📊 بابەت 374,076 | وێنە 58,948 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,367 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,576
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📊 سەرمایەدارانی کوردستان روو دەکەنە ئێران | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
سەرمایەدارانی کوردستان روو دەکەنە ئێران
📊 ئامار و راپرسی


گوتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان دەڵێت ژمارەیەکی زۆر سەرمایەدار و وەبەرهێنەری گەورەی کورد بۆ سەرمایەگوزاری و کڕینەوەی پڕۆژە و کارگە روویان لە ئێران کردووە.
مەلا یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بە (رووداو)ی گوت: دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشداعش، کارکردن لە زۆربەی پرۆژەکانی کوردستان وەستا، بەم هۆیەشەوە پاشەکشێیەکی گەورە لە وەبەرهێناندا روویدا، بەشێکی زۆر لە وەبەرهێنەران روویان لە تورکیا و ئێران و عێراق و هەندێ وڵاتی ئەوروپی کرد.
لە ماوەی رابردوودا ئێران یاسای وەبەرهێنانی هەموار کردەوە و دەرفەتێکی زۆری بە وەبەرهێنەری بیانی داوە کە وەبەرهێنان لە ئێران بکەن. دابەزینی بەهای تمەنیش کاریگەری هەبووە لەسەر راکێشانی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران کە بە بڕوای مەلا یاسین: ئەمە سەرەتایەکی مەترسیدارە بۆ پاشەکشێی زیاتری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
لە دوای هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان لە ئێران، ئێستا وەبەرهێنی بیانی بەبێ هاوبەش دەتوانێ مۆڵەتی پڕۆژە لە ئێران وەربگرێت و داوای بەناوکردنی موڵکی پرۆژەکەش بکات، جگە لەوە هاوشێوەی ئێرانییەکان دەتوانن قەرز لە بانکەکانی ئێران وەربگرن.
مەلا یاسین دەڵێت: بەهۆی دابەزینی نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار، ئەو وەبەرهێنەرانەی پێشتر روویان لە ئێران کردبوو، زەرەری زۆریان کردووە، بەڵام ئەوانەی ئێستا سەرمایەگوزاری لە ئێران دەکەن یان پرۆژە و کارگە دەکڕنەوە، بۆیان بووە بەخێر و بەرەکەت، چونکە نرخی پرۆژەکان دابەزیوە. حکومەتی ئێرانیش بۆ راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران بەتایبەت لەبواری کشتوکاڵدا، ئاسانکاری زۆر دەکات، تەنانەت دوای تەواوکردنی 10%ی پرۆژەکە پارەیان بە قەرز دەداتێ‌.
دابەزینی نرخی زەوی و پرۆژەکان لە ئێران و ئاسانکارییەکانی ئێران بۆ وەبەرهێنی بیانی بەگشتی و کوردستانی بەتایبەت، بووەتە دەستکەوت بۆ هەندێ کەس لە هەرێمی کوردستان و لەڕێگەی ئۆنلاینەوە کڕیار بۆ پرۆژەکان لە ئێران دەدۆزنەوە.
زوبێر عەبدوڵڵا زەڵمی، گەنجێکی دانیشتووی خورماڵە، لەڕێگەی پەیجێکی فەیسبووکەوە ریکلام بۆ کڕینەوەی پرۆژەی پەلەوەر، ئاژەڵداری، باخداری، کارگەی قارچک بۆ سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی کوردستان دەکات، لەو رێگەیەوە تائێستا چەند پرۆژەیەکی بۆ چەند سەرمایەدارێکی کوردستان کڕیوە.
زوبێر عەبدوڵڵا دەڵێت: بەهۆی ئەو بارودۆخەی تووشی ئێران بووە، نرخی پرۆژەکانی بەگشتی و پرۆژەی پەلەوەر و کارگەی قارچک و باخداری بەتایبەت بۆ نیوەی نرخی پێشوویان دابەزیون. حکومەتی ئێرانیش ئاسانکاری زۆر بۆ وەبەرهێنەری کوردستان دەکات، ئەمەش وایکرد کە ئەم پەیجە دابنێم.
بە گوتەی زوبێر، هەر وەبەرهێنەرێک پرۆژەیەکی وەبەرهێنان لە ئێران جێبەجێ‌ بکات، حکومەت زەویی پرۆژەکەی بەناو دەکات، هەر کاتێکیش بیەوێ‌ پرۆژەکەی فراوان بکات، حکومەت قەرزی دەداتێ‌، جگە لەوەش غاز و کارەبای بە نرخێکی هەرزان پێدەفرۆشێ‌ و بازاڕیش بۆ کاڵاکەی مسۆگەر دەکات، هەروەها مافی مانەوەش دەداتە وەبەرهێنەر.
