هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 26-05-2020
باکووری کوردستان
- ژمارەی تووشبووان لە دیلۆک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە. لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە پشکنینی کۆرۆنای 49 هاونیشتمانی پۆزەتیڤ دەرچووە و یەکێکیشیان گیانی لەدەستداوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسی ئیدارەی راخەر (فرش)، رێکخراوی سەنعەت و مەعدەنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند: بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی 300 ملیۆن تمەن خەسارەت لە بەشی رستن و چنینی راخەر کەوتووە.[5]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی فیاد ئەحمەدی کوڕی سادق خەڵکی گوندی کورانی ناوچەی سۆما و برادۆست، بە تەقەی هێزەکان
📅 25-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا هێرشی کردە سەر ماڵی حەوا کران دایکی ئاشتیی تەمەن 65 ساڵ و ماڵەکەیان تێکوپێکدا.[1]
- دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان ئەم جارە لە گوندی شەمسەی حەسکیف هێرشی کردە سەر گۆڕ و گۆڕستانەکان. ئاڵای تورک بە دار و درەختی دووروبەری گۆرستانەکەوە هەڵواسران.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، چوار چالاکی فەرهەنگیی کوردی بە ناوەکانی شەهریار تەهماسبی و ئەردەشیر
👫 مەلا ڕەسول گورون
بازرگانێکی دیاری سلێمانی بوو.
سەرۆکی یەکێتی جوتیارانی کوردستان و جێگری سەرۆکی جوتیارانی عێراق بوو ساڵی 1960
لە 27-05-1962 لە پێنجوین شەهیدکرا.
👫 جەلالی حەمەی محە
ساڵی 1957 لە سلێمانی لەدایکبووە. سەرتیپی تیپی 47ی پیرەمەگروونی یەکێتی بووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگە ئازاکانی یەکێتی.
رۆژی 27-05-1994 لە شەڕی براکوژیدا شەهیدکراوە.
📊 بابەت 373,859 | وێنە 58,879 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,112 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,518 |
📕 سلێمانی، لێکۆڵینەوەیەک لە بارودۆخی سیاسی و رۆشنبیریی لەنێوان ساڵانی 1945-1958 | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

سلێمانی، لێکۆڵینەوەیەک لە بارودۆخی سیاسی و رۆشنبیریی لەنێوان ساڵانی 1945-1958


نووسینی: توانا رەشید کەریم
ئەم کتێبە بەناوی (سلێمانی، لێکۆڵینەوەیەک لە بارودۆخی سیاسی و رۆشنبیریی لەنێوان ساڵانی 1945-1958)، کە لە بنەڕەتدا ماستەرنامەیەکی (توانا رەشید کەریم) و پێشکەشی زانکۆی سلێمانی کراوە و پاش پەسەندکردنی لەلایەن لە ناوەندی رۆشنبیریی و هونەر ئەندێشە و لە زنجیرە کتێبی نامە ئەکادیمییەکاندا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ئەم کتێبە لەگەڵ کتێبەکەی هەوراز رەشید تاڕادەیەک وەکو تەواوکەری ئەو قۆناغە هەستیارەی مێژووی شاری سلێمانی لەسەدەی بیستەمدا دێنە ئەژمار، بەو پێیە ئەو قۆناغە زۆرترین جموجوڵی سیاسی و رۆشنبیریی لەم شارەدا هەبووە، کە تا ئێستاش رەنگدانەوەی لە زۆرێک لە بوارەکاندا دەبینرێت.
کتێبەکە تەرخان کراوە بۆ دەروازەیەک و سێ بەش، کە نووسەر هەر بەشەی کتێبەکەی بۆ تەوەرەیەک تەرخان کردووە. لەبارەی گرنگی ئەو ماوەیەکی کە نووسەر بۆ لێکۆڵینەوەکەی هەڵیبژاردووە لەپێشەکی کتێبەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ماوەی نێوان ساڵانی(1945-1958) قۆناغێکی گرنگە لە مێژووی هاوچەرخی عێراق و باشووری کوردستاندا و گرنگی ئەم ماوەیە لەوەدا دەبینرێت، کە گەلێک پەرەسەندن و پێشهاتی سیاسی تێیدا روویانداوە، لەوانە راپەڕینی ساڵی 1948 و ئەو گۆڕانکاریانەی راپەڕین و خۆپیشاندانەکانی پێش ساڵانی بەرپابوونی شۆڕشی چواردەی تەموز سازدران. کە کاریانکردۆتە سەر رەوشی سیاسی لە سەتاسەری وڵاتدا. نووسەر ئەوەش دەخاتەڕوو، کە تەواوی ئەو رووداوانەی کاریگەرییان لەسەر تەواوی باشوری کوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەتی بەجێهێشتووە و بە جۆرێک سلێمانی ببوە ناوەندێکی پڕبایەخی جموجوڵە سیاسییەکان لە تەواوی کوردستاندا.

