کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,880
وێنە
  124,367
پەرتووک PDF
  22,117
فایلی پەیوەندیدار
  126,411
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,246
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,747
عربي - Arabic 
44,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,681
فارسی - Farsi 
15,863
English - English 
8,531
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,034
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,168
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,027
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,013
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,187
شەهیدان 
12,021
کۆمەڵکوژی 
11,389
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,762
MP4 
3,910
IMG 
234,646
∑   تێکڕا 
274,817
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
حەیدەریینامەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
حەیدەریینامەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری
حەیدەریینامەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مومتاز حەیدەری
حەیدەریینامەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس #مومتاز حەیدەری#

ئەمڕۆ 13/1/2019 هەر چوار بەرگی [حەیدەریینامە]ی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا مومتاز حەیدەریم بەدەست گەیشت.دەمێکە لە #هەولێر# دەرچووە و بڵاوکراوەتەوە. کاتێک زانیم دایکی کاروان نەخۆشە و لە هەواڵی تەندروستیم پرسی کاک مومتاز گووتی ئەو دیاریەم بۆ داناوی ئەگەر یەکێک یان خوشکان بۆت ڕەوانە بکەن و کێشەکەی هەشت کیلۆ و هەندێکە. هەر لە خەمی گەیشتنی ئەو دیاری یە گەوهەرە بووم بەڵام کەسم بۆ ئەو کارە بە باش نەزانی ئەرکەکەی بخەمە سەر. برادەرێک گووتی پۆستە لە هەولێرەوە دێتە ستۆکهوڵم ئەوەش ژمارەی تلفونەکەیە، یەکسەرە تلفونم بۆیان کرد گووتیان دەبێت لە هەولێر بچنە ئوفیسەکەمان [مکتەبی هەولێر] و لەوێش زانیاری وەردەگرن.
خزمی خۆشەویستم کاکە [ عامر قادر ]م ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی پرسیاری پۆستم بۆ بکات پاش ماوەیەک گووتی بەڵێ هەیە و دە دۆلاریش هەر کیلۆی وەردەگرن. گووتم داوایەک هەیە بۆم جێبەجێ بکە و پارەش ئامادەیە بەڵکو بچیە لای کاک مومتاز حەیدەری و چواربەرگی کتێبەکەی بۆم داناوە و بۆم وەربگری و ڕەوانە بکەی دەکرێت یان بەلاتەوە گرانە. بەبێ دوو دڵی گوتی تەلیفونی بۆ بکە دەچمە خزمەتی. یەکسەرە تلفونم بۆکاک مومتاز کرد و خەبەری کردمەوە با ناسیاوەکەت بێتە لام و بۆت دانراوە. کاکە عامر چووە ماڵی مامۆستا مومتاز و گەلێک وێنەی جوانیشی بۆ گرتم و کتێبەکانی بردە ئوفیسی ڕەوانەکردن و گواستنەوەی کەلوپەل.
رۆژی 18/11/2018 وێنەی کارتونی گرت و حەیدەریینامەی دا بەو کەسانەی کەلوپەل بۆ دەرەوەی هەولێر ڕەوانە دەکەن. لێرەوە سوپاس بۆ کاکە عامر و دڵنیام کردەوە پۆستەکە گەیشت و هیچی تر خەم نەخوات. سوپاسی مامۆستا مومتاز حەیدەری م کرد و وێنەی کتابەکانیشم بۆ ڕەوانەکرد. داوای کرد بە تێروتەسەلی نووسینەکی دەربارەی بنووسم و بۆی ڕەوانە بکەم.یەکە یەکە بەرگی کتێبەکەم هەڵدایە و سەیرم کرد چ کارەکی پیرۆزە کاک مومتاز لە ئاهەنگی هەشتاساڵەی لەدایک بوونی پێشکەشی کتێبخانە و فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی کردووە.
لە کاتژمێر دەونیوی بەیانی هەتا شەش و نیوی ئێوارە خەریکی دەورکردنەوەی ئەو بەرهەمە پیرۆزە بووم. مەلەوان لە دەریا ماندوو نابێت بۆیە خۆشەویستی منیش بۆ کتیب و هوردکردنەوە ماندوو بوونم پێ نابەخشێت و چێژ و خۆشیم پێشکەش دەکات.
ئەو هەموو ناوانەی کە کەس بە بیری نایەتەوە و یان لەبیرکراوە چۆن هاتۆتە ناو ئەو گەنجینە و چاوی خوێندەواری کوردی پێ ڕووناکدەبیتەوە. ئەو وەسیەت نامەی لەدواوەی کتابەکەی چاپی کردووە چۆن خوێنی خستە چاوانم کە بەداخەوە کوردە فەقیر چەند مردوو پەرستە و لەکاتی ژیاندا ڕیز لە بەهرەدار و هونەرمەند و نووسەر و تێکۆشەر ناگیرێت کەچی لە مردن و لە چلەی ڕۆڕۆی بۆ دەکرێت و شان و باڵی بەرینتردەکرێت. وای چ کولتورەکی سەقەت و بێ مانامان دروستکردووە کە لەهی هیچ میللەتێک ناچێت. ئەو چواربەرگە حەیدەریینامە یە بەرگێکی جوان و کاغەزی جوان و ڕەنگی جوان و چاپی جوان.
پڕۆژەیەکی یەکەمینی سەردەمی تازەی تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت هیوادارم ئەو کارەش تەواو بکات و بە ئەرکی نەزانێت بیخاتە ناو جیهانی ئینترنێت بۆ ئەوانەی لە دەروەی کوردستان دەژین وێنە و ناو و ژیانی لەدایک بوون و زانیاری دەربارەی کەسایەتی و بڵاوکراوەکان بە ئاسانی بەدەستیان بگات و سوودی لێوەربگرن، کە دەزانم بۆ زۆر کەس سەختە هەشت کیلۆ و نیو کتاب لەگەڵ خۆی بهێنیتە دەرەوە یان ڕەنگە گران بکەوێت بۆ خوێندکاری هەژار بۆ ئەو قوتابیانەی باری دارایی یان کەمە و لە ناوچەی جیاجیا دەژین ڕەنگە نەتوانن بەدەستیان بگات بەڵام بە دابەزاندنی لە ئینترنیدا بە ئاسانی دەبینرێت و دەخوێندرێتەوە. تەمەنت درێژبیت و دوو هەشتا ساڵی تریش بۆمان بژیت هەتا بەرهەمی زیاترمان پێشکەش بکەیت. ئەوەی بۆمن دەمینێتەوە بڵێم کە دەستت خۆش و لە کتێبخانەکەم وەکو چرا دامناوە و ڕووناکی دەبەخشێتەوە. مامۆستا مومتاز خەرمانت بەرەکەت و هەر تەندروست بیت.
#فەهد گردەوانی# 13/1/2019 ستۆکهۆڵم

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 4,901 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | Fahad Gardawan
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-01-2019 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: سوید
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,901 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.144 KB 13-01-2019 زریان سەرچناریز.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!