پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,212
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی سێیەم
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی سێیەم

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی سێیەم
=KTML_Bold=بۆچی و بۆ کێ خۆمان جوانپۆش دەکەین؟=KTML_End=
سێیەمین هەفتەی ماڵنشینکردن خەریکە تێدەپەڕێ و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر هەست بە فشاری ڕۆژگاری کۆرۆنا دەکەم. ئەمە لەوانەیە بارودۆخی هەموومان بێت. خەریکە لەگەڵ ژیانێکی نوێ ڕادێین کە بەدڵمان نییە، بەڵام لە پێناوی تەندروستیی گشتی هەوڵ دەدەین خۆمانی لەگەڵ بگونجێنین. لەوانەیە ئەم خۆگونجاندنە وردە وردە ببێتە عادەت و خووی پێوە بگرین. مرۆڤ توانایەکی سەیری خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ سەخترین بارودۆخدا، .لەگەڵ تەنهایی و گۆشەگیری، لەگەڵ دووری لە ئازیزان، لەگەڵ کارکردن لە ڕێگای ئینتەرنێت و بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەبەردەمی شاشەی کۆمپیوتەرەکانمان.
بۆ دوورکەوتنەوە لە شاشەکان، ئەم چەند ڕۆژە لە پەنجەرەی ژوورەکەمەوە زۆر سەرنجی جیهانی دەرەوە دەدەم. جیهانی دەرەوەش جاددەیەکە کە پانتایی حەوشەیەکی بچووک لە ماڵەکەمی جیا دەکاتەوە. جاددەکە ناوی ڤیکتۆر هوگۆ-یە و لە سەنتەری گوندی لویین-ەوە درێژ دەبێتەوە تا بەرزاییەکانی ڤۆگارۆ. ئەم لا و ئەو لای جاددەکە بە درەختی ماخچەی ماڵەکان ڕازاوەتەوە. درەختەکان چرۆیان کردووە و سێبەریان درێژ بۆتەوە تا ناوەڕاستی جادەکە. بەردەرگای ماڵەکەی من تاکە ڕێگایە بۆ چوونە سوپەرمارکێتی لادێکە کە 500 مەترێک لێمەوە دوورە. سەرنشینەکانی ئەم گەڕەکە ڕۆژانە تاک و تەرا، بە هەنگاوی هێمن یا قورس بە ئاراستەی سوپەرمارکێتەکە بە بەردەمی ماڵەکەمدا تێدەپەڕن.
دوێنێ کاتێ لە پەنجەرەوە دەمڕوانی، پیاوێکی جوانپۆشم بینی، دەتوانم بڵێم تەمەنی لە سەرەوەی پەنجا ساڵی بوو. قاتێکی ڕەشی لەبەربوو، لە خەتی پانتۆڵەکەی کە لەناو قەدییەوە تا سەر قەیتانی پێڵاوەکانی بە یەک خەتی ڕاست و ڕەوان هاتبۆ خوارەوە، دیاربوو زۆر بە دیقەتەوە وتووی کردبوو. نیوکۆتێکی لەسەرەوە پۆشیبوو کە دوگمەکانی کردبوونەوە و کراسە قرمزییەکەی جوان دیار بوو. ملپێچێکی سووری گەشی لە مل بوو کە زۆر بە ناسکی بە هەردوو لای سنگیدا شۆڕ ببوەوە و لەگەڵ ڕۆیشتن بە نەرمی دەجووڵایەوە. شەپقەیەکی ڕەشی لەسەر بوو لەگەڵ چاویلکەیەکی قاوەیی کاڵ کە لەگەڵ ڕەنگی ملپێچ و کراسەکەی جوان گونجا بوو. پێلاوە بریقەدارەکانی کە دیاربوو تازە بۆیە کرابوون، لە ژێر تیشکی خۆر دەبریسکانەوە. ئەم پیاوە زۆر بە هێواشی هەنگاوی دەنا، هەروەکو ئەوەی لەسەر ئاوازی هەنگاوەکانی سەما بکا. ئاوڕی لەم لا و ئەو لا نەدەدایەوە بە نەرمی و بە دووری چەند مەترێک سەیری پێش خۆی دەکرد. زەمبیلێکی سورباوی بە دەستەوەبوو و دیار بوو بۆ شت کڕین بەرەو سوپەر مارکێتەکە دەچوو.
دیمەنی ئەو پیاوە زۆر سەرنجی ڕاکێشام و بە وردی سەیرم دەکرد تا بە وردی وێنای بکەم. لەو ماوە کەمە خۆم لەبیرکردبوو هەروەکو ئەوەی پەنجەرەی ژوورەکەم شاشەی سینەما بێت و دیمەنی ئەو پیاوەش سەرەتای فیلمێکی ئەفسووناوی. کە بە تەواوی دوورکەوتەوە، کۆمەڵێک پرسیار لە لام دروست بوون: مرۆڤ بۆچی جلی جوان دەپۆشێ؟ بۆ کێ خۆی جوان دەکات؟ ئایا جوانپۆشین و خۆجوانکردن بۆ خۆمانە یا بۆ چاوی ئەویتر؟ ئەی چی لە پشتەوەی ئارەزووی جوانپۆشی و خۆجوانکردن؟ ئەمانە پرسیاری ڕەوان لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا کە خۆمان خزاندۆتە ماڵەکانمان و کەس نابینین، ناچینە ئۆفیس، مەوعیدمان لەگەڵ کەس نییە، ناچینە ڕێستۆرانت و قاوەخانە و پیاسەکانیشمان کورت و خێرا و پڕن لە گرژی.