نووسەر لە دەروازی کتێبەکەدا ناساندێکی بۆ شاری سلێمانی و هەڵکەوتەی جوگرافی و گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان و لایەنی کارگێڕی و بارودۆخی ئابووری و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی شارەکە کردووە.
بەڵام لە بەشی یەکەمدا لە پێنج تەوەرەی جیاوازدا پارت و کۆمەڵە و رێکخراو و ئاراستە سیاسییەکانی بەسەر کردۆتەوە و کورتەیەکی لەسەر مێژوو و کاریگەرییان لەو رۆژگارە خستۆتەڕوو. هەرچی بەشی دووەمیشە تەرخانی کردووە بۆ پێگەی سلێمانی لە پێشهاتە سیاسییەکاندا و تەوەرەی یەکەمی تەرخان کردووە بۆ رۆڵی سلێمانی و لە پێشهاتە نێوخۆییەکانی عێراقدا و کە تێیدا ئاماژەی بە رووداوەکانی بارزان و مانگرتنی گاورباخی لە کەرکوک و لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرەکە و راپەڕینی جوتیارانی عەربەت و راپەڕینەکانی ئەوکاتە و هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 1948 کردووە.
هەرچی تەوەرەی دووەمیش تەرخانی کردووە بۆ پێشهاتە کوردستانی و عەرەبییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر سلێمانی و کە تێیدا رۆڵا و کاریگەری کۆماری کوردستان و کێشەی فەلەستین و پەیمانی بەغداد 1955 و چەند رووداو و پێشهاتی سیاسی تر خراوەتەڕوو کە سەرجەمیان وەکو نووسەر لە توێژینەوەکەدا روونی کردۆتەوە کاریگەرییان لەسەر بارودۆخی سیاسیی و رۆشنبیریی شاری سلێمانی هەبووە. ئەمە بێجگە لەوەی تەوەرەیەکی تایبەتی تەرخان کردووە بە رۆڵی نوێنەرانی سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەو کارگەریانەی ئەوانە لەو سەردەمەدا دروستیان کرد.
بەشی سێیەم و کۆتایی کتێبەکە تەرخان کراوە بۆ بارودۆخی رۆشنبیریی شاری سلێمانی و لە تەوەرەری یەکەمی ئەم بەشەدا باس لە رۆڵی رۆژنامەگەریی کراوە، کە بۆ سێ لق پۆلین کراون کە ئەوانیش رۆژنامەکانن وەکو رۆژنامەکانی ژین و سلێمانی و دەنگی ئافرەتی ئازاد و دەنگی فەلاح و رەنجبەر و راپەڕینی قوتابیان. لقی دووەمیش تەرخان کراوە بۆ گۆڤارەکان کە تێیدا ئاماژە بە گۆڤاری (پشکۆ، سەیوان، چیا، بانگی فەللاح، ئافرەتی ئازاد، رووناکی، هەڵمەت، رزگار و دەنگی فەقێ، کراوە.
لە لقی سێیەمیشدا ئاماژە بە چەند بڵاوکراوەیەکی تر کراوە، کە ئەوانیش هەریەکە لەلای خۆیەوە رۆڵ و کاریگەریی خۆی هەبووە. بەڵام دیارترین ئەو گۆڤار و رۆژنامانەی ئەو سەردەمە کاریگەرییان هەبووە ئەوانەبوون کە ناوەکانیانمان خستەڕوو.
لە تەوەرەی دووەمی ئەم بەشەدا ئاماژە بە رەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی کراوە و تێیدا رۆڵی حوجرەکان لە بەرەوپێشبردنی خوێندنی ئایینی و پێگەیاندنی مەلا و فەقێدا. هەروەها باسی بەرەوپێشچوونەکانی خوێندنی فەرمیش کراوە کە تێیدا رۆڵیان لە پێگەیاندنی کادری زانستی و مامۆستای پسپۆڕدا هەبووە. بەڵام بەو حاڵەشەوە بەپێی ئاماری تۆمارکردنی گشتی لە ساڵی 1957دا رێژی خوێندەواری لە سلێمانی نزیکەی 20% بووە و رێژەی نەخوێندەواری لە 80% بووە.. تەوەرەی سێیەم وکۆتایی کتێبەکەش تەرخان کراوە بۆ بزافی فەرهەنگی و ئەدەبی و ئەو رۆڵەی شاعیران و نووسەرانی شاری سلێمانی لەو سەردەمەدا هەیانبووە و توانیویانە کاریگەرییان هەبێت لەسەر ئەو رووداو و گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکەدا روویانداوە و دواجار کاریگەریی بۆ سەروانیش هەبووە. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە نووسەران شاعیران لەو سەردەمەدا بکەرێکی چالاکی نێو کۆمەڵگە بوون و لە ئاست پێشهات و رووداوەکاندا دەستەوەستان نەبوون.
خویندنەوەی: ئارام سدیق
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 82% ✔️
82%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
82%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 17 2016 11:35AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 17 2016 11:37AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,726 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.136 KB Nov 17 2016 11:35AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

سلێمانی، لێکۆڵینەوەیەک لە بارودۆخی سیاسی و رۆشنبیریی لەنێوان ساڵانی 1945-1958

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️زانکۆی سلێمانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574