فەرمانی نەوشیروان مستەفا و شەهیدکردنی وریا بە دەستی جەبار فەرمان
بەهەرحاڵ، له دانوستاندا وردە وردە پێشمەرگەی کەرتە سەربازییەکان نەک کادرەکانی شاخ؛ قسەیان دەکرد، بەتایبەت ئەوانەی هۆشیار بوون و ئاگاداری زۆرانبازییەکان بوون باسی شەهید وریای وەستا وەهابیان دەکرد، باسی فەرمانی نەوشیروان مستەفا بە کوشتنی و تەورەکەی جەبار فەرمان و چەند کەسێکیان دەکرد کە یەکێکیان دوای ڕاپەڕین له شەڕدا کوژرا، باسی ڕۆڵی خراپی فەرەیدوون عەبدولقادریان دەکرد لە هەڵگیرسان و تیژکردنەوەی زۆرانبازییەکان کە سەر بە کوتلەی نەوشیروان بوو، جگە لەوە لەتوپەتکردنی جەستەی شەهید وریا و هێشتنەوەی لە کایانی ئالیکخواردنی ئاژەڵدا بەلەتوپەتکراوی و تەسلیمکردنەوەی به و جۆرە خانەوادەکەی، باسێکە تاوەکوو ئێستا ڕۆحی هەمووان بریندار دەکات. باسی تۆخبوونەوەی تەوژمی ئاڵای شۆڕشیان دەکرد و چۆن شۆڕش ئه و کادر و پێشمەرگانەی سەر بە ئاڵای شۆڕشن، زیندانی دەکرێن و ئازار دەدرێن و زۆریشیان بێگومان دوای مفاوەزات کوژران، بە جۆرێک گۆڕی خۆیان پێ هەڵکەندوون و دوایی لەلایەن هاوڕێکانی خۆیانەوە گوللەباران کران...
#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,548 times