دیمەنی ئەو پیاوە وای کرد سەیرێکی جلەکانی خۆم بکەم؛ لەوەتای ماڵنیشینم، من گرنگی نادەم بە خۆگۆڕین و ماکیاژ (لە کاتی ئاسایشدا ماکیاژ زۆر کەم بەکاردەهێنم). ڕۆژانە دوای یۆگا و مێدیتەیشن، حەمامێکی خێرا دەکەم، هەمان جینز و بلوز دەپۆشم، قژم هەر بە ئاستەم دادەهێنم و دەست بەکارکردن دەکەم. ئەو ماوەیە زۆربەی کاتم بە ئامادەکردنی کۆرسەکانم بەسەر دەبەم کە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پێشکەشیان دەکەم. جاران کە ڕۆژانە بۆ دەوام دەچووم، بەلامەوە گرنگ بوو جلێکی شیاو و جوان بپۆشم، بیرم لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان ڕەنگەکانیش دەکردەوە. ئەگەر بوارم هەبوایە جلەکانیشم وتوو دەکرد، سپرەیەکی دژە ئاوم لە بۆتینەکەم دەدا. کرێمم لە پێستم دەدا، گوڵاوێکی خۆشم بەسەرخۆمدا دەپژاند و هەستم بە فرێشی و جۆرە نەشئەیەک دەکرد.
ئەو ڕۆژە دیمەنی ئەو پیاوە هەر لە خەیاڵم بوو و لە کاتی ئامادەکردنی نانی نیوەڕۆ بۆ نەوزادم وەسف کرد. نەوزاد بە وردی گوێی گرتبوو و وتی ڕاست دەکەی، ئەو پیاوە بۆ کوێ دەچوو؟ ئەگەر لە ڕۆژگاری کۆرۆنا نەبوایە، دەمانوت ئەو پیاوە بۆ ئاهەنگ، کەرنەڤال یا بۆ زەماوەند دەچێ؟ لەگەڵ نەوزاد پێکەوە کەوتینە گفتوگۆ دەربارەی هونەر و فەلسەفەی جلپۆشین و خۆجوانکردن.
=KTML_Bold=جوانپۆشی و ئارایشکردن وەک پرسێکی ئێتیکی و ئێستێتیکی=KTML_End=
نەوزاد ڕای وا بوو کە مرۆڤ بۆ خۆی خۆی جوانپۆش دەکات و لەم کردەیەش بیر لە ئەویتر ناکاتەوە. وتم ئەمە وەک ئایدیا ڕاستە، بەڵام لە واقیعدا پێچەوانەیە. بە نەوزادم وت سەیرێکی خۆت بکە، لە ماوەی ماڵنشینیدا بەیانیان بێتاقەتانە تیشێرتێک و جینزێک دەپۆشی و ڕیشیشت ناتاشی. پێکەنی و وتی ئەمڕۆ دوای حەمام کراسێکی جوان لەبەردەکەم و خۆم جوانپۆش دەکەم.
دەشێ ئێمە بۆ زەوقی خۆمان خۆمان جوانپۆش بکەین، بەڵام نیگای ئەویتر و چاوی دەرەوە ڕۆلی زۆریان هەیە؛ ئەگەر لەگەڵ کەسیش مەوعیدمان نەبێ، کەسیش نەبینین، ئەوە لە ناهۆشیاریماندا کردەی خۆجوانکردن و جوانپۆشین بۆ ئەویترە و بە پێی پێوەرە ئێستێتیکییەکانی دەوروبەریش خۆمان ئارایش و جوانپۆش دەکەین. لە ڕووی فەلسەفییەوە، ئەمە پرسێکی ئێتیکی و ئێستێتیکییە. ئەم کردەیە هەوڵێکە بۆ دەرخستنی دیوێکی جوانتری خود و شاردنەوەی لایەنە تاریکەکانیش. هەروەها لەم هەوڵەدا لەوانەیە مرۆڤ تەحەددای سەختیی ڕۆژەکان، یا بێهودەیی ژیان بکات.
ئەو پیاوە جوانپۆشەی بە جاددەی بەردەم ماڵەکەمدا تێپەڕی، لەوانەیە ئەو بەیانییە بڕیاری دابێ تەحەددای پەتای کۆرۆنا بکات و چێژیشی لە کردەی جلپۆشین و وتووکردن و بۆیاخکردنی پێڵاوەکانی وەرگرتبێ. کێ دەڵێ لە شەوەوە خۆی بۆ ئامادە نەکردووە بۆ ڕەوینەوەی تەنهایی یا بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە بوونی خۆی بکات، چێژێک بەخۆی ببەخشێ. چونکە ئەو بەیانییە ئەو پیاوە جوانپۆشە لەو جادە چۆڵەدا لەسەر ئاوازی هەنگاوەکانی سەمای دەکرد و بە جیهانی دەوت سەرەڕای کۆرۆنا من لەم چرکەساتەدا هەم، بەشێوەیەکی جوانیش هەم. دەشێ بەو کارەش ئەو بەشەی ناخی بشارێتەوە کە لەوانەیە شتێک بێ لە نیگەرانی، لە دوودڵی یا ترس.
=KTML_Bold=کێ دەڵێ بە کردەی جوانپۆشی مرۆڤ بۆشاییەکی ڕۆحی پڕ ناکاتەوە؟=KTML_End=
لەناو ئارەزووی خۆجوانکردن، دەشێ بمانەوێ زیاتر لایەنی ژنانە و لایەنی پیاوانە دەربخەین، دەشێ بمانەوەی منداڵتر، گەنجتر، یا کامڵتر دەربکەوین. لە هەموو ئەم حالەتانەدا، هەمیشە لەناو ئەو ئارەزووەدا کەسێک هەیە کە ئەویترە، مەبەستم نیگای ئەویترە. بەڵام بە ڕای من، مرۆڤ لەم کردەیەدا بۆشاییەکی ڕۆحی پڕ دەکاتەوە.
