کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,959
وێنە
  124,075
پەرتووک PDF
  22,090
فایلی پەیوەندیدار
  125,833
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرمایەدارانی کوردستان ڕوو دەکەنە ئێران
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سەرمایەدارانی کوردستان ڕوو دەکەنە ئێران
ئامار و ڕاپرسی

سەرمایەدارانی کوردستان ڕوو دەکەنە ئێران
ئامار و ڕاپرسی

گوتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان دەڵێت ژمارەیەکی زۆر سەرمایەدار و وەبەرهێنەری گەورەی کورد بۆ سەرمایەگوزاری و کڕینەوەی پڕۆژە و کارگە ڕوویان لە ئێران کردووە.
مەلا یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بە (رووداو)ی گوت: دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و شەڕی #داعش#، کارکردن لە زۆربەی پرۆژەکانی کوردستان وەستا، بەم هۆیەشەوە پاشەکشێیەکی گەورە لە وەبەرهێناندا ڕوویدا، بەشێکی زۆر لە وەبەرهێنەران ڕوویان لە تورکیا و ئێران و عێراق و هەندێ وڵاتی ئەوروپی کرد.
لە ماوەی ڕابردوودا ئێران یاسای وەبەرهێنانی هەموار کردەوە و دەرفەتێکی زۆری بە وەبەرهێنەری بیانی داوە کە وەبەرهێنان لە ئێران بکەن. دابەزینی بەهای تمەنیش کاریگەری هەبووە لەسەر ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران کە بە بڕوای مەلا یاسین: ئەمە سەرەتایەکی مەترسیدارە بۆ پاشەکشێی زیاتری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
لە دوای هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان لە ئێران، ئێستا وەبەرهێنی بیانی بەبێ هاوبەش دەتوانێ مۆڵەتی پڕۆژە لە ئێران وەربگرێت و داوای بەناوکردنی موڵکی پرۆژەکەش بکات، جگە لەوە هاوشێوەی ئێرانییەکان دەتوانن قەرز لە بانکەکانی ئێران وەربگرن.
مەلا یاسین دەڵێت: بەهۆی دابەزینی نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار، ئەو وەبەرهێنەرانەی پێشتر ڕوویان لە ئێران کردبوو، زەرەری زۆریان کردووە، بەڵام ئەوانەی ئێستا سەرمایەگوزاری لە ئێران دەکەن یان پرۆژە و کارگە دەکڕنەوە، بۆیان بووە بەخێر و بەرەکەت، چونکە نرخی پرۆژەکان دابەزیوە. حکومەتی ئێرانیش بۆ ڕاکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران بەتایبەت لەبواری کشتوکاڵدا، ئاسانکاری زۆر دەکات، تەنانەت دوای تەواوکردنی 10%ی پرۆژەکە پارەیان بە قەرز دەداتێ‌.
دابەزینی نرخی زەوی و پرۆژەکان لە ئێران و ئاسانکارییەکانی ئێران بۆ وەبەرهێنی بیانی بەگشتی و کوردستانی بەتایبەت، بووەتە دەستکەوت بۆ هەندێ کەس لە هەرێمی کوردستان و لەڕێگەی ئۆنلاینەوە کڕیار بۆ پرۆژەکان لە ئێران دەدۆزنەوە.
زوبێر عەبدوڵڵا زەڵمی، گەنجێکی دانیشتووی خورماڵە، لەڕێگەی پەیجێکی فەیسبووکەوە ڕیکلام بۆ کڕینەوەی پرۆژەی پەلەوەر، ئاژەڵداری، باخداری، کارگەی قارچک بۆ سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی کوردستان دەکات، لەو ڕێگەیەوە تائێستا چەند پرۆژەیەکی بۆ چەند سەرمایەدارێکی کوردستان کڕیوە.
زوبێر عەبدوڵڵا دەڵێت: بەهۆی ئەو بارودۆخەی تووشی ئێران بووە، نرخی پرۆژەکانی بەگشتی و پرۆژەی پەلەوەر و کارگەی قارچک و باخداری بەتایبەت بۆ نیوەی نرخی پێشوویان دابەزیون. حکومەتی ئێرانیش ئاسانکاری زۆر بۆ وەبەرهێنەری کوردستان دەکات، ئەمەش وایکرد کە ئەم پەیجە دابنێم.
بە گوتەی زوبێر، هەر وەبەرهێنەرێک پرۆژەیەکی وەبەرهێنان لە ئێران جێبەجێ‌ بکات، حکومەت زەویی پرۆژەکەی بەناو دەکات، هەر کاتێکیش بیەوێ‌ پرۆژەکەی فراوان بکات، حکومەت قەرزی دەداتێ‌، جگە لەوەش غاز و کارەبای بە نرخێکی هەرزان پێدەفرۆشێ‌ و بازاڕیش بۆ کاڵاکەی مسۆگەر دەکات، هەروەها مافی مانەوەش دەداتە وەبەرهێنەر.
