنەی گەشەپێدان و فەلسەفەی خۆشبەختی
ناوی نووسەر: شەماڵ محەمەد محەمەدئەمین
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
وڕێنەی گەشەپێدان و فەلسەفەی خۆشبەختی
سوپای ئەڵمانیا لە کرماشان ساڵی 1893
شوێن: کرماشان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1893
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (نمایشی سەربازانی سوپای ئەڵمانیا لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
ناوی وێنەگر: ئەنتۆنی ڕووسی [1]
سوپای ئەڵمانیا لە کرماشان ساڵی 1893
زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد ساڵی 1974
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1974
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد، کە پێدەچێت زەماوەندی ژن هێنان بێت)
ناوی وێنەگر: ئەنوەر یوسفی[1]
زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد ساڵی 1974
خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران ساڵی 1979
شوێن: سوید
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1979
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران )
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران ساڵی 1979
چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد لە موکریان
شوێن: موکریان
ساڵی گیرانی وێنەکە: ناوەڕاستی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد بە جلوبەرگی ڕەسەنی ئەو شارە)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد لە موکریان
دانا کامەران
ناو: دانا
ناوی باوک: کامەران
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
جۆری یای: تۆپی پێ
یانە: یانەی وەرزشی برایەتی
ژیاننامە
یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی برایەتییە لە خولی کوردستان یەکێکە لە گۆڵکارە دیارەکانی
دانا کامەران
ئاکرێ ساڵی 1910
شوێن: ئاکرێ
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1910
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (نەناسراو)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
ئاکرێ ساڵی 1910
یەکێتی مەلەوانی ئێراق لقی سلێمانی
یەکێتی مەلەوانی کوردستان ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە، چەندین چالاکیان ئەنجام داوە بەشداری خولەکانی کوردستان وئێراقیان کردووە.
دکتۆر محەمەد زەهاوی لە ساڵی 2022 وەک سەرۆکی یەکێتی مەلەوانی کوردستان
یەکێتی مەلەوانی ئێراق لقی سلێمانی
کەرکووک ساڵی 1950
شوێن: کەرکووک
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دیمەنی قەڵای کەرکووک)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
کەرکووک ساڵی 1950
دوو پیاوی کوردی شاری ئورفە ساڵی 1900
شوێن: ئورفە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1900
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دوو پیاوی کوردی شاری ئورفەی باکووری کوردستان، سەیری جیاوازی جلەکانیان و جگەرەکانی دەستیان کە دانەگیرساوە هەر بۆ جوانی خستوویا
دوو پیاوی کوردی شاری ئورفە ساڵی 1900
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن لە ساڵی 2019 لە شارۆچکەی پێنجوێن دامەزراوە، چەندین یاری دۆستانەو ناوخۆی بەشداری کردووە.
چەندین جۆری یاری هەیە وەک (تۆپی پێ، تۆپی بالە باسکە ، کاراتی، موای تای ،..).
[1]
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن
گرووپی شانۆیی قوتابیانی جەمعیەتی زانستی کوردان لە سلێمانی ساڵی 1937
شوێن: سلێمانی
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 08-04-1937
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (ئەوانی ناسراون: یەکەمی لای ڕاست لە ڕێزی پێشەوە عەلی ماستاوە، رێزی پشتەوە یەکم کەس لای چەپ سەید باقی)
ناوی وێنەگر: (
گرووپی شانۆیی قوتابیانی جەمعیەتی زانستی کوردان لە سلێمانی ساڵی 1937
کاروان خالید - کاروان کاراتی
ناو: کاروان
نازناو: کاروان کاراتی
ناوی باوک: خالید
شوێنی لەدایکبوون: ڕانیە
جۆری یاری: کاراتی
پیشە: ڕاهێنەر
یانە: یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێن
ژیاننامە
ڕاهێنەری یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێنە، 23
کاروان خالید - کاروان کاراتی
ئەحمەد قەڵاتوکی
ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد قەڵاتوکی
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەڵاتوکی شارەدێی شێروان مەزن
یانە: یانەی وەرزشی ڕانییە
جۆری یاری: تۆپی پێ
ژیاننامە
ئەحمەد قەڵاتوک یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ڕانی
ئەحمەد قەڵاتوکی
چایخانەی ئەوبەری لە کفری ساڵی 1972
شوێن: کفری
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1972
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (لە چەپەوە: شەهید سیروان، هیجران مەجاحل، شەهید تەیمور، نەجمەدین درێژ، سمایلی عەزیز ئاغا، مەجید خەیات)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[
چایخانەی ئەوبەری لە کفری ساڵی 1972
کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا لە کەرکووک ساڵی 1926
شوێن: کەرکووک
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1926
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا، یەکەم کارگە بوو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا لە کەرکووک ساڵی 1926
دوو خانمی خەڵکی کرماشان، ساڵی 1960
شوێن: کرماشان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1960
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دوو خانمی کوردی خەڵکی کرماشان، بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە)
ناوی وێنەگر: (نەزانراو)
[1]
دوو خانمی خەڵکی کرماشان، ساڵی 1960
بازاڕی هەولێر لە ساڵی 1938
شوێن: بازاڕی هەولێر
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1938
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراون
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
بازاڕی هەولێر لە ساڵی 1938
عوبێد مەحمود محەمەد
ناو: عوبێد
ناوی باوک: مەحمود محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سێوسێنان ی شارۆچکەی قەرەداغ
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی گوندی سێوسێنانی شارۆچکەی قەرەداغ بووە، لە ڕێکەوتی 23-03-198
عوبێد مەحمود محەمەد
تریفە ئەمیری
ناو: تریفە
ناوی باوک: ئەمیری
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ژیاننامە
خانمە گۆرانیبێژێکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندە کۆچکردووەکان دەستیپێکردووە، خاوەنی چەند گۆر
تریفە ئەمیری
گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
ناونیشانی پەڕتووک: گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
ناوی نووسەر: یۆست هیڵتەرمان
ناوی وەرگێڕ: محەمەد حەمەسالح تۆفیق
دەزگای چاپ و پەخش: سەردەم
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: چاپی دوو
گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
ئامار
بابەت 438,192
وێنە 90,217
پەڕتووک PDF 16,357
فایلی پەیوەندیدار 73,816
ڤیدیۆ 557
میوانی ئامادە 34
ئەمڕۆ 11,581
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.03
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!