ئەو پاش نیوەڕۆیە نەوزاد کراسێکی سپی پۆشی و بە ڕاڕاوەکەدا تێپەڕی و سەیرێکی منی کرد و بە بێدەنگی پێی وتم ئەوەتا خۆم جوانپۆش کردووە سەرەڕای ئەوەی کە لە ماڵیش دەرناچم. منیش زەردەخەنە گرتمی و پێم وت کە زۆر جوان لێی هاتووە. ئەویش دڵی پێخۆش بوو. لە پەروەردەکردنم هەمیشە هەوڵ دەدەم کە کوڕەکەم سەرڕاست بێ و خاوەن قەناعەت و هەڵوێست بێ، بەڵام لە بیروڕا و بۆچوونەکانی ڕەها نەبێ، ڕووبەرێکی بچووک بۆ گومان جێ بهێڵێ و شتەکان بە ڕێژەیی ببینێ. بۆیە دواتر پێم وت کە خود زۆر گرنگە، بەڵام مرۆڤ بۆ جیهانی دەرەوەش، بۆ چاوی ئەویتریش خۆی جوانپۆش دەکات. ئەو کەسە لەوانەیە دایک بێ، باوک بێ، منداڵەکەت بێ، خوشک و برا یا هاوڕێ یا دۆست و یار یا کۆمەڵگە بێ لە فەزای گشتیدا. پێم وت لەوانەیە مرۆڤ لەناو تەماشا و نیگای ئەویتردا، هەست بە بوونی خۆی بکات، خۆی باشتر هەڵبسەنگێنێ. لەوانەیە ئەمە جۆرێک بێ لە گەڕان بەدوای بوون و ئەزموونکردنی ژیان: واتە من لە نیگای ئەویدیکەدا هەم. لەم هەڵسەنگاندنەدا، دەشێ مرۆڤ هەست بە وزە و مۆتیڤ و جموجۆڵ بکات. لە نیگای کەسی خۆشەیستیش کاتێ بە بێدەنگی سەیرمان دەکات، هەست بە حەزی ئەویتری خۆشەویست دەکەین. هەندێ جاریش مرۆڤ بە خۆ جوانپۆشکردن هەوڵ دەدات ئەو حوزن و نیگەرانییانەی لە چاوی دەرەوەی بشارێتەوە و ڕێزگرتنێکیش بێ بۆ خودی خۆی و بۆ دەوروبەر.
دەروونناسەکان دەڵێن جوانپۆشی و دەرکەوتن بە شێوازێکی دڵڕفێن جۆرێکە لە تەحەدداکردنی واقیع. ئەوە وتەی ژنێکی فەڕەنسیم بیردەهێنێتەوە کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو. ئەو ژنە دەیوت، هەموو جارێ کە چارەسەری کیمیایی وەردەگرم، دەگەڕێمەوە ماڵ و بە جوانترین شێوە خۆم دەگۆڕم و هەست بە بوونی خۆم دەکەمەوە، چێژ لە ساتەکان وەردەگرم. بۆ ئەو ژنە ئەمە جۆرێک بوو لە کۆڵنەدان و دەیوت: ژیان بەردەوامە و ئارەزووی ژیانیش لە مندا بەردەوامە. ئەوە ئەو پەیامە بوو کە من لە دیمەنی ئەوە پیاوە جوانپۆشەی جادەی ڤیکتۆر هوگۆدا هەستم پێ کرد.
=KTML_Bold=جەنەرال و سەگەکەی لە ڕۆژگاری کۆرۆنادا=KTML_End=
پەنجەرەکەم بۆتە دەلاقەیەک و لێیەوە جیهان دەخوێنمەوە. لە کاتی پشوودا کۆمپیوتەرەکەم دادەخەم و ئامێرێکی وەرزشیی ڕۆیشتنم هەیە لە نزیک پەنجەرەکە دامناوە و بە دەم وەرزشەوە، سەیری دەرەوە دەکەم. ڕۆژی هەینی ڕابردوو، 27 ی مارت، پیاوێکی بەساڵاچوو بە جاددەی ڤیکتۆر هوگۆدا تێپەڕی. ئەو پیاوە بە پێچەوانەی پیاوە جوانپۆش و خۆشهەنگاوەکەی ڕۆژی پێشوو، چاکەتێکی کۆنی سەربازی پۆشیبوو کە لە ئەوانەی جەنگی جیهانیی دووەم دەچوو. لە سەرشانەکانی کۆمەڵێ مەدالیا و ئەستێرە هەبوون کە پایەی باڵای لە ڕیزی سوپاییدا دەردەخست. لە جلوبەرگ و مەدالیا و ئەستێرەکانی من وای بۆ چووم کە جەنەراڵ بووبێ. بێرییەکەشی کە بە لاری لەسەری نابوو هەر ئاماژە بوو بۆ پایەبەرزی لەناو سوپادا. پۆستاڵێکی خاکی لە پێ بوو و دیاربوو دەیویست بە ڕیتمی مارشی سەربازی هەنگاو بنێ، بەڵام پیری و سەگەکەی بەرهەڵستییان دەکرد.
جەنەڕال پەتێکی درێژی لە ملی سەگەکەی کردبوو و بەدوای خۆیدا ڕایدەکێشا. سەگەکە بچووک و بۆر بوو، هەروەکو خاوەنەکەی زیتەڵە و گورج نەبوو. بە پێچەوانەوە، سەگەکە زۆر بەستەزمان دیاربوو و بە زەحمەت ڕێی دەکرد. وا پێ دەچوو ئەو کۆنە جەنەڕالە بۆ پیاسە هاتبێتە دەرەوە، بەڵام لە پۆشاکەکەیدا ڕێک وەک ئەوە وابوو بۆ جەنگ بچێت، جەنگێکی مایەپووچ. بێزاری و پیریش تا ئەوپەڕی نائومێدییان کردبوو. ئەمانە بە ڕوونی لە هەنگاوە قورسەکانی، لە ڕووخساری پڕ لۆچی و لە مامەڵەی لەگەڵ سەگەکەی ڕەنگیان دابووەوە.