زەڵمی لە ڕێگەی پەیجەکەیەوە کڕیار بۆ پرۆژەکانی ئێران دەدۆزێتەوە، بە هاوکاریی تیمێکی ئێرانی کاروباری دامەزراندنی کۆمپانیا و بەناوکردنی پرۆژە و وەرگرتنی قەرز لە بانک بۆ وەبەرهێنەرانی کورد دەکات، لەبەرامبەریشدا بڕە پارەیەکیان لێوەردەگرێ‌ یان دەبێتە هاوبەشیان لە پرۆژەکاندا.
زوبێر دەڵێت: بەشێک لە خەڵکی ئێران پرۆژەی پەلەوەر و قارچک و پرۆژەی دیکەیان بەپارەی بانکەکان دامەزراندووە، بەهۆی ئەم بارودۆخەش ناتوانن قەرزی بانک بدەنەوە، بۆیە بە کەمێک قازانج یان بە نرخی خۆی بەشێک یان هەموو پرۆژەکە دەفرۆشنەوە.
عەلی سەعدەدین، دانیشتووی #سلێمانی#یە، پرۆژەیەکی پەلەوەری لە #کرماشان# کڕیوەتەوە، ئەو دەڵێت: لە ڕێگەی پەیجێکی فەیسبووکەوە پرۆژەکەم دۆزییەوە و چوومە ئێران، لەوێ‌ چەندین پرۆژە هەبوون بۆ فرۆشتن، لەوانەش پرۆژەی قارچک و باخداری و پەلەوەر و ئاژەڵداری، من پرۆژەیەکی پەلەوەرم پێ‌ باش بوو کڕیم.
عەلی سەعدەدین پێشتر پرۆژەی بەخێوکردنی مریشکی لە کوردستان هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زەرەری کردبوو وازی لێ هێنا. ئەو دەڵێت نرخی پرۆژەکانی ئێران بەراورد بە کوردستان زۆر هەرزانە، بۆ نموونە ئەو پرۆژەیەی کڕیومانە 40 هەزار مریشک دەگرێت، 5 دۆنم زەوی لەگەڵدایە و مۆڵەتی فراوانکردنی پرۆژەکە تا 100 هەزار مریشک هەیە، ئێمە بە 170 هەزار دۆلار کڕیومانە، تەنیا 85 هەزار دۆلارمان داوە، ئەوەی دیکە بە قیست دەیدەینەوە بانکەکان، لێرە پرۆژەیەکی 10 هەزاری مریشکی بەو نرخە ناکڕی. جگە لەوە لە ئێران نرخی ئالیک و جوجەڵە زۆر هەرزانترە و فرۆشتنەوەی مریشکەکانیش مسۆگەرە، چونکە لەوێ پێشوەختە کۆمپانیاکان گرێبەستی کڕینەوە لەگەڵ کێڵگەکان دەکەن.
عەلی سەعدەددین حەز دەکات سەرمایەکەی لە کوردستان بخاتەگەڕ، بەڵام دەڵێت لێرە حکومەت نەک ئاسانکارییان بۆ ناکات، بەڵکو کرێی کارەبا و باجیان لەسەر زیاد دەکات بۆ نموونە لە ئێران کرێی کارەبا و غاز ئەوەندە کەمە، بەراورد بە کوردستان وەک ئەوە وایە بە خۆڕایی بێ‌.
لەدوای گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، هەندێ لە شارەزایانی بواری ئابووری پێیانوابوو ئەگەر حکومەتی هەرێم ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی ئێرانی بکات، ئەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە.
مەلا یاسین دەڵێت: بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی سوود لە گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران وەربگرین و کارێک بکەین وەبەرهێنەرانی ئێران ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن، بە پێچەوانەوە، حکومەتی ئێران زیرەکانە لەڕێگەی پەیڕەوکردنی سیاسەتی یەک پەنجەرە کە بریتییە لە کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری، توانیویەتی سەرنجی بەشێک لە سەرمایەدارانی کوردستان و عێراق ڕابکێشێ‌، ئەمەش سەرەتایەکی مەترسیدارە بۆ پاشەکشێی زیاتری وەبەرهێنان لە کوردستان.
بە گوتەی مەلا یاسین، سەرمایەدارانی کوردستان لە چوار ساڵی ڕابردوودا بایی نزیکەی 7 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە تورکیا و ئێران و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەندێک وڵاتی ئەوروپی کردووە. 20%ی ئەوە لە ئێران بووە.[1]
#07-01-2019#
ئەم بابەتە 3,369 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 07-01-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-01-2019 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: بیارە (هەورامان)
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 07-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 07-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,369 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!