زەڵمی لە رێگەی پەیجەکەیەوە کڕیار بۆ پرۆژەکانی ئێران دەدۆزێتەوە، بە هاوکاریی تیمێکی ئێرانی کاروباری دامەزراندنی کۆمپانیا و بەناوکردنی پرۆژە و وەرگرتنی قەرز لە بانک بۆ وەبەرهێنەرانی کورد دەکات، لەبەرامبەریشدا بڕە پارەیەکیان لێوەردەگرێ‌ یان دەبێتە هاوبەشیان لە پرۆژەکاندا.
زوبێر دەڵێت: بەشێک لە خەڵکی ئێران پرۆژەی پەلەوەر و قارچک و پرۆژەی دیکەیان بەپارەی بانکەکان دامەزراندووە، بەهۆی ئەم بارودۆخەش ناتوانن قەرزی بانک بدەنەوە، بۆیە بە کەمێک قازانج یان بە نرخی خۆی بەشێک یان هەموو پرۆژەکە دەفرۆشنەوە.
عەلی سەعدەدین، دانیشتووی سلێمانیسلێمانییە، پرۆژەیەکی پەلەوەری لە کرماشانکرماشان کڕیوەتەوە، ئەو دەڵێت: لە رێگەی پەیجێکی فەیسبووکەوە پرۆژەکەم دۆزییەوە و چوومە ئێران، لەوێ‌ چەندین پرۆژە هەبوون بۆ فرۆشتن، لەوانەش پرۆژەی قارچک و باخداری و پەلەوەر و ئاژەڵداری، من پرۆژەیەکی پەلەوەرم پێ‌ باش بوو کڕیم.
عەلی سەعدەدین پێشتر پرۆژەی بەخێوکردنی مریشکی لە کوردستان هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زەرەری کردبوو وازی لێ هێنا. ئەو دەڵێت نرخی پرۆژەکانی ئێران بەراورد بە کوردستان زۆر هەرزانە، بۆ نموونە ئەو پرۆژەیەی کڕیومانە 40 هەزار مریشک دەگرێت، 5 دۆنم زەوی لەگەڵدایە و مۆڵەتی فراوانکردنی پرۆژەکە تا 100 هەزار مریشک هەیە، ئێمە بە 170 هەزار دۆلار کڕیومانە، تەنیا 85 هەزار دۆلارمان داوە، ئەوەی دیکە بە قیست دەیدەینەوە بانکەکان، لێرە پرۆژەیەکی 10 هەزاری مریشکی بەو نرخە ناکڕی. جگە لەوە لە ئێران نرخی ئالیک و جوجەڵە زۆر هەرزانترە و فرۆشتنەوەی مریشکەکانیش مسۆگەرە، چونکە لەوێ پێشوەختە کۆمپانیاکان گرێبەستی کڕینەوە لەگەڵ کێڵگەکان دەکەن.
عەلی سەعدەددین حەز دەکات سەرمایەکەی لە کوردستان بخاتەگەڕ، بەڵام دەڵێت لێرە حکومەت نەک ئاسانکارییان بۆ ناکات، بەڵکو کرێی کارەبا و باجیان لەسەر زیاد دەکات بۆ نموونە لە ئێران کرێی کارەبا و غاز ئەوەندە کەمە، بەراورد بە کوردستان وەک ئەوە وایە بە خۆڕایی بێ‌.
لەدوای گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، هەندێ لە شارەزایانی بواری ئابووری پێیانوابوو ئەگەر حکومەتی هەرێم ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی ئێرانی بکات، ئەوە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە.
مەلا یاسین دەڵێت: بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی سوود لە گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران وەربگرین و کارێک بکەین وەبەرهێنەرانی ئێران روو لە هەرێمی کوردستان بکەن، بە پێچەوانەوە، حکومەتی ئێران زیرەکانە لەڕێگەی پەیڕەوکردنی سیاسەتی یەک پەنجەرە کە بریتییە لە کەمکردنەوەی رۆتین و ئاسانکاری، توانیویەتی سەرنجی بەشێک لە سەرمایەدارانی کوردستان و عێراق رابکێشێ‌، ئەمەش سەرەتایەکی مەترسیدارە بۆ پاشەکشێی زیاتری وەبەرهێنان لە کوردستان.
بە گوتەی مەلا یاسین، سەرمایەدارانی کوردستان لە چوار ساڵی رابردوودا بایی نزیکەی 7 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە تورکیا و ئێران و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەندێک وڵاتی ئەوروپی کردووە. 20%ی ئەوە لە ئێران بووە.[1]
07-01-201907-01-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 07-01-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-01-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 7 2019 9:38AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 7 2019 11:18AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 7 2019 11:18AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 558 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
سەرمایەدارانی کوردستان روو دەکەنە ئێران
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-01-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574