جەنەرال ماندوو دیار بوو و هەر زوو زوو ئاوڕی لە سەگەکەی دەداوە، ئەو دەستەی کە پەتەکەشی گرتبوو بەرەو پێشەوە توڕ هەڵدەدا وەک ئەوەی بیەوێ هاونێک هەڵدا، بەڵام ئەو جووڵەیەی تەنها بۆ ڕاپێچکردنی سەگەکەی بوو کە بە سستی و تەمەڵانە دوای کەوتبوو. کاتێ سەگەکە لای دایە قەراغ جادەکە بۆ میزکردن، پیاوەکە بە تووڕەییەوە تێی ڕاخوڕی و هەوڵی دا بەدوای خۆی پەلکێشی بکات، بەڵام سەگەکە بەردەوام بوو لە میزکردن، هەروەکو ئەوەی بیەوێ تەحەددای بکات.
لە دیمەنی ئەو جەنەڕالە لە یەک کاتدا هەستم بە ڕابردوویەکی شکۆمەندانە و بە خەمێکی گەورە کرد. هەستم بە پیرییەکی پڕ ئازار، بە تەنهاییەکی کوشندە کرد کە هەندێ جار لە ڕۆژئاوا بە ڕاگرتنی سەگێک دەیڕەوێننەوە. لە ڕۆژانی شکۆمەندیدا کێ دەڵی ئەو جەراڵە گەنجێکی زۆر قۆز نەبووە؟ کێ دەڵێ ڕۆژەکانی پڕنەبوون لە شەهوەت و لە ئێوارەکانی پاریسیشدا بە یاوەریی ئافرەتە نازدارەکانی پیگال لەوپەڕی نەشئە و چێژدا نەژیاوە؟ ئەمڕۆش بە جلە سوپاییەکانییەوە و پەتی ملی سەگێک ڕادەکێشێ و لەو جادە چۆڵەدا وەک دۆن کیخۆت شەڕی پیری و شەڕی خەم و شەڕی تەنهایی دەکات. ئەمڕۆ، لە ڕۆژگاری کۆرۆنادا، ئەو جەنەڕالە لە خەیاڵی خۆیدا بە جلە سوپاییەکەی و مەدالیا و ئەستێرەکانی سەرشانی و بۆ جەنگێک دەچوو کە دوژمنەکەی شاراوە و نادیارە، لە ناوە و لە دەرەوەیە. لە ڕووخساری ئەو پیاوەدا سێ سیما بە زەقی خۆیان دەنواند: سیمای پیری و سیمای ڤایرۆسی کۆرۆنا و سیمای جەنگ.
مرۆڤ پیر دەبێ، تا دوا ساتیش نازانێ زەمەن دەبڕێ یا ئەوە زەمەنە بەناو ئەودا تێدەپەڕی و بەرەو پیری پەلکێشی دەکات. هەموومان پیر دەبین، بەڵام پیری لەسەردەمی کۆرۆنا وەکو پیربوون لە سەردەمەکانی دیکە نییە. لەم ڕۆژگارەدا ئەگەر بشکەویت، ئەوە کەس بە هاناتەوە نایەت و لە خەستەخانەکانیش بڕیار دراوە بۆ ڕزگارکردنی زۆرترین ژمارەی تووشووان، بەدەنگ پیرەکانەوە نەچن و لێیان دەگەڕێن لە قاوشێکی سارد و سڕ بە بێدەنگی سەربنێنەوە. لە کاتی ناشتنیشدا، بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە، کەس ناتوانێ بۆ دوا جار لە نزیکەوە خواحافیزیان لێ بکات، باوەشێکیان پێدا بکات و دوا ماڵئاواییان لێ بکات. هەرچەندە ئێستا سەرەتایە، بەڵام تراژیدیا و دەرهاویشتە نامرۆڤایەتییەکانی کۆرۆنا خەریکە وردە وردە و بە زۆر شێواز دەردەکەون.
پەیوەندییەکان ئەمڕۆ هەموو لەسەر بنچینەی توندوتیژی و پێشبڕکێ و زاڵبوون و دەسەڵات بنیات نراون، خۆشەویستی و میهرەبانی و ڕێز وەک لاوازی و خاڵی بێدەسەڵاتی سەیر دەکرێن. مرۆڤەکان وەک ئاژەڵن، هەندێکیان سەردارن و هەندێکیش کۆیلەن، هەر لەو ئاستەشدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن. هەندێکیان وەک سەگ لە بەرامبەر مووچەیەکی کەم بەکرێ دەگیرێن بۆ ئاوەدانی یا بۆ خزمەتی سەردارەکانیان. هەندێکیان وەک مێگەل ڕاو دەنرێن، لەسەر سنورەکان پارچە نان و پارچە گۆشتیان بۆ هەڵدەدەن. هەندێکیان لە کامپەکان تێلبەند دەکرێن. هەندێکیشان لە چوارچێوەی چوار دیوار وەک باخچەی ئاژەلان دەستبەسەر دەکرێن. هەندێکیان سەردەبڕێن بۆ ئەوەی گۆشتەکەیان بخۆین. ئەوە ئێمەین هاوڕێم، نوێنەرایەتی ئەو سەردەمەی مرۆڤایەتی دەکەین.
=KTML_Bold=پەتای کۆرۆنا یا پەتای بێباکی و تاکڕەوی؟=KTML_End=
ژنێکی پیر لە شەقام کەوت و هاواریکرد، بەڵام کەس بەهانایەوە نەچوو
چیرۆکی ژنێکی بەساڵاچوو کە لە جادە دەکەوێت و هاوار دەکات، بەڵام کەس ناچێت بەهانایەوە لە خەیاڵم دەرناچێ. کاتێ لە ڕادیۆی فرانس ئەنتێرەوە بیستم، بیرم لە دایکم کردەوە، لە پیریی و ناسک بوونەوە و ئارەزووی پێکەوەبوون و ئاوەدانی و پێویستییەکی ئێجگار زۆر بە هاوکاری و یارمەتی. ژنێک لە ڕێگای تەلەفۆنەوە باسی ئەوەی کرد کە لە جاددەکەی بەرامبەریان ژنێکی پیری بینیوە ڕەتی بردووە و کەوتووە، هاواری کردووە و کەس بە هانایەوە نەچووە. ئەمە بوو بە باسی دەرهاویشتە نامرۆڤایەتییەکانی کۆرۆنا.
