📊 بابەت 374,085 | وێنە 58,955 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,388 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,577
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📖 حەیدەریینامەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

حەیدەریینامەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری


فایلی پەیوەندیدار 📂
حەیدەریینامەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەریمومتاز حەیدەری

ئەمڕۆ 13/1/2019 هەر چوار بەرگی [حەیدەریینامە]ی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا مومتاز حەیدەریم بەدەست گەیشت.دەمێکە لە هەولێرهەولێر دەرچووە و بڵاوکراوەتەوە. کاتێک زانیم دایکی کاروان نەخۆشە و لە هەواڵی تەندروستیم پرسی کاک مومتاز گووتی ئەو دیاریەم بۆ داناوی ئەگەر یەکێک یان خوشکان بۆت رەوانە بکەن و کێشەکەی هەشت کیلۆ و هەندێکە. هەر لە خەمی گەیشتنی ئەو دیاری یە گەوهەرە بووم بەڵام کەسم بۆ ئەو کارە بە باش نەزانی ئەرکەکەی بخەمە سەر. برادەرێک گووتی پۆستە لە هەولێرەوە دێتە ستۆکهوڵم ئەوەش ژمارەی تلفونەکەیە، یەکسەرە تلفونم بۆیان کرد گووتیان دەبێت لە هەولێر بچنە ئوفیسەکەمان [مکتەبی هەولێر] و لەوێش زانیاری وەردەگرن.
خزمی خۆشەویستم کاکە [ عامر قادر ]م ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی پرسیاری پۆستم بۆ بکات پاش ماوەیەک گووتی بەڵێ هەیە و دە دۆلاریش هەر کیلۆی وەردەگرن. گووتم داوایەک هەیە بۆم جێبەجێ بکە و پارەش ئامادەیە بەڵکو بچیە لای کاک مومتاز حەیدەری و چواربەرگی کتێبەکەی بۆم داناوە و بۆم وەربگری و ڕەوانە بکەی دەکرێت یان بەلاتەوە گرانە. بەبێ دوو دڵی گوتی تەلیفونی بۆ بکە دەچمە خزمەتی. یەکسەرە تلفونم بۆکاک مومتاز کرد و خەبەری کردمەوە با ناسیاوەکەت بێتە لام و بۆت دانراوە. کاکە عامر چووە ماڵی مامۆستا مومتاز و گەلێک وێنەی جوانیشی بۆ گرتم و کتێبەکانی بردە ئوفیسی رەوانەکردن و گواستنەوەی کەلوپەل.
رۆژی 18/11/2018 وێنەی کارتونی گرت و حەیدەریینامەی دا بەو کەسانەی کەلوپەل بۆ دەرەوەی هەولێر رەوانە دەکەن. لێرەوە سوپاس بۆ کاکە عامر و دڵنیام کردەوە پۆستەکە گەیشت و هیچی تر خەم نەخوات. سوپاسی مامۆستا مومتاز حەیدەری م کرد و وێنەی کتابەکانیشم بۆ ڕەوانەکرد. داوای کرد بە تێروتەسەلی نووسینەکی دەربارەی بنووسم و بۆی رەوانە بکەم.یەکە یەکە بەرگی کتێبەکەم هەڵدایە و سەیرم کرد چ کارەکی پیرۆزە کاک مومتاز لە ئاهەنگی هەشتاساڵەی لەدایک بوونی پێشکەشی کتێبخانە و فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی کردووە.
لە کاتژمێر دەونیوی بەیانی هەتا شەش و نیوی ئێوارە خەریکی دەورکردنەوەی ئەو بەرهەمە پیرۆزە بووم. مەلەوان لە دەریا ماندوو نابێت بۆیە خۆشەویستی منیش بۆ کتیب و هوردکردنەوە ماندوو بوونم پێ نابەخشێت و چێژ و خۆشیم پێشکەش دەکات.
ئەو هەموو ناوانەی کە کەس بە بیری نایەتەوە و یان لەبیرکراوە چۆن هاتۆتە ناو ئەو گەنجینە و چاوی خوێندەواری کوردی پێ ڕووناکدەبیتەوە. ئەو وەسیەت نامەی لەدواوەی کتابەکەی چاپی کردووە چۆن خوێنی خستە چاوانم کە بەداخەوە کوردە فەقیر چەند مردوو پەرستە و لەکاتی ژیاندا ڕیز لە بەهرەدار و هونەرمەند و نووسەر و تێکۆشەر ناگیرێت کەچی لە مردن و لە چلەی ڕۆڕۆی بۆ دەکرێت و شان و باڵی بەرینتردەکرێت. وای چ کولتورەکی سەقەت و بێ مانامان دروستکردووە کە لەهی هیچ میللەتێک ناچێت. ئەو چواربەرگە حەیدەریینامە یە بەرگێکی جوان و کاغەزی جوان و ڕەنگی جوان و چاپی جوان.
پڕۆژەیەکی یەکەمینی سەردەمی تازەی تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت هیوادارم ئەو کارەش تەواو بکات و بە ئەرکی نەزانێت بیخاتە ناو جیهانی ئینترنێت بۆ ئەوانەی لە دەروەی کوردستان دەژین وێنە و ناو و ژیانی لەدایک بوون و زانیاری دەربارەی کەسایەتی و بڵاوکراوەکان بە ئاسانی بەدەستیان بگات و سوودی لێوەربگرن، کە دەزانم بۆ زۆر کەس سەختە هەشت کیلۆ و نیو کتاب لەگەڵ خۆی بهێنیتە دەرەوە یان ڕەنگە گران بکەوێت بۆ خوێندکاری هەژار بۆ ئەو قوتابیانەی باری دارایی یان کەمە و لە ناوچەی جیاجیا دەژین ڕەنگە نەتوانن بەدەستیان بگات بەڵام بە دابەزاندنی لە ئینترنیدا بە ئاسانی دەبینرێت و دەخوێندرێتەوە. تەمەنت درێژبیت و دوو هەشتا ساڵی تریش بۆمان بژیت هەتا بەرهەمی زیاترمان پێشکەش بکەیت. ئەوەی بۆمن دەمینێتەوە بڵێم کە دەستت خۆش و لە کتێبخانەکەم وەکو چرا دامناوە و ڕووناکی دەبەخشێتەوە. مامۆستا مومتاز خەرمانت بەرەکەت و هەر تەندروست بیت.
فەهد گردەوانیفەهد گردەوانی 13/1/2019 ستۆکهۆڵم
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Fahad Gardawan

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-01-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 رانانی پەڕتووک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🇸🇪 سوید

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jan 13 2019 10:04PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 13 2019 10:13PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 13 2019 10:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,020 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.144 KB Jan 13 2019 10:07PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

حەیدەریینامەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری

📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
حەیدەریینامەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەهد گردەوانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,406 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574