ئەم چیڕۆکە منی بردەوە لای ڕۆمانی 'کەوتن' ی ئەلبێرت کامو. مرۆڤێک دەکەوێ و ترسێک یا شتێک لە شێوەی بێباکی، لە شێوەی نەبوونی ویژدان وا دەکات کەس بە هانایەوە نەچێت. پاڵەوانی ڕۆمانەکەی کامو، جان باتیست کلێمەنس، هەموو توانا و هێزێکی هەبوو بۆ ئەوەی ئەو ژنە لە خنکان ڕزگار بکات کە لەسەر پردی پاریس خۆی هەڵدەداتە خوارەوە. بەڵام ڕووداوەکە جان باتیست کلیمەنس ناجوولێنێ و هیچ ناکات. ژنەکە دەخنکێ. دواتر، ئەم ڕووداوە ویژدانی داگیر دەکات، ئیتر لێرە بەدواوە ناتوانێ لە خەیاڵ و ژیان و بیری خۆی دەری بکات، تەواوی ژیان و بوونی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. کامو پێمان دەڵێ ئەوە جان باتیست کلێمەنسە کە دەکەوێ و لەناو بێیاکی و تاکڕەوی و بێهوودەییدا دەخنکێ.
ژنێکی پیر دەکەوێ و هاوار دەکات و کەس ناچێ بەهانایەوە! ئەمەیە ئاستی مرۆڤایەتیی ئێمە لە سەردەمی کۆڕۆنادا. ئەگەر ڕووداوێکی ئاوا ویژدانی ئێمە، ویژدانی مرۆڤایەتی نەهەژێنێ، ئەوە هیچ لەو پەتایە فێرنابین، کە تەنها پەتای کۆرۆنا نییە، بەڵکو پەتای بێباکی و لووتبەرزی و تاکڕەوییە. ئەمە قەیرانی مرۆڤایەتیمانە لە سەردەمی کۆڕۆنادا، ئەوە ئێمەین، هەموومانین لەم ڕۆژگارەدا بە هێواشی دەکەوین. چی و کێ دەتوانێ ڕێگری لە کەوتنی مرۆڤایەتی بکات؟
نایەکسانی و توندوتیژی لە زیادبوون دان
لەگەڵ ئەم قەیرانە، دەرهاویشتە خراپەکانی کۆرۆنا زیاتر مێگەلی مرۆڤ بەرەو کەوتن ڕادەدێرێت. لە ڕۆژە ئاساییەکان ئەگەر یەکێ لە جادە بکەوێ، کەسێک هەیە بە هانایەوە بێت و هەڵی بگرێتەوە، تەلەفۆنی ئیسعاف بکات. بەڵام لە ڕۆژگاری کۆرۆنا، نابێ بکەویت، نابێ نەخۆش بکەویت، چونکە لەبەر مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، کەس بە هانای کەسەوە نایەت، لە خەستەخانەکانیش نە جێگا هەیە و نە کەرەستەکانی خۆپارێزی و چارەسەر. ئەمڕۆ مرۆڤ بە قۆناغی هەرە ناشیرینی ئەزموونی مرۆڤبووندا تێدەپەڕێ. ڕاستە هەندێ ئاماژە هەن کە گیانی هەرەوەزی و هاوکاری و خۆشەویستی دەردەخەن، بەڵام جارێ زۆر زووە لە کاریگەری و دەرهاویشتە ناشیرینەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تێ بگەین.
ئەوانەی لە کەرتی تەندروستی کار دەکەن ژیانی خۆیان خستۆتە مەترسییەوە و ڕۆژانە دە بۆ دوانزە سەعات لە خەستەخانەکان کار دەکەن. لە فەڕەنسا هەموو ئێوارەیەک سەعات 8 وەک جۆرێک لە شایان و ڕێزنان لە ماندووبوون و شەونخونیان چەپڵەیان بۆ لێ دەدەن. کەچی ئەم هەڵوێستە نەبۆتە مایەی ئەوەی خاسیەتە ناشیرینەکانی مرۆڤ بگۆڕێت. هەفتەی ڕابردوو لە شاری مۆنپۆلیێ خاوەنماڵێک ژنێکی پەرستیار لە ئەپارتمانەکەی دەردەکات گوایە ئەو پەرستیارە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی لە باڵەخانەکە هەیە. دەرکردنەکەشی لە شێوەی شەڕێکی دەروونی وەک بڕینی ئاو و کارەبا و تانە و توانجی ڕۆژانە بووە کە ئەو ژنە 37 ساڵە ناچار دەکات کلیلی ئەپارتمانەکەی تەسلیم بکاتەوە.
کرێکار و کارمەندانی کەرتی تەندروستی کە بە پێی ئامارەکان، لە 70% ژنن، زۆربەیان هەژارن و لە دۆخێکی ژیاری باشدا ناژین. لە بەشی یەکەمی کۆرۆنانامەکەم باسی مەترسی زیادبوونی نایەکسانیم کرد و هەفتەی ڕابردوو وتارێکم دەربارەی زیادبوونی توندوتیژیی خێزانی بڵاوکردەوە. ئەمانە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەردەکەون؛ لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو، توندوتیژیی خێزانی لە سەرانسەری جیهان زیادی کردووە. بە پێی ڕاپۆرتێکی زە گاردیەن لە هەرێمی هووبەی چین-دا کە یەکەمجار ڤایرۆسەکەی لێ بڵاوبۆوە، ڕاددەی توندوتیژی سێ بەرامبەر زیادی کردووە. لە برازیل توندوتیژی بەرامبەر ژنان بە ڕاددەی 40% تا 50% زیاد کردووە. لە ئیسپانیا/کەتەلان هێڵی گەرمی تایبەت بە توندوتیژیی خێزانی بە ڕاددەی 20% زیاتر کەیسی تۆمار کردووە و لە قوبرسیش بە ڕاددەی لە ٪30. ئەمانە هۆشدارین بۆ ئەو مەترسییانەی ژنان (منداڵانیش) لەناو خێزان بەرەوڕووی دەبنەوە.
لە فەڕەنسا توندوتیژی بە ڕاددەی 36% زیادیکردووە. حکومەت هێڵی گەرمی تایبەت بە توندوتیژیی خێزانی و کۆرۆنای داناوە و داوا لەو ژنانە دەکات کە ئەگەر نەتوانن لە ماڵەوە تەلەفۆن بکەن، ئەوە لە دەرمانخانەکانەوە کاتێ دەردەچن بۆ کڕینی دەرمان داوای هاوکاری بکەن. دەرمانخانەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە لە کاتی داوای هاوکاری، دەبێ پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن تا بە هانای ژنە هەراسانکراوەکانەوە بێن. وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند کە توندوتیژی خێزانی دەبێ وەک ئەولەوییەت گرنگی پێ بدرێ و لە بنکەکانی پۆلیس فەرامۆش نەکرێت.
ئەمڕۆ کە هەموو ئەندامانی خێزان ماڵنشین کراون، نەک تەنها ئەرکی ژنان زۆر لە جاران زیاتر بووە، بەڵکو فشار و بەریەککەوتن و توندوتیژیش زیادی کردووە. من دۆخەکە وەک مەنجەڵی هەڵمپەست وەسف دەکەم کە لەناوەوە فشارێکی زۆر هەیە و دەبێتە مایەی بەریەککەوتن و پێکدادان و تەقینەوە. ژنان لە ماڵەوە لە ژێڕ فشارێکی زیاتر دان.
ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ ژنە دراوسێکەم کە خانەنشینە بۆ دووەم جار قسەمان کرد: بۆنژور، بۆنژور... دوای کەمێ بێدەنگی، لێم پرسی تەندروستی چۆنە و چۆن کات دەگوزەرێنێ، پێی وتم باشە، بەڵام نیگەرانی تەندروستیی هاوسەرەکەیەتی کە شێرپەنجەی هەیە و تەمەنیشی لەسەرەوەیە. وتی کە وەک پەرستیار خزمەتی دەکات و دەترسێ ئەگەر وەزعیشی تێک بچێ، خەستەخانەکان قبوڵی نەکەن، چونکە هەموویان تەرخان کراون بۆ تووشبووانی کۆرۆنا.
ژنە دراوسێیەکم کاتی خۆی، پێش خانەنشینی، کاری گوڵفرۆشی کردووە. جگە لە خزمەترکردنی هاوژینەکەی، دڵی زۆر بە باخچەکەی دەکرێتەوە. لە ڕۆژانی هەتاودا دڕک و داڵ بژار دەکا و گوڵەکان ئاو دەدات و ژێر درەختەکان لەگەڵای وشک و خۆشەراکی زستان پاک دەکاتەوە. ئەم بەیانییە پێی وتم کە پیشەکەی پێ خۆش بوو، بەڵام لە تەمەنی پەنجا و یەک ساڵیدا دەریان کرد، چونکە خاوەنکارەکەی لەبەر چاوچنوکی زۆرترین کاری بە کەمترین فرۆشیار دەکرد. ئومێدمان خواست کە کۆرۆنا شتێک لەو سیستەمە بگۆڕێ کە هەر یەکێکمان بەجۆرێ دەستەوەستانی بووین. نە من و نە ئەو، زۆر گەشبین نەبووین.
جگە لە نایەکسانی و توندوتیژیی خێزانی، لەم ماوەیەدا ڕەگەزپەرستی و ستیگماتیزەکردنی کەسانی تووشبوو و قێزبوونەوە لێیان زیادی کردووە. هەندێ کەسی ڕەگەزپەرست، لەوانە سەرۆک ترەمپ دەیانەوێ لە جیاتی کۆرۆنا، ڤایرۆسەکە بە ڤایرۆسی چینی ناودەبات. ئەمانە بوونەتە هۆی زیادبوونی ڕەگەزپەرستی و زیادەڕۆیی، بەتایبەتی بەرامبەر چینی و کەسانی ئاسیای دوور. هەندێ لەمانە لە ڕادیۆکانەوە گەواهی ئەو هێرشانە دەدەن کە لەم ماوەیە لە شێوەی لێدان و جوێن پێدان و بێز لێکردنەوە و مۆڕە لێکردن بەرەوڕووی دەبنەوە. بۆ پاراستنی خۆیان، لە ئەمریکا هەندێک لە چینییەکان هانایان بردۆتە بەر کڕینی چەک، بەتایبەتی دەمانچە.
لە داهاتوو مەترسی ئەوە دەکرێ کە مرۆڤەکان چیتر نەتوانن لە نزیکی یەکتر بژین، جیاوازی قبوڵ بکەن و لە کاتی تەنگانە بە هانای یەکترییەوە بێن. جگە لە فشار و ترس و نادڵنیایی هەنووکەییمان، ئەمانە لە ڕووی دەروونییەوە کاردانەوەی خراپیان دەبێ کە لە ئێستادا کەمتر هەستیان پێدەکەین.
=KTML_Bold=ساتێ بۆ پیاسەی مراوییەکان لە شانزەلیزێ=KTML_End=
کۆرۆنا مرۆڤی لە فەزای گشتی دەرکرد، سروشتی زیندوو کردەوە و پەلەوەر و ئاژەڵ و باڵندەکانی هێنایە سەر جادەکان. لە پاریس، لە کۆنکۆرد و شانزە لیزێ، لە پلاس ڕێپوبلیک و لوڤر مراوی تاک تاک یا پۆل پۆل لەسەر جادەکان پیاسە دەکەن. لە کاتی ئاساییدا ماشێنێک بە تیژی دێت و پانیان دەکاتەوە، بەڵام کۆرۆنا ماشێنەکانی بێدەنگ کرد، مرۆڤەکانی ماڵنشینکرد و جموجۆڵ و ژیانی هێنایەوە بەر سروشت و بوونەوەر. لە ناوەڕاستی فەڕەنسا، لە نزیک شاری تووغ مامز و ئاژەڵە کێوییەکانی لە کەناری لواغ پاڵ دەکەون و باڵندەکان لەسەر پشتیان دەنیشن و لە هاوسەنگییەکی سروشتیدا جوانییەکی میلانکۆلییانە نەخش دەکەن.
بەیانیان سەرچڵی درەختەکانی باخچەکەم پڕ دەبن لە باڵندە و چەشنی ئۆرکێسترایەکی پڕ هارمۆنی دەخوێنن. لە ڕۆژە ئاساییەکان، نە من بوارم هەبوو ئەو ئاوازە ببیستم، نە باڵندەکان لەبەر دەنگی ماشێن و پاس و هاتوچۆی خەڵک دەیانتوانی بە ئارامی بنیشنەوە.
دوێنێ بەیانی لەسەر مێزی ناو چیمەنی دراوسێکەم سەگێکم بینی قنج و جوان لە ناوەڕاستی مێزەکە وەستابوو و سەرنجی منی دەدا کە لەودیوی تامانی باخچەکەوە بە سەرسامیەوە سەیرم دەکرد. ئەو سەگە تووکنە ئاسوودە دیاربوو بەوەی کە تەواوی ڕووبەری مێزێکی داگیر کردووە و مرۆڤیش لەو دەوروبەرە نییە بە نیگا و ئاماژە و توڕەییەوە بیهێننە خوارەوە. لە ڕۆژە ئاساییەکان، کاتێ کەمێ خۆر هەڵدێ، باخچەی دراوسێکەم پڕ دەبێ لە میوان، سەرمێز دەڕازێندرێتەوە و ئەگەر سەگەکەیان لە مێزەکە نزیک بێتەوە ئەوە بە شێوازێک تێی دەگەیەنن کە نابێ لەوێ بێت و دەیهێننە خوارەوە.
فەرەنسییەکان زۆر حەزیان لە ئاهەنگ و سەما و میوزیکە. لە ویکێندی ڕۆژە ئاساییەکان، کۆدەبنەوە و بە دەم خواردن و خواردنەوە ئەو ناوە پڕ دەکەن لە دەنگ و پێکەنین و میوزیک. قەرەباڵغییەک کە زۆرجار بۆ دراوسێ پیر و هێمنەکان دەبێتە بارگرانی. لە ڕۆژگاری کۆرۆنا، هەمووان ئارامن و لە جێگای ئەوان، باڵندە و پەلەوەر و ئاژەڵەکان لە باخچە و سەر جادە و مەیدان و سەر پلاژەکان دەخوێنن و پیاسە دەکەن.
لەم بارەیەوە هەزاران پۆستەری گاڵتە و نوکتەئامێز دەبینین لە شاشەکانمانەوە. یەکێک لەو پۆستەرانەی سەرنجی ڕاکێشام کۆمەڵێ ئاژەڵ بوون کە بە کۆڵانە و جادەکاندا پیاسە دەکەن و لە ژێڕەوە نووسراوە، 'ئاژەڵەکان سەردانی باخچەی مرۆڤ دەکەن'. بیرم لە مێژوو کردەوە؛ لە سەردەمی کۆلۆنیالیزم کە سپیپێستەکان ژن و پیاوی ڕەشپێستیان لە قەفەس دەکرد و لە پارکە گشتییەکانی پاریس و لەندەن وەک ئاژەڵ نمایشیان دەکردن و خەڵکیش بە بێ خۆخستنە پرسیارەوە دەهاتن بۆ سەیرکردنیان. ئەم مێژووە زۆر دوور نییە و ئێستای مرۆڤایەتیش بەشێکی گەورەی مۆرکی ئەو ڕابردووەی هەڵگرتووە.
=KTML_Bold=خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخە سەختەکان=KTML_End=
'ئەگەر ناتوانی جیهان بگۆڕی، خراپتریشی مەکە' ئەلبێرت کامو لە ماوەی ماڵنشینکردندا، جگە لە نووسین و خوێندنەوە، من زیاتر سەرقاڵی وتنەوەی کۆرسەکانمم لە ڕێگای ئینتەرنێت و سیستەمی زووم-ەوە کە زانکۆی سیانسپۆ هەر زوو خستییە خزمەتی و مامۆستا و قوتابیان. قوتابییەکانم ماندوون و دەڵێن ناتوانن تەرکیز بکەن. ئەوانەی کە دەرفەتیان بۆ ڕەخسابوو هەر زوو پاریسیان بەجێهێشت و گەڕانەوە وڵات و شاری خۆیان. بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە بەشەکانی ناوخۆ لە پاریس ماونەتەوە و وەک دەستبەسەر لە چوارچێوەی ژوورێکدا دەژین.
لە کۆرسی سێشەممەی ڕابردوو، قوتابییەکم باسی سەختی ژیانی ڕۆژانەی خۆی دەکرد بە تایبەتی کە لە بەشەکەیان یەکێک تووشی کۆرۆنا بووە، لە نهۆمی یەکەم کەرەنتینە کراوە. ئەم دۆخە نیگەرانییەکی زۆر بۆ تەواوی قوتابییەکانی ئەو باڵەخانەیە دروست کردووە. سەرەڕای ئەم نیگەرانی و دابڕانە، قوتابییەکان لە هەر شوێنێک بن، بەردەوام دێنە سەرخەت و ئامادەی کۆرسەکان دەبن، پەیپەری کۆتایی ساڵ دەنووسن کە هەر بە ئۆنلاین پێشکەشی دەکەن. ئەو گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕییەی نێوانیشمان کار ئاسانی دەکات. منیش بەردەوام خۆم دەگونجێنم بۆ وتنەوەی کۆرسەکان و تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنیان. واتە لە یەک کات کۆرسەکان بەردەوامن، لە هەمان کاتیش خۆگونجان و نەرم و نیانی هەیە بۆ ئەوەی فشاری سەر قوتابییەکان کەمتر بێتەوە.
زانکۆی سیانسپۆ هەرزوو کارئاسانی کرد و بیرۆکراسیی جارانی نەهێشت و بڕیاری دا کاتی زیاتر بداتە قوتابییەکان بۆ ناردنی پەیپەر و تاقیکردنەوە شەفەهییەکان. ئەم هەڵوێستە زۆر گرنگ بوو و جۆرێک لە خۆشی بە قوتابیان و دایک و باوکانیان بەخشی. ئەگەر ئێمە نەتوانین لە کاتە سەختەکان جیهان بگۆڕین، هەروەکو کامو دەڵێ، با هەوڵ بدەین خراپتری نەکەین.
هەروەک پێشتریش نووسیبووم، هەموو فۆکەسی فەرەنسییەکان لەسەر کولتور و پەروەردەیە. ئەم هەفتەیە هەندێ بڕیاری نوێ دەربارەی سیستەمی تاقیکردنەوەکان بۆ قوتابیانی ئامادەیی دەرچوون، بەتایبەتی تاقیکردنەوەکانی بەکالۆریا. لە کاتێکدا حکومەت جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە هاونیشتمانیان دەبێ لە ماڵەوە بمێننەوە بۆ خۆپاراستن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە هەمان کات لە خەمی ئەوە دایە ئەمساڵی خوێندنی قوتابیان لە فەڕەنسا نەفەوتێ. بۆیە کارئاسانی دەکات و سیستەمی توندوتۆڵی دەیان ساڵەی خۆی دەگۆڕێ بۆ ئەوەی وەڵامی پێداویستییەکانی ئێستای سەردەمی کۆرۆنا بداتەوە. سیستەم هیچ ناگەیەنێ ئەگەر لە خزمەتی مرۆڤ نەبێ. کۆرسەکان لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بەردەوامن، دایکان و باوکان هان دەدرێن و ڕێنمایی دەکرێن بۆ ئەوەی ڕۆلی گەورەتر ببینن لە پەروەردەکردن و فێرکردنی منداڵەکانیان، کاتی زیاتریان لەگەڵ بەسەر بەرن.
سەرەڕای هەموو ئەمانە، لە فەڕەنسا نیگەرانییەکی زۆر هەیە سەبارەت بە دابڕانی قوتابییە هەژارەکان لە سیستەمی خوێندن. بەتایبەتی ئەوانەی کۆمپیوتەریان نییە، یا هێڵی بەردەوامی ئینتەرنێتیان نییە لە ماڵەوە و ناتوانن ئامادەی کۆرسەکانی سەر ئینتەرنێت بن. لەم بارەیەوە حکومەتی فەڕەنسا بڕیاری داوە بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە دایک و باوکانی ئەو منداڵانە بکات و هۆکارێکی دیکە بدۆزێتەوە تا هەمووان سوودمەند بن و کەس دانەبڕێت. سەرەڕای ئەم هەوڵانەش، بە هۆی نایەکسانیی و هەژارییەوە کۆمەڵگە دابەش بووە بەسەر دوو چین و مەترسی ئەوەش دەکرێ لە داهاتوو فاسیلەی نێوان ئەو دوو چینە گەورەتر بێت. قووڵبوونەوەی ئەم نایەکسانیە لەگەڵ زیادبوونی توندوتیژیی خێزانی و ڕەگەزپەرستی و نەخۆشی دەروونی یەکێکە لە نیگەرانییە گەورەکان بەرامبەر بە داهاتوو و وجیهانی دوای کۆرۆنا.
ئەگەر لە فەڕەنسا دۆخەکە ئاوا بێت، ئەی لە کوردستان دەبێ چۆن بێ؟ دیارە لە کوردستان ساڵانێکی زۆرە سیستەمی خوێندنی باڵا بە دەست بیرۆکرسییەکی وزەبەر و کات بە فیڕۆدەر گیری خواردووە. زۆربەی هاوکارانم لە بواری خوێندنی باڵا بە گلەیین و دەیانەوێ ئەو سیستەمە بگۆڕن. لەوانەیە ئێستا باشترین کات بێ بۆ چاککردنی ئەو دۆخە و دەستکاریکردنی سیستەمی خوێندنی باڵا لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان.
ئێمە دەزانین وڵاتانی ڕۆژهەڵات زیاتر بەرخۆرن و کەمتر تەکنەلۆژیای نوێیان تێکەڵ بە سیستەمی پەروەردە و فێربوون کردووە. جگە لەمە، خەڵکێکی زۆر لەبەر هەژاری دەستیان بە ئامێرە پێشکەوتووەکانی تەکنەلۆژیا ڕاناگات. جگە لە بەرکاهێنانی فەیسبووک و ئینستراگرام و هۆکارەکانی دیکەی ڕابواردن و کاتبەسەر بردن، خەڵک لە ڕۆژهەڵات شارەزاییان کەمە لە بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ پەروەردەکردن و فێربوون. تەنانەت لە وەزارەتەکانیش سیستەمێکی پوختی کۆمپیوتەری و پەیوەندیکردنی مۆدێرن نییە بۆ کارکردن. ئەمانە هەمووی مەترسین و پێویستە بەرپرسانی ئەو بوارە کاری جدی لەسەر بکەن. لە کوردستان توانا و بەهرە و هاندەر (مۆتیڤاسیۆن) و دەرفەتی زۆر هەیە، بەڵام حیزبایەتی و شەڕی ساردی نێوان لایەنەکان، بەتایبەتی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵادا، خەیاڵی خەڵکی داگیرکردووە، حەزی داهێنانی کز کردووە و گیانی دەسپێشخەری و هەرەوەزی پەکخستووە.
ئەم بابەتە 1,588 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-04-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 21-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 21-04-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,588 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,212
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.109 چرکە!